
چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ دڵشاد خدر
هاوری دڵشاد خدر به‌رپرسی رێکخراوه‌کانی دره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان:
ئه‌و ئازادییه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستاندا هه‌یه،به‌رهه‌می راپه‌رینی به‌هاری[1991]ه ،خه‌لكی كوردستان به‌ده‌ست و بازووی خۆیان وه‌ده‌ستیان هێناوه
سازدانی/ گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی
به‌هۆی واژۆکردنی سه‌رۆکی هه‌رێم له‌سه‌ر یاسای خۆپیشاندان، شه‌قامه‌کانی کوردستان خرۆشانی تێکه‌وت و له‌زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی کوردستاندا خۆپێشاندان دژی ئه‌و یاسایه سازکرا، ته‌نانه‌ت ئه‌و ناڕه‌زاییه په‌ڕیه‌وه بۆ ئه‌وروپاو و له چه‌ندین پایته‌ختی ئه‌وروپی خۆپیشاندان بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌نجامدرا. له‌م خۆپیشاندانانه‌دا توێژی ڕۆشنبیران و خویندکاران و جه‌ماوه‌ری سه‌ر به برێک له حیزبه‌کانی کوردستان رۆڵی به‌رچاویان هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ستی پیده‌کرا دووره‌په‌رێزی حیزبی شیوعی کوردستان بوو له‌م خرۆشانه جه‌ماوه‌ریه .بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئاسه‌واره‌کانی ئه‌و یاسایه له کاتی جێگیربوونیدا له‌سه‌ر ڕه‌وشی مافی خۆپیشاندان وئازادی له‌کوردستاندا به‌گشتی و ئه‌و هه‌ڵوێسته پاسیڤه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان به‌تایبه‌تی ، چه‌ند پرسێارێکم ئاراسته‌ی هاوری دڵشاد خدر، بهرپپرسی رێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی شیوعی کوردستان کرد.
پ/ هاورێ دلشاد وه‌ك ئاگاداری له ماوه‌ی رابردوودا جه‌ماوه‌ری كوردستان له زۆریك له شار‌و شاروچكه‌كانی كوردستان دژی یاسای خۆپێشاندان هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كان ، ئێوه چون سه‌یری ئه‌م بزافه جه‌ماوه‌ریانه ده‌كه‌ن؟
و/ له‌سه‌ره‌تادا پێویسته ئه‌وه بزانین كه ئه‌م شه‌پۆله نارهزایانهی به‌رامبه‌ر به یاسای خۆپێشاندان له كوردستان ئه‌نجامدران، ئامانج ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی یاساكه نه‌بوو. به‌لكو له پێناو هه‌موار كردنی یاساكهدابوو. که تا راده‌یه‌کی باش ره‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی ووشیاری كۆمه‌لگای پێوه دیاربوو، كه پێویسته ببێته جێگای دلخۆشی بۆ هه‌موو مرۆڤێكی ئازادیخواز. كاتیک رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هاونیشتمانیانی كوردستان ده‌یانه‌وێت به رێگایه‌كی شارستانی ناره‌زایی به‌رامبه‌ر ئه‌و برگانه‌ی نیو یاساكه ده‌رببرن كه پانتایی ئازادیه‌كانیان به‌ر ته‌سك ده‌كاته‌وه، مانای وایه ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ست به مه‌ترسی ئه‌م یاسیایه ده‌کات گه‌ر بێت و جێگیر ببێت. ئه‌وه‌ش زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه كۆمه‌لانی خه‌لكی كوردستان خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م ئازادیه ده‌زانن ،كه ئه‌مرۆ له كوردستاندا هه‌یه و رێگه‌ناده‌ن لێیان زه‌وت بکرێت. راستیه‌كه‌شی هه‌روایه، ئه‌م ئازادییه‌ی ئه‌مرۆ له كوردستاندا هه‌یه، به‌رهه‌می راپه‌رینی به‌هاری1991، كه‌خه‌لكی كوردستان به ده‌ست و بازووی خۆیان وه‌ده‌ستیان هێناوه. بۆیه وا به‌ئاسانی ده‌ست به‌رداری نابن و لێناگه‌رێن ئه‌مرۆ ئاراسته‌یه‌كی زال له نیو ده‌سه‌لات به شێنه‌یی لێیان زهوتكاتهوه..
