
له قووتونانی ژن له پێناوی کێدا؟…..
له” قووتونان”ی ژن له پێناوی کێدا؟ هه‌وڵێک بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پیاوسالاری.
نووسینی : جمال علی حلاق ـ شاعر و نووسه‌ر
وه‌رگێڕ: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
سه‌ره‌تا…
له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریدا(قسه‌کردنمان ته‌نها له‌سه‌ر پیاونیه، به‌ڵکو ئه‌و ژنانه‌ش ده‌گرێته‌وه که باوه‌ڕیان به‌م سیسته‌م و عهقلێهته هه‌یه‌و به‌رگری لێده‌که‌ن) ورده‌کارییه‌کانی ژیان له گشت‌دا زه‌قده‌کرێته‌وه، به جۆرێک که که‌سانی سادهوساکاریش ده‌توانن وێنای ته‌واوی ژیان و ژینگهگشتیهکهی بکه‌ن و پهیپێبهرن.
ڕه‌نگبێت بۆ ئه‌وه‌ی کورتکردنه‌وه‌ی ورده‌کارییه‌کان ساده‌یی و ساکاریی ببه‌خشێت به ژیان خۆی ، به‌جۆرێک که ژیان نه قوڵایی ده‌مێنێت نه ڕوخسار، ته‌لارێکی قوچکه‌ییه له بنهتۆوهوه هاتووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه یه‌ک له دوای یه‌که‌کان میراتگریبن، وه‌ک ئه‌وه‌ی که تۆوه‌که‌ی تێڕژا، بنکه‌یه‌کی ته‌سک دێت و دواییشی به خاڵیک دێت، ئه‌ویش(عورف و غه‌یبه). (ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت که ژیان و ژیانکردن به تونێلێکی ته‌سکدا هاتووه و ده‌شگه‌ڕێته‌وه بۆ خاڵی ده‌ستپێکی ئه‌و تونێلهو هیچ شیکاریی و تێڕوانینێکی زانستی و دیدوبۆچوونێکی جیاواز هه‌ڵناگرێت….. وه‌رگێر).
نهێنی(الغیب)، ئه‌نجامی پیاوسالاریه که ده‌رده‌که‌ی گه‌ڕانۆته‌وه بۆ دره‌وه‌ی سروشت(الماوراء) بۆ دوورخستنه‌وه‌ی هه‌وڵه چاره‌سه‌رییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان که ده‌بنه هۆکاری لابردنی ئه‌و چینه مشهخۆڕانهی به‌سه‌ر جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگاوه‌ن ـ ده‌توانم خوێندنه‌وه‌م بۆ تێرمی ده‌ره‌وه‌ی سروشت(الماوراء) ئاماژه بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باڵانشین(المتعالي) ـ که بووه به “هه‌بوویه‌ک” له ئه‌نجامی هۆکارێکدا که بوونی نیه، به‌م جۆره ده‌لاقه‌کان داده‌خرێت بۆ زانینی هۆکاری ئاسته‌نگ و ته‌نگه‌ژه مرۆڤییهکان، به‌م شێوه‌یه هه‌موو کێشه‌و گرفته‌کانی ژیان ده‌بێت به شتێک که ناتوانرێت هه‌وڵبدرێت بۆ سڕینه‌وه و لابردنیان.
ده‌ڵێم : نهێنی(الغیب) لویه‌کی لیک ڕژێنی پیاوسالاریه، به‌ڵام لێره‌دا بووه به‌و لوه ڕژێنه‌ی که ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته، هه‌ڵیده‌سوڕێنێت، وه‌ک بوکه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ماکه‌ر!
به‌م جۆره، له وه‌حیه‌وه( یاسا غه‌یبیه‌کان) دابه‌زیه خواره‌وه بۆ حوکمڕانی جیهانی ئاده‌میزاد، لێره‌وه، له سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌وه، جیهانی مرۆڤه‌کان دابه‌شده‌بێت بۆ(پاشاکان، نهێنیزانهکان، هه‌ژاره‌کان)، نابێت، حه‌رامه، مافی هیچ که‌س نیه ناڕهزاییبێت، چه‌ند ئه‌زموونی ژیانی ڕۆشنبێت، چوونکه له دواجاردا ناڕه‌زایه‌تیه‌کان ده‌بن به ناڕه‌زایه‌تی شه‌قامه زیندوه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌کان، ڕۆژانی کاتی بۆی نیه ناڕهزاییدهربڕێت له‌سه‌ر زه‌مه‌نێکی هه‌میشه‌یی، به مانایه‌کی تر ناڕهزاییبوون نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له باڵانشینهوه داڕێژراوه!!!. (سه‌رچاوه‌ی یاساکانی حاموڕابی خواوه‌ندی ڕۆژ بوو… وه‌ک نموونه.. وه‌رگێر)
من ته‌نیا له‌سه‌ر(غه‌یب) قسه‌ده‌که‌م، چوونکه عورف له قودرهتیا بوو خۆی به‌پۆشاکه غهیبێکه بڕازێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت چه‌مکی(خێڵ) به‌ته‌واوی جیاوازنیه له چه‌مکی(کۆمه‌ڵ)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به‌زۆری وه‌ک خوویه‌ک له‌سه‌ر عورف ده‌ڕۆن و سنوری یاسا نوێکان ده‌شکێنن ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ند و پاڕێزه‌ری چه‌مکی(غه‌یب)یش بێت یان نا، وه‌ک به‌رده‌وامبوونی هاوسه‌رگیرێتی(شغار) له‌گه‌ڵ حهرامکردنیشیدا، کچان به بێده‌سه‌ڵاتی له پێناوی ـ ئابڕو دا ـ واز له مافی میراتی خۆیان ده‌هێنن بۆ کوڕ، بۆ براکانیان، به کاریگه‌ریی یاسایی غه‌یب.
به‌م جۆره، بالۆره‌ی ژیان خۆی دووباره ده‌کاته‌وه به مۆدێلێک که نزیکه له ژیانی سه‌ره‌تاییه‌وه، جیاوازی نیه له ژیانی نێو ته‌لاره به‌رزه تهکنۆلژییکارهکان و ژیانی نێو ئه‌شکه‌وت و کونهشاخهکاندا، بالۆر لێدانه‌که هه‌مان بالۆرلێدانه، له‌کاتێکدا که بیر له‌بیرکردنه‌وه ڕاوه‌ستێنرێت، ڕێگه نه‌درێت به پرسیاره‌کان ههناسهههڵکێشن و خۆیان نمایشبکه.(به‌ڕه کۆن شیتاڵی لێبڕاوه، به‌ڵام به زۆره‌ملێ هه‌رده‌بێت ڕاخه‌ر و پێخه‌فی نوستن و حه‌سانه‌وه بێت… وه‌رگێر).
