سێوی مه‌عریفه …. عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
ئه‌گه‌ر سێ‌و ره‌مزی ژیان و مه‌عریفه بێ، له‌وێوه ده‌لاله‌ته‌كانی ژیان له‌خۆ بگرێ كه له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه مه‌عریفه به‌ده‌ست ده‌هێنێ، ئه‌گه‌ر سێ‌و له جه‌سته بكات، له‌وێوه كه ره‌مزی خۆشه‌ویستییه، ئه‌وه ده‌شێ بڵێین مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی جه‌سته‌وه بوونی خۆی له جیهان راده‌گه‌یه‌نێت، له رێگه‌ی جه‌سته‌وه به مه‌عریفه ده‌گات، له رێگه‌ی جه‌سته‌وه په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ویدیكه‌ی درووست ده‌كاته‌وه… كه‌واته جه‌سته هه‌ر ته‌نها ئامرازێك نییه بۆ ناسین، به‌ڵكو ئامرازێكه له رێگه‌یه‌وه مه‌عریفه ناس ده‌كه‌ین، ئامرازێكه بۆ ئاماده‌گی له جیهان و بوون به به‌شێك له واقیع.. به‌مجۆره ئه‌وه‌ی (مۆریس میرلۆپۆنتی) و فینۆمینۆلۆژییه‌كان ده‌یخه‌نه روو، هه‌ر ته‌نها پرسێكی بوونگه‌رایی نییه، به‌ڵكو پرسگه‌لێَكه ته‌واوی ژیان له‌خۆ ده‌گرێت، هه‌ر له‌ڕێگه‌ی ژیانیشه‌وه ده‌شێ جه‌سته وه‌ك سێوی مه‌عریفه ناس بكه‌ین.
لێره‌دا قسه له ئازادكردنی جه‌سته و ریسوابوونی جه‌سته به مانا گشتییه‌كه‌ی ناكه‌م، به‌ڵكو هه‌وڵده‌ده‌م له‌نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ، جه‌سته بخوێنمه‌وه. ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌ش راسته‌وخۆ به‌ره‌هه‌نده جیاواز و یه‌كسانه‌كانی جه‌سته‌وه به‌نده، به‌و مانایه‌ش هه‌وڵده‌ده‌م سێوی مه‌عریفه وه‌ك ناسنامه‌ی جیاوازی و یه‌كسانی بخوێنمه‌وه. ئاشكرایه نێرایه‌تی و مێیایه‌تی دوو رووی جه‌وهه‌ری بوونی مرۆیی له‌خۆ ده‌گرن، هه‌ر یه‌كه‌یان تایبه‌تمه‌ندی و خه‌سڵه‌ت و رۆڵی خۆی هه‌یه، به هه‌ردووكیشیان ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیاری مرۆڤایه‌تی پێكده‌هێنن.
پێناسه‌ی فێمینیزم
كۆیلایه‌تی، ملكه‌چكردن، په‌سه‌ندكردن، جنێو، راهاتن له‌گه‌ڵ گریان و درۆزنی، نه‌بوونی بانگه‌شه، خۆپێشكێشكردن و… هتد، ته‌واوی ئه‌و ره‌فتار و راوه‌ستانه‌ی ئه‌خلاقی ئازادی په‌سه‌ندیان ناكات، به پیشه‌ی ئافره‌ت ده‌ناسرێته‌وه. له‌و لایه‌نه‌وه ژن زه‌مینه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی رووخێنراوه، زه‌مینه‌ی راسته‌قینه‌ی كۆیلایه‌تییه، كۆنترین زه‌مینه‌ی ده‌زگاییه كه ته‌واوی كۆیلایه‌تی و ره‌فتاره بێ ئه‌خلاقییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ست به‌كار ده‌بن.. له‌و سۆنگه‌وه به درێژایی مێژوو هیچ كۆیلایه‌تییه‌ك هێنده‌ی كۆیلایه‌تی ژن هه‌رس نه‌كراوه و ره‌وایه‌تی پێنه‌دراوه و درێژ نه‌بۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئافره‌ت وه‌ك كۆیله و ئافره‌ت وه‌ك بوونه‌وه‌رێكی روخێنراو، یان به‌مانایه‌كی دیكه پێكهاته‌ی ژن له كۆمه‌ڵگادا دوو جۆر كاریگه‌ری وێرانكه‌رانه‌ی هه‌یه، یه‌كه‌میان: كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌یه به‌ڕووی كۆیلایه‌تیدا. دووه‌میان: به‌ڕێوه‌بردنی ته‌واوی كۆیله‌كان، یان كۆیلایه‌تییه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌مای به ژن كردنیان. له‌و خاڵه‌وه‌یه (هیتله‌ر) كۆمه‌ڵگه وه‌كو ژن ده‌بینێ كه ئه‌سپی (ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه) لێی سوار ده‌بێت.