هاتنه سه‌ر شه‌قام و ناره‌زایی له‌سه‌ر هه‌ندێ برگه‌ی نیو یاسه‌كه، به‌ده‌ر نیه له‌وه‌ی كه ئێستا لای زۆرینه‌ی چینی ناوه‌ند به تایبه‌تی رۆشنبیران واهه‌ست ده‌كرێت، كه ماوه‌یه‌كه هاوسه‌نگیه‌كانی نیوان هێزه‌كان له كوردستان له گوڕاندایه, بۆیه ئه‌گه‌ر وه‌زعه‌كه وابروات له‌وانه‌یه نه‌خشه‌ی گۆره‌پانه‌كه بگۆڕدرێت، یا له‌وانه‌یه لایه‌نێكی سیاسی محافزکار له رێگای ئه‌م هه‌ولانه‌ی که ماوه‌یه‌كه ده‌یدا، به‌بێته هێزێیكی زال، ئه‌ویش به رێگای ئه‌و توانایانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی له سالانی رابردوو كۆیكردونه‌ته‌وه، چ له رووی سه‌روه‌ت و سامانه‌وه، چ له‌رووی قۆرغكردنی ده‌سه‌لات و ده‌زگاگانی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ وه‌ك ئاسایش و پولیس . له‌لایه‌کی تروه ره‌وشی نیو کۆنگره‌کانی ئه‌م دواییه‌ی پدك و ینك و ئه‌نجامه‌کانی، هه‌ولدانێک بوو بۆ به كارێزمه كردن و گه‌وره كردن و پیرۆزکردنی بێ سنوری سه‌رۆك له میدیاكان و له ئاسته‌کانی دیکه‌دا که سه‌رجه‌م ئه‌مانه دیارده‌ی به‌رچاوی په‌یره‌وكردنی ئه‌م پیلانانه‌ن. ئه‌و هه‌وڵانه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات ده‌یدات بۆ به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی پانتایی ئازادیه‌کان، مه‌ترسین بۆ ئاینده، چونکه له حاڵه‌تی سنووردارکردنی ئازادی‌دا به‌و شێوه‌ی که له بڕگه‌کانی یاساکه‌دا هاتووه، ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زووی خۆی چۆن و که‌ی بیه‌وێت یاری به‌و یاسایهدهکات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری دێنێت.
بۆیه جه‌ماوه‌ریش مافی خۆیه‌تی له پێناوی پاراستنی ئازادیه‌كانی ئه‌و برگانه ره‌تبكاته‌وه كه هه‌ره‌شه له دوارۆژی ئازادی ده‌كه‌ن له كوردستاندا. ئه‌مرۆ له‌هه‌موو جیهان هه‌ستیاریه‌كی یه‌كجار گه‌وه‌ر هه‌یه له ترسی چركردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات و زه‌وتكردنی ماف وئازادیه‌كانی خه‌لک.
پ/ هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م ناره‌زایانه بخه‌نه ئه‌ستۆی لایه‌نێكی دیاركراو،چی ده‌ڵییت له‌و باره‌وه؟
و/ ئه‌گه‌ر لایه‌نێكی سیاسی زیاتر له لایه‌نه‌كانی دی نیو گۆره‌پانه‌كه پالپشتی ناره‌زایه‌كان بكات ئه‌و ده‌مه پێویست ناكات هیچ لایه‌نێك له لایه‌نه‌کانی نێو ده‌سه‌ڵات، ئه‌م چالاكیه جه‌ماوه‌ریانه به دژایه‌تی خۆی بزانێ ، به‌لكو گه‌ره‌که به گیانێکی سه‌رده‌میانه مامه‌ڵه‌ی لهتهکهدا بکات وبهههست كردن بهبهرپرسیارهتیهوه بچێته ژێر داواكاریه‌كانیان كه له ئه‌نجامدا خزمه‌ت به كۆمهلگاكهمان ده‌گه‌ینێت
هاوکات ئه‌مه هیچ له ناوه‌رۆكی كێشه‌كه ناگۆرێت، چونكه توێژێكی به‌رفراوانی كومهلگا ترسی له‌م یاسایه هه‌یه، ئه‌م تویژهش له زۆرینه‌یدا له جه‌ماوه‌ر و بنكه‌ی حزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات پێكهاتووه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لات یان هه‌رلایه‌نێک به‌م شێوه‌یه مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م ناره‌زایانه بكات ، پێش هه‌موو شتێ خزمه‌تی ئه‌و لایه‌نه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان پێیان وایه له‌پشت ئه‌و داواكاریانهوهیه. چونكه به‌رگری له ئازادی پێش هه‌موو شتێ داواكاری زۆرینه‌ی خه‌لكی ووشیاری نیو كۆمه‌لگه‌یه. هه‌ر لایه‌نێكیش به‌رگری له داواكاریه‌كانی ئه‌م توێژه بكات و ببێته پێشره‌ویان به‌بێ سێ و دوو ده‌بنه لایه‌نگری و پالپشتی ده‌كه‌ن.