
تونس رۆشنایی كۆتایی تونێلی دیكتاتۆری
ڕاپه‌ڕینی كریكاران و لاوان و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش وئازادیخوزای تونس و ده‌ركردنی بن علی دیكتاتۆر ڕۆشناییه‌كی گه‌وره‌ی له‌دڵی سه‌دان ملیۆن ئینسان له باكوری ئه‌فریقا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵكردوه. ڕۆشناییهك كه هه‌موو كریكاران و خه‌ڵكی چه‌وساوه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته دیكتاتۆریه‌كان كۆتایی تونێلی ئه‌م ده‌ورانه دیكتاتۆریانه‌ی تێدا ده‌بینن و وێنه‌ی ڕاكردنی بن علی له چاره‌ی حسنی مبارك و قه‌زافی و زۆرێك له‌سه‌رۆك و سه‌رانی ده‌وڵه‌ته دیكتاتۆریه‌كانی تری وه‌ك جه‌زائر و ئه‌رده‌ن و ووڵاتانی تری تێدا ده‌بیننه‌وه. ته‌نانه‌ت له شوێنێكی وه‌ك كوردستانیش كه ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌ر له‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و مافیایی و میلیشیایی حزبه سه‌رمایه‌داره‌كان بێزاربوبێ و له‌ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیندا بێ نمونه‌ی تونس ئیلهامی پێده‌به‌خشێ. هه‌ربۆیه سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی تونس ده‌رگایه‌كی گه‌وره به‌ڕوی خه‌باتێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره له‌به‌شێكی دنیای ئه‌مڕۆدا ده‌كاته‌وه.به‌پیچه‌وانه‌شه‌وه شكستی ئه‌م ڕاپه‌ڕینه له كۆتایی هێنان به‌م ڕژێمه دیكتاتۆریه‌ی بن علی كاریگه‌ری زیانباری له‌سه‌ر خه‌باتی ملیۆنه‌ها ئینسانی كریكار و ئازادیخواز ده‌بێ. ئه‌مه واده‌كات هه‌موو دڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕاپهرینهدابێ و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی بكه‌ین بۆسه‌ركه‌وتن .
گێڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕ بوون به‌هێزی جه‌ماوه‌ر بۆ ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته سه‌قامگیره دیكتاتۆریه‌كان وه‌ك كارێكی كرده‌نی هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو دنیای سه‌رسام كردوه. له‌دوای دوو ده‌یه له پڕوپاگه‌نده‌ی بوژوازی جیهانی دژی شۆڕشی كریكاری و ئازادیخوازی هه‌ڵاتنی یه‌كێك له دیكتاتۆره‌كانی ئه‌م نیزامه به‌م شێوه‌یه‌ی بن علی له تونس سه‌رانی ئه‌م چینه‌ی له هه‌موو شوێنێك شۆك كردوه. ترس له په‌یامێك كه كریكاران و خه‌ڵكی هه‌ژار به سیسته‌می برسی كردن و سه‌ركوتی سه‌رمایه‌داری ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر كریكارێ ، كارمه‌ندێ و خویندكارێك له تونس له‌سه‌ر بێكاری و برسیه‌تی بتوانێت دیكتاتۆرێك له تونس ڕاوبنێ ئه‌بێت كریكاری فه‌رنسی و به‌ریتانی و ئه‌وروپی و لاوان و خوینداكارانی ووڵاتانی تر چی به‌سه‌ر حكومه‌ته ڕاستڕه‌وه بورژوازیه‌كانی ئه‌م ووڵاتانه بێنن كه ده‌ستیان كردوه به بیكاركردن و نانبڕین و سه‌پاندنی باج و گرانی قورس به‌سه‌ر خه‌ڵكدا. په‌یامی یاخی بوونی برسی وبیكارهكان و ئازادیخوزاهكانی تونس ئومێدێك بۆ هاوچارهنوسهكانیانه له دنیا و په‌یامی ڕاكردنی دیكتاتۆری تونسیش شڵهژانێكه بۆ هاوچینه‌كانیان له جیهان. سه‌یری خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵك جه‌زائیر و ئه‌رده‌ن و میسر و پشتیوانی كریكاران و ئازادیخوازانی لوبنان و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئیتالیا و ئیسپانیا بكه‌یت و له‌ولاشه‌وه سه‌یری سه‌رقاڵی حكومه‌ت وسهفارهتهكانی فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكا و سعودیه و لیبیا و حكومه‌ته‌كانی تر بكه‌یت بۆت ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م دوو به‌ره چینایه‌تیه چۆن هه‌ر كامه‌یان به‌رژه‌وه‌ندی وچاره‌نوسی خۆی له ڕوداوه‌كانی تونس و ئاكامهكانیدا ده‌بینێته‌وه.
