یاسا و كوشتنی مرۆڤ له رۆمانی كاتژمێر 25دا
مه‌رج نییه بانگه‌شه كردن بۆ هێنانه ئارای سیسته‌مێكی نوێ و به‌رهه‌مهێنانی نۆرمگه‌لی تر بۆ ژیان، به‌رده‌وام به سوودی گشتی بشكێنه‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه له‌باریدا نه‌بێت باشتر و جوانتر له سیسته‌می باو، به‌ها و سه‌روه‌ری مرۆڤ بپارێزێ. چ جای ئه‌وه‌ی كه عه‌قڵییه‌تێك به‌رهه‌م هێنی ئه‌و سیسته‌مه بێت، كه هه‌میشه وه‌كو ئامێرێكی میكانیكی بڕوانێته مرۆڤ و توانا و خه‌ونه‌كانی بكاته ئامرازی ئامانجه شه‌یتانییه دهسهڵاتگهراكانی، ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ی له پێناو سه‌لماندن و بوون و مانه‌وه‌ی خۆیدا باكی به كوشتنی جه‌سته‌یی و رۆحی مرۆڤه‌كان نییه، به‌و پێیه‌ی ” هه‌ندێ كه‌س ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی سیسته‌مێكی نوێوه كۆمه‌ڵگا رزگار بكه‌ن، به‌ڵام هه‌ر به‌و سیسته‌مه ده‌ستی له تینتینۆكهی ده‌نێن”، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و سیسته‌مه له بنه‌ڕه‌تدا به‌رهه‌می خودی ئه‌و عه‌قڵیه‌ته نه‌بێت و به كۆپییه‌كی سه‌قه‌ته‌وه بگوازرێته‌وه، بڵێیت چ وێرانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خۆی بێنێت؟!
دیموكراسییه‌ت به‌رله‌وه‌ی چوارچێوه و قاڵبێكی كۆنكرێتی چه‌ند پره‌نسیپ و بنه‌ما و به‌هایه‌كی نووسراوی بێ‌گیان بێت، زه‌مینه و پێشینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و كولتوری هه‌یه، ئه‌زموون كراوه، بۆیه به‌ر له‌هه‌ر شت ده‌بێ وه‌ك كو‌لتور بڕوانینه دیموكراسییه‌ت و له ته‌نها چوارچێوه‌یه‌كدا كۆتی نه‌كه‌ین، له‌سه‌رووی ئه‌وه‌یشه‌وه پێویسته له ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌ڵوێستی رۆژانه‌مان و له‌سه‌رجه‌م كایه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی ژیانماندا ره‌نگ بداته‌وه، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه له بڕوابوونمان به دیموكراسییه‌ت دیوه رۆحی و به‌هاییه‌كانی مرۆڤ له‌به‌رچاو بگرین، نه‌ك وه‌ك كائینێكی داماڵراو له هه‌ست و سۆز و ئه‌ندێشه و خه‌ون بینین، چونكه ئه‌گه‌رچی ” دیموكراسییه‌ت فۆڕمێكی به‌رزی سیسته‌می كۆمه‌ڵایه‌تییه و زۆر له تۆتالیتاریزم باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له دیموكراسیشدا ته‌نیا لایه‌نێكی مرۆڤ، واته لایه‌نه ماددییه‌كانی له‌به‌رچاو بگیرێ، ئه‌وه به مانای كوژاندنه‌وه‌ی چرای ژیانه”.
