ئه‌ی دڵ ! جارانت له كوێ و ئێستات به‌ره‌و كوێ
وه‌رزێكی تره ئێستا ،
ئه‌وێ ئاشنایه‌كی لێ نه‌ماوه ،
مه‌چۆره‌وه باغ و كۆڵانه‌كانی جاران
ئێستا له هه‌رێمێكی پاییزیدا بۆ گوڵاڵه سووره بگه‌ڕێ.
ئه‌ی دڵ ! ئای ده‌رده‌دارت كردم
نه له گه‌ڵ هه‌ڵكشاندا هه‌ڵزنای
نه له گه‌ڵ داكشاندا ڕۆچووی !
نیازت نییه تینوێتیت له ئاو بشكێ و
له ڕوانینی خۆرئاوابوون و خۆرهه‌ڵات تێر بیت !
ئای چیت به‌سه‌رهێنام له‌م گه‌ردوونه‌دا
نه له تاڵی وه‌ڕس ده‌بیت
نه له شیرینی تێر ده‌بیت !
ئه‌ی دڵ ، تێناگه‌م هێنده به‌سه‌بری
ده‌ترسم من تووڕه بم تۆ هه‌ر ئارام
ده‌ترسم من بمرم و تۆ چاوه‌ڕوانی ته‌مه‌نێكی تر بی.
ئه‌ی دڵ ، نه له من یاخی ده‌بی و
نه به‌گژ ناكۆكییهكانمدا ده‌چیت.
ئه‌ی دڵ ،
به‌یانییه‌كی پاییز گومان مه‌كه
تۆ بسوتێیت و نه‌سووتێی ،
من هه‌ر ده‌سوتێم !
ئه‌ی دڵ نه له من جیا ده‌بیته‌وه‌و نه به‌جێتدێڵم
جارانت له كوێ و ئێستات به‌ره‌و كوێ ؟!
مارف عومه‌ر گوڵ