
داهێنانی یاخیبوون نامرێت
خاوه‌نی بیری نوێ نامرێت، ئه‌وه‌ی مرد مرد .. خاوه‌ن بیری نوێ ناتوانێت له ژیانیدا ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و پێگه‌ی وه‌زیفی به‌ده‌ستبهێنێت، داهێنان و ڕاپه‌ڕین ڕێگه‌یه‌کی قورس و زه‌حمه‌ته، ووته‌یه‌کی باوکم بیر ده‌که‌وێته‌وه له سه‌رده‌می مندالێمدا زۆر جار له‌به‌رخۆیه‌وه ده‌یوته‌وه: ” ڕێزی خۆم ده‌گرت کاتێک ده‌که‌وتمه به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی ئاسان و گران که گرانهکهم هه‌ڵده‌بژارد”، داهێنان و ڕاپه‌ڕین به‌هایه‌کی باڵایان هه‌یه ئه‌ویش به‌های ئازادی و دادپه‌روه‌ریی و شکۆمه‌ندیه، بیری نوێ به‌ده‌ستنایه‌ت به‌بێ ڕاپه‌ڕین و شۆڕش به‌سه‌ر کۆندا، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامان ده‌ترسن له بیری نوێ، له‌به‌رئه‌وه هه‌میشه هه‌وڵئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خاوه‌ن بیری نوێ‌دا سه‌رکه‌ون، به پشتگوێخستن و شێواندنی پێگه‌و ناوبانگ و دهربهدرکردنیان، به دورخستنه‌وه و زیندانیکردن و مردنیان، به‌ڵام بیری نوێ ده‌ژی، هه‌رچه‌نده جه‌ور و سته‌م گهوهرهبێت.
ئه‌شێت داهێنه‌ر و یاخیی بوو هه‌ست به ماندوبوون و ڕه‌شبینی بکات، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته زوو تێده‌په‌ڕێت، چوونکه مرۆڤ به داهێنان هێزێکی ده‌رونی و عه‌قڵی گه‌وره به‌ده‌ستده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ هێزی هیوا و مژده‌به‌خشی بۆ پاشه‌ڕۆژ، ئه‌گه‌ر له‌ماڵدا ده‌ستبه‌سه‌ربێت یان له زینداندا ته‌نها که‌وتبێت، یان دوای ئه‌وه‌ی که که‌سوکار وهاوڕێکانی دهستیلێدهشۆن له ترسی ستهمکارێتی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام له‌م حاڵه‌تانه‌شدا داهێنه‌ر و راپهڕییو و شۆڕشگێر و خاوه‌ن بیری نوێ هه‌ر بێ هیوا نابیت. من هه‌ست به ژیان ده‌که‌م کاتێک بیره‌کانی خۆم ده‌نووسمه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش بڵاونه‌بێته‌وه له پاشه‌ڕۆژێکی نزیک یان دووردا بڵاوده‌بێته‌وه، کاتێک تاریکی و گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و خیزاندا ده‌گرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاتی خۆماندا ده‌گوزه‌رێت، کاتێک له ڕهوهندییمدا له ناو وڵات‌دا ده‌ژیم، کاتێک ئیلیتێک ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت وسامان و پێگه وهزیفیهکان ده‌دزێت، من هه‌میشه ئومێده‌وارم و بێ هیوا نابم به پاشه‌ڕۆژ زۆر به‌که‌می نه‌بێت.
