ڕۆمان (ئه‌و دیوو سنوور، باڵهفڕهبهنێو دارستانه‌کانی مانگدا )
قه‌باره 640 لاپه‌ڕه
به‌تیراژی سێ هه‌زار دانه‌له‌م رۆژانه‌دا کتێبخانه‌کاندا بڵاده‌بێته‌وه.
تێبینی: خۆتان ده‌توانن هه‌واڵه‌که به‌پێی ڕووبه‌ری ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕ و گۆڤاره‌که‌تان بڵاوبکه‌نه‌وه..سه‌رپشکن له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ر پوهرهگرافێک .. سوپاستان ده‌که‌م
ئه‌م ڕۆمانهچیرۆکی نامۆبوونی ئینسانی کورده له‌گه‌ڕانیدا به‌دووی شوێن و زه‌مه‌نێکی دیکه‌دا، گه‌ڕانه به‌دووی به‌خته‌وه‌ری له‌شته وورده‌کانی دنیادا، له‌نێو جه‌سته‌دا، له‌نێو خوماریدا، له‌نێو زه‌مه‌نی کوشتندا. ڕووداوه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی مه‌نفادا ڕووده‌ده‌ن و شوێن وێستگه‌ی چاوه‌ڕوانیه بۆ قوتاربوون به‌ره‌و مه‌نفا. ژیانی ڕووسی له‌پڕیکدا تێکه‌ڵی دنیای هیلاکی کوردی ده‌بێت،.. له‌نێوان چاوه‌ڕوانی قوتاربون بۆ مه‌نفاکانی ئه‌وروپا و خه‌می قاچاخچی و کێشه‌کانی، ڕووداوه‌کان ئاڕستهیهکی تر وه‌رده‌گرن. پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی ڕۆمانهکهخودێکی ونبووه، خودیکی په‌رتبووی هۆشمه‌نده، خه‌یاڵیه‌که له‌نێو دنیایه‌کی سه‌ختدا.. ونبوونی خودێکه له‌نێو دنیایه‌کی ئاڵۆزدا. له‌نێوان مێژووی خۆی له‌نیشتماندا و چیرۆکی خۆی له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانی ئهشقیدا ( نیگار، لودا، هیران، ئاکسانا … ) لهپهیوهندهیهکی ئاڵۆزدایه. ڕۆمانه‌که ڕووداوه‌کانی له‌تارانه‌وه درێژه ده‌کێشێت تاوه‌کو ئه‌وروپا، چیتر ئه‌مانه ئه‌و کوردانه نه‌ماون کهلهنیشتماندا هه‌بوون، ئێمه له‌م رۆمانه‌دا بۆیه‌کمجاره به‌رامبه‌ر مرۆڤیکی دیکه‌ی کوردی ده‌بینه‌وه که له‌سه‌ر زه‌ویه‌کی دیکه له‌گه‌ڵ دنیای خۆیدا ده‌که‌وێته زۆرانبازیه‌وه…
رۆمانهکهپڕێتی له‌و مرۆڤهپهراوێز خراوانهکهبهدرێژایی کیشوه‌ره‌کان لهپهراوهزهیی رۆحیدا له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هاوبه‌شن، بیگومان سه‌ره‌ڕای جیاوازی کولتور و زمان . هه‌ردوو پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌که(ئه‌دۆنیسی پیاوکوژ )و ( ئه‌دۆنیسی شاعیر)، یاخود چاکتر وایهبڵێم ئه‌دۆنیسی باوک و ئه‌دۆنیسی کوڕ، دووکه‌سی مێژووی ئێمه‌ن به‌ڵام هه‌ڵگری خه‌سڵه‌ته‌کانی خواوه‌ندی ئه‌شق (ئه‌دۆنیس)ن، کهلهئهفسانهکاندا بهشفرهی به‌رازێک لهسههر ئه‌شقی ئافرۆدیتا ده‌کوژرێت ، و لهڕۆمانهکدا کوژرانی ئهدۆنیسهکوردهکان له‌نێو زه‌مه‌نی شۆڕشی کوردی‌دا چیرۆکیکی تره.. ئیدی زه‌مه‌نی سه‌رجێگا و مێژوو، له‌نێوان سنووری ئه‌م دیوو دنیای ڕیاڵ و ئه‌و دیوو دنیای خواوه‌نده‌کاندا گه‌مه‌ی خۆیان ده‌که‌ن..