به‌كورتی هه‌ر له ئه‌فلاتوون و ئه‌رستۆوه تا هۆبز و رۆسۆ، جیاوازی ده‌خه‌نه نێوان ژنان و پیاوانه‌وه.. بیركردنه‌وه‌ی فیودالی نێریینه به نوێنه‌ریكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی داده‌نێ، بیركردنه‌وه‌ی كۆماریخوازی ئافره‌ت له مافی ده‌نگدان بێبه‌ش ده‌كات، بیركردنه‌وه‌ی دیموكراسی له مافی هاوڵاتیبوونیان ده‌كات.. كه‌واته وه‌ك دیاره مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌ڵگری بنه‌مایه‌كی دیار و شاراوه‌ی نێر سالارییه، ئه‌وه‌ش به پشت به‌ستن به (ویل دورانت) كه ده‌ڵێ: سوود وه‌رگرتن له وشه‌ی “پیاوان” بۆ دیاریكردنی ته‌واوی جۆری به‌شه‌ر بریتییه له ده‌مارگرژی سه‌رده‌می باوكسالاری. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ زاراوه‌ی پیاوسالاری وه‌ك كێشه‌یه‌كی خێزانی چاو لێبكه‌ین، ئه‌گه‌ر یاسا و سیاسه‌ته گشتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوان وه‌ك یه‌ك مامه‌ڵه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر مافه مه‌ده‌نی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بۆ نێر و مێ وه‌ك یه‌ك بكه‌وێته‌وه، ئه‌وه ده‌توانین به‌سه‌ر پیاوسالاریدا زاڵ بین.
لێره له‌و به په‌راوێزكردنانه‌دا، ژنگه‌راریی سه‌ریهه‌ڵدا. كه‌واته ژنگه‌رایی یان فێمینیزم (Feminism) ده‌شێ هه‌موو ئه‌و كۆششه تیۆری و پراكتیكییه بگرێته‌وه، كه ئامانجی خۆی له‌چاوپێداخشانه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه، یان ره‌خنه‌گرتن و چاككاری بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سیستمی باودا هه‌ڵده‌گرێته‌وه، ئه‌و سیستمه‌ی كه پیاو به سێنته‌ر داده‌نێ و ئافره‌ت به ره‌گه‌زی دووه‌م یان ئه‌ویدیكه‌ی نزمتر له پیاو له قه‌ڵه‌م ده‌دات. یان به مانایه‌كی دیكه ئافره‌تگه‌راریی كۆمه‌ڵه تیۆرێكی كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆری بزاڤی سیاسی و فه‌لسه‌فی و ئه‌خلاقی ده‌گرێته‌وه كه په‌یوه‌ستن به مه‌سه‌له‌ی ئافره‌تانه‌وه، دوا ئامانجیان بنبڕكردنی فۆرمه‌كانی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی ره‌گه‌زی مێینه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌گه‌ڵ پیاوان به ئازادی به‌شداری له به‌ره‌وپێشبردنی كۆمه‌ڵگه و به‌ره‌وپێشبردنی ژیاندا بكه‌ن.