له ماڵه‌که‌ی خۆمدا له قاهیره دانیشتبووم و گوێم له هه‌واڵه په‌خشکراوه‌کان ده‌گرت، ساتێک دڵته‌نگی قوڵ دایگرتم، وه‌ک ڕه‌شبینی وابوو، هه‌واڵه‌کانی وڵات هه‌مووی خراپه، له خراپه‌وه بۆ خراپتر، زیاتربوونی سته‌مکاریی ده‌سه‌ڵاته حوکمداره‌کان، زیاتربوونی درۆی ده‌سته‌بژێر(elite)، زیاتر بوونی ڕقی چینایه‌تییه باوکێتیهکه(الطبقیة الأبویة) به‌رامبه‌ر به هه‌ژاران و ژنان، هیچ خۆشیه‌ک نیه بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا، هیچ داهێنانێک نیه، هیچ ڕاپه‌ڕینێک نیه، شۆڕش نیه.. هه‌ندێک ناڕه‌زایه‌تی نه‌بێت که کاریگه‌ری نیه، ئیلیتی(elite) ڕۆشنبیران پشتیوانی له ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر حوکم ده‌که‌ن، تۆبڵێی گه‌لان هه‌موو له داخ و هه‌ژاریی و نه‌خۆشیدا مردبێتن؟.. له ناکاو ده‌نگی مهلوێنان ده‌نگیدایه‌وه له گه‌ردوندا: که‌واته هه‌رچ ڕۆژێک گه‌ل ژیانی ویست بێگومان به‌ده‌ستیده‌هێنێت، بێگومان تاریکی شه‌و ڕووده‌بێته‌وه و بێگومانیش کۆتوپێونهدهکانیش دهبچڕێن.. هه‌ستامه سه‌رپێ و ڕێک ڕاوه‌ستام و له‌گه‌ڵیاندا ووشه‌کانی “آبی قاسم الشابی” شاعیرم ده‌وته‌وه، که 77 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مردوه و به‌جێیهێشتووین، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه و سه‌رکردایه‌تی ملوێنان خه‌ڵک ده‌کات له “تونس”ی نیشتمانه‌که‌ی خۆیدا، ملوێنان له خه‌ڵکی تونس دێڕه شیعریه‌کانی ئه‌ویان ده‌وته‌وه، شاعیر هه‌رچه‌ند مردبوو به‌ڵام بوو به ڕابه‌ری شۆڕشه گه‌لییه‌که‌ی تونس، ووشه‌کانی ڕوناکیان ده‌به‌خشی، ده‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌نگی ملوێنان بوو.. له ژنان و پیاوان و کوڕان و کچان و منداڵان، منیش له قاهیره له ماڵه‌که‌ی خۆمدا له‌گه‌ڵیاندا هوتافم ده‌کێشا.. ده‌نگم له‌گه‌ڵ فرمیسک وههنسکمدا گیرابوو دڵیشم لێیده‌دات: ئه‌گه‌ر گه‌ل ڕۆژێک ژیانی ویست بێگومان به‌ده‌ستیده‌هێنێت، بێگومان تاریکی شه‌و ڕوناکی به دوادادێت و بێگومان کۆت وبهندهکانیش ده‌شکێت.. هیوا زۆر به هێزه‌وه هه‌ژاندمی، خوێنی گه‌رم گه‌ڕایه‌وه نێو ده‌ماره‌کانی جه‌سته‌م، گه‌ل کۆتوبه‌ندی شکاند و له ناکاو ده‌رپه‌ڕین، شۆڕشی گه‌ل به‌سه‌ر حکومه‌ت و حیزبی شه‌رعی و ئێ‌لیتی(elite) ده‌سه‌ڵاتداردا سه‌رکه‌وت، گه‌ل شاعیری داهێنه‌ری یاخیبووی ژیانده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی حاکم پێش ده ده‌یه لهمهوپێش مرانیان، گه‌لی شۆڕشگێری تونسی سروشیان له دهێنانه شیعریهکانیهوه وه‌رگرت، گه‌ل لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات و حکومه‌تی گه‌نده‌ڵ و حیزبه شکلێکان و ئیلیته(elite) درۆزنهکهو دزه‌کانی سه‌روه‌ت وسامان و زه‌ویوزاریان تێکشکان، گه‌ل ده‌رگای به‌ندیخانه‌ی له‌سه‌ر زیندانیه‌کان کرده‌وه، داهێنه‌ره یاخیبووکانی دهرهوهدی وڵاتیش گه‌ڕانه‌وه بۆ تونس.. هه‌واڵه‌کان به‌رده‌وامه و دڵی منیش له لێدان ناکه‌وێت و ئارامناگرێت له‌ژێر پاراسوکانمدا، فرمێسکی چاوکانم وشکناکات، بۆ سڕینه‌وه‌ی غه‌مه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌م، سڕینه‌وه‌ی ئازاری چه‌پۆکی وشه‌ی “كچ” بوونم له ڕۆژی له دایکبوونمه‌وه له جیهانێکی چینایه‌تی باوکێتی ژێر حوکمی سته‌مکاریی ده‌وڵه‌ت و خێزان و قوتابخانه‌و په‌رستگاکاندا، چه‌پۆکی وشه‌ی “کچ” بوونم پیامادهکێشرا له هه‌موو شوێنێکدا وه‌ک ئه‌مه که‌ماسیی و که‌لێن وکهمئهندامیهکی زکماکی بێت له‌گه‌ڵمدا، دیسان به‌هره‌ی داهێنان و یاخیبوونم بوو به که‌ماسییه‌کی تر بۆم و له‌سه‌ری وه‌ده‌رنرام له ده‌ره‌وه و له ناوه‌وه‌ی وڵات.
