
بزوتنه‌وه‌ی كرێكاریی له ئه‌وروپا گرنگترین ڕوداوی مێژویی ساڵی 2010 بوو!
سه‌رنجدانێكی خێرا‌و ورد به هۆیه‌كانی راگه‌یاندن له كه‌ناڵه ئاسمانی‌و تهلهفیزیونییهكانهوه تا ده‌گاته چاپهمهنیو رادیۆكان، سه‌باره‌ت به گرنگترین ڕوداوه‌كانی ساڵی 2010، ئه‌وه‌مان بۆ دهردهحات كه بهتاڵـــــه له خه‌باتی چینایه‌تی. به‌تاڵه له خه‌باتی كریكاریی كه خاسیهتودیاردهیهكی به‌هێز بوو له شه‌قامه‌كانی ئه‌وروپاداو ته‌نانه‌ت، ههواڵهكانو ناڕهزایهتییهكانییان بورژوازی ناچار كردبوو كه له له بڵاوكراوه‌كانی خۆیاندا به‌شیكی بۆ ته‌رخان بكهنو شاشه‌ی تهلهفیزیۆنهكانیشان پێ پڕ بكه‌نه‌وه. به‌لام ڕاگه‌یاندن وه‌كو كارگه‌یه‌ك، درۆ و خورافه‌و خۆش باوه‌ری بهرههمدههینێتو بلاوی ده‌كاته‌وه، .. تیشك ده‌خاته سه‌ر بابه‌تی بێناوهركو پوچی وه‌ك: جێنشینی مه‌لیكی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ گوندنشینه‌كانی هندستاندا سه‌ما ده‌كات،، یان یه‌كیك له پیاوانی پۆلیسی نیویۆرك له سه‌نته‌ری رۆشنبیری ئیسلامی نوێژ ده‌كات ، یان ئه‌نجیلینا جولی سه‌ردانی ئوردوگای جالوزی تایبه‌ت به قوربانیانی لافاو ده‌كات له باكستان ، یان بڵاوكرادنهوهی به‌لگه‌نامه نهێنییه‌كان له‌لایه‌ن ویكیلیكس‌و سكانداڵــی جاسوسی نێوان روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا به ڕوداوه گرنگه‌كانی ساڵی 2010 نیشان ده‌دات…ئه‌مه بێ مێشكییه، له‌هه‌مانكاتدا گاڵته‌كردنه به كۆمه‌لگای به‌شه‌ری. به‌لام ئه‌وه كاری ڕاگه‌یاندنه، وه‌كو پایه‌یه‌ك له پایه‌كانی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ. له‌م باره‌وه قسه‌كانمان كورتده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رچه‌نده درۆده‌له‌سه كاری سه‌ره‌كی ڕاگه‌یاندنه، ڕاگه‌یاندنێك كه له‌وانه‌یه له باشترین باریدا كێشه‌ی نێوان دوو كوریامان بۆ تۆمار بكات…. كه ئه‌مه‌یان به‌راستی روداوێكه یان ههوالیكه كه ئاماژه به مه‌ترسییه‌ك دهكاتو پێویسته له سه‌رمان كه گرینگی پێ بده‌ین. هه‌والیك كه كێبه‌ركێی قوڵی نێوان ئهمهریكاو یابان له لایه‌ك‌و چین له لایه‌كی دیكه‌وه نیشان ده‌دا له‌وپه‌ری رۆژهه‌لاتی ئاسیادا.
گرنگترین ڕوداو، ناڕهزایهتیو مانگرتن‌و خۆپیشاندانه كرێكارییه‌كان بوو كه هه‌موو جیهانی گرتهوهـ به‌تایبه‌ت ئه‌ورپا له وسه‌ری رۆژههلاتییهوه له یۆنان تا ئه‌وپه‌ڕی رۆژئاوای پورتگالو به‌ریتانیا و به نێو ووڵاتانی ئه‌لمانیاو فه‌ره‌نساو ئیتالیا‌و بهلیجكاو چیكدا ….تێپه‌ڕی. ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتێكی به‌رده‌وام كا تا ئێستا نه‌كوژاوه‌ته‌وه له‌دژی سیاسه‌تی ته‌قه‌شوفی ئابوری كه هه‌موو ووڵاته ئه‌وروپییه‌كان پیاده‌یان كردوه، به شێوه‌یه‌كی جیاواز‌و به پێی سیاسه‌تی جیاواز، نهێنی یان ئاشكرا‌و به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك به‌رێوه ده‌چێت، بۆ شكاندنه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی ئابوری سه‌رمایه به‌سه‌ر شانی كریكاران دا.
به‌م شێوه‌یه جه‌نگه‌كه گوێزراوه‌ته‌وه بۆ سالی 2011.
