Skip to Content

Friday, October 4th, 2024
ئنستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد له‌ كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری ده‌كات

ئنستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد له‌ كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شداری ده‌كات

Closed
by January 10, 2011 هۆنراوە

bwar_n@yahoo.com

له‌ڕۆژانی 7-8ی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵا (2011)، كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناونیشانی (نووسین، وه‌رگێڕان، چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌) له‌ زمانی كه‌مینه‌كانی ئه‌وروپا كه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا به‌كارده‌هێنرێت، به‌ پشتیوانی (Culture Programme of the EU) و (Anna Lindh Euro-Mediterranean Foundation û Literature Across Frontiers) و له‌ زانكۆی (بلگی-Bilgî)، له‌ شاری ئه‌سته‌مبوڵا ساز ده‌كرێت.
له‌سه‌ر بانگهێتشێكی فه‌رمی كۆنگره‌كه‌، (مه‌زڵووم دۆغان) به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كرمانجی له‌ ئنستیتیوتی كه‌له‌پووری كورد، وه‌ك نوێنه‌ری زاراوه‌كانی زمانی كوردی ئاماده‌ی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ ده‌بێت و وتارێك سه‌باره‌ت به‌ كاروچالاكییه‌كانی ئنستیتیوت پێشكه‌ش ده‌كات كه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا له‌سه‌ر زاراوه‌ جیاوازه‌كانی زمانی كوردی له‌چوارچێوه‌ی كتێب و به‌رهه‌مه‌ چاپكراوه‌كانیدا، پێشكه‌شی كردوون. هه‌روه‌ها، نوێنه‌ری ئه‌و گه‌لانه‌ش بانگهێشت كراون كه‌ وه‌ك كه‌مینه‌ له‌سه‌ر ده‌ریاری سپی ناوه‌ڕاست ده‌ژین، وه‌ك: كه‌ته‌لۆنیا، باسك، ئه‌مازیغی، گاله‌زی، ڕۆمان، سامی و وێڵز.
شایانی باسه‌، كۆنگره‌كه‌ 2 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت كه‌ ڕۆژی یه‌كه‌م نوێنه‌ری كه‌مینه‌كان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و به‌مه‌به‌ستی ستراتیژی كاریگه‌ر له‌ پێناو په‌ره‌پێدانی نووسین و وه‌رگێڕان و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌، له‌ زمانی كه‌مینه‌كانی ده‌ریاری سپی ناوه‌ڕاستدا، ئاڵوگۆڕی بیروڕاو بۆچوونه‌ جیاوازه‌كان ده‌كرێت، له‌ ڕۆژی دووه‌میشدا مێزگردێك به‌ناونیشانی (ستراتیژی ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ی 21، له‌ڕێگه‌ی میدیا و په‌ره‌پێدانی زمان، پێگه‌یاندن و پشتگیری له‌ وه‌رگێڕ و نووسه‌ران) ساز ده‌كرێت.

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.