هه‌بوو… نه‌بوو ….. ڕووناک شوانی
هه‌بوو… نه‌بوو، هیچ شوێنێک له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه ژێر دهستهتر نه‌بوو، ئه‌وه‌ی له چه‌رخه تاریکه‌کاندا به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا هێنرابوو، له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له ژێر ناوی پیرۆز و ئایه‌تی ئایینه ئاسمانییه‌کانه‌وه ( ئه‌نفال) ، به به‌رچاو و ده‌م و گوێی مه‌لا، شێخ، قه‌شه و ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر هه‌ق و ناهه‌ق فه‌توای کوشتن و زیندانی کردنی ڕۆشنبیران و قه‌ڵه‌مه‌کانییان ده‌ده‌ن، به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و لادێ و شارۆچکه‌کاندا هێنرا، هه‌رچی سوکایه‌تییه به‌و پیرۆزییانه کرا که ئه‌مڕۆ ئه‌و به‌ڕێزانه مرۆڤی کوردی له‌سه‌ر داداگایی ده‌که‌ن و به تاوانباری ناوزه‌د ده‌که‌ن، له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ کام له‌م به‌ڕێزانه فزه‌یان لێوه نه‌هات و ئێستایشی له‌گه‌ڵدا بێت، هێنده‌ی به شوێن دێڕ به دێڕی ده‌ق و نووسراوه وێژه‌ییه‌کانی ڕۆشنبیران و شاعیران و نووسه‌رانی کوردستانه‌وه‌ن، هێنده‌ی وتار و به‌یاننامه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی به‌عس و کاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونی و ته‌ندروستی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ده‌رنه‌کرد، به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌مڕۆ هاتوون هه‌ر به‌و یاسایانه قه‌ڵه‌مه‌کان له خاچ ده‌ده‌ن و په‌تی سێداره‌یان بۆ هه‌ڵده‌واسن.
هه‌بوو… نه‌بوو، که‌س هێنده‌ی ژنی کورد له‌به‌ر کوردبوونی سووکایه‌تی به ژن بوونی نه‌کرا و له کونجی زیندان و بیابانه‌کانی باشوور و بازاڕی پایته‌خته‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیسلامی‌دا هه‌ڕاج نه‌کران و مرۆڤایه‌تییان نه‌خرایه ژێر پۆستاڵی سه‌ربازانی به‌عسه‌وه و به به‌ر چاوییانهوه ڕۆڵه‌یان ده‌رخواردی ئاژه‌ڵه دڕنده‌کانی بیابان نه‌دران، که‌چی ئه‌مڕۆ ژنان ده‌یانه‌وێ له‌و کڵاوڕۆژنه‌ی ئازادییه‌وه سه‌رپۆشی شه‌رم و نه‌زانی فڕێ بده‌ن، بێنه مه‌یدان و مرۆڤبوونی خۆیان بسه‌لمێنن، به دنیا بڵێن ئه‌وه ئێمه‌ین وه‌کو ئێوه‌ی پیاوان، خاوه‌نی بیر و بڕیاری ئازادی خۆمانین و ده‌توانین سه‌رکرده و بهڕێوهبهربین، هاوشانی ئێوه بۆ وه‌ته‌ن هه‌وڵێک بده‌ین، که‌چی هه‌ر هه‌مان ئه‌و مه‌لا و پێشنوێژانهی که ئه‌وده‌م، فزه‌یان لێوه نه‌هات، ئه‌مڕۆ هاتوون دژی ئه‌و یهکسانییهن که ژنانی ده‌ڤه‌ره‌که‌م خه‌وی پێوه ده‌بینن، و هێرش ده‌که‌نه سه‌ر چالکوانانی ژنان و خه‌ریکن هه‌ر به‌و یاسانه ڕزیوانه‌ی سه‌رده‌مه تاریکه‌کان ده‌یانبه‌نه‌وه کونجی ماڵه‌وه و به بیانووی جۆرا و جۆره‌وه له مه‌یدانی خه‌بات و بنیاتنانه‌وه دووریان ده‌خه‌نه‌وه.