گۆرگیۆ له‌و رۆمانه‌یدا كه تیایدا خه‌مه گه‌وره‌كانی مرۆڤی وێنا كردووه، به گه‌ڕانه‌وه (فلاش باك) له میانی گێڕانه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌ركه‌وتوودا، به‌رده‌وام زه‌ینی خوێنه‌ر ده‌باته‌وه سه‌ر مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی و خه‌یاڵی ده‌باته‌وه سه‌ر دیمه‌نه دۆزه‌خییه‌كان، كه له زنجیره‌ی به‌رده‌وام و په‌یوه‌ست به‌یه‌ك و له فۆڕم و شێوه‌ی جیاوازی ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌ویش به‌دبه‌ختی مرۆڤ و ستهمدیدهییهكانێتی به ده‌ستی مرۆڤ خۆی له سای سیسته‌م و یاساگه‌لێك، كه له هه‌ر شوێنكاتێكدا و به شێوه و شێوه‌یه‌كی تر ده‌یچه‌وسێننه‌وه و له بوونی مرۆییانه‌ی ده‌خه‌ن. مرۆڤی كۆیله‌ی ده‌ستی سیسته‌م، مرۆڤی دیلی ده‌ستی یاسا، مرۆڤی قوربانی دونیابینی دۆزه‌خی، مرۆڤی قوربانی ئینتیما سروشتییه‌كانی، مرۆڤ و باجی مرۆڤبوون، هه‌موو ئه‌اونه دیوێكی دیاری نێو رۆمانه‌كه‌ن، كه ره‌نگه نووسه‌ر له رێگه‌ی ئه‌و گێڕانه‌وه و نماییشانهوه پێمان بڵێ، چ نهگبهتێكه مرۆڤ به ده‌ستی به‌ناو سیسته‌می نوێ، چ بهدبهختێكه مرۆڤ به ده‌ستی به‌ناو یاساگه‌ل!!
شتێكی دووباره‌مان نه‌گووتووه ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌موومان له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵێ ماف‌دا ده‌ستبه‌رداری به‌شێك له ئازادی و مافه‌كانمان بووین بۆ سیسته‌می حوكمڕانی، به‌ڵام ئاخۆ په‌یمانێكی وا له نێوانماندا هه‌یه كه ئه‌گه‌ر سبه‌ی رۆژ لایه‌ك له بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی لایدا ماڵئاوایی له یه‌كتر بكه‌ین؟ به مانایه‌كی دی، ئایا رێككه‌وتنێك هه‌یه دواجار حوكمڕان ناچار بكات به شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كار نه‌با؟ ئه‌گه‌ر هه‌یه، چۆنه ناتوانین ده‌سه‌ڵات بێنینه ژێر باری پرسیار و گومان؟ نهێنی ئه‌وه له چی دایه كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌و جوگرافیایه‌ی ئێمه‌دا به كوده‌تا، یان شۆڕش، یاخود به قودره‌تی هێزێكی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌مان نه‌بێ، عه‌رشی فه‌رمانڕه‌وایی و كورسی ده‌سه‌ڵات جێ ناهیێڵن؟ ئه‌ی سیحری ئه‌و به‌رده‌وام فرۆشتنه‌وه‌ی دروشمی دیموكراسییه‌ت و شاباش كردنه‌ی سه‌روه‌ری یاسا و دادوه‌ری ده‌سه‌ڵات له‌م جوگرافیایه‌ی ئێمه‌دا له چی دایه، له كاتێكدا رۆژانه به‌به‌رچاومانه‌وه یاسا پێشێل ده‌كرێ و بێدادی گه‌شه ده‌كات؟
