عه‌شقێكی ئه‌به‌دی …..ئه‌نوه‌ر عومه‌ر
Closed
چه‌ن بێوه‌فایی بنوێنی
هه‌رگیز ناڵێم بێزارم لێت
خۆشم ئه‌وێی هه‌تا ئه‌گه‌ر
هه‌موو دنیاش پێم بڵێن شێت !
خۆشم ئه‌وێی باكم نیه
هه‌موو دنیا پێم بزانێ
هه‌ر منت دی له ناو چاوما
وێنه‌یه‌كی تازه‌ت دانێ ..
وا نه‌زانی كه‌س نازانێ
عه‌یامێكه خۆشم ئه‌وێی
ئه‌وه‌ی سه‌یری چاوم بكا
یه‌كسه‌ر ئه‌زانێ تۆ له‌وێی
گوڵی ئه‌شقت ووشك نابێ
گه‌ر هه‌موو ڕۆژێك خه‌زان بێت
له كانی چاوم ئاو ئه‌خواو
له ئینجانه‌ی دڵما ئه‌ڕوێت
له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆم خۆشه‌وێ
دڵی منیش ,
هه‌ر له دڵی مناڵ ئه‌چێ
به یه‌ك ووشه ئه‌گریه‌م و
به بزه‌یه‌ك
هه‌ر هه‌مویم له بیر ئه‌چێ …