بزاڤی ئافره‌تان له فیكری خۆرئاوادا له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له‌رێگه‌ی زاراوه‌ی فێمینیزمه‌وه فۆڕمه‌له كراوه و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1895 ئه‌و زاراوه‌یه ته‌عبیری له شه‌پۆلێك ده‌كرد كه كۆمه‌ڵێك رێبازی له‌خۆ ده‌گرت و چه‌ندین لقی لێ‌جیا ده‌بۆوه. نیازی سه‌ره‌كی ئه‌و بزاڤه به‌ده‌ستهێنانی مافگه‌لێك بوو، كه پیاوان به خۆیان ره‌وا ده‌بینی، به‌ڵام ئافره‌تانیان لێیبێبه‌ش كردبوو، ئه‌و بزاڤه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌و مافانه جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كسانی نێوان ژنان و پیاوان ده‌كرده‌وه. به‌ڵام شه‌پۆلی دووه‌می ئه‌و بزاڤه فێمینیزمییه له شه‌سته‌كان و به تایبه‌ت له ئه‌مریكا به‌ده‌ركه‌وت و به پرنسیبه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانه‌وه به‌ند بوو. ئه‌و بزاڤه ئه‌مریكییه كه به (فێمینیزمی نوێ) ناونرابوو، له رووی فیكرییه‌وه پێگه‌ییوو بوو، هه‌وڵی ده‌دا له‌رووی تیۆرییه‌وه قووڵتر و به‌رفره‌وانتر خۆی بنوێنێ و هه‌ر ته‌نها له داوای یه‌كسانی نێوان پیاوان و ژناندا خۆی قه‌تیس نه‌كات، به‌ڵكو كه‌شفكردنی دووباره‌ی ژنبوونی له‌رێگه‌ی ژنه‌وه به هه‌ند هه‌ڵده‌گرت و دواتر ناسنامه‌ی ژنایه‌تی، واته فێمینیزمی له‌ڕێگه‌ی تیۆره‌وه فۆمه‌له كرد و توانی به‌هۆی گه‌شه‌ی مه‌عریفییه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به‌ده‌ستبهێنێ و كۆمه‌ڵێك توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی به‌رز له‌و باره‌وه بخاته روو. له پشت ئه‌و شه‌پۆله گه‌وره‌ترین دایكی فه‌لسه‌فه‌ی ژنایه‌تی هاوچه‌رخ به كتێبی (ره‌گه‌زی دووه‌م 1945) هاته قسه، ئه‌و نووسه‌ره‌ش (سیمون دوبۆڤوار) بوو، كه گووتی “مرۆڤ وه‌ك ژن له‌دایك نابێت، به‌ڵكو بۆ ژن ده‌گۆڕێت. بێگومان فێمینیزم له‌وێوه له فه‌لسه‌فه‌ی بوونگه‌رایی جیا ده‌بێته‌وه كه هه‌ر ته‌نها بایه‌خ به شاره‌زایی زیندووی هاوژیانی خودی فه‌رد نادات، به‌ڵكو بایه‌خ به تیۆرگه‌لی گه‌وره ده‌دات، كه رۆژ دوای رۆژ له به‌رفره‌وان بوون و قووڵبوونی لقه مه‌عریفییه‌كانیدا خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه شه‌پۆلی فێمینیزمی نوێ جیا ده‌كاته‌وه ئیشكردنه له‌سه‌ر پارادیمی عه‌قڵانیه‌تی نێرسالاری مرۆڤ، وه‌ك سێنته‌ری ژیاری خۆرئاوایی، كه ده‌شێ ماوه‌ی كۆڵۆنیاڵی وه‌ك نموونه‌یه‌كی هاوچه‌رخ و گشتگیری ئه‌و عه‌قڵانییه‌ته نێرسالارییه ته‌ماشا بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ته ئه‌و شه‌پۆله له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی یه‌كه‌م جیاواز و هاودژ ده‌كه‌ونه‌وه له جه‌ختكردنیان له‌سه‌ر جیاوازی ژن و پیاو و كار. هه‌ر له‌وێشه‌وه وه‌ك كه‌شفكه‌ر و گه‌ڵاڵه‌كه‌ری ژنایه‌تی خۆی نیشان ده‌دات.
