
زستان …… نووسینی: زویا پیرزادی
به‌فر ده‌بارێت. هه‌ردوو به‌ری كۆڵانه باریكهكهو ریزی ماڵه‌كان، له به‌ر گه‌رمایی ئێجگار دڵ ته‌نگی نیشانده‌دات.
له‌پشت په‌نجه‌ره‌كه ژنێك په‌رده‌كه‌ی لاداو سه‌یری ده‌وره‌وه‌ی ده‌كرد. پشیله‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه رایكرد، قژی سپی ژنه‌و سپییه‌تی په‌رده تولهكه ئاوێته‌ی یه‌ك ده‌بوون. له ماڵی ئه‌وبه‌ری كۆڵانه‌كه، ئه‌مبوڵانسێك ئه‌و لاو ئه‌ولای به‌فره‌كه‌ی پلیشایهوه شوێنی دوای خۆی جێهێشت. پشیله‌كه مۆڕه‌ی دهكردو ده‌له‌رزی. ژنه ده‌ستێكی لهپهردهكه گیر كردبوو ده‌سته‌كه‌ی تری كه به‌نێكی شینی به سه‌ر ده‌سته‌وه بوو له نێو گیرفانی كراسه رهشهكهیدا ون كردبوو.
له ماڵی به‌رامبه‌ردا دوو پیاوی گه‌نجی له‌روو لاواز ژنێكیان له‌سه‌ر دارده‌ست هێنایه ده‌ره‌وه، كڵۆ به‌فر ده‌كه‌وته سه‌ر قژی زیوینی ژنه‌كه. ده‌رگاكانی دواوه‌ی ئه‌مبولانسه‌كه كرانهووه.
له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه چاوه شینهكانی پشیله دانه دانه به‌فری ده‌كه‌وته سه‌رو كوریشكی ده‌وری چاوه‌كانی ژنه‌ش خه‌ریك بوو ده‌دوان. به‌ده‌وری دارده‌سته‌ی ژنه‌كه‌و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ردا ده‌خولایه‌وه‌و سه‌یری ده‌كردن. له پشتی پهنجهركهوه ژنه به هه‌ردوو ده‌ستی ده‌می نیوه كراوه‌ی خۆی گرتبوو.
به‌فر ئه‌و لاو ئه‌ولای وه‌ك داوی درومان له‌یه‌ك جیاده‌كرده‌وه له هه‌مان كاتدا به‌یه‌كه‌وه ده‌رۆیشتن پاشان به‌یه‌ك ده‌گه‌یشتنه‌وه.
*****
به‌فر ده‌بارێت. له كۆڵانێكی ته‌نگه‌به‌ردا دوو كچۆڵه یاری ده‌كه‌ن. یه‌كێكیان قژێكی خاو و درێژی هه‌یه، كه‌زیه شانهكراوهكهی به قڵدێنهیهكی نارنجی له شێوه‌ی باڵی په‌پووله به‌ستووه. كچۆڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌دوان و ده‌تریقانه‌وه، به‌فریان بڵاو ده‌كرده‌وه.
*****
به‌فرده‌بارێت. دوو كچی شۆخ وشه‌نگ له ناوه‌ڕاستی كۆڵانهكدا وه‌ستاون، یه‌كێك له كچه‌كان ده‌ستی ده‌هێنایه پێشه‌وه، پڕووشه به‌فری به سه‌ر رووی ئه‌لقه‌ی زێرینی په‌نجه‌ی ده‌ستی گیرده‌بوو له شوێنی خۆی ده‌بوو به ئاو . تۆپه‌ڵه به‌فر به‌سه‌ر قژی كچه‌كه‌ی تر بڵاودهبووهوهو قژی خاوی تێكده ئاڵاند. كچۆڵه‌كان به ده‌م پێكه‌نینه‌وه دوورده‌كه‌وتنه‌وه، كچه شۆخ و شه‌نگه‌كان ده‌تریقانه‌وه. یه‌كێكیان خۆی چه‌مانده‌وه قڵدێنه نارنجیهكهی هه‌ڵگرته‌وه‌و به‌ده‌وری په‌نجه‌كانی پێچایه‌وه.
****
به‌فر ده‌بارێت. دوو ژنی جاحێڵ، به كۆڵانه‌كه‌دا گوزه‌ریان ده‌كرد. هه‌ر یه‌كێیان ده‌ستی منداڵێكی گرتبوو، قاچی یه‌كێك له منداڵه‌كان هه‌ڵخلیسكا كه‌وته سه‌ر زه‌وی، كچه شۆخ و شهنگهكه قڵدێنه نارنجیهكهی خسته سه‌ر زه‌وی، چه‌مایه‌وه یارمه‌تی منداڵه‌كه‌ی دا هه‌ڵسێته‌وه. دایكی كه‌زی شانهكراوهكهی رێكخسته‌وه‌و سوپاسی كچه‌كه‌ی كرد دوو كچه شۆخ‌و شهنگهكه به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه دووركه‌وتنه‌وه.
****
به‌فر ده‌بارێت. دوو ههسهپه ژنی هاو ته‌مه‌ن له هه‌ردوو ماڵی به‌رامبه‌ر هاتنه ده‌ره‌وه. به هێمنی و له سه‌رخۆ كلیلیان خسته نێو قفڵی دهرگاكانو گاڵهیاندا. به هه‌نگاونانی نه‌رمه‌وه به‌رێگا دادهرۆیشتن له ناوه‌راستی كۆڵانه‌كه به‌یه‌ك گه‌یشتن. به‌یه‌كه‌وه وهستانو دوان. یه‌كێك له ژنه‌كان له گیرفانی پاڵتۆكه‌ی زهلفی نامه‌یه‌كی ده‌رهێنا چه‌ند وێنه‌یه‌كی تێدابوو. یه‌كێك له وێنه‌كان كه‌و ته سه‌ر به‌فره‌كه، ژنه له به‌ر ئازاری خۆ داهێنانه‌وه به رقه‌وه سه‌یری وێنه‌كه‌ی كرد له‌پی ده‌ستی به روومه‌تی داكێشا. ژنه جاحێلهكه به لایاندا تێپه‌رده‌بوو ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی به‌ردا، چستو چاڵاك خۆی چه‌مانده‌وه وێنه‌كه‌ی هه‌ڵگرته‌وه، ژنه هاو ساڵه‌كه سوپاسی كرد‌و خوزی به‌فری سه‌ر وێنه‌كه‌ی پاكرده‌وه.
****
به‌فر خه‌یاڵی وه‌ستانی نیه، ره‌شایی نێو ئهمبولانسهكهش جه‌سته‌ی لاوازی ژنكه‌ی داپۆشی. له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ردا قاچه‌كانی ژنه نووشتایه‌وه. كراسه ره‌شه‌كه‌ی به‌زه‌ویدا بڵاو بووه‌وه. پشیله‌كه خۆی به كراسه‌كه‌وه ئاڵاند، لهدهرهوههو له ناو كۆڵانه‌كه قڵدێنهی نارنجی به‌سه‌ر به‌فره‌كه‌وه چه‌سپا تا با نه‌یبات.
تێبینی: زویا پیرزاد له‌دایك بووی 1952ی شاری عبادانی ئێران، یه‌كێك له چیرۆك نووسه ژنه دیاره‌كانی ئێرانه تاكو ئێستا خاوه‌نی شه‌ش كۆمه‌له چیرۆكی بڵاو كراوه‌و شه‌ش خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی له‌سه‌ر ئاستی ناو خۆ‌و ده‌ره‌وه وه‌رگرتووه.
سه‌رچاوه: كتابی مسل همهی عصرها 1991