
به‌فه‌نتازیاكردنی پرسی شه‌هید له رۆمانی …..
به‌فه‌نتازیاكردنی پرسی شه‌هید له رۆمانی
” مرۆڤێك ناوی له‌ناواندا نییه ” ..!!
شێركۆ شه‌ریف /كه‌ركوك
ئه‌وه‌ی له دونیای ئه‌ده‌بی و رۆشنبیری‌دا لێمان یاخی ده‌بێت ، ئه‌و رۆحه سه‌ركێشه‌یه كه به‌ئاسانی بۆمان رام ناكرێت ، ئه‌و جوانییه جاویدانهیه كه بۆی ده‌گه‌ڕێین و ده‌ستمان به چێژه په‌نهانه‌كه‌ی ناگات ، ره‌نگه پرسیاره‌كه زیاتر به‌و ئاراستهیهدابێت كه بڵێین چی واده‌كات زه‌مینه‌ی یاخیبوون و ره‌تكردنه‌وه‌ی واقیع و نه‌ریتی باو له جیهانی ئه‌ده‌بیدا گه‌وره‌بێت .
چی واده‌كات بۆ گه‌یشتن به‌مه‌حاڵ ئه‌ده‌ب سنووری هیچ حه‌ڵال و حه‌رامێك نه‌ناسی و ئازادانه خۆی بداته ده‌ست قه‌ده‌ری خه‌یاڵ و فه‌نتازیاوه ، دیاره سیحری ئه‌ده‌ب له گێڕانه‌وه‌ی خه‌ونی جوان و به فه‌نتازیاكردنی ژیان و به‌رجه‌سته‌كردنی زمانی شیعری دایه، له‌وه‌دایه دهرگابهسهر زیاد لهماناو ده‌لاله‌تێكی ره‌مزی بكاته‌وه و رۆبچێته نێو زه‌مه‌نه نادیاره‌كان و شوێنه پهنهانهكاندا .
ئه‌ده‌ب له زۆر رووه‌وه پرسیاری هاویشته به‌رده‌ممان و له گه‌لێك ده‌لاقه‌وه ئاشنای كردین به حه‌قیقه‌ت و جوانی ، هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌شێ بهرهوبیركردنهوهی قوڵمان به‌رێ ، ده‌شێ بمانگێڕێته‌وه بۆ ئه‌و شته‌ی كه نیگامان ناچێتهسهری و یان خۆی له‌به‌رچاومان ونده‌كات ، به‌مه‌رجێك پارسه‌نگی شێتی و ژیری له‌ئاستی خوازراو و نه‌خوازراودا رابگرین ،له‌سه‌رئه‌و ریتم و ئیقاعانه بڕۆین كه جوانی و ناشرینی به‌ناویه‌كدا ده‌به‌ن و رۆماڵی ورد‌و درشتی بوونمان و شوێنگه‌ی رابوردوو + ئێستامان ده‌كه‌ن .