ده‌توانم بڵێم بالۆره‌ی ڕۆژانه میراتگرییه‌کی ئاژاڵیانهیه، چوونکه نزیکه له ژیانێکی سروشتییه‌وه که خۆماکهکان(الغریزة) له بازنه‌یه‌کدا ده‌یانسوڕێنێته‌وه، بالۆرهکانیش نه‌وه‌ی دووباره‌بوونه‌وه‌ن، دووباره‌بوونه‌وه‌ش نه‌زۆکه، قوڵنابێتهوه و ئه‌زمووندار نیه، به ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی قوڵبوونه‌وه‌وه خۆی له ڕووکه‌شدا ده‌نوێنێت.
سوودمه‌ندی یه‌که‌م و بنچینه له کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریدا ته‌نیا نهێنیزانانی(ڕمڵلێدهران) ساختهمانهکهن به(پیاو و ژنه‌وه)، ئه‌وانه‌ی که ورده ورده قوچکه‌یی سه‌رده‌که‌ون، له‌وانه‌ی که له لوتهکی ساختهمانهکهدان تا ده‌گا به فنجان خوێنه‌ره‌کان، یان بورج خوێنه‌ره‌کان(پاتاڵی کۆمه‌ڵگا… وه‌رگێڕ)، قوربانیه‌کانیش خێزانه هه‌ژاره‌کانن ـ به درێژایی هه‌موو مێژوو ـ که پاشاکان و دینیه‌کان چنگیان له پێستی گیرکردوه وه‌ک مه‌یموون.
بهسادهییبوونی ژیانی ڕۆژانه خزمه‌تی عه‌قڵی ساده ده‌کات، که بوێریی و تێڕوانینه‌کانیان دوورتر نابێت له لوتی خۆیان، بۆیه هه‌وڵدان بۆ دروستکردنی مه‌ودای بیرکردنه‌وه که دوورتربێت له لوتی مرۆڤه‌کان داموهزگا غه‌یبیه‌کان نیگه‌ران ده‌کات.
نیگه‌رانیش ده‌روازه‌ی شڵه‌ژانی سیسته‌مه مه‌عریفیه‌که هه‌موویه‌تی، ئه‌و میکرۆبهیه که چڕده‌بێته‌وه له پرسیارکردندا و به‌رده‌وام پرسیار وروژێنه.
ده‌وری ڕه‌هه‌نده ئابوورییه‌که‌ش له دهوڵهمدنکردنی دیدگا پیاوسالارییهکهدا له یاد ناکه‌م، بهڕژهوهندیه تاکیه‌کان پشتیوانیه بۆ له‌نگه‌رگرتنی چینایه‌تی، هاوبه‌شیده‌کات له دروستکردنی ماڵه هه‌ژموونداره‌کان و وجاخزادهییهکاندا، که به میراتگهرییهک ده‌ستپێده‌کات که له غه‌یبه‌وه بۆیماوه‌ته‌وه و دوانگه دیدگا به‌رته‌سکه‌کان قۆرخ ده‌کات که تایبه‌تن به پیاوه دینیه پیرۆزه‌کان خۆیان، هه‌مووشیان ده‌ڕژێنه هه‌مان ڕووباره‌وه.
پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بین، زۆربه‌ی زۆری بیره زه‌مینییه‌کان جیاوازی نیه له‌گه‌ڵ بیره ئاسمانیه‌کانی که به وه‌حی هاتوونه‌ته خواره‌وه، بۆیه ده‌بینیت ڕێکه‌وتنێک هه‌یه له نێوان پاردۆکسیهکانیاندا، چوونکه بیره زه‌مینییه‌کانیش له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌ک دروستبوون که په‌یوه‌ندیان نیه به ژیانی ڕۆژانه‌ی واقعیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه بیره ترادسێونهکان یهکدهکهونهوه له‌گه‌ڵ بیره غهیبیهکاندا.
پێویسته پیاو ئازدبێت
ده‌ربازبوون له جیهانی پیاوسالاری بوێرییه‌کی باڵای ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی پیاو خۆی هاوبهشیبکات له ڕزگارکردنی خۆیدا، ئێمه پیویستمان به‌وه‌یه که پیاو رزگاربکهیهن له‌و جیناته میراتگرییه بۆماوه‌ییه( دووباره‌بوونه‌وه‌ی ڕه‌فتاره‌کان و پراکتیزه‌کردنی پیاوسالاریی)، ئێمه پێویستمان به بڵاوکردنه‌وه‌ی هوشیاریی نوێ هه‌یه بۆ پیاوان، هه‌روه‌ک چۆن پێویستمان به هوشیاری ژنان هه‌یه بهوئاراستهیهیی که بتوانن به‌رگریبکه‌ن له مافه‌کانی خۆیان.
ئازادکردنی ژنان و مانه‌وه‌ی پیاوان به کۆیله‌یی بیری خۆیان جیهان به شێوه‌یکی گشتی و ژنان به تایه‌تی ده‌خاته ته‌نگه‌ژه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه که که‌متر نابێت له مانه‌وه‌ی ژنان له‌ناو سیسته‌مه پیاوسالارییهکهدا، ئه‌مه ده‌بێته هۆکاری به‌رپابوونی تاوانه‌کانی شۆرینه‌وه‌ی ئابڕوو(غسل العار)، یان ده‌بێته تاوانه‌کانی خۆکوشتنی ژنان خۆیان به‌کاریگه‌ری ترسیان له ئابڕوو چوون، یان ده‌بێته تاوانی ئهفرۆزیی کردنی(نه‌فره‌ت) کۆمه‌ڵايه‌تی بۆ ژنان که نزمترین ئاستی تووندوتیژیه.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ڕوونبێت، گۆڕان له ورده‌کاریه بچووکه‌کانی ژیانه‌وه ده‌ستپێده‌کات که هه‌ڵوێستی پیاوی له‌سه‌ر دامه‌زراوه، به‌رامبه‌ر به ژنه‌که‌ی، کچه‌که‌ی، خوشکه‌که‌ی، دایکی.
