ئوریانا فالاچی…. نووسینی: محه‌ممه‌د حه‌کیمی
که‌م که‌س هه‌یه ناوی ئوریانا فالاچی نه‌بیستبێ،ژنێکی سه‌ر شێت، سه‌ر شێت به مانای وشه نا به‌ڵکوو به مانای ژنێکی ئازا له راده‌ربرین و نووسیندا، ئوریانا فالاچی رۆژنامهنگارێک که به نووسینه‌کان و وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ دیکتاتۆره جیهانیهکان به ناو بانگه و هه‌موومان وتووێژهکانمیان خویندوه‌ته‌وه و به نووسینی یه‌ک پیاو خۆی گه‌یانده ئاستی نووسه‌ره هه‌ره پایه‌به‌رزه‌کانی جیهان و ناوێکی هه‌میشه‌یی له مێژوودا بۆ خۆی تۆمار کرد، ره‌نگه تاقمێک له داستانه‌کانی بوونه ده‌ره‌کی نه‌بێت، به‌ڵام له مێژووی جیهاندا به سه‌دان جار ئه‌و داستانانه دووپات بۆه‌ته‌وه.
ئوریانا فالاچی یه‌کێک بوو له‌و که‌سانه‌ی که به هه‌موو شێوه‌ێک دژایه‌تی شه‌ڕی کردوه و هه‌میشه دژی شه‌ڕ هه‌ڵوێستی وه‌رگرتووه و نووسین و وته و ئاکاری رۆژانه‌ی ئه‌م قسه‌ی دهسڵهماند! ئ له ساڵی1929 له شاری فلورانسی ئیتالیا له دایک بووه و هه‌ر له‌و شاره‌دا ، کاتێ ئوریانا له دایک بوو مووسیلنیدهسهڵاتی به ده‌سته‌وه گرت و باوکی به هۆی ئه‌وه‌ی دژایه‌تی موسیلنی ده‌کرد چووه ریزی چریکه‌کان، هه‌ر چه‌ن ئوریانا ڕقی زۆری له شهر ده‌بوه‌وه و به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی که باوکی بۆ ئازادی شه‌ڕی ده‌کرد له پاڵ باوکی‌دا تا دوا هه‌ناسه‌کانی شه‌ڕ راوه‌ستا و به‌ربه‌ره‌کانێ کرد له گه‌ڵ موسیلنی به هاو پشتیکردنی باوکیه‌وه و تا دوای شه‌ڕ ده‌یان ئه‌زموونی ناخۆشی له شه‌ڕ هه‌بوو و مێژووێکی زۆر ناخۆشی تێپه‌ران.
دوای شه‌ڕ ئوریانا رووی کرده کاری نووسین و کاتێ له رۆژنامهێکی ناوچه‌ییدا قه‌ڵه‌می لێده‌دا و هه‌ر وا که خۆی ده‌ڵێت، ئه‌و کاته زانیم وشه‌کان چه‌نێک تواناییان هه‌یه و ده‌توانن چه‌نێک کارێگه‌ریان هه‌بێ له سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگا، هه‌ربه دوای ناسینی ئه‌م هێزه که برندهترین چه‌کی ده‌ستی مڕۆیه بووه باشترین چه‌کی ده‌ستی و زۆر جار بووه که به دژی خۆیشی به کاری هێناوه، ئوریانا زۆری نه‌خایاند که بوو به ناسراوترین رۆژنامه‌وانی سه‌ده‌ی خۆی و له ماوه‌ێکی کۆرتدا توانی بۆ ناسراوترین رۆژنامه‌کان قه‌ڵه‌م لێبدات.
