
چاوەرێم…من
Closed
چاوەریم جارێکی تر بێیتەوە لام
سارێژ کەیت گشت زامەکانم
ئازاری تەنیای و خەمباری
دوور لە تۆ و خۆشەویستی
چاوەرێم وەك جاران بۆ ماچێ
بۆ چەپکە گوڵە نێرگزێ
بۆ ئامێزی گەرمی هەناسەکانت
بۆ عشقی بێ ئەندازەی سۆزەکانت
چاوەرێم ساتەکان بێتەوە
شەوانەم تاریکەو نابرێتەوە
دوور لە تۆ بەفری زستان ناتوێتەوە
مۆمی تەمەنم تا کۆتا داناگیرسێتەوە
چاوەرێم بێتەوە
عشقێکی تازە هەڵکەینەوە
گشت ئازارەکان بسرینەوە
بۆ یەکجاری ئامێز لە یەکتر بکەینەوە
چاوەرێم ئازیزەکەم
لەگەڵ خۆتدا گوڵەکانت بۆن بکەم
وەك جاران ماچی لێوەکانت بکەم
چاوەرێم من هەر چاوەرێم
چاوەرێم بێیتەوە…..
چاوەرێم….من