ئه‌گه‌ر له داواكاریه‌كانیش بروانین زۆر ره‌وان، كه خۆی له هه‌موار كردنی هه‌ندێ برگه‌کانی یاساكه‌دا ده‌بێنێته‌وه، چونکه مانه‌وه‌یان ده‌بنه له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئازادیه‌كانی خۆپیشانداندا. پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین یه‌كێ له بنچینه‌كانی كۆمه‌لگای شارستانی ئه‌وه‌یه كه رێگای هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان ئاسان بێت بۆ جه‌ماوه‌ر تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی شارستانیانه گوزرشت له داواکانیان بکه‌ن. به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئه‌م رێگایه پێش هه‌موو لایه‌نێك ده‌سه‌لات تێیدا زه‌ره‌رمه‌نده، چونكه ئه‌و ده‌مه جه‌ماوه‌ر ناچارده‌بێت رێگای دیکه بگرێته به‌ر بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌كانی، جا له‌وانیه ئه‌و کاره‌ش به دڵی ده‌سه‌ڵات نه‌بێت و کاردانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی به‌دوادابێت. بۆیه پێویسته ده‌سه‌لاته‌کانی ڕاپه‌راندن و یاسادانان وحکومه‌ت به شێوه‌یه‌كی شارستانی مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م ڕه‌وتانه بکه‌ن و به هه‌ند وه‌ری بگرن و دوور كه‌ونه‌وه له هه‌ولدان بۆ دوزینه‌وه‌ی قالب و ناوی خوازیار هه‌م بۆ ئه‌نجامده‌ران و هه‌م بۆ خۆپیشاندانه‌كان.
پ/ هاورێ دلشاد وه‌ك خۆت ئاگاداری حزبی شیوعی كوردستان زۆر بێده‌نگانه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل ئه‌م دیارده‌یه كرد، به‌ڕێزت چون ئه‌م هه‌لویسته ههلدهسهنگێنی؟
و/ پێویسته ئه‌وه‌مان لاروون بێت، هه‌موو كاته‌كان شیوعیه‌كان پێشه‌نگ بوونه له خه‌بات له پێاو وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی . راپه‌رینی به‌هاری 1991 شاهیدی ئه‌و راستیه‌یه، كه له هه‌موو شار و شاروچكه‌كانی كوردستان رۆلی گرنگیان گێرا له‌سه‌رخستنی راپه‌رین و پاشان به‌رگری كردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی. بۆیه پێویسته له‌م ململانێیه‌ش رۆلی خۆیان بگێرن و بتوانن شوێنیان دیار بێت له پاراستنی ئه‌م ئازادیهیدا كه خویان به‌شێكی به‌رچاوی ئه‌و هێزانه بوونه كه له ئاکامی راپه‌رینی به‌هاری 1991 به‌ده‌ستیان هێناوه. له لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین ، هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ی ئازادی له ولاتی ئێمه به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه یه‌كه‌م قوربانی شیوعیه‌كان بوونه. بۆیه ئازادی و مانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه بۆ شیوعیه‌كان زۆر گرنگه. ئه‌گه‌ر نا له داهاتوودا چۆن و به چ رێگایه‌ك به‌رگری له خه‌لكی ناڕه‌زاو زه‌حمه‌تكێش ده‌كه‌ن؟ ئه‌وتا ده‌بینین به‌به‌رچاوی هه‌موومان بازاری كوردستان به‌ره‌وه بازارێكی لیبرال هه‌نگاو ده‌نیت. روژانه له ئه‌نجامی ئه‌م سیسته‌مه ناعادیلهدا چینی نه‌داران به‌رفراوان ده‌بێت. بۆیه ئه‌گه‌ر تا ئێستا خۆپاریزانه مامه‌له‌یان له‌گه‌ل ئه‌م ره‌وشه كردوه، پێویسته له داهاتوودا پێشه‌نگی ئه‌م ناره‌زایانه بن، كه دژی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان به‌رێوه ده‌چێت.