چینی ده‌سه‌ڵاتدار له تونس‌دا تا ئیستا ته‌نها بن علی كردۆته قوربانی تاكو هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی حزبی و میلیشیا وده‌وڵه‌تی و سوپا و پۆلیس وو ده‌ستور و كۆنترۆلی مالی و ئابوری له‌ده‌ست ڕاپه‌ڕینی كریكاران و جه‌ماوه‌ر ڕزگار بكا. ده‌زگای میلیشیایی حزبی حاكم كه‌وتۆته نانه‌وه‌ی ترس له‌ڕێگای چونه‌سه‌ر دوكان و ماڵان و دزی و تاڵانی تاكو بیانوی “من‌ع التجول” به‌سه‌ر خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیودا بسه‌پێنن و كۆتایی به كاری شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵك بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات بهێنن. له‌م ڕێگه‌یه‌وه سه‌رانی ڕژێمی پێشووسیناریۆی سازدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیانن له‌ڕێگای زیادكردنی چه‌ند حزبێكی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به چینی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌ڵێن دان به هه‌ڵبژاردنی ئازاد له 6 مانگی داهاتوودا. ئه‌م سیناریۆیه پشتیوانی BBCو CNNو كۆشكی سپی و كۆشكی ئه‌لیزیه و ته‌رابلس و قاهیره و ریازی له‌پشته و به هه‌موویان ده‌یانه‌وێت شكستێك به ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی تونس بهێنن كه ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی هه‌موو شوێنێكی تری پێ به‌رته‌سك بكه‌نه‌وه و ئه‌م ته‌جروبه‌یه‌ش به‌سه‌ركه‌وتنی دیموكراسی به‌سه‌ر دیكتاتۆریدا له‌قه‌ڵه‌م بده‌ن. بن علی دۆستی دیموكراسی ساركۆزی و هیلاری كلنتۆن دوێنێ، ئه‌مڕۆ بوه‌ته دیكتاتۆرێكی ڕاكردوو كه نایانه‌وێت بیگرنه‌خۆ.
هێشتا ئه‌م سیناریۆیه‌ی تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری تونس سه‌ری نه‌گرتوه و هه‌موو له‌چاوه‌ڕوانی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودان كه به‌چ شیعارێكهوه دێته‌وه مه‌یدان. ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌ی چه‌ند به‌شێكی “یه‌كێتی گشتی كریكاران” و “حزبی كریكارانی كۆمۆنیست”*دا ده‌بینرێ لابردنی سه‌رجه‌م تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئیستا و پیكهینانی حكومه‌تی كاتی و هه‌لبژاردن دوای 6 مانگ و پیكهینانی لیژنه وشورایه له‌خواره‌وه. به‌شێكیش له ئۆپۆزسیۆن كه له‌كاتی ده‌سه‌لاتی بن عه‌لیشدا ڕێگهپیدراوبوون كهتهونهته گفتوگۆ‌و چه‌ند وه‌زاره‌تێكیان پیدراوه جگه له ناوخۆیی وده‌ره‌وه كه له‌ده‌سه‌ڵات حزبی ده‌سه‌ڵاتداردایه. نازانین ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان و مه‌زاجی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو به‌لای كام به‌ش له ئۆپۆزسیۆندا ده‌چێ، به‌شی چه‌پ و ڕادیكالهكهی كه خوازیاری لابردنی سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیستا و ده‌زگای حزب و ملیشیاكهیهتی كه تیكه‌ڵ به‌ده‌زگای پۆلیسه و له‌سه‌رانی سوپادان. یاخود به‌شی ڕاست و دیموكراته‌كه‌ی كه سازدانه‌وه‌ی هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ده‌ستوری پێشوه به‌بێ بنه‌ماڵه‌ی بن علی. ئه‌وه‌ی خاڵی جه‌وهه‌ریه ده‌سه‌ڵاتی ئیستایه له تونس كه چۆن شكڵی پێده‌درێته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی له 6 مانگی داهاتوودا چ هه‌ڵبژاردنێك ده‌كرێت. ده‌سه‌ڵاتی ئیستا هه‌لبژاردنی داهاتوو دیاری ده‌كا نه‌ك به‌پیچه‌وانه‌وه. ئه‌گه‌ر حزبی حاكم به هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی بورژوازی بتوانێت درێژه‌دانی ڕاپه‌ڕین له‌ده‌ستوری