ناره‌زایه‌تییه كرێكارییه‌كان كه سایه‌یان كردبوو له سڵی 2010دا سه‌ره‌رای لاوازی و نارۆشنی ئاسوی سیاسی‌و لاوازی یهكێتیۆ یه‌كگرتوویی چینایه‌تی له نێو ریزه‌كانی كریكاردا و به‌تایبه‌ت لاوازی ته‌حه‌زوبی كۆمۆنیستی، به‌لام چه‌مكه‌كانی شۆرش‌و و ئالۆگۆری شۆرشگێرانه‌و، شۆرشی برسییه‌كان، بۆگه‌نیو ڕزیوی سه‌رمایه‌داری گه‌ڕانده‌وه نێو ڕای گشتی‌و ده‌سه‌ڵاتی بورژوازی كه له سایه‌ی توند‌و تیژیدا دسه‌لاتی خۆیان ده‌پاریزن. ئه‌مه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌یه له كۆتایی ده‌یه‌ی یه‌كه‌می قه‌رنی 21دا. ترس له شۆرش‌و له یه‌كێتی چینایه‌تی كریكارو له ماركس جارێكی دیكه، سایه‌ی كێشایه‌وه به‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌و بیركردنه‌وه‌ی نوێنه‌ره به‌كرێگیراوه‌كانی سه‌رمایه‌دا. پێویسته له‌سه‌رمان كه دهرسو تاقیكردنه‌وه‌ی گه‌وره لهنارهزایهتیو مانگرتن‌و خۆپیشاندانه‌كانی سالی رابوردو دهربكێشین، كه زۆربه‌ی شه‌قامی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌وروپای گرته‌وه.
ده‌رسی یه‌كه‌م: دهولهتو حكومهتو په‌رله‌مانه‌كان، ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی ده‌سه‌لاتی بورژوزاین به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگادا
ئهلف: دهوڵهتهكانو هه‌موو ده‌زگاكانی جێبه‌جێكردن”حكومه‌ت” و یاسادانان” په‌رله‌مان” و سیتسه‌می دادگایی. ده‌وله‌تی سهرمایهدارینو له لایه‌ن چینی بورژوزاییهوه بهریوهدهبرێن ، جا فه‌ره‌نسا بێت یان ، پورتوگال، یونان، سوید، ئه‌لمانیا… ئه‌م ده‌وله‌تانه ده‌وڵه‌تی چینایهتینو له‌لایه‌ن بورژوزاییهوه وه‌كو چینێنك به‌رێوه ده‌برێت. ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌وروپا له لایه‌ن دیكتاتۆری چینی بورژوزاییهوه به‌رێوه‌ده‌برێت.
بـــــا: حكومهتهكانو ئه‌حزابی بورژوازی سه‌ره‌ڕای جیاوازییه‌كانیان، كه حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپایان پێكهیناوهو ئۆبۆزیسیۆنهكانیان ده‌سه‌لاتی جیبه‌جێكردن بۆ فۆرمۆله‌كردنی ده‌وڵه‌تی چینایه‌تی بورژوازی وه‌ك: حزبی كرێكار‌و حزبی پارێزگاران له به‌ریتانیا، حزبی دیموكراتی مهسیحیو سوشیال دیموكرات له ئه‌لمانیا، حزبی یه‌كێتی له‌پێناو بزوتنه‌وه‌ی گه‌لدا به‌سه‌رۆكایه‌تی ساركۆزی له فه‌ره‌نسا، حزبی سوشیالستی فه‌ره‌نسا، حزبی كۆماری‌و دیموكراتی له ئه‌مه‌ریكا…. و پاراستنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی سه‌رمایه‌داری و دوباره به‌رهه‌مهینانه‌وه‌ی له چوارچیوه‌ی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئاستی ئهوروپیو جیهانیدا. ده‌وڵه‌ت ئاله‌تی سهركوته به‌ده‌ست بورژوزاییهوه بۆ جێبه‌جێكردنی پیداویستییهكانی خۆی. سیاسه‌تی پێشكه‌شكردنی پاره” كاش” به بانك‌و كۆمپانیا گه‌وره‌كان، كه ناونرا به ” نه‌خشه‌ی رزگاركردنی كه‌رتی مالی” له‌لایه‌كی دیكه‌وه سیاسه‌تی ته‌قه‌شوف دژ به چینی كرێــكار و هه‌ولدانی شكانه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی سه‌مایه‌داری جیهانی به‌سه‌ریدا. شكاندنی مانگرتنه‌كان له‌ریگای زۆر‌و به‌كارهینانی هێزی كرێگرته، كه ئه‌ركیان پاراستنی خاوه‌نداریتی تایبه‌ته، پۆلیس، هیزه ئه‌منییه‌كان، سوپا…