ئه‌ده‌ب ده‌رهاویشته‌ی خودی مرۆڤه به‌هه‌موو دیوهكانیهوه ،به‌و دیوانه‌ی كه ژیان سێبه‌ری راست و درۆی به‌سه‌ریانه‌وه ده‌كشێ ،خودی ژیان ده‌توانێ سیما‌و خه‌سڵه‌تیان له‌یه‌كتر نزیك بكاته‌وه ، ئه‌و تێروانینه‌ی له ئه‌ده‌به‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێ زمان پاراودهكات و خه‌یاڵیش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات و فه‌نتازیاش تێكه‌ڵ به‌حیكایه‌ت و گێرانه‌وه ده‌كات ، هه‌موو بابه‌تێكی ئه‌ده‌بی بابه‌تێكی هه‌ستیاره گه‌ر بمانه‌وێت به‌ناسكی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و به‌عه‌شقێكی قوڵ و رۆحێكی ته‌زیوه‌وه هاوڕێی ساته نامۆكانی بین ، یاخود به‌دووی گریان و پێكهنینهكاندا سوك سوك گێل و كاڵفام و سهرلێشێواوبین ، واتا ئه‌و ده‌روازانه‌ی بۆچوونه نێو دونیای ئه‌ده‌بی پێیدا گووزه‌ر ده‌كه‌ین ، یه‌كپارچه مه‌ست و خه‌یاڵاوی و سیحرئامێزه ، له‌خۆڕانیه ئه‌ده‌ب ناكۆك ده‌بێت به ژیانی مادی و واقیعی ، ناكۆك ده‌بێت به‌و نه‌ریتانه‌ی به‌میتۆدی حه‌ڵال و حه‌رام جوله‌و ره‌فتاری مرۆڤ رام و كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن ، واده‌كه‌ن مۆرڤ له‌ناوه‌وه‌ی خۆیدا دووفاق بێت و ببێته پارێزه‌ری نۆرمێكی ته‌قلیدی له ژیانی تایبه‌تی و گشتیدا، واتا لهمهودایهكی دوور و نزیكدا خاڵیی بێته‌وه له هه‌موو به‌هایه‌كی ئینسانی و رۆحی و ویژدانی ، له ئه‌مڕۆی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا ره‌نگه هیچ شتێك گه‌ر زیاده‌ڕۆیی نه‌بێت هێنده‌ی رۆمان نه‌توانێت ده‌ستكاریی شته له‌بیركراو شاروهكانمان بكات ، رۆمان هه‌ڵگری زۆرترین حیكایه‌ت و گێرانه‌وه‌یه له په‌نای یادهوهریكانماندا ، كۆندێرا ده‌ڵێ .. ” له‌ده‌ستپێكی سه‌رده‌می نوێوه رۆمان هاوڕێیه‌كی هه‌میشه‌یی و دڵسۆزی مرۆڤ بووه ” ، كاریگه‌ری رۆمان به‌جۆرێك و ئه‌ندازه‌یه‌كه ده‌توانین بڵێین سهردهكاته كونج و كه‌له‌به‌ری دژوارترین ژیانمان و ئاسوده‌ترین ماڵمان و تاریكترین شوێنی نادڵنایی و ناجێگیریمان .
رۆمان بزوێنه‌رێكی ویژدانی مرۆڤه له فه‌زایه‌كی ئاڵۆز و گرژ‌و ته‌مومژاویدا ، دیسانه‌وه ره‌نگه هیچ شتێك هێنده‌ی رۆمان نه‌توانێت هه‌ست و نه‌ست و عه‌قڵ هزر و كۆی غه‌ریزه‌كانی بوونمان به‌یه‌كه‌وه گری بدات و چاومان به‌سه‌ر فره ره‌نگی دونیادا بكاته‌وه بۆ بینینی نه‌بینراوه‌كان ، بۆ تێڕامان و قووڵبوونه‌وه به‌نێو روداو و به‌سه‌رهاته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كان .
گرنگی ده‌قی رۆمان له‌وه‌دایه كه‌شتێكی لهنهگووتراو هه‌ڵگرتووه ، زمانێكی جیاواز له‌گێڕانه‌وه‌ی ئاسایی به‌دوای خۆیدا كێشی ده‌كات ، سروشتێك له رووتبوونه‌وه و وروژاندنی هه‌یه تونێتی خۆی لهوچاوگانهی ئاوی ژیانیان پێدا ده‌رژێ ، ده‌شكێنێت ، واتا رۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شوێن په‌نجه‌ی به‌سه‌ر رووداو و پرسی ئینسانی به‌جێدێڵێ ، وه‌لێ به‌هایه‌كی فه‌لسه‌فی ده‌بڕێت به‌باڵای حه‌قیقه‌ت و لێكتێگه‌یشتن و كارلێكردن ، یاخود وێنه‌یه‌كی شیعریی له‌نێوان ئاماژه‌و خواستن و خوازراودا ده‌به‌خشێته شته زیندوو نازیندووه‌كان ، واتا له‌ودیو ههرچركهساتێكهوه بۆ ژیان ومردن تێڕوانینێكی تر له‌ناو تێكستی رۆمان‌دا خۆی حه‌شارداوه و ده‌یه‌وێت بۆ ئه‌به‌د به‌نه‌مری بهسهرماناوجودیهكانی مرۆڤدا بمێنێته‌وه .
