
بۆقێکی ژه‌هراوی! ….. ن/جه‌لال قادر
پێش ئه‌وه‌ی وورگم هه‌لدڕن و بۆقه‌که‌ی تیا ده‌ربێنن ، پزیشکه‌کان ده‌یان وه‌ره‌قه‌یان پێ ئیمزا کردم.به‌لام من یه‌ک مه‌رجم هه‌بوو که بۆقه‌که نه‌کوژرێ و له‌گه‌ڵ مندا بمێنێته‌وه. پزیشکه‌کان ڕازیبوون و به‌نجیان کردم به‌ره‌و ژووری نه‌شته‌رگه‌ری بردمیان.
چیرۆکی ئه‌م بۆقه‌ش : چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وپێش ژانه زگم بوو سه‌ردانی پزیشک و نه‌خۆشخانه‌م کرد هیچ ئه‌نجامێکی نه‌بوو . منیش له تاو ئازار خه‌ریک بوو شێت ده‌بووم، له دوا جار هه‌ستم کرد شتێک له ناو زگم ده‌جوولێ به‌په‌ڵه چووم بۆ ژووری فریا که‌وتن . وه‌ک ژنێکی دوو گیانه زگمیان به سۆنه‌ر سه‌یر کرد له ناو سکرینه‌که سه‌ره مێکوته‌یه‌ک ده‌بیینرا که وه‌ک شێت به هه‌موو لایه‌ک ڕای ده‌کرد . پزیشکه‌کانی نه‌خۆشخانه‌که لێم ئالا بوون سه‌یری سکرینه‌که‌یان ده‌کرد و سه‌ریان سووڕمابوو. پاشان کۆبوونه‌وه به‌په‌له بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری کردنمیان دا.
کاتێک ئاگادار بوومه‌وه له‌سه‌ر ته‌ختی ژوورێک ڕاکشابووم ، ئاوی موخه‌دی به ده‌ستمه‌وه به‌سترابوو هه‌رچه‌ند خه‌واڵوو بووم به‌لام حه‌وزێکی شووشه‌ی گه‌وره‌م بینی لایه‌کی پڕ له ئاو لایه‌که‌ی تر ووشک ڵمی تیا‌بوو، سه‌ری حه‌وزه‌که داخرابوو. له پڕێکا چاوم به به‌چکه بۆقێک که‌وت بازدانێ ده‌کرد ئه‌ویش که چاوی به من که‌وت هه‌لوێسته‌یه‌کی کرد هه‌ستم به بزه‌ی پێکه‌نینی کرد له تاو ئازارم به ڕقه‌وه سه یریم کرده‌وه. وتم : ئای که بۆقێکی زشتی.
پزیشکه‌کان ده‌ستکێش و ده‌مامکیان به‌ستبوو هاتنه ژوور ئامۆژگارییان کردم که چۆن ده‌رمانه‌کان ده‌ڕژێننه ناو ئاوی موخه‌دییه‌که‌و ڕۆژانه چه‌ند جار سه‌ردانیم ده‌که‌ن ، له هه‌مان کات چاودێری بۆقه‌که‌ش ده‌که‌ن و خواردنی بۆ دێنن. خواردنی بۆقه‌که پێشووله و سیسارک بوو .
له پاش هه‌ته‌یه‌ک هه‌ستم کرد برینه‌که‌م ساڕ‌ێژ ده‌بێت به‌لام به‌داخه‌وه بۆقه‌که گه‌وره تر ده‌بوو وورگشی ئه‌ستوورتر ده‌بوو له‌مه‌ش ناخۆشتر شه‌وان به واقه واق کاسی ده‌کردم . منیش هه‌رچه‌ند قسه‌م بۆ ده‌کرد ئه‌و زیاتر ئیزعاجی ده‌کردم. نه‌مده‌وێرا پزیشکه‌کان ئاگادار که‌مه‌وه نه‌وه‌ک له ژووره‌که‌م بیگوازنه‌وه.