به‌راست كێن ئه‌وانه‌ی یاسا داده‌ڕێژن؟ ئه‌ی كێ ئه‌و مافه‌ی پێداون؟ ئاخۆ ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ده‌نگی خه‌ڵك (كه ده‌نگی هه‌مووان نییه) چوونه‌ته ئه‌و شوێنانه مافی ره‌های ئه‌وه‌یان هه‌یه له هه‌موو شتێ نوێنه‌ری ده‌نگده‌ره‌كان بن؟ به‌راست ئایا له بنه‌ڕه‌تدا توانیوویانه ئه‌و نوێنه‌ره راستگۆ و جێ متمانه‌یه بن؟ ئایا یاساكان له‌به‌ر سێبه‌ری ئایدیۆلۆژیا و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه سیاسی و ویسته دهسهڵاتگهراكانی حزب و سه‌ركرده داده‌ڕێژن و هه‌موار ده‌كه‌نه‌وه و ده‌یانچه‌سپێنن، یان به‌شی ئه‌وه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌به‌رچاو ده‌گرن؟ باشه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌لای ئه‌وانه‌وه چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ ئایا كاتێك هه‌موو هاووڵاتییه‌ك به‌چاوپۆشین له ره‌نگ و ئینتیما ئیتنی و ره‌گه‌زی و مه‌زهه‌بییه‌كانی وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ناكرێ و هاووڵاتیان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماف و له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان نه‌بن، به‌ڵكو ته‌نها پێوه‌رێك بۆ بهرخوردبوون له‌و ماف و ئازادی و یه‌كسانییه ئینتیمایه‌كی له قاڵب دراو بێت، به‌راستی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشتر باسمان كرد (گریمان هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌شبێت!!) هیچ ره‌وایی و مافێكی به‌رده‌وامی پێدانی ده‌مێنێ؟
” ساته‌وه‌ختێك دێ، كه یاساكان مافی ژیان له خه‌ڵك زه‌وت ده‌كه‌ن”. ئه‌گه‌ر دیوێكی یاسا رێكخستنی ژیانی كۆمه‌ڵگه بێت، ئه‌وا به‌دیوه‌كه‌ی تری‌دا هه‌وڵێكه بۆ كۆتكردنی خودی مرۆڤ و زه‌وتكردنی ئازادییه‌كانی. له‌ناو یاسادا كه گوایه بۆ خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كان هاتووه، هه‌میشه بۆشاییه‌ك هه‌یه كه مرۆڤ به‌دبه‌خت بكات، به‌تایبه‌تی كاتێ بواری ئه‌وه ده‌داته سه‌ران و دامه‌زراوه‌كانی ده‌سه‌ڵات، كه به ویست و میزاجی كه‌سی و له‌به‌ر رۆشنایی پێدراو و داواكراوه ئایدیۆلۆژییه‌كانی حوكمڕان، مانا و ره‌هه‌نده‌كانی ته‌وزیف بكه‌نه‌وه. له‌مڕۆدا یاساكان به گوێره‌ی ئه‌و چوارچێوه به‌رژه‌وه‌ندخوازییه سیاسی و ئایدیۆلۆژی و كولتورییانه‌ی له خۆیان ده‌گرن، كه له پشتی مانا شاراوه و نهگوتراوهكانهوه خۆیان مه‌ڵاس داوه، به‌رده‌وام ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان له‌به‌رده‌م دایه كه ئیراده‌ی مرۆڤه‌كان له په‌لوپۆ بخه‌ن. كاتێكیش سیسته‌می سیاسی وه‌ك ئامێرێكی رووتی داماڵڕاو له هه‌ست و سۆز مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا بكات، هه‌میشه وا ده‌كات یاساكانی به شێوه‌یه‌ك داده‌ڕێژێ كه مرۆڤه‌كان میكانیكییانه بجوڵینه‌وه و ره‌فتار بكه‌ن، تاكو زۆرترین چانسی ملكه‌چ پێكردن و گوێڕایه‌ڵ كردنیان مسۆگه‌ر بكات، ئه‌وه بۆیه (به‌لزاك) گووته‌نی هه‌میشه ” یاساكان وه‌ك ته‌ونی جاڵجاڵۆكه وان، مێشووله بچووكه‌كان پێیه‌وه ده‌بن و مێشووله گه‌وره‌كانیش له ده‌ستیاندا رزگاریان ده‌بێت”.