تائێرهبهسه گه‌ربمانه‌وێت تێشكێكی خێرا بخه‌ینه سه‌ر رۆمانێك كه ده‌شێ بهرۆمانێكی ناوازه‌ی ناوبنهین و به به‌رهه‌مێكی ئه‌ده‌بی سه‌رنج راكێش له‌خانه‌ی به‌رهه‌مه باشه‌كان دایبنهین ، ئه‌ویش رۆمانی ” چمیر الغائب ” ی نووسه‌ری جه‌زائیری ” واسینی ئهلئهعراج ” ه و وه‌رگێڕانی بۆ سه‌رزمانی كوردی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ” سه‌باح ئیسماعیل ” ه ، به‌ناوی مرۆڤێك ناوی له‌ناواندا نییه ” .
ئه‌م رۆمانه لهبهرایدا به‌دووی حه‌قیقه‌تێكی شاراوه‌دا ده‌گه‌ڕێت له رێگه‌ی كارێكتهرێكهوه كه مێژوو + شۆڕش و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جهزائربه خراپترین شێوه شێواندویانه ، كاره‌كته‌ری ” حوسین ” له‌م رۆمانه‌دا كارێكته‌رێكی رۆژنامه‌وانی سه‌ركێشه له گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و مه‌له‌فه نهێنیانه‌ی كه له‌پشتی به‌شێكی گه‌وره‌ی لاپهڕهرهش و تاریكه‌كانی خودی مێژوو + حه‌قیقه‌تی شۆڕشهوهن ، واتا ئه‌م رۆمانه وێنای شۆڕشی جه‌زائیر ده‌كات له‌ناو ئه‌و مێژووه ناكۆكه‌ی كه خودی شۆڕش و دۆخی دوای شۆڕش هه‌ڵگریه‌تی ، واتا شۆڕش له‌نێوان واقیع و ئه‌فسانه‌دا سیما و خه‌سڵه‌تێكی توندڕه‌وانه له‌خۆ ده‌گرێت و شه‌رعییه‌تێكی شۆڕشگێڕانه‌ی پێچه‌وانه‌ی گه‌یشتن به ئامانجه مرۆیه‌كانی گۆمه‌ڵ پیاده ده‌كات ، واتا باز به‌سه‌ر به‌شێكی گه‌وره‌ی ئه‌و هاوكێشه مرۆیانه ده‌دات كه ده‌شێ كۆمه‌ڵگا له دۆزه‌خی سووتان و فه‌وتان دووربخاته‌وه ، واتا چۆن مرۆڤ بهدهنگورهنگ و هه‌ست و بیركردنه‌وه‌ی جیاوازه‌وه حه‌قیقه‌تی راسته‌قینه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت وله چوارچێوه‌ی مافوئازادییهكاندا مووماره‌سه‌ی ئه‌زموونی خۆی ده‌كات ، لێره‌وه پرسیاری گرنگ له‌سه‌رانی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی جه‌زائیر ئه‌وه‌یه ، كێ له‌پشتی بێبههاكردن و بێنرخكردن و به‌فیڕۆدانی خوێنی شههیدهكانهوهیه ، كێ چاوی كۆمه‌ڵگا له‌ئاست سه‌روه‌رییه‌كانی شۆڕش لێڵ ده‌كات ، كێ شۆڕش و شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كاته قوربانیی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه ، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌شێ له‌خه‌یاڵ و فه‌نتازیا و ئه‌و گهمهكردنهی نووسه‌ر له‌ناو زماندا ده‌یكات ، به‌دریژایی هێڵی گشتی رۆمانه‌كه بدۆزینه‌وه ، له‌م سونگه‌یه‌وه كاره‌كته‌ری حوسێن ، ده‌بێته كاره‌كته‌رێكی