
ده‌یه‌ی نوێ و راونانی دیكتاتۆر!
ته‌نیا چه‌ند رۆژێك به‌سه‌ر ده‌یه‌ی نوێ له سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا تێپه‌ڕ ببوو، گه‌لی تونس راپه‌ڕین. دیكتاتۆری وڵاته‌كه‌یان وه‌ده‌رنا و داوای دیموكراسی ده‌كه‌ن. ده‌كرێ راپه‌ڕینی گه‌لی تونس بۆ ئێمه‌ی گه‌لی و كورد و بۆ دهسهڵاتدارهكانیشمان زیاتر له وانه‌یه‌كی تێدا بێت كه جێی تێڕامانن.
دوور نییه ئه‌و راپه‌ڕینه درێژه‌ی هه‌بێ و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتیش بگرێته‌وه و ببێـه هانده‌رێك بۆ گه‌لانی ژێرده‌ست كه چیدی ژیانی بێ ئازادی قه‌بوڵ نه‌كه‌ن. چیدی سه‌ر بۆ روونی پاشا نه‌له‌قێنن و ژیانی كوله مه‌رگی ره‌ت بكه‌نه‌وه.
به‌ر له 20 ساڵ، ئێمه له باشووری كوردستان راپه‌ڕینمان كرد و دیكتاتۆرمان وه‌ده‌رنا، وه‌لێ له ئه‌زموونی حكوومڕانیمان شكستمان هێنا. ساڵانێكی درێژ گیرۆده‌ی براكوژی و ئێستاش گیرۆده‌ی گه‌نده‌ڵی و بێدادین. ئێسته دنیا چاوه‌ڕێیه ئاخۆ گه‌لی تونس دوای راپه‌ڕینه‌كه‌یان هه‌نگاوی داهاتوویان چی ده‌بێت.
ئێمه نه‌مانتوانی دیكتاتۆر له وڵات وه‌ده‌ربنێین، به‌ڵكو له پارچه‌یه‌ك وه‌ده‌رمان نا و دواتریش خۆمان چووین داوای دانوستانمان لێ ده‌كرد. به‌ڵام گه‌لی تونس به‌یه‌كجاری له وڵات وه‌ده‌ریان نا و گوتیان دیكتاتۆر شایه‌نی ئه‌وه نییه دانوستانی له‌گه‌ڵ بكرێت.
راپه‌ڕینی ئێمه له سه‌ده‌ی بیستدا بوو كه تا راده‌یه‌ك دنیا دیكتاتۆری قه‌بوڵ بوو و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرن، به‌ڵام ئێسته پێده‌چێ دنیای دیكتاتۆره‌كان زۆر له پێشان بچووكتر بووبێته‌وه و ئه‌م ده‌یه‌یه، ده‌یه‌ی راونانی دیكتاتۆره‌كان بێت. ئه‌وه‌تا وڵاتانی فه‌ره‌نسا و ئیتاڵیا و دورگه‌ی ماڵتا ره‌تیان كرده‌وه (زین العابدین بن عه‌لی) سه‌رۆكی پێشووی تونس ته‌نانه‌ت وه‌كو په‌نابه‌ریش وه‌ربگرن، له ده‌مێكدا ئه‌و له‌كاتی حكوومڕانیدا په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌بووه.
ده‌بێ هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌كان له‌وه تێبگه‌ن كه هیچ چارێكیان نییه جگه له‌وه‌ی واز له سته‌مكاری بهێنن، ده‌نا هیچ هێز و سوپا و له‌شكرێكی جاسووسی ناتوانێ به‌ر له راپه‌ڕینی گه‌ل بگرێت.
یه‌گوێره‌ی یه‌كێك له رۆژنامه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مریكا و چه‌ند چاودێرێكی سیاسی، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی راپه‌ڕینی گه‌لی تونس پێگه‌ی(ویكیلیكس) بووه. دوای ئه‌وه‌ی پێگه‌كه سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بنه‌ماڵه‌ی بن عه‌لی بڵاوكرده‌وه و كه چۆن هه‌موو سه‌روه‌تی وڵاتیان كۆنترۆڵ كردووه. ئیدی ده‌بێ سته‌مكاران له‌وه تێبگه‌ن كه راگه‌یاندن له ده‌یه‌ی نوێ‌دا رۆڵی زۆر كاریگه‌رتر بووه له پێشووتر و ناكرێ وه‌لا بنرێ و گوێی بۆ نه‌گیرێ. چونكه روونه كه ئه‌و راگه‌یاندنه‌ی په‌یوه‌ست نییه به ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ره‌نگدانه‌وه‌ی خواسته‌كانی خه‌ڵكه.
ره‌نگه ده‌یه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك قاودانی سته‌مكاری بێت وزیاتر كرانه‌وه بێت به رووی دنیای پێشكه‌وتوو و راگه‌یاندنی سه‌رده‌م.
گه‌لێك خه‌سڵه‌تی هاوبه‌ش له‌نێوان بن عه‌لی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێمه‌دا هه‌یه. گرینگ‌ترینیان قۆرخكردنی سه‌روه‌ت و سته‌مكار و بازاڕه له ده‌ستی خۆیان. هۆكاری سه‌ره‌كی راپه‌ڕینی تونس گرانی بازاڕ و بێكاری بوو، له‌پاڵ نه‌بوونی ئازادی و بوونی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و سته‌مكارییه زۆره‌ی ده‌سه‌ڵات له دژی هاووڵاتیانی په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی كورد هیچ چاره‌یه‌كیان نییه جگه له‌وه‌ی ده‌ست له سته‌مكاری و گه‌نده‌ڵی هه‌ڵگرن و ئازادی فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ خه‌ڵكی كوردستان و گوێ له داخوازییه‌كانی خه‌ڵك بگرن و دیموكراسییه‌ت په‌یڕه‌و بكه‌ن.
له كوردستاندا زه‌مینه‌ی چاكسازی له‌باره ئه‌گه‌ر بێت و دوو هێزه حكوومڕانهكه واز له گه‌نده‌ڵی و سته‌مكاری بهێنن. زه‌مینه له‌باره بۆئه‌وه‌ی كوردستان به دامه‌زاراوه بكرێت و ئیدی حیزب ده‌ست له بینه‌قاقای دادگا و میدیاكان به‌ربدات و چیدی ته‌نگیان پێ هه‌ڵنه‌چنێ. ئازادی ببێته هه‌وێنی كار و ژیانی خه‌ڵك. ده‌بێ په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاتداران بوێربن و چیدی نه‌هیڵن بازاڕ له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارێكه‌وه قۆرخ بكرێت. ده‌نا راپه‌ڕین له هه‌موو كاتێكدا ده‌بێته ئه‌گه‌رێكی به‌هێز.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی باسمان كردن هۆكاری سه‌ره‌كی راپه‌ڕینی تونس بوون. زۆر به كوردتی له راپه‌ڕینی گه‌لی تونس ئه‌وه‌مان بۆ سه‌لما كه سه‌رۆك موقه‌دده‌س نییه و مانه‌وه‌ی له كورسی حكووم بۆ هه‌تا هه‌تایه مه‌حاڵه. ته‌نێ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه گه‌ل ببێته سه‌رچاوه‌ی بڕیاردان، ئازادی فه‌راهه‌م بكرێت و سهورهتی وڵات بۆ هه‌مووان بێت نه‌ك بۆ ده‌سته‌یه‌كی دیاركراو.
هه‌ڵگورد سه‌مه‌د