من بۆقه‌که‌م خۆش نه‌ده‌ویست به‌لکو ده‌مویست بزانم ئه‌م بۆقه له کوێوه هاتووه ناو زگم و چی به‌سه‌ردێ . ئه‌وه‌نده‌ش ئازاری دابووم ڕۆژ به ڕۆژ ڕقم زیاتر لێ هه‌لده‌ستا. به‌تایبه‌ت له‌م ڕۆژانه کاتێ واقه واقی به ئه‌ندازه‌ی خۆێ نییه خه‌ریکه مێشکم بته‌قێنێ.
پزیشکه‌کان ئاوی موخه‌دیه‌که‌یان لێکرده‌وه‌و ڕۆژانه حه‌ب و ده‌رمانم ده‌خوارد ، له‌گه‌ڵ بۆقه‌که ده‌دوان و وێنه‌یان ده‌گرد ئه‌ندازه‌که‌یان له فایله‌که ده‌نووسی. ده‌یانوت: تا ئێستا هیچ زانیارییه‌کمان نییه ئه‌م بۆقه له کوێوه هاتووه ناو له‌شی تۆ!. داوایان لێ کردم به‌سه‌رهاتی ژیانم به ووردی بنووسمه‌وه به‌لکو یارمه‌تیان بدات له گه‌یشتن به ئه‌نجامێک. منیش سه‌رم سووڕمابوو چۆن بتوانم هه‌موو شتی به‌ووردی بنووسمه‌وه. باشتر وایه پزیشکه‌کان وورگی بۆقه‌که هه‌لدڕن تا بزانن له کوێوه هاتووه.
زۆر له بۆقه‌که پاڕامه‌وه چیتر واقه واه‌ق نه‌کات بێ ئه‌نجام بوو، ناچار کونی گوێچکم ده‌گرت شه‌وانه به مڵپێچه‌که‌م چاوم ده‌به‌ست ڕووناکی گلۆپه‌کانم ڕوو له بۆقه‌که ده کرد. ده‌مویست ماندووی که‌م بۆساتێ پشووبدات به‌لام ئه‌م بۆقه وه‌ک سه‌گی هار هه‌لبه‌ز و هه‌لبه‌ز واقوو ووقی نه‌ده‌بڕایه‌وه.
مانگێکی نه‌برد بۆقه‌که به ئه‌ندازه‌ی سه‌رمی لێهات پزیشکه‌کانش سه‌ریان سووڕمابوو ، زاناکان له گشت وولاتان ده‌هاتن له‌سه‌ر من و ئه‌م بۆقه زانیاری‌یان کۆده‌کرده‌وه ڕۆژ به ڕۆژیش که‌س گوێی به ئازاره‌کانی من نه‌ده‌دا به‌لکو بۆقه‌که جێگای سه‌رنجیان بوو ، تێریان ده‌کرد و یارییان له‌گه‌ل ده‌کرد.
دووباره ژانه زگ هاواری لێ هه‌لسانم ، پزیشکه‌کان حه‌بی مسه‌کن و خه‌ویان ده‌دامێ تا ئارام ببمه‌وه بێچاره بووم که سه‌یری بۆقه‌که‌م ده‌کرد پێم پێده‌که‌نی و له‌گه‌ل واق و واقه‌که‌ی تڕشی ده‌کرد که بۆن و ده‌نگه‌که‌ی گێژی ده‌کردم .