سه‌ره‌كی ناو رۆمانه‌كه و ده‌بێته گێڕه‌ره‌وه‌ی تائه‌ندازه‌یه‌ك هه‌مووشت زان ، حوسین خۆی لهشاربَكدا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌سته‌مه بتوانێ به‌ویژدانێكی ئاسووده‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆلای یاده‌وه‌رییه‌كانی ، شارێك به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه رۆژبه‌رۆژ هه‌موو شتێكی جوانی وه‌ك گه‌لای پایز لێ هه‌ڵده‌وه‌رێ ، هه‌ر دڵڕه‌قی ئه‌م شاره‌شه وای كردووه حوسین هه‌ست به تهناییهكی كوشنده بكات ، هه‌ست به‌وه بكات ئه‌م ته‌نیاییه له‌كاركردن و بیركردنه‌وه سات به‌سات سێبه‌ری گوومان و دڵه‌ڕاوكێی له‌لا گهورهتردهكهن ، به‌له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویسته‌كه‌شی كه ناوی ” مه‌ریم ” ه بێئومیدتر له ژیان ده‌ڕوانێ و خه‌یاڵێكی ره‌شبینیانه به‌ره‌و فه‌نتازیایه‌كی كاره‌ساتاوی تر له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌یبات ، به‌جۆرێك ده‌توانین بڵێین عه‌قڵ و ویژدان و سۆزی مرۆڤ تاكه پاساوێكیشی پێنیه بۆ به‌رگریكردن له‌و دۆخهدژوارو سه‌خته‌ی كه ئه‌وی تێكه‌وتووه ، ئه‌و تاسهوخهمهی كه له‌سه‌ر دڵی دانیشتووه ، واتا كاره‌كته‌ری حوسین به‌قوڵی له‌گه‌ڵ ساته تراژیدییه‌كان و كارساته گه‌وره‌كاندا ده‌ژێت ” ئای حوسنی برام مه‌ریم سێوی دووره ده‌ستی وڵات و بۆنی گڵی گوونده دڵگیره‌كان و دڵۆپه بارانی به‌هاریی و شنه‌ی به‌یانیان بوو . داخۆ له‌گه‌وره‌یی كاره‌ساته‌كه تێده‌گه‌یت ؟ ” ، ئنجا فه‌نتازیا له‌م رۆمانه‌دا به‌شێكه له دونیابینی نووسه‌ر و پانتاییه‌كی گه‌وره له گێڕانه‌وه داگێردهكات و به‌نێو وه‌سفی دوورودرێژیی رووداوه‌كاندا خه‌یاڵ و زمان بۆ دوورترین مه‌ودای خۆی ده‌بات ، فه‌زای تێكست تژی ده‌كات له حیكایه‌ت و سیحر‌و جادوو چیژی گێڕانه‌وه ، كاری گه‌وره‌ی رۆمان ره‌نگدانه‌وه‌ی واقیعه له رێگه‌ی كاره‌كته‌ر و سایكۆلۆژیای كارهكتهورهوه ، ئه‌و دیوه تراژیدیایانه‌ی كه زمان بونیادی نووسینه‌وه‌ی حیكایهتهكانیانه كه خه‌یاڵ دیدگای هونه‌ری و فه‌نتازیاش چیژی ژیان و ئیستاتیكای باڵایانه ، دواجار فۆرمی رۆمان ئه‌و ره‌هه‌نده فه‌لسه‌فییه‌یه كه تێكه‌ڵ به‌زیاد له ئاواز و ریتم و ته‌كنیكی هونه‌ری ده‌بێت ، به‌هه‌ندێ دیوی تردا ئه‌م رۆمانه پرسی شه‌هید ده‌كاته پرسێكی زۆر ئینسانی به به‌راورد له‌گه‌ڵ واقیعێكی ناكۆك و ترسناك ، نووسه‌ر به‌توانایه‌كی بێ وێنه‌ی هونه‌رییه‌وه ماناكانی شه‌هید قوڵترده‌كاته‌وه ، له رێگای به‌زمان هێنان و دیالۆگی كاره‌كته‌ری حوسینی كوڕ له‌گه‌ڵ خودی باوكی شه‌هیددا شوناسێكی فره ره‌هه‌ندی پێده‌به‌خشێ ، واتا له روبهرێ ئه‌م تێكسته‌دا شه‌هید ته‌نها سمبولێك نییه بۆ موزایه‌ده‌ی سیاسی و گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی ناو و ناوبانگێك بۆ خشته‌بردن و چه‌واشه‌كردن ، هێنده‌ی پاككردنه‌وه‌ی رۆحی شه‌هیده له هه‌موو تۆز‌و گه‌ردێكی مێژووی و سیاسی و ئایدیۆلۆژی ، واتا بهئینسانكردنی په‌یامی شه‌هیده له‌نێو فره‌ره‌نگی ژیان و خه‌ونی شۆڕش و وه‌همی شۆڕشگێڕانه ، لێره‌وه هه‌موو ئه‌و شۆڕشانه‌ی بانگه‌شه بۆ نه‌مریی و به‌پیرۆزكردنی شه‌هیده‌كانیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌بزانه درۆیه‌كی گه‌وره لهگهڵِ ویست و ئامانجی شۆڕشدا ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌بزانه شۆرش ده‌كه‌ن به ئامرازێك بۆ له‌باربردنی هه‌موو هه‌ستێكی ژیان دۆستانه‌و مرۆڤدۆستانه ، ده‌شێ له هه‌ناوی هه‌موو شۆڕشێكدا ململانێیه‌كی توند به زیاد لهئارهستهیهك ده‌ربكه‌وێ ، ویستێكی قوڵ له جه‌ره‌یانه مێژووهكاندا دابكووتێ ، واتا بكه‌ره مێژوویه‌كانی خودی شۆڕش له‌سیاقی زه‌مه‌ن و شوێندا ئه‌ركه پراكتیكیهكانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن ، به‌ڵام كورتكردنه‌وه‌ی شۆڕش بۆ ته‌نها ره‌هه‌ندی قوربانی و گیان به‌خشین ، خۆی له‌خویدا كوشتنی هه‌موو ئه‌و مانا‌و مهغزایانهیه كه ده‌شێ له‌پشتی تواناكانی خودی شۆڕشه‌وه بن ، بۆ نموونه خه‌بات بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی ، خه‌باتێكی عه‌قڵانییه نه‌ك خه‌باتێكی رۆمانسییه ، وه‌ك ” سه‌ردار عه‌زیز ” ده‌ڵێ ..” ئازادی بریتی نیه له‌لابردنی رێگرلهبهرانبهر ئازادیا ، به‌ڵكو ئازادی بۆخۆی بیره “لێره‌دا ده‌شێ شۆڕش ره‌هه‌ندێكی پاوهنخوازهنهی هه‌بێت ، لاپههڕهكانی شۆڕش هه‌موو سپی و بێگه‌رد نین ، به‌ڵكوو زۆری رهشیشیان تێدان ، هه‌روه‌كوو وه‌رگێڕ له پێشه‌كی ئه‌م رۆمانه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه ، ره‌نگه دۆخی دوای شۆڕشی جه‌زائیریش كوشتنی خه‌ون و ئیراده و ئامانجی ئینسانه‌كان بێت له ئاستی فیكری و ئه‌خلاقیدا ، ئه‌وه‌تا حه‌موو له‌وتنه‌وه‌ی سروودهكهیدا ده‌ڵێ .. ” حه‌یف بۆ ئه‌و خوێنه‌ی به فیڕۆ رۆی ، حه‌یف بۆ خوێنه‌ی به‌باچوو ” ، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا نا‌ئومێد ده‌كات ، ئه‌و چاوه‌ڕوانیه خراپهبوو كه له‌شۆڕش