لێره‌دا من نه‌مویستووه قسه له پرسی فێمنیزم چییه بكه‌م، چونكه له كتێبی (فێمینیزم) كه (جیه‌ن فریدمه‌ن) نووسیوویه‌تی و (فه‌رشید شه‌ریفی) له فارسییه‌وه كردوویه به كوردی، زۆر به جوانی ئه‌و باسه خراوه‌ته روو، له‌وێ ده‌رده‌كه‌وێ كه فێمینیزم به ته‌نها چه‌مكێك نییه، به‌ڵكو له كۆمه‌ڵێك بیروڕا و كرده‌ی جۆراوجۆر و فره ره‌هه‌ند پێكهاتووه، هه‌ر چه‌نده هه‌وڵی زۆر دراوه وه‌ڵامی پرسی فێمینیزم چییه له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵێك دید و بۆچوون بدرێته‌وه، كه ته‌واوی دیده فیمینیسته‌كان له‌خۆ بگرێت، به‌ڵام ئه‌و كاره بۆته كارێكی ئه‌سته‌م، چونكه فێمینیزم زۆر جۆری جیاواز له‌خۆ ده‌گرێت، سه‌ره‌ڕای جیاوازییان هه‌ندێكجاریش به ته‌واوی دژ به‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌وه. بۆیه ناتوانین بڵێین فێمینیزم چییه، به‌ڵام ده‌توانین جه‌خت له‌وه بكه‌ین كه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤی فێمینیزم بۆ بارودۆخی ناله‌باری ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كه‌واته ده‌شێ فێمینیزم به‌پێی رێبازه تیۆرییه جۆراوجۆره‌كان پۆلینبه‌ندی بكه‌ین، یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و پۆلینبه‌ندییانه فێمینیزمی لیبرالی و ماركسی و رادیكاڵییه، به‌ڵام جگه له‌و پۆلینبه‌ندییه توێژینه‌وه تازه‌كان فێمینیزمی ده‌روونشیكاری، پۆست‌مۆدێرن، پۆستبونیادگه‌ری، ره‌ش، هه‌ندێ شتی دیكه‌شیان پێوه زیاد كردووه.
جیاوازی له‌نێوان ستایش و نكۆڵیكردندا
له‌ساڵی (1946) واته به‌ر له راگه‌یاندنی په‌یماننامه نێو ده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ به دوو ساڵ لێژنه‌ی ناوه‌ندی بۆ به‌رگریكردن له ئافره‌تان دامه‌زرا و دواتر چه‌ندین ده‌سته و لێژنه و كۆمه‌ڵه و ناوه‌ندی دیكه له سه‌رانسه‌ری جیهان بۆ به‌رگریكردن له مافه‌كانی ژنان هاته ئاراوه. له ساڵی (1952) كۆمه‌ڵه‌ی گشتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له هاوڕاییه‌كدا بڕیارییان له‌سه‌ر مافی سیاسی ئافره‌تان دا، له ساڵی (1967) بانگه‌شه‌ی له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره جیاكارییه‌ك بڵاوبۆوه، له ساڵی (1993) راگرتنی تووندوتیژی دژ به ئافره‌تان بڕیاری له‌سه‌ر درا، ساڵی (1995) له كۆنگره‌ی لوتكه‌ی زه‌وی كه تایبه‌ت بوو به ئافره‌تان له (په‌كین) وشه‌ی جێنده‌ر له به‌یانی كۆتایی كۆنگره‌دا (254) جار به‌كارهێنرا، وه‌ك چۆن هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا قسه‌یان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی وشه‌ی هاوسه‌رگیری كرد و له جێگه‌ی ئه‌و وشه‌ی (كه‌پڵ) به مانای دووانیی، یان پێكه‌وه‌ژیان به‌رز كرده‌وه… ئه‌گه‌رچی مه‌به‌ستم نییه ته‌واوی ئه‌و كۆنگره و بڕیارانه بخه‌مه روو، كه له پێناو مافه‌كانی ژنان خراوه‌ته روو، به‌ڵام ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌گه‌رچی كێشه‌ی ئافره‌تان هه‌نگاوێكی باشی له به‌ره‌وپێشچوونی جیاكارینه‌كردن و یه‌كسانی و مافی سیاسی و مافی هاوڵاتیبوون و بارودۆخی ئابوری و راگرتنی تووندوتیژی ناوه، كه‌چی هێشتا كۆمه‌ڵێك ئیشكالییه‌تی جۆراوجۆری دیكه ماوه و نه‌یتوانییوه چاره‌سه‌رییان بۆ بدۆزێته‌وه! وه‌ك ده‌زانین بزوتنه‌وه فێمینیزمه‌كان وه‌ك یه‌ك ته‌ماشای ئه‌و كێشانه ناكه‌ن و له كۆمه‌ڵێك پرنسیب و درووشم و بنه‌ما.. نه‌ك هه‌ر جیاوازن به‌ڵكو دژ به‌یه‌ك ده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌وه‌ی له كۆی ئه‌و كێشانه‌وه ده‌مه‌وێ قسه‌ی لێبكه‌م مافی ئازادی سێكسی و سێكسكردن له‌گه‌ڵ مه‌حره‌مه‌كان نییه، وه‌ك چۆن هه‌وڵیش ناده‌م له‌میانی سڕینه‌وه‌ی جیاكارییه‌كانی دژ به ژنان قسه له هۆمۆسیكواڵه‌كان بكه‌م؟! هه‌روه‌ها پێموایه تاكگه‌رایی ئافره‌تان (واته ته‌ماشاكردنی ئافره‌ت وه‌ك تاك له ده‌ره‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، دایك، خوشك، ژن، كچ..) یه‌كێكه له مافه‌كان، به‌ڵام ده‌شێ كۆمه‌ڵێك ئیشكالی سۆزگه‌رایی له‌خۆدا كۆبكاته‌وه!