هه‌ندێک ورده‌کاریی وا ده‌رده‌که‌وێت که هیچ نیه و بچووکه، به‌ڵام له راستیدا مسۆگه‌ری شکاندنی وێنه سهمتییهکهی(شکڵگرتوو) ژن و پیاو ده‌کات له ناو زهنیه‌تی پیاوسالارییدا ، دیسان مسۆگه‌ری گۆڕینی تای ته‌رازوه‌که و شکاندنهوهیهتی به‌لای ژن‌دا که قورستره، هه‌ڵگری ئه‌رکی دروستکردن و ئاماده‌کردنی خواردن، شتنی قاپوقاچاخ، پاکردنه‌وه‌ی ماڵ، جۆرکردنی ڕاخه‌ری نووستن، ماڵومنداڵ به‌خێوکردن، وه.. وه.. وه..، که‌چی ئه‌و کاته‌ی که پیاو تیادهگهڕێتهوه ناو خێزان قورس‌تر ده‌بێت له‌و!!.
هه‌روه‌ک چۆن هه‌موو تاکێک تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه.
پێویسته جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تایبهتماندییهکان ده‌لاقه‌یه‌که بۆ گۆڕان، یان هه‌ستی کۆمه‌ڵیی، یان چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی وایکردوه که خێزان ببێت به دووبه‌شه‌وه( پیا و ژن) ده‌بن به نێچیری خۆتێهه‌ڵقورتاندن و مشه‌خۆریی به‌سه‌ریه‌که‌وه، به‌وجۆره خێزان ناتوانێت ئه‌زموونی گۆڕان بکات له ده‌ره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی عه‌یب و حه‌رام.
ژنه پیاوسالاره‌کان
پێویسته ئاگاداربین، چه‌ند زۆرن ئه‌و ژنانه‌ی که بڕوایان به سیسته‌می پیاوسالاریی هه‌یه وه‌ک ڕێگایه‌ک بۆ ژیان، لێره‌دا ئێمه تووشی ئه‌و گرفته بووین که له‌به‌رده‌م بوونهوهرێکداین که ئاره‌زووی له ئازادبوون نیه.
ئه‌مه داوای ئه‌وه‌مان لێده‌کات که لێکۆڵینه‌وه بکه‌ین له ناو خودی خه‌ڵکدا، له واقیعی ژیانی مرۆڤه‌کاندا، نه‌ک له نووسینگهکانماندا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چیه هۆکاری نه‌بوونی ئاره‌زووی بوونه‌وره ژنه‌کان له پرۆسه‌ی گۆڕان و ئازادبووندا.
به نموونه له په‌رله‌مانی وڵاتی ئه‌رده‌ندا ژنان دژی ده‌رچوونی بڕیاری ئیدانه‌کردنی تاوانی شۆردنه‌وه‌ی ئابرو وه‌ستانه‌وه، چوونکه ئه‌م عه‌قڵیه‌ته تا ئێستا له ژێر کاریگه‌ری سیسته‌می تێرمی( شه‌رفی پیاوسالاری)دایه!!
که‌واته پێش ئه‌وه‌ی ئیدانه‌ی پیاو بکه‌ین پێویسته ئاگامان له‌و ژنانه بێت که به‌ته‌واوه‌تی ڕازین به‌و وێنه‌یه‌ی که بۆیان کێشراوه، تا ئه‌و ئاسته‌ی به وێنه‌یه‌کی نموونه‌یی داده‌نێن، به‌ڵکو ده‌یپه‌رستن وه‌ک شوناسی خۆیان، به‌وجۆره‌ی که هه‌ڵوێسته‌یه‌کی دوژمنانه ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئه‌م وێنه‌یه و چوارچێوه‌که‌ی لهقدهکهن.
مه‌حاڵه ئه‌و ژنه تاریکه‌م بیربچێته‌وه که له به‌غداده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و په‌رتوکه‌م( شکاندنی بته‌کان ـ 2000) که هانده‌ره بۆ ئازادیی ژنان، کاتێک بۆی نووسیبووم ” خوا بیپارێزێت له شه‌ڕی شه‌ڕخوازان و له ڕێگرانی شه‌و و ڕۆژ” .
ده‌ڵێم: ئه‌مه‌ش داوامان لێده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌جددی ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گۆڕان بڕۆین، ده‌رگای ووتوێژبکهینهوه له‌گه‌ڵ (ژنانی پیاوسالاردا)، مه‌رجه خۆمان ڕزگاربکه‌ین له‌و مه‌به‌سته نادیارانه‌ی ووته‌و تێرمه‌کان، ده‌ڵێم و دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه: پێویسته خۆمان قایمکهین به ڕوونیی و ئاشکرایی مه‌به‌ستی ووته و تێرمه‌کان، واته ووته و تێرمه‌کان له جێگه‌ی خۆیان و به مه‌به‌ستی خۆیان به‌کاربهێنین.
ده‌ڵێم (ئێمه) مه‌به‌ستم له هه‌موو ئه‌وانه‌یه که هه‌وڵئه‌ده‌ن بۆ گۆڕانێک به‌دوای ژیانێکی پڕ له دادپه‌روه‌ریی و زۆر کراوه‌دا.
دیاریکردنی تێرمه‌کان
ده‌ڕپه‌ڕاندنی تێرمه‌کان به‌بێ تێگهیشتنیهکی دروست له ماناکانیان تێڕوانین و دیدگایه‌کی کوێرانه دروستده‌که‌ن، بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌مانگه‌یه‌نێته کردار و پراکتیکهکردنێک که ناتێگه‌یشتن و ناته‌ندروستی تێرمه‌کان دروستده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵگرانی تێکده‌دات.
پێویسته په‌یوه‌ستبین به ڕوونییه‌وه له ده‌ربڕینی تێز و خوێندنه‌وه‌دا، هه‌روها پێویسته سووربین له ئاشکرایی و ڕوونیماندا له‌سه‌ر ئاستی تێورییکردنمان و پراکتیزهکردنماندا، چوونکه کرانه‌وه به مانای بێ سه‌روبه‌ریی نایه‌ت، ئازادی به مانای پێشێلکردنی مافی ئه‌ویتر نایه‌ت.