به‌دی ده‌كرا ،كاره‌كته‌ری حوسین له په‌راوێزی كاری رۆژنامه‌نووسیدا ده‌گاته قه‌ناعه‌تێك كه ئاماده‌یه خۆی له قه‌ره‌ی بابه‌تێكی ههستایار بدات و له‌پێناویدا سه‌راپا ژیانی بخاته جه‌نجاڵییه‌وه ، واتا چۆن بگاته ئه‌و دیوی حه‌قیقه‌تی شه‌هیدكردنی باوكی و له‌ورێگه‌یه‌دا پرسی شه‌هید بكاته پرسێكی ئینسانی و له ژیانی شه‌خسی و له‌مێژووی شۆڕشدا ، واتا مه‌هدی شه‌هیدی شۆرشه به‌و دیوه‌ی مانای ئینسانی جیاواز و تێگه‌یشتنی جیاواز به‌رهه‌م دێنێ ، به‌دیوێكی تردا ره‌نگه قوورس ترین هاوگێشه به‌لای شۆڕشه‌وه له‌وه‌دا بێت كه چۆن به‌ئاسانی جێگه‌ی جه‌لاد و قوربانی لێده‌بێته‌وه ، چۆن ناتوانێ حیساب بۆ خه‌ڵكی پاك و دڵسۆز بكات ، ره‌نگه شۆڕشی جه‌زائیر یه‌كێك بێت له‌و شۆڕشانه‌ی كه چاره‌نووسی به‌شێكی زۆری له مرۆڤه‌كانی به‌نادیاری ههشتبێتهوه ، كه‌س نازانێ ئه‌و برینه قووڵانه‌ی كه خوێنیان لێ ده‌چۆڕاو رێگه‌ی شۆڕ‌شیان به خوێن سوور ده‌كرد له كوێی یاده‌وه‌ریه‌كانی شۆڕش به بێده‌نگی ماونه‌ته‌وه ، لێره‌وه رۆمان له‌ره‌وتی ئه‌ده‌بی خۆیدا شتێكی گه‌وره ده‌دۆزێته‌وه له‌ناو ئه‌و مێژووه نووسراوو نه‌نووسراوه‌ی كه به‌ده‌وری شۆڕش و مانا نادیاره‌كانی شۆڕشهوهن ، له‌م سونگه‌یه‌وه رۆمان مشتومڕێكی هونه‌رییه له‌سه‌ر رووداوه مرۆیه‌كان و گۆڕانه مرۆیه‌كان ، رۆمان له‌گه‌لێك لایه‌نه‌وه حه‌قیقه‌ت ده‌بینێ و به‌رجه‌سته‌ی دهكاو مانای جۆراوجۆری به‌به‌ردا ده‌كات ، واتا سروشتی رۆمان گێڕانه‌وه و موخاته‌به‌كردنی سۆز و عه‌قڵ و ویژدان و هزری ئینسانیشه ، نووسه‌ر له‌م رۆمانه‌دا به‌ستایل و شێوازێكی گێڕانه‌وه و زمانێكی شیعری و چێژێكی كه‌م وێنه‌وه خواسته تهلیسماویهكان و خه‌مه وهنهوشهیهكانی مرۆڤ به‌رجه‌سته ده‌كات ، وێنه‌ی ساته پڕ له قه‌یرانه‌كانی مرۆڤ ده‌كێشێ له‌ناو رایه‌ڵه‌و تان وپۆی رووداوه ئاڵۆزه‌كاندا ، نووسه‌ر له‌ئاستی نه‌بینراودا وزه‌یه‌كی هونه‌ری زۆر سه‌رف ده‌كات ، به‌وپه‌ڕی جورئه‌ت و لێزانییه‌وه موخاته‌به‌ی سۆز‌و عه‌قڵ و ئه‌ندێشه‌و كۆی په‌یوه‌ندییه مرۆڤایه‌تیه‌كان ده‌كات ، واتا له‌رێگای كاره‌كته‌ری حوسێنه‌وه زۆر بابه‌تی سه‌یرو سه‌مه‌ره چڕده‌كاته‌وه له‌په‌نای خه‌ونه به‌دی نههاتوهكاندا + هه‌ستی مرۆڤ بۆ دوورترین شوێنی ئه‌فسوناوی ده‌بات ، واتا ده‌توانێ وێنه‌ی ژیان ئاوهژووبكاتهوه ، واقیع له‌هه‌موو مانایه‌كی كۆنكریتی داماڵێ ، به‌مه‌رجی داكۆكیكردن له شوناسی شه‌هید ، كاره‌كته‌ری حوسین له‌م رۆمانه‌دا به‌ده‌ست