
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی و ئاوات و ئامانجه‌کان
کردنی ده‌وه‌ڵه‌تی کوردی و سه‌ربه‌خۆ به شێکه له حه‌ز و ویست وئاواتی گه‌ڵی کورده و هه‌ر چه‌ن گه‌یشتن به‌م ئامانجه زۆر ئه‌سته‌م و سه‌خته به هۆی ئه‌و سنووره ده‌ستکردانه‌ی که بریتانیا له کوردستان له شوێن خۆی به جێ هێشت و سنوورێکیان سه‌پان به سه‌ر کوردستاندا که تا ئه‌مڕۆ ئه‌م سنووره ده‌سکرده بۆه‌ته هۆی جیا کردنه‌وه‌ی کوردستان به چوار به‌ش و هه‌ر چه‌ن ده‌وڵه‌تی کوردی دوور له واقع نیه و نه خه‌ونه و نه ته‌نیا ئاوات به‌ڵکوو سه‌ربه‌خۆیی و ده‌وڵه‌تی کوردی له گه‌ڵ خوینی هه موو کوردێکدا تێکڵاو بووه.
دوای گه‌رانه‌وه‌ی هێزه‌کانی بریتانیا و شه‌ری دووهه‌می جیهانی له رۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌راست نه‌خشه‌ی سنووری کوردستان کێشرا و ته‌نیا شتێک که ناوی لێنه‌بوو له ناو ئه‌و نه‌خشه‌دا ناوی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ بوو، به‌ڵام کوردستان له نێوان چوار وڵات‌دا دابه‌ش کرابوو و کوردستان کرابوو به مستعمره‌ی ئه‌و وڵاتانه و هه‌ر ئه‌و هه‌له گه‌وره‌ی بریتانیا بووه هۆی ئه‌وه‌ی که ناسه‌قام گیری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بگرێته‌وه، چۆنکا نه‌دید گرتنی 45 میلیون که‌س له سنوورێکدا که هه‌موویان له پاڵ یه‌ک ده‌ژین بووه هۆی کوژرانی سه‌دان هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه و به هۆی ئاژاوه نانه‌وه‌ی زڵهێزه‌کان و ئاژاوه نانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه له کوردستان چ له بواری سیاسی و چ له بواری ئابووریه‌وه بووه هۆکاری شه‌ڕێکی ده‌سته و یه‌خه و تا به ئه‌مڕۆ ئه‌و شه‌ڕه کۆتایی پێ نه‌هاتووه و هه‌ر رۆژه به شێوه‌ێکی جدیتر له شوێنێکی کوردستان سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌ر چی کوردستان لێره‌دا که‌وتووه‌ته ناو دڵی دوژمنانی و له‌م ناوه‌دا زه‌ره‌ر و زیانێکی زۆر به ژێر خانی ئابووری کوردستان گه‌یشت و به گشتی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه کاوڵ کرا وبه ده‌یان هه‌زار ئاوایی له خه‌ڵک چۆڵ کرا و خه‌ڵکه‌که‌ی ئه‌نفاڵ کران و به ده‌یان هه‌زار که‌س له شۆرشگێرانی کوردستان له شۆرشی شیخ سه‌عیدی پیرانه‌وه تا شۆرشی پێشه‌وا و شۆرشه‌کانی ئه‌مڕۆی کوردستان له پ کا کاوه بگره تا کۆمه‌ڵه له سێداره دران و سه‌دان هه‌زار که‌س له شووێنی باو باپیرانیان به زۆر راگوێزران و له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو دڕنده‌ییه کۆمه‌ڵگای جیهانی بێده‌نگ و له‌م ناوه‌دا بریتانیا که ئه‌م مێژووه‌ی بۆ کوردستان تۆمار کرد له هه‌موویان تا ئه‌مڕۆ بێده‌نگه و به بروای من ده‌بێ بریتانیا داوای لێبوردن له خه‌ڵکی کوردستان بکات.
به هه‌موو ئه‌مانه‌وه کوردستان هه‌رگیز ژیانی ژێر ده‌ستی قه‌بووڵ نه‌کردووه و هه‌رگیز به‌وه قایل نه‌بووه به‌وه‌ی که بێگانه حوکم بدات به سه‌ریدا و هه‌میشه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که به ماڤه ره‌واکانی خۆیان بگه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خه‌باتیان کردوه وهه‌میشه‌ش داوای ماڤی چاره‌ی خۆنووسینیان کردوه وکوردستان ته‌نیا شوێنێکه که تا ئێستا ده‌وڵه‌تی خۆی نیه گه‌ڵێکه که خاوه‌ن 45 میلیون که‌سه، خاوه‌ن زوانی سه‌ربه‌خۆ و فه‌رهه‌نگی سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌تی، به‌ڵام خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت نیه و ئه‌مه بۆه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که رۆژانه لاوانی کورد ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی داوای سه‌ره‌تایترین ماڤی خۆیان ده‌که‌ن له سێداره ده‌درێن، له سه‌ده‌ی ئه‌تۆمدا و له سه‌ده‌ی ئینترنت و….دا کوردستان هه‌موو رۆژێک له چاوه‌روانیدایه.
کوردستان بوو به قۆربانی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی و له نێوان چوار ده‌وڵه‌تی دڕنده‌دا دابه‌ش کرا و له‌م ناوه‌دا هه‌موو جۆره ئامرازێکیان له دژ ئه‌م گه‌ڵه به کار هێناوه، له چه‌کی کۆکوژیهوه بگره تا سێداره و تیرباران کردنی تاکه که‌سه‌کان و ئه‌م سیاسه‌ته نگریسه تا به ئه‌مڕۆ درێژه‌ی هه‌یه و داگیرکه‌ران گه‌ڵی کوردیان له سه‌ره‌تایی ترین ماڤه‌کانی هه‌ر مڕۆڤێک بێ به‌ش کردوه و ته‌نانه‌ت زوانی زگماکی خۆیان لێ زه‌وت کردوه و هه‌موو هه‌وڵی داگیرکه‌ران له کوردستان ئه‌وه بووه که به هێز و سه‌رکوت پرسی کورد چاره‌سه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام نه‌ک به‌و ڕێکارانه تا ئێستا پرسی کورد چاره نه‌کراوه به‌ڵکوو پرسه‌کان زۆر قووڵتر و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش زیاتر تووشی قه‌یران بووه و تا ئێستا ته‌نیا به‌شێکی چکۆڵه له کوردستان نێوه ئازادێکیان به خۆوه دیوه.
ئه‌مه واقعیه‌تێکه که کوردستان مستعمرهیه و تا ئێستا به داخه‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد زۆر که‌م چاویان له‌م پرسه کردوه و له‌م دیده‌وه ڕوانیویانه بۆ پرسی کورد و ته‌نیا به بروای من بۆیه سیاسه‌تمه‌دارانی کورد باس له‌م پرسه ناکه‌ن که پێیان نه‌ڵین جودایخواز و یا …..