
كابوسی خاڵ …..كامه‌ران محمد
Closed
شعرێك له‌سه‌ر پشكۆی رۆحمدا
دێم ده‌دات…
دێم ده‌دات و نایه‌ت كوڵ..
ئه‌و چایه‌كه‌ی كوڵا و
فنجانهیهكی تاقانه‌ی وه‌ك خۆم
بوو به هاوده‌می…
منیش جگه‌ره‌یه‌كی تاقانه…
شعرێك له‌به‌رده‌م جه‌مالی
خاڵی سه‌ر روومه‌تی به‌فرینی،
له ركوع دایه،
له‌ترسی دانانی كابوسی خاڵ،
لاڵ بووه،
تۆ بڵێی خاڵم بۆ دابنێ؟..
شعرێك
ئۆقره ناگرێت و
حه‌زده‌كا..
له‌شه‌قه‌ی باڵ بدات..
بۆ ئه‌مسه‌ری دونیا..
تۆبلێی گه‌ر په‌یامه‌كه بچرپێنێ،
له‌وێ
ئه‌و
شا په‌ڕی ده‌رنه‌هێنێ؟…..