به‌كورتی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی بۆ بكه‌م باسێكی یه‌كجار ئاڵۆز و دژواره، ئه‌ویش دوالیزمی یه‌كسانی و جیاوازییه! هه‌ندێ له فێمینیزمه‌كان له‌وێوه به‌رگری له یه‌كسانی نێوان پیاوان و ژنان ده‌كه‌ن، كه جیاوازی وه‌ك هۆیه‌ك بۆ ته‌ماشاكردنی ژنان به پله دوو ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م! به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه له‌وێوه به‌رگری له جیاوازی ده‌كه‌ن، كه ده‌كه‌وێته نێو تایبه‌تمه‌ندییه‌كانه‌وه، بۆیه به پێویستی ده‌زانن بیپارێزن! به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماناكانی یه‌كسانی و جیاوازی قسه‌وباسی زۆر ده‌وڕوژێنێ، بۆیه رێگه‌ی سێیه‌م، وه‌ك هاوگونجانێ خۆی راست ده‌كاته‌وه، به مانایه‌كی دیكه هه‌ندێ له فێمینیزمه‌كان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دابه‌شكردن به‌سه‌ر یه‌كسانی و جیاوازی، دابه‌شكردنێكه سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئافره‌تان هه‌ر وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، لێره‌دا قسه ئه‌وه‌یه كه‌چی بكه‌ن تاكو ئه‌و جیاوازییه نه‌بێته هۆیه‌ك بۆ سه‌یركردنی ژنان له پله‌یه‌كی نزمتر؟
كه‌واته یه‌كێك له‌و نكۆڵیكردنانه‌ی كه ژنان رووبه‌ڕووی جیاوازی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌یه كه پیاوان پێیانوایه كه ئافره‌ت به‌هۆی دۆخی فیسیۆلۆژی و رۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به پله دوو سه‌یر ده‌كرێ، واته هه‌ر ته‌نها ده‌توانێ كاروباری نێو ماڵ به‌ڕێوه ببات. (شێری ئۆرتینێز Sherry Ortenes) له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: “پله دووه‌هه‌م بوونی ژنان له كۆمه‌ڵگه‌دا رێسایه‌كی گشتی جیهانییه، واقیعێكه په‌یوه‌ندی به كه‌لتوره‌كانه‌وه هه‌یه” به‌ڵام ئایا پێویسته ئافره‌تان نكۆڵی له جیاوازی ره‌گه‌زی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له پیاوان بچن؟ (هیستێر ئیزنستاین hester Eiesentein) له پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی (ئاینده‌ی جیاواز، 1987) ده‌ڵێ: “كه‌لتوری خۆرئاوایی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه ناتوانێت بیر له “نایه‌كسانی” بكاته‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هایه‌كه پۆزه‌تیف به لایه‌نێك ببه‌خشێ و به‌های نێگه‌تیفیش به لایه‌نێكی دیكه”
به‌مجۆره له‌نێوان ئه‌وانه‌ی كه له‌ژێر گوشاری بایۆلۆژی و مه‌یلی سێكسی ستایشی جیاوازی ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی له رێگه‌ی به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرتنی بایۆلۆژی و پێداگرتن له‌سه‌ر رێسا كه‌لتورییه‌كان نكۆڵی له جیاوازی ده‌كه‌ن، گروپی سێیه‌م له‌و بڕوایه‌دایه كه ئافره‌ت به‌ڕاستی جیاوازه، ئه‌و جیاوازییه وای كردووه له پیاوان باشتر بن، بۆ نموونه