دیموکراسییه‌ت له مانا سه‌ره‌تاییه‌که‌یدا ئازادی بیر و بۆچوون، باوه‌ڕ و عه‌قیده، ڕاده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتن ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی مرۆڤ له چوارچێوه‌ی یاسایه‌کی ئینسانی‌دا ڕه‌چاو ده‌کات و یه‌کسانی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به ژن و پیاو و گه‌وره و بچووکه‌وه، به بێ جیاوازی پایه‌یه‌کی سه‌ره‌کی سیستمی دیموکراسییه، سووکایه‌تی کردن به مرۆڤ له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت، تاوانه و قابیلی قبوڵکردن نییه. ئه‌وه‌ی که لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه‌ی پی بده‌م سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی هه‌ندێک وتاربێژ و مه‌لایه بۆ سه‌ر نووسه‌ر و شاعیر و ڕۆژنامه‌کان و تازهترینییان هێرش کردن بۆ سه‌ر چالکوانانی ژنان، ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌ڕێزانه له هه‌موومان باشتر ئه‌یزانن ئه‌وه‌یه که خه‌یاڵ و فه‌نتازیای شاعیر و نووسه‌ر فه‌زایه‌کی هێنده فراوانی هه‌یه که هه‌موو سنووره‌کان ده‌به‌زێنێت و ناتوانرێت دیواری بۆ دروست بکرێت، هه‌ر کاتێک به‌ربه‌ستییان بۆ دروست کرا مانای وایه مه‌ودای ئازادییان لێ به‌رته‌سک ده‌کرێته‌وه و دیموکراسییه‌تێک پێشێل ده‌کرێت که خودی ئه‌و پیاوه ئاینییانه یه‌که‌م به‌هره‌مه‌ندن لێی، ئه‌وه ئه‌و دیمهکراسییهتهیه که ئێوه سوودتان لێ وه‌رگرتووه و له مینبه‌ره‌کانه‌وه ئازادانه بیر و باوه‌ڕه‌که‌ی خۆتان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، پایه‌ی ئاینه‌که‌تان به‌هێزتر ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت فه‌توا له دژی نووسه‌ران و شاعیران ده‌رده‌که‌ن و ڕه‌خنه له یاساکان ده‌گرن و داوای گۆڕین و چاککردهوهیان ده‌که‌ن، که‌چی ڕێگه ناده‌ن خه‌ڵکانی دیکه وه‌کو خۆتان موماره‌سه‌ی ئه‌و دیموکراسییه‌ته بکات و ئازادانه خه‌یاڵ و بیر و بۆچوونه‌کانی خۆیان ده‌ربڕن، جا چ جای ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه له ئاین و بیر و باوه‌ڕه ئاینییه‌کان بگرن، ئه‌وا با کافر و مولحید له قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی که سه‌یره به‌لامه‌وه ئه‌وه‌یه که له وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامیدا هه‌زاران کتێب، ده‌قی ئه‌ده‌بی، کتێبی وه‌رگێردراو و وتاری سیاسیش هه‌ن که به چاوی گومان و ڕه‌خنه‌وه باس له ئایینه ئاسمانییه‌کان و که‌سایه‌تییه ئاینییه‌کانی مێژوو ده‌که‌ن و لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی‌یان له‌سه‌ر ده‌که‌ن، که‌چی که‌سیش فه‌توایان له‌سه‌ر ده‌رناکات. لێره‌دا به‌رپرسی یه‌که‌می پاراستن و به‌رگری کردن له‌و که‌شه نیمچه دیموکراسییه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که به‌ر به‌و شه‌پۆلی هێرشه ڕه‌شانه بگرێت، نابێت ڕێگه بدرێت ئه‌و فه‌توایانه ببنه باو له کوردستاندا و هه‌ڕه‌شه له‌و دیموکراسییه‌ت و ئازادییه بکه‌ن، چونکه ئه‌م هه‌نگاوه نه‌غمه‌یه‌کی شومه و هه‌نگاوی ترسناکتری به دوادا دێت و پێگه‌ی مرۆڤه ئازادیخواز و پێشکه‌وتووخوازه‌کان له‌ق ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ مینبه‌ری مزگه‌وتێک وشه‌یه‌ک له بڕگه‌یه‌کی یاساییدا به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بگۆڕێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌یه‌ک که خۆی به پێشکه‌وتووخواز و ڕۆشنبیر ده‌زانێت له‌سه‌ر شیعرێک که له ڕۆژنامه‌که‌یدا بڵاو بۆته‌وه، داوای لێبوردن له مه‌لا و وتاربێژ بکات، له کوردستانی نموونه‌ی دیموکراسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا مافی چاپ کردنی کتێبی ( ڕاستیه‌کی ونبوو) بدرێت که دژ به چالاکوان و داکۆکیکارانی مافی ژنانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به فه‌رمانێکی مه‌لا به‌شیر، کتێبی کۆمه‌ڵه شیعری مامۆستا قوبادی جه‌لیزاده له بازاڕه‌کاندا کۆبکرێته‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌چه‌ی له ڕووی نه‌شمیله چاوجوانه‌که‌ی شیعر لاداوه، ئه‌ترسم سبه‌ی کوردستانه‌که‌مان ببێت به ئه‌فغانستان و به مهقنهعهوه له ماڵ بێینه ده‌ره‌وه و ده‌موچاوی وشه‌کانمان له ژێر بورقهدا بشارینه‌وه، ئه‌ترسم وه‌زاره‌تێکی ئیرشادی ئیسلامیمان بۆ دابمه‌زرێنن و په‌یکه‌ره ڕهمزییهکانمان بشکێنن، پێش بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌موو بابه‌ت و ده‌قێکی ئه‌ده‌بی و موحازه‌ره‌یه‌ک پرس به مه‌لا و پێش نوێژ و مه‌رجه‌عه ئاینییه‌کان بکه‌ین، ئه‌ترسم ڤایرۆسی جیاکردنه‌وه‌ی کچان و کوڕان و داخستنی په‌یمانگا هونه‌رییه‌کان و شکاندنی په‌یکه‌ره‌کانی به‌غدا و باشووری ئێراق جه‌سته‌ی کوردستان بپێکێت. ئه‌ترسم ڕۆژێک دابێت ئه‌م ئازادی و دیموکراسییه‌ی گوێی دنیامان پێ که‌ڕ کردووه، ببێت به یادگارییه‌ک و له‌و چیرۆکانه‌دا باسییان بکه‌ین که به هه‌بوو… نه‌بوو ده‌ست پێ ده‌که‌ن.