ڕاپۆرت: پاشه‌کشه‌ی ئازادیه کان له جیهان له ماوه‌ی ساڵی 2010
“تۆمارکردنی ڕاپۆرتی پاشه‌کشه‌ی ” ئازادی”ه کان له جیهان له ماوه‌ی 2010 ،ئاگادارکردنه‌وه‌ی دیمۆکراسی خوازان له جیهان بۆ هه‌ستانه‌وه وهۆشیار بوونه‌وه”.
واشنتۆن: به‌پێی ڕاپۆرتی ئازادی له ئه‌مه‌ریکا، ئازادی له جیهان له ساڵی 2010 بۆ ماوه‌ی 5ساڵ له‌سه‌ریه‌ک توشی پاشه‌کشه بوه،به‌جۆرێک، پاشه‌کشه له ژماره‌یه‌ک له ووڵاتانی ئازاد ودیموکراس هه‌ڵبژێردراو تۆمارکراوه،.ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئازادی گشتی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فه‌ریقاش تێکجوه.
ڕاپۆرتی فریده‌م هاوس “Freedom House”بۆ مافی سیاسی وئازادیه مه‌ده‌نیه‌کان له جیهان، ئاماژه به‌وه ده‌کات که ” ئازادی له ماوه‌ی ساڵی 2010″ دا پاشه‌کشه‌و ” دابه‌زین” ی ئازادیه‌کان به‌ڕاده‌یه‌ک دابه‌زیوه که له 40 ساڵی ته‌مه‌نی ئه‌م ڕاپۆرته به‌به‌رده‌وامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕاپۆرته‌که،کۆمه‌ڵێک له 25 ووڵات ” پاشه‌کشه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له ساڵی2010 به خۆوه بینیوه ،واته دوو به‌رابه‌ری “11” ووڵات که هه‌ندیک ده‌ستکه‌وتیان به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌وه‌شی زیاد کرد که ” ژماره‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی به ئازاد وه‌سف ده‌کرێن له 89 ووڵاته‌وه دابه‌زیوه‌ته 87 ووڵات.هه‌روه‌ها دابه‌زینی ژماره‌ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که به‌شێوه‌یه‌کی دیموکراسی هه‌ڵبژێردراون بۆ 115 ووڵات ،که ئه‌مه‌ش زۆر که‌متره له 123 ووڵات که له 2005 تۆمارکرابوون .
له کۆمێنتیکی به‌ڕێوه‌به‌ری فریده‌م هاوس ” ده‌یڤد گرامر” که له به‌یانێکدا سه‌باره‌ت به‌و پاشه‌کشه‌یه‌دا گوتی” ئه‌مه بانگه‌وازه بۆ هه‌موو دیموکراسخوازان له دنیا بۆ هه‌ستانه‌وه‌و هۆشیار بوونه‌وه”
جه‌ختیشی له‌وه کرده‌وه که ” دوژمنه‌کانمان ته‌نها سه‌رکوت به‌کارنابه‌ن به شێوهویهکی فراوان ،به‌ڵکو به شێوه‌یه‌کی دوژمنانه به‌کاری ده‌به‌ن که تاوه‌کو ئێسته وێنه‌ی نه‌بوه، له کاتیکدا کۆمه‌ڵگای دیموکراسی باوه‌ر بوون به‌خۆی، نه‌گیشتۆته ئاستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه.
ڕاپۆرته‌که ئه‌وه‌ی ده‌رخست که ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فه‌ریقا” به‌رده‌وامه له وه‌ی ئازادی تێیدا له نزمترین ئاستی خۆی دایه له ساڵی 2010، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی له هاتنه‌خواره‌وه‌ی له هیڵی یاسایی دیموکراسی به درێژایی ساڵانێکه” هه‌روه‌ها به سهکوتگهرترین ڕژێمه‌کانی دنیا داده‌نرێن له به‌کاربردنی سه‌رکوتی ڕه‌ها له سالی 2010″
ڕاپۆرته‌که ئه‌وه‌شی روونکرده‌وه که سیاسه‌تی کۆچکردن جێی دڵه‌ڕاوکێ بوو له ساڵی 2010 له ژماره‌یه‌ک له ووڵاتان، به‌و ووڵاتانه‌ی ئه‌وروپای خۆرئاوا و ووڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکاشه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه که ئه‌و ووڵاتانه‌ی ناسراون به ئازاد له جیهان گه‌یشته 87 ووڵات ،واته 2 ووڵات که‌متر له ساڵی پار ،که ده‌کاته 45% له کۆی 194 ووڵات له جیهان و 43% ی دانیشتوانی جیهان. له کاتێکدا ووڵاتانی ئازاد به شێوه‌یه‌کی که‌م زیادی کردوه به ڕێژه‌ی 60،واته 31% ی ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ڕاپۆرته‌که له خۆی گرتوه،که 22%ی دانیشتوانی جیهان له خۆ ده‌گرێت.
له هه‌مان کاتدا ئه‌و ووڵاتانه‌ی که ” ئازادی تێدا نیه” ژماره‌یان گه‌یشته 47، واته 24% ی سه‌رجه‌م دانیشتوانی جیهان
وه‌رگێرانی : ئاراس ڕه‌شید
ئاژانسی هه‌واڵی کوه‌یتی- کونا
له سایتی ئیلاف وه‌رگیراوه(http://www.elaph.com/Web/news/2011/1/624843.html