تێرمی ئازادی که‌سێتی
چۆن ژنێک ده‌توانێت پراکتیزه‌ی ئازادی خۆیبکات به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م پراکتیزه‌کردنه به خراپه نه‌گه‌ڕێته‌وه بۆی؟ دیسان به‌بێ ئه‌وه‌ی تووشی ئه‌فرۆزی کردنی(نه‌فره‌ت) کۆمه‌لایه‌تی بکات، یان بڵێین کوشتن له ڕاستیدا؟
پێویسته ئه‌و ووته‌یه تێکبشکێنین که ده‌ڵێت ” ژن که‌م عه‌قڵه “، چوونکه ئه‌م قسه‌یه به هیچ جۆرێک نایه‌ڵێت ژن ئازادی وه‌ربگرێت ، ده‌ڵێم ده‌بێت ئه‌م ووته‌یه تێکبشکێنرێت چوونکه هه‌ندێک ژن به‌قه‌ده‌ر هه‌زار پیاو عه‌قڵیان هه‌یه وه‌ک ( أبن حزم الأندلسي)ده‌ڵێت.
به دڵنیاییه‌وه قورسایی گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر ژنان خۆیان بۆ سڕینه‌وه و پاکردنه‌وه‌ی ئه‌و ووته‌یه که له هه‌موو ڕابووردودا بووه هۆکاری چه‌پاندنیان. ئێمه‌ش وه‌ک پیاو ده‌بێت به‌رپه‌رچی ئه‌و ووته‌یه بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر له ژنه‌وه خۆیان یان له پیاوانه‌وه بکرێت.
ئازادی تاکه‌کان به مانای به‌ره‌ڵایی نایه‌ت، به ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌وه بانگکردنه بۆ دامه‌زراندنی(که‌سێتی) به جۆرێک که توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت خۆی دووربخاته‌وه و خۆی پاکبکاته‌وه له کورتکردنه‌وه‌ی ژن له جه‌سته و خۆڕسکیدا(غرائز).
قسه‌کردن له‌سه‌ر ئازادیی که‌سێتی به مانای ئه‌وه نایه‌ت که هه‌موو ژنێک پراکتیزهیبکات، چوونکه دواجار ئازادی به‌شێکه له ههڵبژرانه که‌سێتیه‌کان خۆیان.
پێویسته به ئاگا بین که هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی ئاده‌میزادیی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه( ووتم بوونه‌وه‌رێکی ئاده‌میزادیی چوونکه بابه‌ته‌که ژن و پیاو هه‌ردووکیان ده‌گرێته‌وه) مافی هه‌ر تاکێیشه پراکتیزه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی خۆیبکات، به‌به‌ێ ئه‌وه‌ی هه‌ستین ـ یان هه‌ستێت ـ به گشتاندنی ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتیه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کاریگه‌ریشی هه‌بێت نه‌ک خۆسه‌پاندن، چوونکه له دواجاردا ئه‌زموونێکی خوییه و ناتوانرێت ته‌نیا به قسه‌کردن ده‌رببڕێت، به‌ڵکو ڕافتارێکی تایبه‌تیه له ئه‌نجامی ژیانێکی تایبه‌تیه‌وه دێت.
سێکس وه‌ک ئازادیه‌کی که‌سێتی
له ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی تێگه‌یشتن له ئازادی تاک ناتوانرێت به چاپوکی و پوختی سێکسێکی ته‌ندروست ئه‌نجامبدرێت ، سه‌ره‌ڕای تێگه‌یشتنی خود(ئه‌گه‌ر ژن بێت یان پیاو) بۆ ئازدیه‌کانی.
سێکس چالاکیه‌کی زۆر تایبه‌تی که‌سه‌کان خۆیانه، بۆ هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نیه جگه له(منی پیاو/ ئه‌وی ژن) سنورداری بکات و چاپوک و پوختی بکات.
ئه‌مه‌ش به‌ومانایه دێت، که ئێمه داواکارین له سه‌ره‌تادا ده‌ستبکرێت به ڕیشه‌کێشکردنی ئه‌و وێنه ناشیرینه‌ی که دراوه به سێکس له ناو خێڵ دا، لابردنی ئه‌و بیرکردنه‌وه‌یه‌ی که ده‌یکات به پرسێک، یان چالاکیه‌کی (کۆمه‌ڵ، خێزان، خێڵ) وه کردنی به پرس و چالاکیه‌کی تاکه‌کان خۆیان به ته‌واوه‌تی.
بیرم ناچێته‌وه ئه‌و ژنه‌ی که پارچه پارچه کرا، پارچه‌کانی فرێدرایه ناو ده‌فری زبڵڕێژهکانهوه، نا، نا بیرمناچێته‌وه ئه‌و ژنه‌ی پارچه پارچه‌کرا و له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌کی که‌نار و دوور فرێدرا و به درێژایی شه‌و له ژێر تایه‌یی سه‌یاره‌کاندا پڕزۆڵ پڕزۆڵ ده‌بوو، هه‌روه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌سه‌ر سگهی تۆپی وبێت.
زۆر به ووردی ئاگاداربه تکایه.
پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بین زۆربه‌ی ئه‌و تاوانی کوشتنانه‌ی رووده‌ده‌ن، وه ئه‌وانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنان ده‌کرێن، به ناوی شتنه‌وه‌ی ئابڕوهوه ده‌کرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر له‌و ژنه قوربانیانه‌ی ده‌ستی ئه‌م تاوانه ڕه‌شه به ته‌واوی دوورن له‌و کاره‌وه، ئه‌م ڕه‌فتاره، ئامڕازێکه بۆ پاراستنی پیاوه بکوژه‌کان.
پێویسته به ڕاشکاوی و به گوستاخانه و به هێزه‌وه ئه‌وه ڕابگه‌یه‌نین که سیسته‌می پیاوسالاری بیانووی زۆری داوه به پیاوان بۆ کوشتنی ژنان، هه‌میشه‌ش تاوانگه‌لێک به‌رامبه‌ر به ژنان ئامادیه.
