
ئۆپۆزسیۆن نه‌یكرد خه‌ڵك كردی
ئۆپۆزسیۆن جگه له هاتوهاواری دوای ههڵاكه، رۆلێكی دیكه‌ی نه‌بوو، ئه‌وان ته‌نها لێدوانی ئاگرینیان ده‌دا و له هوتێله‌كانی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان پاڵیان دابووه‌وه، ئه‌وه‌ی راپه‌ڕی، گه‌ل بوو گه‌ل..
ئه‌و گه‌نجه تونسییه‌ی خۆی سوتاند، له‌پێناو هیچ نه‌بوو جگه له نان، بڵێی سه‌رده‌می ئه‌وه به‌سه‌رچووبێ مرۆڤ له‌پێناو بیروباوه‌ڕه‌كانی شه‌ڕ بكات، خۆ ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه له دوای گه‌نجه سووتاوه‌كه راپه‌ڕی و دواجار هه‌ڵاتنی سه‌رۆكه سته‌مكاره‌كه‌ی لێ كه‌وته‌وه و حكومه‌تی ته‌فروتونا كرد، هه‌ڵگری هیچ ئایدۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو نین، نه لیبرالییهكانن، نه كۆمۆنیستهكانن و.. نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی غه‌یری نه‌ته‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كه‌شیان نین، یه‌ك نه‌ته‌وه بوون، به‌ڵام جیاوازیشییان زۆر بوو، ئه‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵكه‌كه له‌سه‌ری كۆك بوون، ئه‌وه بوو هه‌موویان (برسی) و (بێكار) بوون.
له‌م (شۆڕش؟) یان (راپه‌ڕین؟)هدا، ئه‌وه‌ی رۆلی نه‌بوو دروشمه سیاسییه زل و زه‌به‌لاحه‌كان بوون. ئۆپۆزسیۆنی تونسی به هه‌زارانیان له به‌ندیخانه‌كان بوون، سه‌ركرده‌كانیش له ژیانێكی هێمنی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژیان، چی‌یان بۆ گیراوه‌كانیان ده‌كرد؟! چیان بۆ ئازادی گه‌له‌كه‌یان ده‌كرد؟!
نه‌ك تونس، به‌ڵكو هه‌موو سیسته‌مه دیكتاتۆرییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی، ئۆپۆزسیۆنێكی ناچالاكیان هه‌یه (به چاوپۆشی له‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی هه‌ندێ وڵات چالاكترن له‌وی دیكه) به‌ڵام به گشتی كاریگه‌رییان نییه و له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كانیانه‌وه حسابێكی ئه‌وتۆیان بۆ ناكرێ، كه‌واته راپه‌ڕینه‌كه‌ی تونس و ناكاریگهربوونی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه ئه‌گه‌ر گه‌ل به ده‌ستوپه‌نجه‌ی خۆی شتێك بۆ خۆی نه‌كا، به‌ته‌مای ئه‌م ئۆپۆزسیۆنانهش هیچ ناكرێ.
پێده‌چێت گه‌لیش گه‌یشتبێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ده‌بێ خۆی خۆی رزگار بكات و به‌ته‌مای نه‌یاره سیاسییه‌كانی حكومه‌ت نه‌بێ، بۆیه‌ش ئه‌وه‌تا له تونس به جۆرێك ده‌ستی پێكرد كه خه‌ریكه پریشكهكهی هه‌موو وڵاتانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی ده‌گرێته‌وه، هه‌موو جیهانی عه‌ره‌بی هه‌ژاوه و خۆپیشاندان ده‌ستی پێكردووه، جه‌زائیر و میسر و مۆریتانیا و ئه‌رده‌ن و… عاقل ئه‌و سه‌رۆكه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی چاره‌نووسی له سێداره‌دان بێ وه‌كو (سه‌دام حوسێن)، یان راكردن بێ وه‌كو (زه‌ینولعابیدین بن عه‌لی)، ده‌یكاته پیاوه‌تی خۆی و خۆی ده‌ست له كارده‌كێشێته‌وه تا گه‌له‌كه‌شی رێزی لێ‌بگرن و تهقاویتییهكی بۆ ببڕنه‌وه كه هه‌تا ده‌مرێ به‌شی خۆی و ماڵ و منداڵی ده‌كات، گه‌لیش ده‌سه‌ڵاتی دیكه بۆ خۆیان هه‌ڵده‌بژێرن. ده‌بێ كامه‌یان عاقل بێ و ئه‌و پیاوهتییه بكات، چونكه شۆڕشی گه‌ل به جۆرێكه كه وه‌كو ده‌سكه‌وته‌كانی ئۆپۆزسیۆن سازشی تێدا نییه، ئه‌وه نییه خه‌ڵكی تونس دژی حكومه‌تی نوێ و هه‌موو داروده‌سته‌ی سه‌رۆكی پێشوو خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ به ته‌واوی پاكی بكه‌نه‌وه.
خۆ ئه‌گه‌ر شۆڕشه‌كه‌ی تونس سیاسیی با و هی ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاران با، له‌وانه‌بوو بۆ چه‌ند وه‌زاره‌تێك و چه‌ند پۆستێكی چه‌ور، كۆتاییان به مه‌سه‌له‌كه هێنابا و به تێپه‌ڕینی كات ده‌چوونه پاڵ حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار و له‌پێناو پۆست، داخوازییه‌كانی گه‌لیان فه‌رامۆش ده‌كرد.
بۆیه ده‌بێ نه‌ك هه‌ر عه‌ره‌ب، به‌ڵكو هه‌موو وڵاتانی جیهانی سێ، له‌ناو ئه‌وانیشدا ده‌سه‌ڵاتی كوردی له شۆڕشی گه‌ل بترسێ و ئاگاداری نان و ئازادی بن بۆ خه‌ڵك.
سه‌نگه‌ر زراری
sangarzrary@gmail.com