سه‌ره‌تا نابێ هه‌لوێستی هاوڕێ هاژه له یادبکه‌ین که دژ به یاساکه ده‌نگی دا ،به‌لام ئه‌مه به‌س نیه ،به‌داخه‌وه وادیاره ئه‌م جاره حزب خۆی زۆر دووره په‌رێز گرت له‌م ناره‌زایانه، به‌رای من ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندی كابینه‌ی شه‌شه‌م، لیستی كوردستانی به ئاشكرا‌و به‌بێ شاردنه‌وه ئاگاداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی لیستی كوردستانی كرده‌وه، كه ئه‌وان حكومه‌تێك پێكدێنن كه به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی جێ به‌جێ ده‌كات، جا ئه‌و كاته ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی لیستی كوردستانی به‌شداری حكومه‌ت ده‌بن، پێویسته له‌سه‌ریان جێ به‌جێ كه‌ری به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی بن!! نابێت ره‌خنه‌ش له حكومه‌ت بگرن!! ئێستاش ئه‌گه‌ر حزب بێ هیچ مه‌رجێك به وه‌زاره‌تێك له‌م كابینه به‌شداره، ئه‌وه به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی جێ به‌جێ ده‌كات، وه هیچ په‌یوه‌ندی به لیستی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تیه‌وه نیه!! ئێستاش كه لیستی كوردستانی ده‌نگی بۆ ئه‌م یاسایه داوه، سه‌ركردایه‌تی حزب پێیان وایه دژایه‌تی كردنی ئه‌م یاسایه، ده‌چێته خانه‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لیستی كوردستانی و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بهلێنانهیه كه حزب داویه‌تی به لیستی كوردستانی له پێناو به‌شداری له حكومه‌تدا. بۆیه هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌ی ناره‌زاییه‌ی خه‌لكی كوردستان نه‌بوو، ئه‌مه‌ش كهماسیهكی گه‌وره‌یه بۆ حزبی شیوعی. له ئێستا‌و داهاتوودا كاریگه‌ری سلبی له‌سه‌ر پێگه‌ی حزب ده‌بێت و به شێوه‌یه‌كی خراپتر له ئێستا له جه‌ماوه‌ر دادهبرێین.
بۆیه پێویسته‌و گرنگیشه له كونگره‌ی داهاتووی حزبدا به جددی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دیراسه بكرێت، كه خه‌ریكه دواروژی حزب ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه .پێویسته نوینه‌رانی كونگره به‌رنامه‌یه‌ك بۆ حزب دابڕێژن كه ببێته هۆی به‌هێزکردنی پێگه‌ی حیزب و له سه‌نگه‌ری به‌رگری كردن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كرێكارانی بیر‌و بازوودا خۆی ببینێته‌وه .هاوکات داکۆکی کردن له ئازادیه‌كانی خه‌لكی كوردستان و ململانیه‌كی توند له‌گه‌ل دیارده‌ی گه‌نده‌لی و ناعه‌داله‌تی بکاته سه‌رمه‌شقی کاره‌کانی. ئه‌مه گونجاوترین رێگایه كه ده‌کرێت حزب له‌و وه‌زعیه‌ته رزگار بكات كه ئه‌مرۆ تێدایه.
پ/ با ڕاشکاوانه‌تر قسه بكه‌ین، ئێستا به بیانوی ئه‌وه‌ی گوڕان پێشه‌نگایه‌تی ئه‌م ناره‌زایانه ده‌كات و گوڕانیش كاك نه‌وشیروان سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ، پێده‌چێت به‌هۆی رۆڵی کاک ناوشیروان له شه‌ڕی براکوژیدا ،شیوعیه‌كان خۆیان دووره‌په‌رێز گرتوه، گه‌ر وابێت ئه‌مه به لوژیک ده‌زانیت؟
و/ شیوعیه‌كان هه‌رگێز وابیریان نه‌كردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژووی حزبی شیوعی بكه‌یت، ئه‌وه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه شیوعیه‌كان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شێوه بیر كردنه‌وه‌یه له تێكوشاندابوونه. ئه‌وكاته‌ی حزب چووه سه‌نگه‌ری تێكوشانی چه‌كداری دژ به رژێمی به‌عس، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی قوربانیانی زیندانه‌كانی رایات و خه‌له‌كان و تاوانه‌كه‌ی عیسا سوار، له‌گه‌ل پارتی دیموكراتی كوردستان چووه به‌ره‌وه، له پێناو پته‌وكردنی سه‌نگه‌ری به‌ره‌نگاری دژی رژێمی به‌عس. چونكه ئه‌وكات ئه‌وه خواستی جه‌ماوه‌ربوو، هاوکات سیاسه‌تێکی واقیعیانه‌ش بوو، ئه‌و كاته‌ی به‌ره‌ی كوردستانیش دروستبوو، دیسان هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی له شه‌ری برا كوژی له‌گه‌ل یه‌كێتی هه‌یبوو وهلاینا ، ئه‌ویش له پێناو ئامانجێكی پێروز كه خزمه‌تی سیاسه‌تی حزبی به‌تایبه‌تی و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان به‌گشتی ده‌كرد، ئه‌و هه‌نگاوه رۆلێكی ئیجابی گێرا له دروست كردنی به‌ره‌ی كوردستانی و مانه‌وه‌ی تا سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی 1991.