ده‌رد به ده‌رد چاره‌سه‌ر ناکرێت
پێویسته له سه‌ره‌تادا ـ ئه‌گه‌ر ووتوێژ له‌گه‌ڵ پیاوه دینیه‌کاندا بوو، یان له‌گه‌ڵ ژنی پیاوسالاردا ـ تیشک بخه‌ینه سه‌ر(ده‌ردی مانه‌وه‌ی ژنه شونهکردوهکان)(قه‌یره بوونی کچان) که بووه به که‌ڵگا به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه و کۆمه‌ڵگای ئاڵۆز و مهترسیدارکردوه، بووه به وێنه‌ی تاعونێکی ڕه‌شی شاراوه، ده‌بێت جه‌ختبکه‌ینه‌وه له‌سه‌ر زیانه ده‌روونی و مادیه‌کانی بۆ سه‌ر ژنان پێش پیاوان، هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر پیاوانیش (کاتێک ئه‌و “ده‌رده” ده‌بێت به نه‌خۆشیه‌کی هه‌میشه‌یی، ناجێگیری ده‌رونیی پیاوان دروستده‌کات که هه‌یشه ده‌بێت پاسه‌وانی ژنان بن، ته‌ناته‌ن پیاوان که ژن ده‌هێنن پاساوانێتیهکهیان هه‌ر به‌رده‌وامه و له پاسه‌وانێتی ڕزگاری نابێت، ئه‌م به‌رده‌وامبوونه پاسهوانێتییه ژیانی پیاوان هه‌موو ده‌کات به ژیانێکی پووچی سه‌ربازیانه).
ئه‌م “ده‌رده” ئه‌نجامی یاسا غهیبیهکانه بێ ئه‌ملاولا، چوونکه لۆژیکێکی کوێرانه‌یه له سیسته‌مه مه‌عریفییه‌که‌یدا. ئه‌مه‌ش وه‌ک چه‌مک، به‌ومانایه دێت که ژنان بێبه‌شده‌کات له پێویستیه سروشتیه‌که‌ی بۆ سێکس، که‌واته ئه‌م “ده‌رده” که‌ڵه‌که‌بووه یاسا سروشتیه‌کانی جه‌سته‌ی ژن چ سروشت دروستیکردبێت، یان خوا، له کارده‌خات، ئه‌مه‌ش ناحه‌قیه‌که له‌و یاسایانه ده‌کرێت.
پێویسته بزانین که مانه‌وه‌ی پیاوان به “ڕه‌به‌نی” ئاره‌زوومه‌ندانه‌وه و هه‌ڵبژاردنه له لای خۆیه‌وه، به‌ڵام مانه‌وه‌ی ژنان و هاوسهرگیرینهکردنیان و” قه‌یره”یه‌تیان ئاره‌زومه‌ندانه و هه‌ڵبژاردن نیه له لای خۆیانه‌وه، به‌ڵکو سه‌پاندنی کۆمه‌ڵگایه به‌سه‌ریاندا.
پێویستیشه ئه‌وه بزانین که ڕهبهنێتی پیاوان به‌و مانایه نایه‌ت که پراکتیزه‌ی سێکسی نه‌کردبێت، چوونکه پیاوه، به‌ڵام شونهکردنی کچان به‌ومانایه دێت و ده‌بێت بوخچه‌ی نه‌کراوه بن، ئه‌مه‌یه ده‌رده که‌ڵه‌که بووه‌که‌ی دێر زه‌مانی ناو کۆمه‌ڵگا، که له دواجاردا ده‌بێت به هه‌میشه‌یی و هه‌تا هه‌تایی بۆ سه‌ر ژنان.
به دڵنیاییه‌وه من داواکاری ئه‌وه نیم که سزای ئه‌و گهنجهبدرێت که خۆی تێر ده‌کات له سێکس و پێویستیه سێکسیه‌که‌ی خۆی پر ده‌کاته‌وه، به‌لام، من ده‌مه‌وێت ئه‌و جیاوزیه بخه‌مه‌ڕوو که له نێوان هه‌ردوو تێزه‌که‌دا هه‌یه، که پیاوانی ناو سیسته‌مه پیاوسالارییه‌که به کاریگه‌ریی(ترادسێن و غه‌یب) تێزێکیان بۆ خۆیان هه‌یه و تێزێکیش بۆ ژنان، بۆ خۆیان سێکس حه‌ڵاڵه(ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشیان نه‌بێت) و بۆ ژنان(ئه‌گه‌ر شویان نه‌کردبێت) نه‌ک هه‌ر حه‌رامه به‌ڵکو له پراکتیزه‌کردنیدا به بریاری غه‌یب و عورف یان غه‌یب و ترادسێون شمشێر ده‌خرێته سهرملیان و کوشتنیان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ره‌فی خانه‌واده و خێڵ و باوک و برا و مێرده.
به‌لام ئه‌وه‌ی که ” کچ یا بێوه‌ژن” ده‌یکات له کاتی دیار نه‌مانی چاوی ڕهقیباندا، هیچ شتێکم نیه ته‌نیا خستنه ڕووی قسه‌ی ئه‌و کچه جوانه سعودیه‌یی هاوڕێم نه‌بێت، که به بێ له‌چک و دهموچاوداپۆشین له‌سه‌ر شاشه‌ی ئینته‌رنێت ده‌رکه‌وت و ووتی: ئه‌و که‌سه‌ی که له نه‌بوونی چاوی ڕهقیبهکاندا کۆتوبه‌نده‌کان ناشکێنێت گێل و گه‌مژه‌یه.
با وای دابنێین که شونهکردوهکان، قه‌یره کچه‌کان، پێویستیه سێکسیه‌کانی خۆیان به دزیه‌وه جێبه‌جێده‌که‌ن، پیاوانی پاسه‌وان، پۆلیس و چاودێران خۆشیان بێ و ترشیان بێت، ئێمه داوای ئاشکراکردن ده‌که‌ین: ژیان زۆر له‌وه ئاشکراتره و زۆر له‌وه جوانتره، که سێکسکردن تیایدا بکه‌ین به خوویه‌کی نهێنی، ئێمه له تواناماندا هه‌یه ژیان ئازادبکه‌ین، ژیان دوور له نه‌خۆشیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان پراکتیزهبکهین و پیشانیبده‌ین، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی هوشیاری ئاده‌میزاد خۆیه‌وه که توانیوێتی سنوری کۆتوبه‌نده‌کان ببڕێت.
پێویسته شاردنه‌وه و نهێنی وازلێبهێنین و بگه‌ینه ئاشکرایی، پێویسته خاوه‌نی بوێریی درکاندن وقسه‌کردن بین، ده‌نا خێرایی و گوڕی ڕه‌وڕه‌وه‌ی “کات” له‌گه‌ڵ خۆی ههڵماندهپێچێت بهرهودوایی نه‌هاتنی ئه‌م نه‌خۆشیه کۆمه‌ڵایه‌تیانه.