ئافره‌ت وه‌ك به‌خێوكه‌ر رێكوپێكتر له پیاوان كاره‌كانیان به‌ڕێوه به‌رن، به‌ڵام پێویستیان به شوناسێك هه‌یه، كه له‌ڕێگه‌ی ره‌گه‌زه‌وه ده‌ستنیشان نه‌كرێ! ئیتر لێره‌وه دوالیزمی یه‌كسانی و جیاوازی له‌میانی چه‌مكی (جێنده‌ر Gander) روونتر خۆی ده‌نوێنێ، به‌و مانایه مێینه، یان مێیایه‌تی سه‌ر به گروپێكی بایۆلۆژییه و ئافره‌ت سه‌ر به‌و گروپه‌یه، به‌ڵام ره‌فتار و رۆڵی ئافره‌تان پێكهاته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه. به مانایه‌كی دیكه ره‌گه‌ز وشه‌یه‌كه ئاماژه به جیاوازییه بایۆلۆژییه‌كانی نێوان ژنان و پیاوان ده‌كات، جیاوازی ئاشكرا له ئه‌ندامه سێكسییه‌كان، له منداڵبوون و زاوزێكردن، به‌ڵام “ته‌ندروستی جیهانی” پێناسه‌ی “جێنده‌ر”ی به‌وه‌كردووه كه زاراوه‌یه‌كه به‌كارده‌هێنرێ بۆ وه‌سفی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی كه پیاوان و ئافره‌تان هه‌یانه، په‌یوه‌ندی به‌جیاوازی ئه‌ندامه‌كانیانه‌وه نییه. “ڕێكخراوی كاری نێوده‌وڵه‌تی” پێناسه‌ی جێنده‌ری له‌بواری په‌یوه‌ندی و جیاوازییه‌كانی ژن و پیاودا له‌بواری كار وه‌سف كردووه، به‌وپێیه‌ی له‌نێوان كۆمه‌ڵگاكاندا ئه‌م مه‌سه‌له به‌پێی ئاستی ڕۆشنبیری جیاوازی زۆری تێدایه و له‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر كار‌و په‌یوه‌ندی ژن و پیاو جیاوازی زۆری تێدایه، به‌ڵام له یه‌كسانی جێنده‌ردا ئه‌م جیاوازیانه به‌م جۆره‌ی لێدێت: یه‌كسانی جێنده‌ر پشت نابه‌ستێ به ڕه‌گه‌زو به‌رپرسیارێتی و ماف له‌نێوان نێر‌و مێدا به‌پێی ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان نێره و ئه‌ویتر مێ، به‌ڵكو یه‌كسانی له‌دابه‌شكردنی به‌رهه‌می ئابورییدا ده‌كه‌وێته‌وه سه‌ر دابه‌شكردنی یه‌كسانی فرسه‌تی كار و توانا‌و كاریگه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك نێریی و مێیی.
—————————————————————————————-
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
-مانیفستۆی شارستانێتی دیموكراتی، 1، عه‌بدوڵڵا ئۆج ئالان، و، لوقمان عه‌بدوڵڵا، چاپی یه‌كه‌م،2009، ل206.
– ژن، پیاو، ئاكاری سێكسی له لانكه‌ی شارستانیه‌ته‌كاندا، ویل دورانت، وه‌رگێرانی له فارسییه‌وه: دلشاد خۆشناو، له زنجیره بڵاوكردنه‌وه‌كانی یه‌كێتی ژنانی كوردستان، 2009، ل141.
-زۆربه‌ی زۆری ژنگه‌راكان پێیانوایه فێمینیزمگه‌رایی بزاڤێكی شه‌عبیه ئامانجی لابردنی ئه‌و ته‌گه‌رانه‌یه كه له‌سه‌ر بنه‌مای پشتاوپشتگه‌ری و پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و رۆشنبیریی و ئایینی جێگیر كراون. ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه فێمینیزم له كۆمه‌ڵگه‌ی په‌تریاكیدا به ناوه‌ڕۆكی خۆی ده‌زانێ به‌شتبوون و به‌شتبوونی سێكسییه (واته كردنی ژن به كاڵای سێكسی) و چه‌وسانه‌وه… بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: ویكیبیدیا، الموسوعه الحره، انپویه، مارس 2010.