ئه‌مرۆش هه‌ر لایه‌نێك بیه‌وێت به‌رگری له ئازادیه‌كان و داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستان بكات، گه‌ره‌که له ئێستادا رابردوو وه‌لابنێ ، ده‌بێت شیوعیه‌كان هاوكاری به‌هێزی ئه‌م رهوهتهبن. ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ئه‌و تاوانانه‌ی له ڕابردوودا به‌رامبه‌ر به شیوعیه‌كان ئه‌نجامدراون ده‌سڕێنه‌وه، به‌لكو ئه‌مانه بوونه‌ته مێژووی ئه‌م كه‌س و لایه‌نانه و ،كه‌س نا‌توانیت بیان سرێته‌وه و تاوانیش هه‌رچه‌ند كۆن بێت ناسرێته‌وه. به‌لام نابێت ببێته بیانو بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رگری كردن له ئازادیه‌كان و داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستان، كه هه‌م حزب هه‌م گه‌لی كوردستان قوربانیه‌كی زۆریان له پێناودا داوه!!. جا ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت هێرشه‌كه‌ی پشت ئاشانه، به‌لی تاوانه‌كانی پشت ئاشان بۆ شیوعیه‌كان ئازارێكی گه‌وره‌یه و زه‌حمه‌ته له یاد بكرێت، چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری ره‌وشی بزوتنه‌وه‌ی چه‌كداری بوونه له كوردستاندا، باش ده‌زانن ده‌رئه‌نجامی ئه‌م تاوانه چه‌ند گه‌وره‌بوو، نه‌ك ته‌نیا بۆ شیوعیه‌كان به‌لكو بۆ بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی و علمانی له عیراقدا. هه‌موو چاودێرانی سیاسیش ئه‌و راستیه ده‌زانن که ئه‌و میتۆده‌ی تاوانهکانهکانی پشتئاشانی لێکه‌وته‌وه، هه‌موو سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاتی یه‌کیتی بهسکرتێریشهوه له‌سه‌ری هاورابوون.
به‌لام نابێت ئه‌وه له‌یادبکه‌ین كه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی له شه‌ری براکوژی ئه‌نجامدراون که‌م و زۆر هه‌موولایه‌نه‌کانی سه‌ر گۆره‌پانه‌که لێ به‌رپرسیارن، به‌لام ئێستا بزوتنه‌وه‌ی رزگاری نیشتمانی له قوناغێکی ته‌واو جیاوازه له‌گه‌ل ئه‌و کاتی.
ئیستا پێویسته شیوعیه‌كان وه‌ك ئه‌ركێكی سه‌رشانیان له‌و سه‌نگه‌ره خۆیان بدۆزنه‌وه كه به‌رگری له ئازادیه‌كان و داخوازیه‌كانی خه‌لكی كوردستان ده‌كات، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی چ لایه‌نێکی تر له سهنگهرهکهیه. چوونکه ئه‌مرۆ ئه‌وانه داخوازی کۆمه‌لگای کوردستانن و نابێت شیوعیه‌کان به هیچ بیانۆیه‌ک خۆیان لێبدزنه‌وه. نه‌وه‌ك به‌یه‌ك جاری له گۆره‌پانه‌كه دادبرێن و له‌ئاکامدا ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆش به‌هۆی ئه‌و مێژووه پر سه‌روه‌ریه‌ی حزب له‌گه‌لمانن، ئه‌وانیش به‌جێمان دێلن.
ئومێده‌وارم کار نه‌گاته ئه‌و ئاسته‌و حیزب به خۆیدا بێته‌وه.
سوپاس هاوری دڵشاد
سوپاس بۆ تۆش