په‌یوه‌ستبوونی ژن به خانه‌واده‌وه، یان ده‌رچوون له ماڵ بۆ سه‌رکار په‌یوه‌ندی نیه به قه‌یره بوون و “کچێتی”یه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ده‌رچوونی ژن له‌ماڵ بۆسه‌رکار و کارکردن ده‌بێت به ئامڕازێک بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه‌کانی و پیاوانیش له زهنیه‌تی پیاوسالاریی ڕزگاریان نابێت، چوونکه قه‌یره، یان “كچێتی” تێگه‌یشتن و چه‌مکێکی غه‌یبیه که په‌رژینی ژیانی ژنی کردوه و بووه به ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ژیانیدا.
چارسه‌ری(ده‌ردی قهیرهیهتی) به ڕهواجیدانی فره‌ژنی ناکرێت.
هاندانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌ستڕۆشتوه‌کان بۆ ده‌ستپێشخه‌ری دووژنه، سیانه، چواری وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له وڵاتی سعودیه‌ی عاره‌بیدا ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر کێشه‌ی نیوملوێن کچی قه‌یره و ژنانی شونهکردوودا زاڵ‌بن، ئه‌مه چاره‌سه‌رێکی دهربهگیانهیه بۆ کێشه‌که( ڕێنمایه سروشتیه‌کانی پیاوسالاره ده‌ره‌به‌گه‌کان هانی هه‌ژاران ده‌ده‌ن شوێنیان که‌ون، به‌م جۆره سیسته‌می پیاوسالاری بۆ جارێکی تر ئه‌وه دووپات ده‌کاته‌وه که هیچ مانایه‌ک له ژیاندا نادات به هه‌ژاران و چینه هاڕاوهکان، به‌ڵکو ژیانی ئه‌وانه ده‌پارێزێ و هاوبه‌شیش ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا که ئه‌م ده‌رده کوشنده کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه).
بانگێشتکردن بۆ فره‌ژنێتی هیچ چاره‌سه‌رێک نیه، چوونکه تێرکردنی که‌ڵێتی سێکسی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به فره‌ژنێتی به مانای تاڵان‌کردنی ههژاراندێت جارێکی تر دوای تاڵان‌کردنی سامانه‌کانیان، ئه‌مه دزینی پێویستیه سێکسیه‌کانی ژنانه، به تایه‌تی ژنانی هه‌ژار و شونهکردووهکان، یان بێوه‌ژنه‌کان، چوونکه به‌رامبه‌ر به‌م کاره ده‌بینی له‌شکرێک له کوڕی گه‌نج به هۆکاری لاوازی ئابوریان نه‌یانتوانیوه هاوسه‌رگیرێتی بکه‌ن، له جیاتی ئه‌وه‌ی سیسته‌می پیاوسالاریهکه ده‌ستپێشخه‌ری بکات له هاندانی لاوان بۆ هاوسه‌رگیرێتی به پێدانی به‌خشیشی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئاسانکردنی بواری ژیان و هاوسه‌رگیرێتی، هانیان ده‌ده‌ن بۆ به‌سه‌ربردنی ژیانێکی سکپههڵگوشین و به‌ڕۆژوبوون، له هه‌مانکاتدا ده‌رگا ئاواڵهدهکات بۆ به‌رامبه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده مشه‌خۆره‌کانیان که به‌سه‌ر خوێنمژینیانهوه ده‌ژین.
خۆسه‌پاندنی خاوه‌ندارێتی پیاوسالارییه به‌سه‌ر ژنانه‌وه که ده‌یانکات به کاڵا بۆ فرۆشتن، نه‌ونه‌مامێکی گرانبه‌ها نابێت تا بازرگانێتی پێوه نه‌کرێت، ده‌شبێت به ته‌گه‌ره‌یه‌ک که ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان هاوبه‌شی له دروستبوونیدا ده‌که‌ن( چوونکه مرۆڤی پیاوسالاریی ڕاهاتووه له‌سه‌ر نه‌ریت).
پێویسته لێره‌دا ڕایبگه‌یه‌نین، داواکردن بۆ (فره‌ژنێتی) پێویسته له‌گه‌ڵیدا بانگهێشتی چه‌مکی(فره مێرد)یش بکرێت، ئالێره‌دایه که( دهبهنگیهکه گه‌وره‌تر ده‌بێت) بۆ ئاستێکی به‌رزتر، چوونکه هۆکاری فه‌قیهه که پاڵنه‌ره بۆ ژنهێنانی پیاو به‌سه‌ر ژنه‌که‌یدا:
1/ ئه‌گه‌ر ژنه‌که نه‌زۆک بوو.
2/ ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیه‌کی هه‌میشه‌یی یان خراپی هه‌بوو.
3/ ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی سێکسی پیاوه‌که تێربکات، له‌گه‌ڵ ئه‌و حکمه‌ته عاره‌بییه‌ی ده‌ڵێت: سێ شت هه‌یه تێر نابێت به سیان، “چاو له ته‌ماشاکردن، گوێ له گوێگرتن، مێ له سێکس کردن.
ده‌ڵێم: ئه‌م هۆکارانه بۆ فره ژنێتی پێویسته بۆ پیاوانیش پێویسته دابنرێت، که‌واته ژنانیش بۆیان هه‌یه داوای چه‌ند مێرد بکه‌ن، نه‌ک له‌کاتێکی وادا که بێبه‌شکراوه و جیاوازکراوه له‌و مافه‌ی پیاو، ته‌ڵاقیش ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ریدا، وه به نمره دوو داده‌نرێت له ناو سیسته‌می پیاوسالریدا، دواتریش به‌و وێنه ناشیرینه وێناده‌کرێت که له‌ناو زهنیه‌تی پیاوی سیسته‌می پیاوسالاریدا هه‌یه بۆ ژنی ته‌ڵاقدراو.
له کۆمه‌ڵگای عێراقی کۆندا، وه‌ک عورفێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی دیسان، وه‌ک چاره‌سه‌رێک بۆ نه‌زۆکی پیاو، مافی پیاوی نه‌زۆک بوو ڕێگه‌بدات به که‌سێک له خزمه‌کانی که سێکس بکات له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا، ئه‌گه‌ر سکی لێپڕبوایه ئه‌وه منداڵه‌که به ناوی پیاوه‌که‌وه تۆمارده‌کرا و ئابوڕوی ژنی تی نه‌ده‌چوو.