یه‌كێك له بنه‌ماكانی داڕشتنی یاساكان ئه‌وه‌یه، كه ده‌بێ له‌به‌ر رۆشنایی هه‌لومه‌رجه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانكاری دابڕێژرێن و ناكرێ وه‌ك ده‌قی پیرۆز سه‌یر بكرێن، چونكه ” هیچ ئه‌سڵێكی یاسایی ئه‌به‌دی نییه”. كاتێكیش یاسا له گوتاری خۆیدا شوێنێك بۆ گۆڕان و پێشڤه‌چوون ناكاته‌وه و ته‌نها و ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی دونیابینیه‌كی سیاسی دیاریكراو و ئایدیۆلۆژیایه‌كی دۆگما و له فۆڕمی جیاوازی زمانه‌وانیدا ماناكانی دووباره و ته‌وزیف ده‌كاته‌وه، ئیدی مرۆڤ چ وه‌ك تاك، یان كۆمه‌ڵگه به گشتی، به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی له‌دایكبوونی جۆرێك له فاشیزم و تۆتالیتارییهتدان، ئه‌وه له كاتێك دایه كه له بنه‌ڕه‌تدا ” هیچ یاسایه‌كی نه‌گۆڕ و له سه‌دا سه‌د له ئارادا نییه”. له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ ده‌قه یاساییه‌كان كه‌مترین شیكردنه‌وه و راڤه له خۆیان بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین بواری گه‌مه‌كردن تیایاندا هه‌بێت، كه به‌رژه‌وه‌ندی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن. دواجار كه یاساكان به‌و هه‌ناسه‌یه دادهڕێژرن، پره‌نسیپی وه‌ك یه‌كی و یه‌كسانی هاووڵاتیان له‌به‌رده‌م یاسادا ده‌بێته نوكته‌یه‌كی بێ‌مانا، له‌وه‌ش وێرانتر به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی ده‌سه‌ڵات پاساو و بیانووی ئه‌وه‌ی به ده‌سته‌وه ده‌بێ، كه كۆمه‌ڵگه دابه‌ش بكاته سه‌ر دووانه‌ی یار و نه‌یار.. دۆست و دوژمن.. نیشتمانپه‌روه‌ر و خائین…تد.
له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا كه یاسا تیایاندا به‌رمه‌بنای دونیابینی ئایدیۆلۆژیا و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات داڕێژراون، یان به‌رگی پیرۆزییان كراوه‌ته به‌ر، یان بواری زۆرترین گه‌مه و خوێندنه‌وه و شرۆڤه و راڤه‌ی زمانه‌وانییان تێدایه، كه به شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ و له رێگه‌ی كاراكته‌ر و دامه‌زراوه‌كانی ره‌وایی و ماف ده‌ده‌نه حوكمڕان دادوه‌ری له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كاندا بكات. ئا له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا خودی ده‌قه یاساییه‌كان و ده‌ستوور و دامه‌زراوه‌كانی دادوه‌ری ده‌بنه كوته‌كێكی به‌هێزی ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وا بۆ سه‌ركوتكردن و بێده‌نگكردنی هه‌ر ده‌نگێكی ناڕه‌زایی، كه گومان ده‌خاته سه‌ر ره‌وایی ده‌سه‌ڵاته‌كه و دامه‌زراوه‌كانی. بۆیه ده‌بێ به لامانه‌وه ئاسایی بێت له‌و جوگرافیایه‌ی رۆژهه‌ڵاتدا، به كوردستانی خۆشمانه‌وه كه ده‌بیستین و ده‌بینین به‌رده‌وام ” بۆ ئه‌وه‌ی بێتاوانێك مه‌حكوم بكرێ، له نێوان دوو تاوانباری داده‌نێن، ئه‌وه‌ش فێڵێكی كۆنه”.
نوری بێخاڵی
* سه‌رجه‌می ده‌سته‌واژه‌ی نێو كه‌وانه‌كان له رۆمانی (كاتژمێر 25 – نووسینی كۆنستانتین گۆرگیۆ – وه‌رگێڕانی سلێمان دڵسۆز) وه‌رگیراون.