خه‌ڵكدا نه‌هێڵێت و به‌دیار چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی ” فۆاد المبزع ” و ده‌ستوری ئیستا و هه‌لبژاردنی داهاتوه بهێڵێته‌وه ئه‌م ته‌جروبه‌یه ناتوانێ گۆڕانێ له ژیانی سیاسی و باری ئابوری كریكاران و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشدا به‌دی بێنێ و ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی گۆڕیوه به ده‌سه‌ڵاتی چه‌ند حزبێك كه هه‌مان سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی پێشوو درێژه‌پێده‌ده‌ن به‌بێ بن علی. ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی ئه‌و دیموكراسیه‌ته بورژوازیهیه كه له دوای ڕۆشتنی دیكتاتۆره‌كان وه‌ك لهشیلی و هایتی و شوینه‌كانی تر بینیومانه. سیاسه‌تی بیكاری و برسیه‌تی و هه‌ژاری و سه‌ركوتی سیاسی و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی خۆپیشاندان و ئازادیه سیاسیه‌كان و ڕێگرتن له حزب و یه‌كیتیه كریكاریه‌كان به‌پێی هه‌مان ده‌ستوری ئیستای تونس درێژه‌ی ده‌بێ. ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه بورژوازیه‌ی تا دوێنێ خۆی دژ به سه‌ركوتكاری بنه‌ماڵه بوو ئیستا كاری به ڕاپه‌ڕین و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك نه‌ماوه و ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی دوێنێ ده‌كا و به‌شه ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌رده‌گرێ و له‌نانی سیاسه‌تی برسی كردن و به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی تازه ده‌خوات. ئه‌مه خه‌ته‌رێكه كه جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو و ناڕازی له تونس و له ووڵاتانی عه‌ره‌بی و له كوردستانیش ده‌بێ له‌م جۆره ئۆپۆزسیۆنه‌دا بیناسێته‌وه و نه‌كه‌وێته دوای شیعاره پوچه‌كانی گۆڕانی ده‌سه‌لات و هه‌لبژاردنی ئازادی داهاتووی. سه‌ركه‌وتنی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له تونس له هێنانه‌وه سه‌رجاده‌ی ڕاپهڕینهكهیاندایه تاكو ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئیستا میراتگری دیكتاتۆره لاببرێ و ئه‌وكات هێز به‌قازانجی پیكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی نوێ ده‌بێ كه نوینه‌رانی خه‌ڵكی كریكار و زه‌حمه‌تكێشی ڕاپه‌ڕیو و یه‌كێتیه كریكاری و جه‌ماوه‌ریه‌كان و حزبه چه‌پ و ڕادیكاله‌كان بكات و ئازادی و یه‌كسانی و خۆشگوزه‌رانی بكاته ده‌ستور و یاسا وبهرنامهكاری ده‌وله‌تی تونس. ئه‌م كاره به داوا له تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئیستا و چاوه‌ڕوانی به‌ره‌ی نیشتمانی له ئۆپۆزسیۆنێك ناكرێ كه چوه‌ته باوه‌شی حزبی حاكمه‌وه و وه‌زاره‌تی له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌كات ،ئه‌م كاره به هێنه‌وه مه‌یدانی ئه‌و هێزه ده‌كرێت كه بن علی ڕاونا و ئه‌م تاقمه ده‌سه‌ڵاتداره‌ی ناچار به‌پاشه‌كشه‌كرد. شوراكان و یه‌كیتیه كریكاریه‌كان و پیكهینانی به‌ره‌ی ڕاپه‌رین بۆ ڕاماڵینی یه‌كجاری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و دامه‌زراندنی حكومه‌تی كاتی له نوینه‌ری شورا و یه‌كیتیه كریكاریه‌كان و ریكخراوه پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ریه‌كان و حزبه چه‌پ و رادیكاله‌كان و نوینه‌رانی خهڵًكی ڕاپه‌ڕیو ده‌توانێ ئه‌و ڕۆشنایه‌ی كۆتایی تونێلی دیكتاتۆری بێت كه نه‌ك ته‌نها به‌رچاوی هاوڵاتیانی تونس به‌ڵكو به‌رچاوی هه‌مووان ڕۆشن بكاته‌وه.
17/01/2011
ASOKAMAL@YAHOO.COM
• سایتی http://www.albadil.org/