سه‌رکه‌وتووی ئوریانا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ناو رووداوه‌کاندا بوو وبۆ نموونه ساڵێک له وینام مایه‌وه و به پێی ئه‌و شتانه‌ی به چاوی خۆی بینیبووی کتێبێکی نووسی به ناوی شه‌ڕ و ئێتر هیچ، که رۆخساری ناشرینی شه‌ڕ و کاردانه‌وه‌کانی دوای شه‌ڕی زۆر به جوانی به خۆینه‌ر ده‌گه‌یاند، ئه‌م کتێبه چه‌ندین خه‌ڵاتی بۆ به دیاری هێنا و هه‌رئه‌م کتێبه بووه هۆی ئه‌وه‌ی له جیهاندا ناسرو بێت و به پێی ئه‌وه‌ی که ژن بوو ئه‌ویش له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌یتوانی بۆ ئوریانا به‌ش بێت، به‌ڵام ئوریانا به‌وه نه‌وه‌ستا و ده‌ستی کرد به وتوێژ له گه‌ڵ چه‌ندین دیکتاتۆری ئه‌و سه‌رده‌مه و بۆ نموونه له گه‌ڵ ذوالفقار عه‌لی بوتو، شای ئێران، خومینی و ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ رۆخساری ناسراوی فه‌لستین یاسر عه‌ره‌فات وتووێژێکی تیر و ته‌سه‌ڵی کردوه یا ئیندرا گاندی، معمه‌ر قه‌زافی و هنری کسینجر و …
به هۆی نووسینه‌کانیه‌وه چه‌ندین خه‌لاتی وه‌رگرتووه که بریهتین له خه‌ڵاتی زێری فه‌رهه‌نگی برلسکونی، خه‌ڵاتی ئامبرگئو در‌و. خ شاری میلان، خه‌ڵاتی ئانی تیلور و هه‌ر وه‌ها کاندید کرا بۆ خه‌ڵاتی نوبلی ئه‌ده‌بیات و که به هۆی ئازایه‌تی و زیره‌کی و لێهاتووئیهوه ئه‌و خه‌ڵاته و چه‌ندین خهڵاتیتریشی پێ به‌خشرا.
ئوریانا له ساڵی 1358 سه‌ردانی ئێرانی کردوه و له گه‌ڵ خومینیدا وتووێژی کردوه و هه‌ر وه‌ها پێشتریش له گه‌ڵ شادا وتووێژی کردوه که هه‌ر دووکی ئه‌و کتێبانه له ئێران که‌وتووه‌ته به‌ر ده‌ستی خۆێنه‌ر و هه‌ر وه‌ها له گه‌ڵ بازارگانیش وتووێژی کردوه که دوایین جار له ساڵی 1383 له ئێران چاپ و بڵاو کراونه‌ته‌وه.
ئوریانا که به هۆی بیری سیاسی دوای ماوه‌ێک له چه‌پ داده‌برێ و به راست ناویان ده‌برد و له بواری ئاینیه‌وه مولحدیکی مه‌سیحی به ئه‌ژمار ده‌هات، چۆنکا فالاچی باوه‌ری به خوا نه‌بوو، به‌ڵام جار جاره ده‌چوو بۆ دێر.
ئوریانا کاتێ زانی تووشی گرفتی سه‌ره‌تان بووه به خۆی بریاری دا که ئێتر کتێب نه‌نووسێت، بۆ ئه‌زموونیش بووه ژیانێکی ئارامی بۆ ئه‌و ماوه کورته‌ی له ژیان که مابووی هه‌ڵبژارد ، له دوا ساڵه‌کانی ژیانیدا به هۆی نووسینی کتێبی تووره‌یی و لووت به‌رزی که نووسینی ئه‌و کتیبه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت که هێرشی 11 سپتامبری ئه‌مریکا به هه‌موو شێوه‌ێک تووره‌ی کردبوو، له‌و کتێبه باس له‌و ئیسلامه ده‌کات که ئه‌مڕۆ به ناوی ئیسلامی دهخۆیننهوه، تووشی ده‌یان گرفت بوو به ناچاری تا دوا هه‌ناسه‌کانی ژیانی هه‌میشه به ئسکورتهوه ده‌گه‌را تا ئه‌وه‌ی له ساڵی 2006 دا مرد و هه‌ر له فلورانس نێژدرا.
ناسراوترین کتێبه‌کانی بریهتین له ژیان، شه‌ڕ، ئێتر هیچ، نامه به منداڵێک که هیچ کات له دایک نه‌بوو،وتووێژ له گه‌ڵ مێژوو، یه‌ک پیاو، تووره‌یی و لووت به‌رزی ، پنه لووپه ده‌چێت بۆ شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر هه‌تاو بمرێت، حه‌وت گۆناحی هالیوود.
بۆ نووسینی ئه‌م وتاره که‌ڵک له ویکیپیدیای فارسی وه‌رگیراوه.