خۆشیه‌کان غهماکانی کۆن و نوێ ده‌شۆنه‌وه، خۆشیه‌کان له ئانوساتێکدا پهرشوبڵاودهبنهوه، کاتێک چه‌ته‌کانی پۆلیسی سه‌ربه ده‌ستگاکانی ده‌سه‌ڵات ده‌رپه‌ڕین بۆ کوژانه‌وه‌ی شۆڕشه گه‌لییه‌که‌ی تونس، بکوژیی و دزییان ده‌کرد له تاریکایی شه‌ودا، دوای ئه‌وه‌ی که سه‌رکردایه‌تی سوپای سه‌ربازیی تونس لێدانی شۆڕشه گهلییهکهیان ڕه‌تکرده‌وه، سوپای تونس فه‌رمانه‌کانی سه‌رۆکیان به‌رپه‌رچدایه‌وه پێش ڕاکردنی، سه‌رۆک هه‌ره‌شه‌ي کرد له سه‌رۆکی سوپا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌واییه‌که‌ی، ڕشید عمار، به‌ڵام فه‌رمانڕه‌وای سوپای نیشتیمانیی”ڕه‌شید عمار” لێسه‌ندنه‌وه‌ی وه‌زیفه‌که‌ی لاباشتر بوو له جێبه‌جێکردنی فه‌رمانی سه‌رۆک بۆ لێدانی شرۆشی گه‌لیی.. ئه‌مه نموونه‌یه‌کی که‌م وێنه‌یه له سه‌رۆکی سوپاکان بوه‌شێته‌وه، ئه‌م هه‌ڵوێسته داهێنه‌ره یاخیبووه که‌متر نه‌بوو له هێزی وشکانی شاعیر” أبی القاسم الشابی” داهێنان داهێنانه ئه‌گه‌ر ووشهبێت یان هه‌ڵوێستی یه‌کلاییکره‌وه دژ به ده‌سه‌ڵاتی سته‌ماکار بێت، ووشه‌ی داهێنه‌ر و یاخیبوو هه‌ڵوێسته، هه‌روه‌ها هه‌وڵوێستی یاخیبوو داهێنانه، هیچی که‌مترنیه له داهێنانه‌کانی تر، دواجار سوپا دابه‌زیه ناو شه‌قامه‌کانه‌وه بۆ پاراستنی شۆڕشی گه‌لیی، توانیان دژ به تاڵانچیه‌کان بگرن که ده‌یانویست شۆرش بکه‌ن به بێسه‌روبه‌ریی و ناهه‌مواریی و سه‌رکرده‌ی پۆلیسیشیان گرت که پاراستنی گه‌لیان قه‌ده‌غه‌ده‌کرد، ئه‌م سوپا تونسیه که‌م وێنه‌یه له جیهانی عاره‌بیدا.
زۆرێک له حکومه‌تکانی عاره‌بی که حوکمی گه‌ل ده‌که‌ن به ئاگر و ئاسن و دیکتاتۆریه‌ت تاچه‌ند له حوکمی ڕوخاوی پێشوی تونس ده‌چه‌ن!.. چۆن به ته‌زویر هه‌ڵبژرادنه‌کان به‌ڕێوه ده‌چێت له ژێر ناوی دیموکراتیه‌دا، چۆن حیزبه ئۆپۆزسوێنه‌کان به نهێنی له‌گه‌ڵ حکومه‌تدان، چۆن ئۆپۆزسوێن به پرۆسه‌یه‌کی فێڵاوی له ڕه‌حمی حیزبی دهسهڵاتداروه دروستده‌بێت، که سه‌رۆکی ئۆپزسوێن له‌ناو په‌رله‌ماندا که‌سێک ده‌بێت له نزیکترین که‌سه‌کانی سه‌رۆکی باڵای حوکمه‌وه؟!