جیم: ده‌زگای یاسادانان” په‌رله‌مان” : په‌رله‌مانه‌كانی ئه‌وروپا كه باشترین شێوه‌ی دیموكراتین له جیهاندا، ده‌زگای یاسادانانن به‌پیی پێویستی و بهرژهوهندیییهكانی سه‌رمایه‌و چینی بورژوازی ده‌سه‌ڵاتدار، وه به‌تایبه‌ت به پێی به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانییه گه‌وره جیهانیو ئه‌وروپییه‌كان، ئه‌مه ئه‌ركیانه. ئه‌م ده‌زگایه ده‌زگای ” نوینه‌رایه‌تی گه‌ل” نین به‌ڵكو له راستیدا نوێنه‌رانی چینی بورژوزازین به ڕهوتو شێوه جیاوازه‌كانییه‌وه له ده‌سه‌ڵاتداره‌وه تاكو ئۆپۆزسیۆن.. كه كۆك‌و هاوبه‌شن، سه‌باره‌ت به به‌رژوه‌ندییه‌كانی سه‌رمایه. سه‌رنج بده‌نه سه‌ر دانانی یاساكانیان، وه نه‌خشه‌كانیان بۆ رزگاركردنی بانك‌و كۆمپانیا جیهانییه‌كان له فه‌ره‌نساو ئه‌لمانیاو ئهمهریكاو به‌ریتانیاو روسیا‌و یابان‌و چین له‌سالی 2009دا له خه‌زینه‌ی باجی ده‌وڵه‌ت، خه‌زینه‌ی ده‌وله‌تی چینایه‌تیان كه له چه‌وسانه‌وه‌ی كرێكارانه‌وه كه‌ڵه‌كه ده‌بیت. سه‌رنج بده‌نه سالی 2010 و یاساكانیان و سهپۆرتكردنو ڕازیبونیان له‌سه‌ر هه‌ژاركردنی كرێكاران له رێگای سیاسه‌تی تهقشوف له ئه‌وروپاو به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانهنشینیو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاڵا پێویسته‌كان بۆ ژیان، كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قاتی گشتی” لاوازكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت” له رێگای ده‌ركردن‌و بێكاركردنی كرێكارانه‌وه به ملێونو هه‌روه‌ها هه‌لپه‌ساردنی كرێ…
ده‌رسی دووه‌م: رۆرشنكردنهوهی ئاسۆی سیاسی:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ناڕهزایهتیو مانگرتن‌و خۆپیشاندانه‌كان فراوان‌و ملیۆنی بوون له ئه‌وروپا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه توانای كرێكاران بۆ به‌رده‌وام بوون به مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و به‌رزنه‌كردنه‌وه‌ی ئالای سپی له هه‌مبه‌ر بورژوازی‌و سیاسهتو پراتیكیدا. به‌لام ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه خاوه‌نی ئاسۆی سیاسی رۆشن نه‌بوو” ئه‌لته‌رناتیڤی چینایه‌تی كرێكار” و پێكهینانی ده‌وڵه‌تێكی سوشیالیستی له‌سه‌ر كه‌لاوه‌ی سه‌رمایه‌داری، له لایه‌ك‌و لاوازی لایه‌نی ریكخراوبونو یهكگرتووبونی له لایه‌كی دیكه‌وه به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی نێوان رابه‌رانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌و رابه‌رانه‌ی كه جموجۆلی نارهزاهتییهكانیان له‌ده‌ستدا بوو له سالی رابوردودا. لاوازی ته‌حزوبی كۆمۆنیستی، لاوازی ماركس له نێو ڕیزی پێشڕه‌وی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا، لاوازی هه‌ره‌گه‌وره‌ی ئه‌م ناڕهزایهتیانهبوو. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هوشیاری چینایه‌تی له ئاستی لاوازدا بوو.