ئازارێكی ده‌رونیه‌وه ده‌ناڵێنی و هه‌ست ده‌كات نامۆیه بهشارێك كه مرۆڤه‌كان له‌ناو بێده‌نگیدا ده‌كوژێت و ناتوانێت هیچ هه‌ستێكی ئینسانیان پێببه‌خشێ ، ئیدی حوسین ناتوانێ له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵبكات كه رێگرن له‌به‌رده‌م خه‌ون و بیركردنه‌وه و كاركردیندا ، ئه‌و ده‌یه‌وێ ده‌ست بۆ ئه‌رشیفێك به‌رێت لێوان لێو له ترس و شتی په‌نهان و زانیاری ههمهجۆر ،ئه‌رشیفێك له‌دووتوێی لاپه‌ڕه‌كانیدا غه‌دری مێژوو پارچه‌بوونی حه‌قیقه‌ت بهسهرمانای جیاواز و سووكایه‌تی كردن به كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كانی تێدا ده‌بینیینه‌وه ، حیكه‌مه‌تی ئه‌م رۆمانه له‌وه‌دایه كاره‌كته‌ری حوسین گه‌مه‌یه‌كی نادڵنیایكهرانه ده‌كات ، ئێمه‌ش سه‌راسیمه ده‌كات كه به‌ئاگاییه‌كی زۆره‌وه شوێن پێی رووداوه‌كان هه‌ڵگرین ، واده‌كات هه‌ست بكه‌ین زه‌مینه‌ی گه‌یشتن به‌دادپه‌روه‌ری له‌دۆخی دوای شۆڕشدا زۆر لاوازبێت ، شۆڕشێك ده‌ستی لهبیناقاقای خه‌ونی نه‌وه‌ی نوێ گیركردووه ، واتا ئێمه ناتوانین له‌نێوان ئێستا‌و رابووردودا هیچ به‌هاو ئایدیایه‌كی جوان وه‌ربگێڕینه سهرلاپهڕهیهكی سپی بێگه‌رد ، من ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی رۆمان له‌رۆحی مرۆڤه‌كان دوورنه‌كه‌وێته‌وه ، ئه‌وه‌ده‌بێت خوێنه‌ری رۆمان روولهههڵكشان بێت ، ئایا ئێمه واباشه له‌فه‌لسه‌فه‌ی رۆمانه‌وه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ژیان یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه ؟ ، به‌ڕاستی رۆمان پشكنین و قوڵبوونه‌وه‌یه به‌ناو بووندا ، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌م رۆمانه ده‌كاته رۆمانێكی دانهسقه بوونی ئه‌و هه‌ناسه درێژه‌یه له ره‌شبینی ، بوونی ئه‌و ترسه‌یه كه مرۆڤ ده‌گه‌ینێته كه‌ناری نائومێدی ، ئه‌و چركه‌ساته‌یه كه له رووبه‌ری ئه‌م تێكسته‌دا هه‌میشه ته‌زووی سارد به‌له‌شی مرۆڤ دێنێ ، مرۆڤ له‌كاتی ئه‌م رۆمانه‌دا هه‌ست ده‌كات رۆحی له‌ناو قه‌فه‌سێكی ناسنیندا دیله ، گوومان له‌وه‌دا نییه كاره‌كته‌ری حوسین به‌درێژایی هێڵی رۆمانه‌كه هێزێكی گه‌وره‌ی فه‌نتازیا له‌ناوه‌وه ده‌یجولێنێ ، جوانییه‌كی جاویدانی له هه‌ڵوێستی مرۆیانه و جوامێرانه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ و ته‌سلیم به عه‌ده‌میه‌تی مێژوو و جه‌نجاڵیی ژیان ده‌بێت ، پاشان گفتوگۆكردنی حوسین له‌گه‌ڵ باوه مه‌هدی له‌م ده‌قه‌دا هیچ نیه