
مه‌لاو سیاسه‌ت …. شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
یه‌كێك له‌و هه‌ڵه ستراتیژی و ترسناكه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌كه‌یه‌وه ئه‌وه‌بوو وه‌زاره‌تی كاروباری ئایینی و ئه‌وقافی ڕاده‌ستی كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی سیاسی كرد كه نه‌ده‌بووایه حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی ترسناكی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕببێت. ته‌واوی ئاماژه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه‌وا ئێستاكه مه‌لاكان هه‌ست بهدهسهڵاتێكی گه‌وره ده‌كه‌ن وه‌ك پاڵپشتییه‌كه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌سایه‌تییه سیاسی و رۆشنبیرییه‌كان كه ئه‌ویش وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و حیزبه ئیسلامییه‌كانه كه‌وا به‌راسته‌وخۆو ناراسته‌وخۆ ئاراسته‌ده‌كرێن له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی زیادكردنی نفوزی حیزبه ئیسلامییه‌كان و هێرش و فه‌توای ناره‌وا به‌رانبه‌ر رۆشنبیران و رۆژنامه‌نووسان و هونه‌رمه‌ندان و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌درێت و ئه‌مه‌ش ئاڵۆزییه‌كی ترسناكی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا خوڵقاندووه‌و كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ر مه‌لایه‌و به‌بێ ئه‌وه‌ی شاره‌زایی له‌بواری هونه‌رو یاسایی و رۆشنبیری و رۆژنامه‌وانییه‌وه هه‌بێت دێت قسه له‌باره‌ی چه‌مكگه‌لێكی له‌م شێوه‌یه ده‌كات و له‌روانگه‌یه‌كی توندهڕهوانهوه كه زیاتر خزمه‌ت به‌سیاسه‌تی حیزبه ئیسلامییه‌كان ده‌كات نه‌ك خودی ئایینی ئیسلام شرۆڤه‌و خوێندنه‌وه بۆ ده‌سته‌واژه‌و ده‌ربڕینه یاسایی و رۆشنبیری و هونه‌رییه‌كان ده‌كه‌ن و مهبهستیانیش ته‌نیا گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ئیسلامییه‌كانه‌و له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا سووكایه‌تی كردنه به‌ره‌وتی عه‌لمانییه‌ت له كوردستاندا كه تازه خه‌ریكه ئه‌و ره‌وته به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت و وه‌كو به‌ربه‌ستێك خۆی خۆی نیشانداوه له‌به‌رانبه‌ر حیزبه گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه كه ده‌یانه‌وێت ئه‌زموونی ناشیرینی ئه‌فغانستان و پاكستان و ئێران و رێكخراوی قاعیده بۆ كوردستان بگوازنه‌وه، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌ی زۆر ئاشكرایه‌و پێویست ناكات له وتارێكی وا كورتدا قسه‌ی له‌باره‌وه بكرێت و ژیان و ره‌وشی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاماژه‌یان پێدرا ئاماژه‌یه‌كی روونن له‌وه‌ی حیزبه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌یانه‌وێت كوردستان به‌چ ئاقارێكی دواكه‌وتوودا به‌رن.
ئه‌وه‌ی زیاتر بۆته مه‌ترسی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه، هێرش و سوكایه‌تی كردنی مه‌لاكانه بۆ سه‌ر خه‌ڵكانی رۆشنبیر‌و چالاكونانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت كار گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی به‌هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت بگوترێت (قهحپهوبێ شه‌ره‌ف). ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆشكردنه بۆ خه‌ڵكانێكی ساده‌ی كۆمه‌ڵگه له‌وه‌ی توندوتیژی بنێنه‌وه به‌رانبه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه. بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چیتر ڕێگه نه‌ده‌ن بێ گوێدانه باری سایكۆلۆژی و ماف و ئازادی خه‌ڵكییه‌وه، مه‌لاكان كه فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن مزگه‌وت و شاشه‌كان به‌كاربهێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رۆشنبیران، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا حكومه‌ت هه‌ڵه‌یه‌كی وا گه‌وره‌ی كرد كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی دایه حیزبێكی ئیسلامی و كه‌سایه‌تییه‌كی ئیسلامی سیاسی، بۆیه پێویسته له ئێستاكه‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی له‌وه‌گه‌وره‌تر دووباره نه‌كاته‌وه له‌وه‌ی مه‌لاكان به‌ئاره‌زووی خۆیان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه ئیسلامییه‌كان ئایین و مزگه‌وت بكه‌نه چه‌قی ململانێ سیاسییه‌كانیانه‌وه، ئه‌گینا به‌ر له‌هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك خودی حكومه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی رووبه‌رووی ئه‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ده‌بنه‌وه كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ هاتنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتی حیزبه ئیسلامییه‌كانه‌وه به‌رۆكی تاكی كورد ده‌گرێت. هه‌روه‌ها ئه‌ركی هه‌ر رۆشنبیر‌و سیاسی و رێكخراوێكی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنییشه كه بێنه‌ده‌نگ له‌و گهڕهڵاوژهیهی ئێستاكه مه‌لاكان و حیزبه ئیسلامییه سیاسییه‌كان خوڵقاندوویانهو هه‌ڵمه‌تێكی سهرتاپاگێڕی به‌رانبه‌ریان به‌رپا بكرێت بۆ ڕێگرتن له‌و فه‌وزایه‌ی به‌ناوی ئایینه‌وه له‌پێناوی كورسی و ده‌سه‌ڵاتدا خوڵقێنراوه.