ووشه شۆڕشگێڕه ساخته‌کانی به‌کارده‌هێنا وه‌ک ووشه‌ی”شۆرشی ڕاستکردنه‌وه” ئه‌مه‌ش به مانای ڕاستکردنه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سه‌روه‌ت وسامانه‌کان ده‌هات بۆ گیرفانی حاکمه‌کان و خانه‌واده‌کانیان، زانیمان و ناسیمان مێژووی سه‌رۆکی تونسی پێشوو هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌که‌م خانمی له کارکه‌وتوو، که هاوسه‌ری دووهه‌می بوو، ژنی دووهه‌می دوای ده‌سه‌تبه‌رداری ژنی یه‌که‌می بوو که چه‌ندی ساڵ دڵسۆزانه له‌گه‌ڵیدا ژیا و دایکی منداڵی بوو، خیانه‌ت له نیشتیمان جیاوازی نیه له خیانه‌ت له هاوسه‌ر و هاوبه‌ش له ژیاندا، لێدانی گه‌ل وه‌ک لێدانی ژنی یه‌که‌می وابوو، خه‌نجه‌ری کرد به پشتی ژنی یهکمیدا و ته‌ڵاقیدا به یه‌کلایه‌نانه له ته‌مه‌نێکی پڕ له‌کارامه‌یی و ئه‌زموونیدا، بۆ ئه‌وه‌ی ژنی دووهه‌می بهێنێت که کاری قژبڕین و بازرگانێتی و دواجاریش به هۆکارێکی یاسایی پۆلیس بهندیکردبوو، کاتێک که خۆی(أبن علی) به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایس بوو له به‌ندیخانه مهرهخهسیکرد و دواجار هاوسه‌رگیرێتی له‌گه‌ڵ کرد، قبوڵی شوکردنی به پیاوێک کرد که ژن و منداڵی هه‌بوو، تۆ بڵێی ویژدانیان مردوبێت؟
ئه‌م سه‌رۆکه لێکه‌وتووه زۆر پێگه‌ی وه‌زیفی بینیوه پێش ئه‌وه‌ی بورقێبه لێبخات و خۆی شوێنه‌که‌ی بگرێته‌وه، له ژێر ناوی بزووتنه‌وه‌ی ڕاسکردنهوهدا، ئه‌م سه‌رۆکه لێکه‌وتووه و ژنی دووهه‌می که بوو به خانمی یه‌که‌می تونس و خانه‌واده‌که‌ی دوای بزووتنه‌وه‌ی ڕاستکردنه‌وه بوون به خاوه‌نی کۆمپانیا گه‌وه‌ره‌کانی تونس، له فڕگه و فرۆکه‌خانه‌کانه‌وه تا ده‌گاته کۆمپانیای مۆبایل ته‌له‌فوون، ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ڕوبه‌رێکی گه‌وره له ئابوریی و دزیی و جه‌رده‌ییه‌کی زۆریان کرد، ته‌نانه‌ت کۆمپانیای “ماکدۆناڵد” ڕێگه‌ی پێنه‌درا که که‌سانی تر ویستیان دایمه‌زرێنن.. ئه‌م نموونه سته‌مکارییه له زوڵم و له چاوچنۆکیدا بێ‌سنور بوو، په‌رله‌مانێکی ساخته که چاودێری حکومه‌تی نه‌ده‌کرد، یاسا و پرنسیپی” ئه‌مه‌ت له کوێ بوو؟” جێبه‌جێ نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شداریان ده‌کرد له دزینی سامانی میلله‌تدا، وه‌ک نوێنه‌ری قه‌رز و نوێنه‌ری زه‌وه‌یی وزاری ده‌وڵه‌ت و ماده سڕکه‌ره‌کان و ژنان و گه‌نده‌ڵی به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه وابوون.
هه‌ندێک له پیاوان له وڵاتی ئێمه‌دا ده‌ڵێن: سه‌ری گه‌نده‌ڵی له تونس دا خانمی یه‌که‌می هاوسه‌ری سه‌رۆکی لێکه‌وتوو بووه، ئه‌مه‌ش ئاراسته‌یه‌که بۆ گوناهبارکردنی وه‌ک مێ، وه‌ک چۆن حوا گوناهبارکرا، مێرده‌که‌شی أدم بێگوناهکرا.. ئه‌مه‌ش جیاکردنه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتیه له ده‌سه‌ڵات، ئه‌وی ده‌سه‌ڵاتی زۆره که‌متر به‌رپرسیارێتی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ، ئه‌مه‌ش یاسای خۆپاراستنی چینایه‌تی باوکێتیه، سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌مه و هه‌ر خۆشی به‌رپرسیاری یه‌که‌می گه‌نده‌ڵیه‌کانه نه‌ک هاوسه‌ره‌که‌ی.
سه‌رچاوه:
ئه‌م بابه‌ته له ووت‌وێژی مۆدێرنه‌وه(الحوار المتمدن) وه‌رگیراوه.
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=242220#