جگه له‌به‌رده‌وامیدان به هونه‌ری دیالۆگ و یاریكردن له‌ناو فه‌نتازیایه‌كی جوان‌دا ،جگه له‌گێڕانه‌وه‌ی حیكایه‌تی شه‌هید و هه‌ڵسانه‌وه‌ی رۆحی شه‌هید له‌ناو سیاقی مێژوودا ، واتا شه‌هید به‌شێكه له‌تراژیدیای مێژوو به‌مانا ئینسانی و ئه‌خلاقی و ویژدانییهكهی ، گه‌وره‌یی و ناوازه‌یی ئه‌م رۆمانه له‌وه‌دایه كه به‌دیدێكی ره‌خنه‌گرانه‌وه به‌ناو ترادیژیدی ترین رووداو‌و و حیكایه‌ت و یاده‌وه‌ریدا ده‌ڕوات ، بێ ئه‌وه‌ی سڵ له‌هیچ تارماییه‌كی قورس بكاته‌وه و باكی به‌سنووری هیچ مانا‌و ده‌لاله‌تێكی داخراو هه‌بێت ، واتا ئه‌م رۆمانه وێنای شۆڕش له‌ساته پڕلهناكۆكییهكانی ده‌كات و شه‌رحی شۆڕش له‌ناو دڵی مێژوو ده‌كات ، ئه‌و شكستانه ده‌خاته‌ڕوو كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ و ئیراده‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه ، واتا زمانی شه‌هید ده‌بێته زمانی تێگه‌یشتن له‌شۆڕش و ئه‌و گوومانانهی كه شۆڕش له‌ناو خۆیدا هه‌ڵیگرتوون .
ماوه‌ته‌وه ئه‌وه بڵێن ئه‌م رۆمانه به‌و فره‌ده‌نگییه‌ی خۆیه‌وه ئه‌ده‌بێكی ئینسانی جوانی پێناساندین و بۆی سه‌لماندین ئه‌ده‌ب پرسێكی ئینسانی گه‌وره‌یه له‌بڕینی سنووری نێوان زمانه جیاوازه‌كان و كولتوورهجیاوازهكاندا + له‌دروستكردنی كارلێك و نزیبوونه‌وه‌ی مرۆڤ و ماهییه‌تی په‌یوه‌ندیه مرۆیهكاندا ،دیاره له‌م نێوه‌نده‌شدا ئه‌ده‌بی ئه‌فریقیش پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێ به‌پێوه‌ره لۆكاڵیی و جیهانیه‌كان ، به‌بڕوای من ئه‌ده‌بی ئه‌فریقی ئه‌ده‌بێكی زیندوو ده‌وڵه‌مه‌نده ، هێزی شاراوه‌ی خۆی له‌به‌كارهێنانی ئه‌و مانا و چه‌مك و مفرهداتانه وه‌رده‌گرێت كه گه‌مه‌ی خه‌یاڵ و زمان و فه‌نتازیا بۆ دوورترین مه‌ودای خۆی درێژده‌كه‌نه‌وه ، واتا چۆن به‌فۆرم و ناوه‌ڕۆكێكی هونه‌ری و ئیستاتیكی تێكستێكی ناوازه به‌رهه‌م ده‌هێنێت ، له‌م سونگه‌یه‌وه بۆ ئێمه گرنگه ئاوڕی جیدی لێبده‌ینه‌وه و مامه‌ڵه‌یه‌كی ئینسانی و فیكری له‌گه‌ڵدا بكه‌ین ، دیاره هه‌وڵی نووسه‌ر و وه‌رگێڕ ” سه‌باح ئیسماعیل ” هه‌وڵێكی سه‌ركه‌وتوو ماندوونه‌ناسانه‌یه له‌م بواره‌دا .
سه‌رچاوه
1- مرۆڤێك ناوی له‌ناواندا نیه . نووسه‌ر ” واسینی ئه‌لئه‌عره‌ج
وه‌رگێڕانی بۆ كوردی سه‌باح ئیسماعیل .
2- هونه‌ری رۆمان ” میلان كۆندێرا ، له ئه‌ڵمانییه‌وه بۆ كوردی كه‌ریم په‌ره‌نگ.
3- سیاسه‌ت و باوه‌ڕ ، رۆژنامه‌ی ” ئاوێنه “ژماره “251” رۆژی 30/11/2010 سهردارعهزیز .