شۆپینهاوه‌ر.. فه‌یله‌سوفی ره‌شبینی
“ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه‌ی كه پێویسته ئاگامان لێیبێت، تاوه‌كو ره‌تی بكه‌ینه‌وه”
رانانی: هاشم سالح
وه‌رگێرانی : شوان جه‌لال
نوسه‌ری ئه‌م كتێبه (دیدییه ریمۆن)ـــی توێژه‌رێكی فه‌ره‌نسیه. یه‌كێكه له پسپۆره‌كانی فیكری ئه‌لمانی به‌گشتی، شۆپینهاوه‌ر و نیتچه به‌تایبه‌تی. ئارسه‌ر شۆپینهاوه‌ر كێیه؟ نوسه‌ری ئه‌م كتێبه له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌نوسێت: شۆپینهاوه‌ر گه‌وره‌ترین فه‌یله‌سوفی ره‌شبینی سه‌ده‌كانی مۆدێرنه‌یه. نوسه‌ری ئه‌م كتێبه تا ئه‌و راده‌یه ده‌ڕوات كه شۆپینهاوه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ره‌شبین له مێژوودا ناودێر بكات.
شۆپینهاوه‌ر له‌ساڵی 1788 له خێزانێكی بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ند له شاری دانتزیگ له‌دایك بووه. باوكی ده‌یویست ببێته بازرگانێكی گه‌وره و شوێنی خۆی بگرێته‌وه و سامانی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و سامانه‌ی هه‌یه‌تی كه‌ڵه‌كه بكات، وه‌لێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا به‌هره‌كانی له‌ئه‌ده‌ب و فه‌لسه‌فه ده‌ركه‌وتن و بوونه هۆی رێگری له‌هاتنه دی خه‌ونه‌كانی باوكی، له بری ئه‌وه‌ی ببێته بازرگانێكی گه‌وره بووه فه‌یله‌سوفێكی مه‌زن.
له‌راستیدا ئه‌و سامانه‌ی خێزانه‌كه‌ی هه‌یبوو یارمه‌تی دا له‌به‌ده‌ست هێنانی مهعیرهفهو زانست و فێربوونی زمانه‌كان، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناچار بێت هیچ كارێك بكات بۆ به‌ده‌ستهێنانی نان، ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێ بیرمه‌ند بوو بۆ نمونه هیگڵ. به‌هۆی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌ندیه‌وه بوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تای گه‌نجێتییه‌وه به‌ئاره‌زووی خۆی سه‌فه‌ری وڵاتانی ئه‌وروپا بكات. چه‌ند زمانێك فێربوو، به‌ڵام به‌تایبه‌ت شاره‌زا بوو له زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی.
شۆپینهاوه‌ر دوای ئه‌و سه‌فه‌ره درێژه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه له هاوكاری كردنی باوكی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت. به‌ڵام له‌ساڵی 1808 له رووداوێكی دڵته‌زێندا باوكی گیان له ده‌ست ده‌دات، له جێگایه‌كی به‌رزه‌وه ده‌كه‌وێته ناو ئه‌و رووباره‌ی كه به‌پشتی ماڵه‌كه‌یان تێده‌په‌ڕی. شۆپینهاوه‌ر بۆ باوكی زۆر دڵته‌نگ و خه‌فه‌تبار ده‌بێت. چونكه باوكێكی خۆشه‌ویست و ده‌وڵه‌ندی و پڕله‌هه‌ستی راستگۆیی باوكانه‌ی له‌ده‌ست دا.
هه‌ندێك ده‌ڵێن باوكی شۆپینهاوه‌ر هه‌ر له خۆوه نهكهتووهته ناو رووباره‌كه، به‌ڵكو خۆی كوشتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشبه‌خت نه‌بووه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌ندێكیش تا ئه‌و راده‌یه ده‌ڕۆن كه ژنه‌كه‌ی پاڵی پێوه‌ناوه بۆ ناو رووباره‌كه، بۆیه شۆپینهاوه‌ر هه‌میشه له‌گه‌ڵ دایكی په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی نابێت، به‌رده‌وام رقی لێیده‌بێت، هه‌ر به‌هۆی دایكیه‌وه رقی له هه‌موو ژنیك بوو، بۆیه له فه‌لسه‌فه‌ی شۆپینهاوهردا ژن ره‌مزی خیانه‌ت و سته‌مكاریه. له واقعیشدا هه‌ر دوای مردنی باوكی هه‌موو كۆگا و شتومه‌كه‌كان له‌لایه‌ن دایكیه‌وه ده‌فرۆشرێت و ژیان ده‌گوێزیته‌وه بۆ شاری (فیمار) كه پایته‌ختی ئه‌ده‌بی ئه‌ڵمانیا بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
دایكی له‌وێ ساڵونێك ده‌كاته‌وه بۆ پێشوازی كردن له ئه‌دیبان و شاعیران و عاشقان. دایكی شۆپینهاوه‌ر ده‌بێته رۆمانوسێكی ناسراو، له‌وێ چاوی به گه‌لێك نوسه‌ری ناوداری ئه‌وكاتی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر هه‌مووشیانه‌وه گۆته، بۆیه شۆپینهاوه‌ری منداڵ بۆ یه‌كه‌مینجار ئه‌دیبی به ناوبانگی ئه‌ڵمانی (گۆته) ده‌ناسێت.
دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆ له شاری (گۆتنگین) ته‌واو ده‌كات، رووده‌كاته شاری به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی دكتۆرا. زانكۆی به‌رلین به‌ناوبانگترین زانكۆ بوو له‌و كاته‌دا كه شۆپینهاوه‌ر بڕوانامه‌ی دكتۆرای تێدا ته‌واو كرد، هه‌ڵبه‌ت رۆیشتنی بۆ به‌رلین زیاتر بۆ ئاماده‌بوون و گۆیگرتنی له وانه‌كانی فبخته بوو. ئه‌وه‌ش روونه كه فیخته گرنگترین فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی بوو پاش مردنی مامۆستاكه‌ی كانت. فیخته به كتێبی (وتارێك ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌ڵمانی) زه‌مین له‌رزه‌یه‌كی له نوخبه‌ی سیاسی و رۆشنبیری ئه‌ڵمانیا دروست كرد. به‌ڵام شۆپینهاوه‌ر دوای ئه‌وه‌ی فیختهی ناسی و گوێی له وانه‌كانی گرت، لێی بیزار بوو، به‌هۆی كۆمهڵێَك هۆكار، سه‌ره‌كیترینیان به‌رای ئه‌و: فیخته زیاد له پێویست دۆگمایه‌كی توندڕه‌و بووه له فه‌لسه‌فه‌كه‌یدا.
له‌ساڵی 1814 ناكۆكی كه‌وته نێوان شۆپینهاوه‌ر و دایكی و بڕیاریدا لێیجابێتهوه و به‌ته‌نها له ماڵێكی تایبه‌ت به‌خۆی بژێ، وه‌ك پێشتر وتمان رقی له دایكی بووه و گومانی ئه‌وه‌ی لێكردووه كه‌ئه‌و له‌پشت مردنه نائاساییه‌كه‌ی باوكیه‌تی، هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌گومانه‌وه له ته‌واوی ژنانی هه‌موو دونیا ده‌ڕوانێت، ماوه‌یه‌ك له شاری (دریسدن) نیشته‌جێ ده‌بێت، دواتر له‌شاری ((به‌رلین)) جێگیر ده‌بێ، له‌وێ داوای لێده‌كه‌ن هه‌ندێ وانه فه‌لسه‌فی بڵێته‌وه، هه‌ر له‌وێش چاوی به هیگڵ كه‌وتووه، هیگڵ ئه‌وكات زانكۆی به‌رلینی كۆنترۆڵ كردبوو. وانه‌كانی هیگڵ سه‌رنجی هه‌مووانی بۆلای خۆی راكێشابوو، له‌وانه‌كانیدا سه‌دان و هه‌زار قوتابی ئاماده ده‌بوون.
شۆپینهاوه‌ر بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی دا كه له‌وكاته‌ی هیگڵ وانه‌كانی ده‌وته‌وه ئه‌ویش وانه‌ی ده‌وته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه كه‌س نه‌ده‌هات بۆ ئاماده‌بوون له وانه‌كانیدا.
دوای ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی له زانكۆ، شۆپینهاوه‌ر ئه‌ڵمانیای به‌جێهێشت بۆ گۆڕینی كه‌ش و هه‌وا، گه‌شتێك ده‌كات بۆ ئیتالیا. ئه‌م فه‌یله‌سوفه هیچ كاتێك بێ پاره‌یی و نه‌داریی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، به پێچه‌وانه‌ی زۆرێك له رووناكبیر و فه‌یله‌سوفه‌كانی تر گه‌ر كاریشی نه‌كردایه ده‌یتوانی وه‌ك پاشا بژی، ئه‌م شانسه گه‌وره‌یه هه‌لێكی گرنگی بۆ ره‌خساند تاوه‌كو به‌و په‌ڕی ئازادییه‌وه خۆی ته‌رخان بكات بۆ سه‌فه‌ر و نوسین و بیركردنه‌وه.
* له وته‌كانی شۆپینهاوه‌ر:
– راده‌ی وهحشیهتگهری مرۆڤ هیچی كه‌متر نیه له وهحشیتگهری پڵنگ.
– ته‌وای ژیانی مرۆڤ هیچ نیه جگه تێكۆشانێكی سه‌رسه‌ختانه بۆ مانه‌وه له ژیاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یه‌قینی ئه‌وه‌شی هه‌یه كه له كۆتایی دۆڕاویی به‌شێتی.
– پێویسته به‌هه‌موو شێوازیك ئه‌وه‌ی له ناواخنماندایه بیڕۆخێنین : ئیراده‌ی ژیان، ویستی ژیان، خۆشه‌ویستی ژیان.
– ژنان دابه‌ش ده‌بن بۆ : هه‌ڵخه‌تێنه‌ر و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراو، خائین و خیانه‌ت لێكراو.
هه‌روه‌ك تێبینی ده‌كه‌ین ژیان له‌لای شۆپینهاوه‌ر هیچ نییه جگه ئازار، بوون هیچ نیه جگه له زنجیره‌یه‌ك كاره‌سات و دۆڕان. پاشان ئایا ئه‌م فه‌لسه‌فه راستییه؟ تۆ بڵێی سهرنجیكمان هه‌بێت؟ خودی خۆم ته‌نها ئه‌م وتاره‌م بۆ ئاگادار بوون له فه‌لسه‌فه‌ی شۆپینهاوه‌ر نوسیوه. به‌ڵام پێویسته ئاگامان لێبێت تاوه‌كو ره‌تی بكه‌ینه‌وه یاخود به‌كارینه‌هێنن. من دواجار هیگڵیم، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دهردهسهرییانهی به‌سه‌رمدا هاتووه، هه‌ر سوورم له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی ژیان و ژیاندۆستی، ژنانیش به جوانترین بورنهوهری سه‌ر رووی زه‌وی ده‌بینم.
سه‌رچاوه : جریده الشرق الاوسط