— فیمینیزم، جیه‌ن فریدمه‌ن، وه‌رگێڕانی، فه‌رشید شه‌ریفی، وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خانه‌ی وه‌رگێڕان، چاپخانه‌ی كارۆ، ل7، 15-16.
-ئایدیۆلۆژیا‌و بزاڤه فێمینیزمه‌كان چه‌ندان جۆرن: فێمینیزمی رادیكاڵی، لیبراڵی، باشوری، ژینگه‌یی، ئه‌فسانه‌یی، تووندگه‌را، یه‌هودی، مه‌سیحی، ئیسلامی.. له تیۆریسنه‌كانیشیان بۆ نموونه: جون ستیوارت مل، سیمون دی بوفوار، جیرمین غریر، قاسم امین.. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه: ویكیبیدیا، الموسوعه الحره، انپویه، مارس 2010.
-مه‌سه‌له‌ی هۆمۆسێكسواڵه‌كان له ژێر ناوی (اتفاقیه القچا‌و علی كافه اشكال التمییز چد النسا‌و) جێگای بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه (نیكۆلاس تۆنون)ی ئوسترالی هۆمۆسێكسواڵ ره‌خنه‌ی له په‌یماننامه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی مافی مرۆڤ گرت، كه هیچ پاراستنێكی مافی ئه‌وانی تێدا نییه و داوای جێكردنه‌وه‌ی مافی هۆمۆسێكسواڵه‌كانی له نێو مافی مرۆڤ كرد.
– بۆ زێتر شاره‌زایی و به‌دواداچوون بڕوانه: فیمینیزم، جیه‌ن فریدمه‌ن، وه‌رگێڕانی، فه‌رشید شه‌ریفی. ه.س.پ. ل24،36.
-جێنده‌ر Gander له رۆشنبیریی ئینگلیزی هاتۆته به‌رهه‌م، ئه‌و وشه‌یه ئه‌سڵی لاتینییه، له زمانی عه‌ره‌بی وشه‌ی (الجنوسه)ی بۆ به‌كار ده‌هێنن. رێكخراوی “ته‌ندرووستی جیهان” پێناسه‌ی جێنده‌ر به‌وه كراوه كه زاراوه‌یه‌كه بۆ وه‌سفكردنی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پیاوان ئافره‌تان به‌كار دێت، په‌یوه‌ندی به جیاوازی ئه‌ندامه‌كانیانه‌وه نییه، له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌وسوعه‌ی به‌ریتانی له‌مادده‌ی جێنده‌ردا پێناسه‌ی وشه‌كه‌ی كردووه به‌وه‌ی هه‌ستی مرۆڤ به‌وه‌ی نێره یان مێ ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی نێرینه‌ی هه‌یه یان مێیینه به‌ڵكو ناسنامه‌ی جێنده‌ریی له‌كاتی له‌دایك بوونه‌وه دیاری ناكرێ به نێرینه و مێینه به‌ڵكو لایه‌نی نه‌فسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه پێكهێنه‌ری ناسنامه‌ی جێنده‌ری ئه‌و كه‌سه كاتێك له‌منداڵیه‌وه گه‌شه ده‌كات.
به‌پێی ئه‌و پێناسه‌ی مه‌وسوعه‌ی به‌ریتانی: نێرنه‌یی و مێینه‌یی په‌یوه‌ندی به‌لایه‌نی ئه‌ندامیی نێرنه‌و مێنه‌وه نییه به‌ڵكو مه‌سه‌له‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ناسنامه‌ی ئه‌ندامیی بۆ تاك هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه هه‌ست بكات نێره یان می، به‌ڵام ئه‌م ناسنامه ئه‌ندامییه له‌گه‌ڵ سروشتی لایه‌نی نه‌فسی ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوته‌رب نییه. بۆ زێتر شاره‌زایی بڕوانه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی خواره‌وه:
– لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا له‌سه‌ر “جێنده‌ر” ئاماده‌كردنی: سۆران عومه‌ر، بڕوانه سایتی ماڵێك له ئاسمان.