له بێزارییا چووم به گژیا تف و نه‌عله‌تم کرد ئه‌ویش به زمانی درێژی لیکی به‌سه‌ر شووشه‌ی حه‌وزه‌که ده‌نووساند. هه‌لبه‌ز هه‌لبه‌زی بوو ده‌یووست بچێ به‌گژما. منیش بۆ ئه‌وه‌ی تۆله‌ی ئازاره‌که‌می لێ بکه‌مه‌وه پلانم دانه به چه‌قۆ ئه‌و وورگه زڵه‌ی بدڕم. جار نا جارش گله‌ییم له وییژدانم ده‌کرد که من خاوه‌نی دڵڕه‌قی نه‌بووم که‌چی له‌وه‌ته‌ی ئه‌م بۆقه له‌دایک بووه هه‌ست وده‌روونی شێواندووم ، ئازاری بۆ هێناوم له‌گه‌ل یه‌که‌م بینینی گالته‌ی پێکردووم .
ئه م به‌یانییه کاتێ خواردنیان بۆ‌هێنام له تاو ئازار نانم بۆ نه‌ده‌خوورا به‌لام چه‌قۆ و چنگاله‌که‌م شارده‌وه.ئه‌م بۆقه زۆله هه‌ستی به شتێ کرد بۆیه له قه‌له‌وی بێت یا له ترسا له جووله که‌وت که‌چی واقه واقی ده‌گه‌یشته قاوشه‌کانیتر، نزیکی که‌وتم و پیموت: بیبڕێنه‌وه. له کونی سه‌رقاپی حه‌وزه‌که ده‌ستم شۆڕ کرده‌وه و په‌نجه‌م کرده ده‌می ، گه‌زی له په‌نجه‌م گرت ، په‌نجه‌م کرد به قورگیا له دواوه هه‌وای به‌رده‌دا تا په‌کیم خست. هه‌رکه هاته‌وه هۆش واقه واقی کرده‌وه. له‌ناکاو پزیشکه‌ککان هاتنه ژوور و وتیان: ده‌بێ ئه‌م بۆقه له نه‌خۆشخانه‌که بگوازینه‌وه چونکه هه‌موومانی ئیزعاج کردووه.
لێیان پاڕامه‌وه که ته‌نیا ئه‌م شه‌و له‌گه‌لمدابێت ، سه‌ره‌تا ڕازی نه‌بوون پاشان خۆم شیت کرد و گریام. وتیان: – زۆرباشه به‌یانی زوو ده‌یگوازیینه‌وه.
ڕوو به‌ڕووبه‌ری بۆقه‌که دانشتم بینیم ده‌ست وپه‌نجه‌کانم ئاووڵه‌یان کردبوو . ئه‌ویش ساتێ بێده‌نگ بوو که وامزانی هۆشی هاتووه خۆی و عاقل ده‌بێت . پێموت: بزانه ئه‌م بێ ده‌نگی و ئارامییه‌ت چه‌ند جوانه ، واق و ووقت سه‌رمانی ئێشاند تکات لێده‌که‌م بیبڕێنه‌وه خه‌ریکه گوێچکم کاس ده‌بێت .
که‌چی ئه‌مجاره‌یان واقه واقی به‌رزتر بوو له‌وانه‌یه هه‌موو دانیشتووانی شاری کاس کردبێ ، چه‌قۆ و چنگاله‌که‌م له یه‌کتر خشاند و هه‌ڕه شه‌م لێکرد. ئه‌ویش پێده‌که‌نی!.
له پڕێکا پزیشکه‌کان هاتنه ژوور وتیان: ئه‌م بۆقه ژه‌هراوویه ئه‌بێ له تۆ دووری خه‌ینه‌وه، خۆ ده‌ستت لێنه‌داوه؟
وتم: ها ..ئه‌وه ده‌لێن چی؟!
بۆقه‌که‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان برده ده‌ره‌وه ، ویستم له‌ده‌ستیان ده‌ربێنم به‌لام بێ هێز بووم نه‌متوانی له شوێن خۆم بجوولێم ،دلته‌نگ و خه‌مبار له‌سه‌ر قه‌له‌وێره‌که‌م ڕاکشام .
تێبینی: ئه‌م کورته‌چیرۆکه له گۆڤاری ئاینده 94 بلاوکراوه‌ته‌وه.