دواجار تێزی چه‌مکی(فره مێردی) نامۆنیه له عورفی عاره‌بیدا، کاتی خۆی(فره مێردی) هه‌بوو به‌رامبه‌ر به (فره ژنی)، بڵانسهکه بوونی هه‌بوو، چاره‌سه‌رێکی کۆمهڵیهتیش هه‌بوو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌وه‌کان، ئابڕوبردنیش نه‌بوو ئه‌گه‌ر نه‌وه‌که بۆ ژن بگه‌ڕایه‌ته‌وه، به نموونه(عمرو بن هند) ته‌نیا شاعیری هۆزه‌که‌ی نه‌بوو، به‌ڵکو گه‌وره‌شیان بوو.
ئه‌و ژنه‌ی که مێردی نه‌بوو بۆی هه‌بوو خۆشه‌ویستی و هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پیاوێکدا بکات که خۆی هه‌ڵیده‌بژارد، له خۆشه‌ویستی و هاورێیهتیهکهشدا جووت بوون هه‌بوو له نێوانیاندا به بێ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی پێناشیرین بکرێت و ناوی پێ بزرێت، به هاوڕێیان ده‌ووت به‌سه‌ر لوتکهوهیه و به مێردیشیان ده‌وت له بن لوتکه‌دایه، ئه‌مه‌ش ئاماژه بوو بۆ به‌رزی به‌ها و نرخی هاورێیه‌تی( مه‌به‌ستم له‌م تێزه ئه‌وه‌یه که پیاوی عاره‌بی کۆن زۆر زیاتر له پیاوی عاره‌بی ئه‌مڕۆ قبوڵی جه‌سته‌ی ده‌کرد چ ژن بوایه یان پیاو، بۆیه ئه‌م قبوڵکردنه‌ش هه‌ستی ئابڕونهبردنی دروستکردبوو.
له هیچ په‌رتوکێکی عاره‌بیدا باس له بوونی کچی” قه‌یره” نه‌کراوه پێش هه‌ژموونی( یاساکانی غه‌یب) ئه‌مه‌ش به زۆر نه‌ک به کاریگه‌رییه‌کی سروشتی.
دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه که پێویسته هه‌ڵوێسته‌که به‌رزبکرێته‌وه بۆ ئه‌م ئاسته، چوونکه سیسته‌می پیاوسالارییه غهیبییهکهیه که کێشه‌که‌ی پشتگوێخستووه ـ له سه‌رده‌می ئه‌فسانه‌ییه‌وه تا ئه‌مڕۆ ـ ناتوانێت به ئاگا بهێنرێته‌وه که چه‌ند زاڵمێتی و جه‌به‌روتی تێدایه، ته‌نیا به نه‌هێشتنی لۆژیکه کوێرانه‌که‌ی نه‌بێت ئه‌م زهنیه‌ته دوایی نایه‌ت، ئه‌مه‌ش ناکرێت تا نه‌توانین بیکه‌ین به ـ دامه‌زراوه‌یه‌کی ـ واقیعی گوزارشت له خۆکردووبێت له‌سه‌ر شه‌قام و ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک، به مانایه‌کی تر ده‌بێت له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌که‌دا دایبنێین نه‌ک له پشتی ئاوێنه‌که‌وه.
پێویسته ژیانی شارستانی یاساکان دابڕێژێت، به‌ڵام پێش هه‌موو ئامانه ده‌بێت شه‌قام په‌یوه‌ستبێت به ژیانی خۆیه‌وه، وه سازشنهکات له‌سه‌ریان.
بڕوام وایه ته‌قینه‌وه‌ی (ده‌ردی قه‌یره) مسۆگه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیسته‌می پیاوسالاریه له ناو کۆمه‌ڵگادا، چوونکه ئه‌م سیسته‌مه هیچ چاره‌سه‌رێکی پێنیه بۆ ئه‌م ده‌رده کۆمه‌ڵایه‌تیه، به هۆکارێکی ساده، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که چاره‌سه‌ره‌که له سنوری لوتی ئه‌و سیسته‌مه پیاوسالاریه تێپه‌ڕیه‌وه.
ژنان به هه‌موو نموونهکانیانهوه، ئه‌گه‌ر ژنێکی شونهکردووبێت(قه‌یره)، یان ژنی ته‌ڵاقدراو، یان بێوه‌ژن، ته‌نیا خۆی ده‌توانێت سێکسی خۆی پوخت و چالاک بکات ـ ئه‌له‌م رۆدا ـ چوونکه ڕێژه‌یه‌کی گه‌وره پێکده‌هێنێت له کۆمه‌ڵگا.
چه‌مکی ئازادی ژن
پێویسته له‌سه‌ر ژنان ده‌ربازبن، نه‌ک له پۆشاکه‌کانیان، ئه‌م ده‌ربازبوونه له پۆشاک ته‌نیا فۆرمه‌که‌یه(توێکڵهکهیه) هه‌موو خود ناگرێته‌وه ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێگرنیم له هیچ ده‌رچوونێک که هاوبهشیبکات له چڕبوونه‌وه و قوڵبوونه‌وه‌ی خود، و لابردنی داپۆشراوییدا( ده‌مه‌وێت لێره‌دا له جیاتی وشه‌ی داپۆشین وشه‌ی داپۆشراو به‌کاربهێنم چوونکه داپۆشین”الحجاب” بووه به به‌رجه‌سته‌یه‌کی ڕاستیی بۆ داپۆشراویی(انحجاب) ژنان له زهنیه‌تی پیاوسالارییدا( ـ پێویسته له عه‌قڵیه‌تی داخراو ده‌ربچین، پێویسته له‌و بیرانه تێپه‌ڕین که ژن ده‌خه‌نه قاوغه‌وه، وه ژیانیان له چه‌ند وشه‌یه‌کدا کورتده‌که‌نه‌وه( کورتکردنه‌وه‌یان له جوڵه‌یاندا، کورتکردنه‌وه‌یان له تێڕوانینیاندا، کورتکردنه‌وه‌یان له چاره‌نوسیاندا، کورتکردنه‌وه‌یان له ڕێگه‌یه‌ی هه‌ستکردنیان به شته‌کان وبه جیهان) به مانایه‌کی تر مان و به‌هاو نرخی ژن پیاوانی هه‌ڵگری زهنهیهتی پیاوسالاری ده‌یبه‌خشێت و سنورداری ده‌کات.
