
ده‌ره‌به‌گایه‌تی مۆدرێن …. ره‌حمان غه‌ریب
كه‌م پێشمه‌رگه‌ی دێرین و ده‌سه‌ڵاتداری ئێستای شاره‌كانمان هه‌یه له‌شاخ كتێبێك یان دووانیان كۆڵهپشتهكهیاندا له‌سه‌ر ئابوری سیاسی پێ نه‌بووبێت و نه‌یانخوێندبێته‌وه.
ئه‌و تێكۆشه‌ره دێرینانه، ئهلفو بێی ناو ئه‌و كتێبانه‌یان یاد ماوه. ده‌زانن سیستمی ئابوری‌و سیستمی سیاسی دوو ڕووی یه‌ك دراون. یه‌كیان روخساری سامانه و ئه‌ویتریان روخساری ده‌سه‌ڵات. ئه‌میان یاسا‌و رێساكانی دابه‌شكردنی سامان‌و داهات رێكده‌خات. ئه‌وه‌ی تریشیان حوكم ده‌دات ده‌ستكه‌وته‌كان به‌سه‌ر چینی ده‌سه‌ڵاتدار ونوخبه‌ی حوكمڕانمی دابه‌شبكرێت یان بۆ خه‌ڵكی عه‌وام.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستا‌و پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وسای شۆڕش كاتێك له‌تێ نان‌و مشتێ خورما له‌كۆڵه پشتهكهیان بوو، خه‌ونی دونیایه‌كی بێ چه‌وسانه‌وه‌و بێ جیاوازی سه‌رتاپای ژیانیانی داگیركردبوو، وه‌ك ئێستا خۆپهرستو پاره پهرستو ده‌سه‌ڵاتپه‌رست نه‌بوون. به جلێكی شڕه‌وه له‌سه‌ر گابه‌ردێك ده‌وه‌ستان. دونیابینی خۆیان له‌سه‌ر حوكمڕانی ئاینده بۆ رهشوڕوتی وڵاته‌كه‌مان باسده‌كرد: نان بۆ هه‌موان ، كار بۆ هه‌موان، زه‌وی و سامانی وڵات بۆ هه‌موان، ئازادی بۆ هه‌موان. بۆ هه‌موان هه‌موو شتێك ، بۆ هه‌موان نه‌ك بۆ گروپی كۆمپانیاكانی حیزب و كۆمپانیاكانی سێبه‌ری حیزب.
زه‌مه‌ن رۆشت و هاوكێشه گۆڕا، خه‌بات بۆ له‌ناوبردنی دونیای بێ عهدالهتیو نایه‌كسانی هه‌ر زوو بوو به په‌ندی زه‌مانه و خونێكی بزڕكاو . چه‌مكه جوانه‌كانی ئه‌وسای سه‌ر گابهردهكانی شۆرش بوون به: زه‌وی بۆ كۆمپانیاكان، كار بۆ كۆمپانیا ، پشكی شێریش له سامانی وڵات بۆ حیزب و كۆمپاناكانیان، بازاڕ‌و حكومهتو یاسا‌و رێساكانیش خرانه خزمه‌ت كۆمپانیا مۆنۆپۆلهكانیان. وه‌لێ له خه‌ونی هیچ كه‌سا نه‌بوو كادێره سیاسی‌و خۆشه‌ویسته‌كانی شۆڕش ئه‌وه‌نده بێزمان بن له‌به‌رده‌م فاسیدو موفسیدی كۆمپانیا فره مۆنۆپۆلهكان.
ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی له دوو ژماره‌ی رابردوویدا، سه‌رله‌نوێ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌مه ترسناكه‌ی نێوان حكومه‌تی ههرێمو كۆمپانیا مۆنۆپۆلهكانی حزبی كوردی هه‌ڵماڵی، یاده‌وه‌ریمانی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و گه‌مه ترسناكه‌ی مه‌لیكی یه‌كه‌می عێراق ئاوه‌كه‌ی ڕشت ، كاتێك ویستی له ڕێگه‌ی دابه‌شكردنی موڵكی گشتییه‌وه ویژدانی توێژێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌لپه‌رست بكڕێت‌و بیكاته شورا بۆ سیستمی پاشایه‌تی له‌م وڵاته.
فه‌یصه‌لی یه‌كه‌م نمونه‌ی زه‌قی مێژووی هاوچه‌رخی عێراقه بۆ ئه‌م پرۆسه ترسناكه، كه ویستی له ڕێگه‌ی نوخبه‌یه‌كی موڵكدار درێژه به حوكمڕانی خۆی بدات. گه‌مه نه‌بوو كاتێك به‌ریتانییه‌كان كردیانه مه‌لیكی عێراق، هات و چینێكی تازه‌ی له كۆمهلًَگهی عێراقی هه‌ڵبژارد تا زه‌وی وڵاتیان له‌سه‌ر تاپۆ بكات. مه‌لیك سه‌رتاپای زه‌وییه كشتوكاڵێكانی وڵاتی به‌سه‌ر 80 دهربهگدا دابه‌شكرد بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی پاڵپشتی كۆلۆنیالیهتی به‌ریتانیایان ده‌كرد.
ئاخر مه‌لیكیش هه‌روه‌ك خه‌باتگێڕه‌كانی ئێستای حوكمڕانی كوردی بیری كردۆته‌وه. ئه‌ویش ئهلفو بێیه‌كی زانستی ئابوری سیاسی له به‌ریتانییه‌كانه‌وه فێر بوبوو. ده‌یزانی مۆنۆپۆلیكردنی ژیانی ئابوری یه‌كسانه به مۆنۆپۆلكردنی ژیانی سیاسی.
بۆ ئه‌وه‌ی زوڵم له مه‌لیك فه‌یصه‌ڵ نه‌كه‌ین ، ئه‌وسا ئه‌و 80 ده‌ره‌به‌گه ناسرابوون ، به شاراوهییو له‌پشت په‌رده‌ی كۆشكی پاشایهتیییهوه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی ئه‌نجامنه‌درا .خه‌ڵكی عێراق یادیان ناچێته‌وه چۆن وكێ له‌م پرۆسه‌یه‌دا فه‌لاحی بێ زه‌وی كرد‌و ده‌ره‌به‌گی به زه‌وی خه‌ڵك دهوڵمهندكرد.
فه‌یصه‌لی مه‌لیكی عێراق له‌واقعی حاڵ‌دا به دابه‌شكردنی سامانی وڵات، ویژدانی توێژێكی نه‌خوێنده‌واری كڕی. تا له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه خه‌ونی فراوانكردن‌و درێژكردنی عومری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی مسۆگه‌ر بكات. ئه‌دی ئه‌مانه‌ی ئێمه ئه‌م شاباشه بۆ چی ده‌كه‌ن؟
ئه‌فسوس،ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته جۆگه‌له‌ی بیركردنه‌وه‌یان لهههموئان و زه‌مانێكدا ده‌ڵێی له‌كاسه‌ی یه‌ك سه‌ره‌وه سه‌رچاوه‌ده‌گرێت!ئه‌مه‌ش گه‌ر جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ك بێت ،چیدی نییه جگه‌له” دوباره‌بونه‌وه‌ی مێژوو به‌شێوه هه‌ره كۆمیدیاییهكهی.”