Skip to Content

Tuesday, October 8th, 2024
بۆ ئاواره‌کانی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام

بۆ ئاواره‌کانی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام

Closed
by January 26, 2011 گشتی

له‌و کاته‌وه‌ی که‌ ئێوه‌م به‌ جێ هێڵاوه‌ ،،،،وا خه‌ریکه‌ دووه‌م ڕه‌گه‌زنامه‌ی هاوڵاتی بوون وه‌رده‌گرم له‌ ئه‌وروپا!

عبدالرحمن محمد(ملا رحمان ئاواره‌کان)
ئه‌مرۆ له‌ دوره‌وه‌ گوێ بیستی هه‌واڵی مانگرتنی ئاواره‌کانی شاری که‌رکوکی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام بوم،
 مرۆڤ کاتێک گوێی له‌

 کۆمه‌ڵێک وشه‌ ده‌بێت،‌ مه‌عه‌سکه‌ر!!؟، و خه‌لک!!؟، و ئاواره‌!!؟؟،  ،ناتوانێت شتێک تێ بگات،یا به‌ مانایه‌کی تر، ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ ناڕێکه‌ ،خه‌ڵک چی ده‌کات له‌ مه‌عه‌سکه‌ر؟؟، خه‌ڵکی که‌رکوک بۆ له‌ سلێمانی ئاواره‌یه‌؟؟ دوایی 20 بیست ساڵ کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک نه‌یانتوانیوه‌ له‌ کوردستاندا مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رگرن؟؟؟ سلێمانی ده‌یان هه‌زار خانووی تازه‌ و ئاپارتمانی چه‌ند ‌نهۆمی لێ دروست کراوه‌ ئایا ئه‌م تۆپه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ که‌رکوکیه‌ی نیشته‌جێی ئه‌و شاره‌ بۆ نه‌توانراوه‌ تێکه‌ڵی خه‌ڵکی شاره‌که‌ بکرێن و له‌ ئاپارتمانێکدا نیشته‌جێیان بکه‌ن؟؟ یا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ره‌س بن و بچنه‌وه‌ بۆ که‌رکوکی وێران و بێ ئاسایش؟؟؟ده‌یان ساڵه‌ خه‌ڵکێک له‌ جێگه‌یه‌کدا نیشته‌جێ بێت و ناوی مه‌عه‌سکه‌رێکی له‌ سه‌ر بێت؟؟ پێش 15 پازده‌ ساڵ ئێمه‌ وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی ئاواره‌کان له‌ سه‌ر کێشه‌ی بێ ئاوی مه‌عه‌سکه‌ر سه‌لام کارمان ده‌کرد ،پێمانتان ده‌گوت حکومه‌ت ساوایه‌!!! ئه‌مه‌ حکومه‌ته‌ پێی ده‌چێت توشی نه‌خۆشی ئیفلیجی بوبێت نه‌ش و نما نه‌کات!!؟؟ کاتێک قایمقامی سلێمانی به‌ نزیکی مه‌عه‌سکه‌ره‌که‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت ،له‌ بری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌که‌ ئاواره‌یه‌کی ناڕازی کوشت!؟؟ ئه‌مه‌ چاره‌سه‌ری ده‌سه‌ڵات بوو؟؟،نازانم طابوری پێنج دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌دام باوی ماوه‌؟ یا ڕابه‌رانی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ناڕازی کوردستان  تا ئێستاش  به‌ طابوری پێنج له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن؟ هه‌رچه‌ندێک ده‌رکه‌وت کێ هاوپه‌یمانی به‌عس و طابوری پێنج بوو؟؟ بنکه‌کانی ئاواره‌ که‌رکوکیه‌کانی ناو شار ،که‌ زه‌ویه‌کانیان له‌ ڕوی جێگا و ڕێگای ستراتیجیه‌وه‌ و به‌رزی نرخه‌که‌ی ،خانوتان بۆیان دروست کرد و ده‌ستان به‌ سه‌ریاندا گرت بۆ به‌رژوه‌ندی حیزبه‌کانتان، نازانم بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپیشاندان ته‌نها بۆ کارو چالاکی سیاسیه‌ ،یا بۆ خه‌ڵکانی بێ ئاو!؟ و بێ کاره‌با!؟ و بێ ڕێگاو بانێکی پاکو خاوێنه‌!؟ ئه‌و بڕه‌ قێرو چیمه‌نتۆیه‌ی که‌  ته‌نها بۆ ماڵی به‌رپرسێک دابین کراوه‌ ، به‌سه‌ بۆ قیرتاو کردنی بنکه‌یه‌کی ئاواره‌کان!! ئایا بودجه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌ ساوایه‌ ،به‌شی بنکه‌ی ئاواره‌کانی تیادایه‌ ؟ئه‌گه‌ر حیسابی منداڵێکی ساواتانیش بۆی بکردایه‌ و قوتوه‌ شیرتان بۆی بکڕیبایه‌ ،ئێستا به‌ پاره‌که‌ی جاده‌ وکۆڵانه‌کانیتان قیرتاو ده‌کرد،خه‌ڵکی که‌رکوک له‌ هه‌مو ده‌ورانێکدا بو به‌ قوربانی سیاسه‌تی ناسیونالیستی پارته‌ کوردیه‌کان ،تا شه‌ڕی شاخ و ناوخۆتان هه‌بوو ، هه‌زارو یه‌ک سرودتان به‌ باڵایاندا هه‌ڵ ده‌دا ،جارێک له‌ پرسه‌ی که‌سێکی ئاواره‌دا له‌ ژورێکدا دانیشتبوین ،ژوره‌که‌ ژوری نوستن و خواردن و دانیشتن و مه‌خزه‌ن بوو ،بۆ چه‌ند سه‌ر خێزان، به‌رپرسێکی لێ بوو، کاتێک ڕه‌خنه‌م له‌و ژیانه‌ گرت ،وه‌ڵامی به‌رپرسه‌که‌ ئه‌مه‌ بوو: ئێی ڕۆڵه‌ له‌م جێگه‌یه‌دا ناڕازیت ،ئه‌ی له‌و قه‌بره‌ تاریک و ته‌سکه‌دا چی ده‌که‌ی ؟؟له‌ وه‌ڵامدا گوتم ، به‌س نیه‌ له‌ قه‌بردا میوانم نایات ،خۆیان کۆشکی شاهانه‌یان دروست کردوه‌ ،به‌ کۆمه‌ڵێک پیاوی ئایینی و به‌رپرسی گه‌نده‌ڵه‌وه‌ ،نمونه‌ی قه‌بر و قیامه‌ت بۆ ئێمه‌ دێننه‌وه‌.ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مه‌زارگای قه‌بره‌کانتان بکه‌ین چرا خانێکه‌ ،کاره‌باکه‌ی 24 سه‌عات ناکوژێته‌وه‌ ،نه‌وه‌کو کۆمپیوته‌ره‌که‌ی له‌ گۆڕه‌که‌یدا بکوژێته‌وه‌ !!؟؟ببورن بڕوا ناکه‌م هیچ به‌رپرسێک شاره‌زایی کۆمپیوته‌ری ببێت، گۆڕه‌کانی ئێوه‌ زۆر له‌ ماڵی ئاواره‌کانی مه‌عه‌سه‌که‌ر سه‌لام و زۆرێک له‌ خه‌ڵکی به‌شمه‌ینه‌تی شاره‌که‌ش پۆشته‌ ترو ڕوناکترو پڕ ئاو تره‌!!!!،ئاواره‌کانی شاری که‌رکوک که‌ گه‌ڕانه‌ته‌وه‌ بۆ(سه‌ر جێگه‌ی باب و باپیرانیان)وته‌یه‌کی بێ مانای ناسیونالیزمێکی مێشک وشک،تا ئێستاش خۆیان به‌ ئاواره‌ ده‌زانن له‌ که‌رکوک!!ئێستا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی که‌رکوک بۆ سلێمانی ده‌ستی پێ کردۆته‌وه‌.، ده‌یان به‌ندو به‌ستان له‌ گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپایی بۆ ناردنه‌وه‌ی به‌ زۆری خه‌ڵکانی په‌ناهه‌نده‌و ئاواره‌،وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌هه‌شتێکتان بۆیان ڕازاندۆته‌ووه‌!!چه‌ند هاوڕێی خۆمم بینی که‌ به‌ زۆر له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌، توشی بارێکی سایکۆلۆجی وا بونه‌ ،که‌ زۆر ترسناکه‌، بۆیه‌ ده‌بێت زیاتر ڕێکخراوه‌که‌نی مافی مرۆڤ و په‌ناهه‌نده‌ی و که‌سانی مرۆڤ دۆست له‌م کاره‌ بێنه‌ ده‌نگ.       

rahman_awarekan@hotmail.com                                                          24-01-2011

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.