ده‌رچوونی ژن بۆ کارکردن هه‌نگاوێکه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی، دواجار کارکردنی ژنان هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی چه‌مکی خۆ سه‌پاندنی پیاوی به‌خێوکه‌ره (قیمومة الرجل)، لێره‌وه ده‌بێت جه‌ختبکه‌ینه‌وه له دروستکردنی ده‌رفه‌ت بۆ کارکردنی ژنان، به‌ڵام مانه‌وه‌ی له ماڵه‌وه ده‌بێت به‌و شتومه‌کانه‌ی که ناتوانن کاربکه‌ن، ده‌بێت داوکاربین بۆ مافی بیمه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیان، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین بۆ هاوبه‌شیکردن له کوشتنی ئه‌و هه‌سته‌ی ناو ناخی ژن که وابیربکاته‌وه که قورساییه به‌سه‌ر پیاوه‌وه بۆ به‌خێوکردن، یان ناتوانێت پراکتیزه‌ی ژیانی خۆیبکات به‌بێ پشتبه‌ستن به پیاو ، پێویسته هۆشی ژن بجوڵێنین و به ئاگای بهێنینه‌وه که : ئازادی ژن له ڕووی ئابورهییوه ده‌رفه‌تێکه بۆ ئازادیی ڕۆشنبیریی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی.
له نێوه‌ڕۆکی ئازادیه ئابوریهکهشیدا ده‌بێت یه‌کسانبێت به پیاو له میراتدا، ئه‌گه‌ر عاره‌ب پێش حه‌نیفه هه‌موو مافی ژنیان تاڵانکردبێت، حه‌نیفه نیوه‌ی مافه‌که‌ی بۆ مسۆگه‌رکردن چوونکه کۆمه‌ڵگای پیاوسالاری ئه‌و سه‌رده‌مه له‌وه زیاتری قبوڵ نه‌بوو، هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ریش ڕایگه‌یاندووه: فه‌رمانمان داوه به‌وه‌ی که به گوێره‌ی عه‌قڵی خه‌ڵک قسه‌بکه‌ین. ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی که یاساکان هه‌تاهه‌تایی نین، به‌ڵکه ده‌گۆڕێت به گوێره‌ی گۆڕانی عه‌قڵیه‌تی ئاده‌میزاد.
ده‌بێت دانبنێین به‌وه‌دا که پیاو له ناو کۆمه‌ڵگای پیاوسالاریدا له جیاتی ژن ژیان ده‌کات، بووه به ژن، به‌ڵام له ناو زهنیه‌تی پیاودا.
بڕوام وایه داواکردن بۆ ئازادیه که‌سییه‌کان داواکردنه بۆ ئازادیی له جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی ژنان، که به‌ره‌ده‌وامه له‌گه‌ڵ ژیانماندا و بووه به به‌شێک له پیاو.
پێویسته جۆره بیرێک ده‌ربهێنین که هه‌وڵبده‌ین له پراکتیزه‌کردنیدا بمانگه‌یه‌نێته چێژ، ده‌زانم ئه‌م کاره هه‌روا ئاسن نیه، به‌ڵام ژیان شایه‌نی ڕێزلێگرتنه، ده‌شزانم نه‌مانتوانیوه مافی خۆی بده‌ینێ.
دواجار، ده‌رچوون له ـ زهنیه‌تی بیرته‌سکی که ژیانی داگیرکردوه ـ له بنه‌ڕه‌تدا دوورناکه‌وێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی پیاو، چوونکه له دواییدا ده‌بێت به کرانه‌وه‌یه‌کی زۆر جددی ژیان، چوونکه ده‌رچوون له‌م قاوغه سبه‌ینێ وا لێده‌کات وه‌ک ئه‌مڕۆ نه‌بێت، ئه‌مڕۆش له سبه‌ینێ نه‌چێت، به‌م جۆره هه‌موو ڕۆژ پێناسه‌یه‌کی خۆی هه‌یه، و به‌هاکانیشی جیاوازن و هه‌مو رۆژێک هه‌وڵێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها وونبووهکانی.
نابێت له ئازادیه که‌سییه‌کان بترسین، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستنایه‌ت ئه‌گه‌ر به ئاگا نه‌بین کامه‌یه سه‌رچاوه‌ی داگیرسانی ترس له ئازادیه که‌سییه‌کان، هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستیشم ئه‌و دامه‌زراوانه‌یه که له‌سه‌ر چه‌مکی(عورف و غه‌یب) دروستبوون.
له سه‌ره‌تادا ده‌رچوون قورسه ـ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چووینه‌ته ناو سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌وه ـ کۆمه‌ڵگای پیاوسالار ده‌لاقه‌کان داده‌خات، ڕێگه نادات به ده‌ربازبوونی جیناته زهوقیهکانی ژێر چینه که‌ڵه‌که‌بووه کۆنه‌کان، هه‌میشه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ژیان له بازنه‌یه‌کی داخراوه‌دا بسوڕێته‌وه و ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون و کرانه‌وه‌ی نه‌بێت، به‌ڵکو هه‌موو ده‌ربازبوونێک له‌و کۆنهواراتیه به پێشلکاری و تاوان ده‌ناسێت.
پێویسته ژیان بگۆڕێت بۆ ژیانێکی نوێ، ژیانێک که تاوه‌ری مردن تیایدا ڕانه‌گیرابێت له جیاتی تاوه‌ری کاره‌با، ژیانێک که له‌سه‌ر ڕێزلێگرتنی یه‌کتری وه‌ستابێت، ژیانێک له‌سه‌ر شتنه‌وه‌ی مێشک له بیره ته‌سکه‌کان.
من دڵنیام که ڕوباره‌که ده‌ڕژێته ناو ژیانێکی تره‌وه، ئه‌گه‌ر بۆ ده‌ریا نه‌بێت بۆ هه‌ور ده‌بێت، ژیان یه‌ک شێوازی نیه، سروشت په‌یامی خۆی ده‌دات به فێرکار بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌ویت فێربێت.
———————————————-
ئه‌م بابه‌ته له ووتووێژی موۆدێرن(الحوار التمدن)ه‌وه وه‌رگیراوه.