ده‌رسی سێهه‌م: جیاكردنه‌وه‌ی خه‌بات له بورژوازی
شه‌ڕی چینایه‌تی له نیوان بورژوزای بهدهولهتو حكومهتو ئهحزابو داموده‌زگاكانی یاسا دانان‌و بیریار‌و رۆشنبیره‌كانی… وه چینی كریكار بهردهوامو نه‌پساوه‌یه… ئه‌م شه‌ڕه ته‌نها له پێناو ئه‌وه‌دانییه كه كرێكاران ده‌سه‌ت به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا بگرن به‌ڵكو له‌هه‌مانكاتدا شه‌رێكی به‌رگریشه له ئاستی ژیان‌و گوزه‌رانی چینی كریكار له ئه‌وروپای رۆژئاوادا. شه‌رێكه بۆ لابردنی مه‌ترسی ههژاریو برسێتی، شه‌ریكه له پیناو باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیان وگوزهرانو خه‌باتكردندا… له‌سه‌ر ڕابه‌رانی كرێكاری پێویسته كه له چوارچیوه‌ی فكری‌و سیاسی جیاوازدا بیربكه‌نه‌وه، چوارچیوه‌ی سیاسی‌و فكری ماركس‌و و كۆمۆنیستی ئه‌و. به هوشیاری چینایه‌تییان رێگای خهباتكارنهی خۆیان جیابكه‌نه‌وه له ڕێگای جیاكردنه‌وه‌ی خهباتو بزوتنه‌وه‌كه‌یان له ته‌واوی بزوتنه‌وه‌و حزبه‌كانی بورژوازی به ده‌سه‌لاتدارو ئۆپۆزسیۆنه‌وه. .. بزوتنه‌وه‌ی سیاسی چینایه‌تی تایبه‌ت به‌خۆیان پیك بهێنن، نوكی ڕمیان بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی سهرمایهداریو حكومه‌ته‌كانی و په‌رله‌مانه‌كه‌ی، وه‌ك یه‌ك وه‌حده‌ی چینایه‌تی ته‌واو، وه‌ك ده‌زگایه‌كی رێكخراوی چینایه‌تی بورژوزای كه دسهلاتداره به‌سه‌ر چینی كریكارداو له‌پێناو دوباره به‌هه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌دا.
ده‌رسی چوارهه‌م: دیموكراسی بزوتنه‌وه‌یه‌كی دژه به ئازادی
ڕیگای ئازادی به دیموكراسیه‌تدا ناڕوات. ئه‌گه‌ر دیموكراسی له سه‌ده‌ی بیستههمدا، هه‌ندی مانا‌و ئاماژه‌ی تایبه‌تی هه‌بوو سه‌باره‌ت به مافه مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كان و لایه‌كی دیكه‌وه بورژوزای توانی كه دیموكراسی له شوێنی ئازادی دابنێ یان وه‌كو یه‌ك سه‌یر بكرین، به‌لام دیموكراسیه‌ت له دوای روخانی دیواری به‌رلینه‌وه، له‌دوای روخانی ئیمپراتۆریه‌تی بورژوازی روسیاوه، به‌ته‌واوی به‌تاڵ بۆته‌وه له هه‌ر مانا‌و ئاماژه‌یه‌كی كه به‌ژوه‌ندی خه‌لكی تێدابێت و به‌تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندی چینی كرێكاری تێدا بێت. دیموكراسی له نێو لانكه‌و له شوێنی له دایكبونی خۆیدا له ئهمهریكاو ئه‌وروپا بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هاووڵاتیان مانای هه‌ژاری وبرسێتییه،، مانای ده‌ربه‌ده‌ركردنی كرێكارانه له ماڵ‌و خانوه‌كانی خۆیان، مانای ده‌خاله‌تی پۆلیس‌و لێدان‌و سه‌ركوتی بزوتنه‌وه‌ی كریكاری‌و مانگرتنهكانیانه، یونان، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا…. مانای هه‌ڵسپاردنی كرێ‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینییه.. له ووڵاتانی وه‌كو عیراق‌و ئهفغانستانو لوبنان‌و سودان… مانای دابه‌شكردنی ئینسانه له‌سه‌ر بنه‌مای تائیفه‌و نه‌ته‌وه‌و كوشتن له‌سه‌ر پایه‌ی شوناسنامه…. رهحنهگرتن له دیموكراسی وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و ئه‌لگۆی دهسهڵاتداریتیو وحوكمرانیو فكر‌و نه‌هج و به‌ریوه‌بردنی ده‌سه‌لات، وه‌ك بهرزترینو باشترین ئه‌لته‌رناتیڤی بورژوزای له ئاستی جیهانیدا، وه له‌م روانگه‌یه‌وه واته له ڕوانگه‌ی كۆمۆنیزمی ماركسه‌وه، له‌ڕوانگه‌ی ئازادی‌و یه‌كسانی ته‌واوی ئابوری‌و سیاسی‌و كۆمه‌لایه‌تی‌و مافه‌وه… ئه‌ركێكی ده‌ستبه‌جێی رابه‌رانی كریكاری‌و و بیریاره‌كانی چینی كریكاره له ئه‌وروپاو جیهاندا. ( سه‌باره‌ت به‌م برگه‌یه بگه‌ڕێره‌وه بۆ باسی دوباره خویندنه‌وه‌ی ” دیموكراسیه‌ت له نێوان تهعابیرو واقعیه‌تدا” ..
سامان كه‌ریم 2008)
saman.karim5@gmail.com