ئه‌م ڕۆمانه له چوارده به‌ش پێکهاتووه و ئه‌م رۆمانه رۆمانی شتهوورده ناوه‌کیه‌کانی مرۆڤه، ئه‌م ڕۆمانه به‌زمانێکی هیمن نوسراوه ، زمانێک خوێنه‌ر ده‌توانێت به‌هێمنی و سه‌بره‌وه بیخوینێته‌وه، پێده‌چێت خوێنه‌ر خۆی پاڵه‌وانی سه‌ره‌کی ڕۆمانه‌که بێت ، …
چه‌ند په‌ره‌گرافێک لهرۆمانهکهوه:
په‌ره‌گرافێک له‌به‌شی (په‌ڕه‌وازه‌یی په‌ڕه‌کان)
هه‌ر كهفڕۆكه ڕووسیه‌كه له‌ئاسماندا له‌نگه‌ری گرت بهنیگارم گووت: خۆزگهلهنێو ئه‌م هه‌ورانه‌دا بۆ ئه‌به‌د بفڕین و جارێكی دیكه زه‌وی نه‌بینینه‌وه، خۆزگه ئه‌م فڕۆكه شڕه بته‌قێته‌وه، له‌نێو ئاگرو هه‌وردا شیبوونهوهجوانترین بێكۆتاییه.. نیگار سه‌ری ڕاوه‌شاندو پێكه‌نی، لهپهنجهرهبچوكهكانی فڕۆكهكهوهسهیری كێڵگهسپیهكانی هه‌وری كرد، چاوه‌ڕوانیه‌كی سه‌یر له‌نێوانماندا ده‌هات و ده‌چوو، چاوه‌ڕوانیه‌ك له‌گه‌ڵ خۆیدا جۆرێك فڕینی ڕیتمساز كردبوو، كهفڕینی مێینه بوو به‌نێو ئاسمانه‌كانی خۆیدا، به‌هێزتر و جوانتر له‌شه‌قه‌ی باڵیدهدا، به‌ڵام دیار بوو ئه‌و له‌نێو ڕۆشنایی دیكه‌دا باڵه‌كانی كردبۆوه، جیاواز له‌و خهیاڵهسهیرانهی فڕین وپهرشبوونهوهم…
تازهخهونی فڕین و باڵــكردنهوهم هاته‌دی ، تازهلهنێو هه‌ورا بووم. باڵه‌كانم له‌نێو ته‌می سپی هه‌وره‌كاندا كرده‌وه‌و له‌نگه‌رم گرت، سه‌یری خواره‌وه‌م كرد. ئیدی من باڵندهیهكم له‌نێو ئاسمانی سپی‌دا، باڵنده‌یه‌ك نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌بۆ سه‌ر ئه‌و زه‌ویه‌ی وه‌ك ئه‌ژدیهایه‌كی ترسناك چه‌نده‌ها سه‌ده‌ی غه‌مگینی لهههناویدابهسهر بردووه، تێدا بهئیفلجی له‌دایكبووه، گووتم ماڵئاوا خاكی ئه‌ژدیهای غەمبار . …..
په‌ره‌گرافێکی دیکه له‌به‌شیکی تره‌وه :
منیش بیرم له‌مه‌مكه‌كان ده‌كرده‌وه كه تاكه ده‌سه‌ڵاتێكن بۆ به‌رده‌وامیدان به بوون، مه‌مكه‌كان ده‌رچوونن له‌فۆرمی جه‌سته، جه‌سته‌یه‌ك ئێمه‌ی نێرینه به‌سنوورداری و هیڵكاریهكی فۆرمخواز له ئاوینه‌كان دا تێی ده‌ڕوانین و دهرچوونهكانیش له‌و سنوره ئێمه ده‌هه‌ژێنێ، ده‌رچوون له‌فۆرمی جه‌سته، كه‌وتنه ئه‌و دیوو سنووری جه‌سته له‌مه‌مكه‌كان دا خۆی نیشانده‌دا، خۆی ده‌كاته جۆرێك له په‌یوه‌ست بوون به‌كۆبونه‌وه‌ی جوانیه‌كان، جوانیه‌ك كه ئێمه‌ی نێرینه له‌ڕێگه‌ی مژین و گرتن و نیگاركێشانكردن و به‌شیعركردنی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ده‌ین بۆ خۆمان، هه‌وڵی ده‌سته‌مۆكردنی ئه‌و دیوو سنووره‌كانی جه‌سته‌ی خۆمانی ده‌ده‌ین. ئه‌وه مه‌مكه‌كانه به‌و هێزه جادوگهرایانهوه به‌نێو خه‌ونه‌كانم دا دێن و ده‌چن، تێپه‌ڕ ده‌بن و نهێنی خۆیان بۆ كه‌س واڵا ناكه‌ن، ئه‌وه مهمكهكانن دێن و ده‌مخه‌نه نێو بارێكی جاویدانی سه‌ر مه‌ست به ئهزهلیهتێك له‌نێو خومارییهكانی سه‌ر جێگا.. ئه‌وه مهمكهكانن كه سنووری جه‌سته ده‌به‌زێنن، ئه‌وه مهمكهكانن ئێمه‌ی نێرینه دههاروژێنن بۆ ڕاوكردنی ئه‌و ده‌رچوونه له‌جه‌سته، بۆ مژینی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی مژین و چێژی ده‌ستبردنه‌وه بۆ نێو مه‌مله‌كه‌تی چێژی ئێمه، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یان بۆ نێو ده‌سته‌كانمان، بۆ گرتنه‌وه‌یان و ڕاوكردنی سركێتیان، بۆ گووشینی توندیان، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی ده‌ست په‌نجه‌كانمان له سیحر و جادوویی ده‌سه‌ڵاتی مه‌مكه‌كان كه‌مبكاته‌وه، فڕێی بداته نێو زیندانه‌كانی خۆیه‌وه، له‌نێو له‌پی ده‌سته‌كان دا بیان شارێته‌وه، ئاوه‌ها ده‌مانه‌وێت ئه‌و فۆرمهجیاوازه ڕاوبكه‌ین و بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ نێو سنووره باوه‌كان. ئه‌مه زۆرانبازیه‌كی دوور‌و دێژ و ئه‌زه‌لی نێوان جه‌سته‌ی نێر‌و مێیه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌مینه..
چه‌ند په‌ره‌گرافێک له‌به‌شی (زه‌مه‌نی خواوه‌نده‌کان ):
له‌و ڕۆژانه‌وه به‌ته‌واوه‌تی من له‌نێو دنیای خه‌یاڵدا نقووم بووم، من بووم به‌و كه‌سه‌ی نیگار دوای چه‌نده‌ها ساڵ دوای ئه‌وه‌ی له‌من تێر ده‌بوو، له‌سه‌ر جێگه جگه‌ره‌یه‌كی پێده‌كرد و به‌جووتێك مه‌مكی ڕووته‌وه ده‌كه‌وته ژماردنی عاده‌ته قۆڕهكانم، هه‌ر له‌بیرچوونه‌وه وورده‌كان كهبهردهوام وه‌ك مێرووله سووره تێمئاڵابوون، تاوه‌كو فه‌وتاندنی شانسهگهورهكان، كه‌حیزب ده‌یدا به‌گوێمدا و منی خه‌واڵو له‌نێو خه‌یاڵی وردوو په‌رتبوودا، بووم به‌و كه‌سه شڕوپڕهی كه‌جگه لهپهراوێزهكانی ژیان نه‌بێت، هیچ شوێنێكی دیكه‌م به‌باش نه‌ده‌زانی خۆمی تێدا پهرشبكهمهوه، زیاتر له‌سه‌ر ئاوده‌ست ده‌مامه‌وه و ماوه‌یه‌ك بوو له‌به‌ر خۆمه‌وه قسه‌م ده‌كرد.. ئه‌م ڕسته مهجازیانهی من و خووهبچوكهكانم نیگاری زۆر توڕه كرد بوو، ده‌هری ده‌بوو و به‌نێو ژووره‌كه‌دا ده‌هاتوو و ده‌چوو، ئه‌و ده‌یویست لهمامۆستایهكی سه‌ره‌تاییه‌وه ههڵكێشت به‌پله‌كانی حیزب‌دا، بێته نێو یاریه‌كه‌وه، به‌ڵام نه‌یده‌زانی چۆن. من ئه‌و كه‌سه بووم كه‌له‌كاتی قه‌یرانه‌كانی حیزب‌دا له‌باخچه نیمچه چیمه‌ن زه‌رد ودارههناره نیمچهوشكهبووهكاندا، هاوڕێ كۆنه‌كانی شاخ و لێپرسراوه حكومیه‌كانی ئێستا سه‌ردانیان ده‌كردم و چه‌كداره‌كانیان له‌ده‌ره‌وه جمه‌یان ده‌هات.. نیگار سه‌رسام بوو به‌ده‌سه‌ڵات و منیش جڕتم بۆ ده‌سه‌ڵات لێده‌دا، چونكه من ده‌مزانی ده‌سه‌ڵاتی ئاوه‌ها جگه لهجڕت نه‌بێت هیچی دیكه نیه..
په‌ره‌گراف:
ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌مێك بوو ئه‌دۆنیس كوژرابوو، به‌ڵام ده‌فته‌رو شیعرییه‌كانی باوكی له‌گه‌ڵمدا هاتنه ئه‌و دیوو سنووره‌وه. دوای ئه‌نفال منیش وه‌ك یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگه له‌كار كه‌وتووانه، له‌ئێران به‌تایبه‌ت له‌شاره‌كانی سنه و مهاباد گیرسامه‌وه. هه‌ر له‌سەر سنوور، پاسدار چه‌كیان كردین، ته‌نانه‌ت زلله‌یان لهلێپسراوهكانمان سره‌واند، تفیان لهسهركردهكانمان كرد، وه‌ك هێزێكی دۆڕاو مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا كردین. ئه‌م تف لێكردنه تائێستا به‌باشترین دیاری شایسته تێده‌گه‌م كهلهسهرسنوور پێشكه‌شیان كردبێتین، تفی ئه‌و پاسدارانه له‌سه‌ر ڕووی ئه‌و سهركردانهمان ئه‌و ئاوێنه ڕاسته‌قینه‌یه بوو، كه‌ده‌م وچاوی ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئاوێنه‌یی كرده‌وه، مێژووی ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕشی ئێمه‌ی به‌ڕووتی ده‌خسته به‌ر ڕه‌شه‌باكانی حه‌یاچوون و شه‌رم له‌خۆكردن. بێگومان هه‌مووان تاڵایی دۆڕان و شكستی ئاشبه‌تاڵی نوێمان به‌دووی خۆمان ڕاده‌كێشا، له‌گه‌ڵیشیدا به‌سه‌ر ئه‌و هه‌قیقه‌ته ساده‌یه‌دا كه‌وتبووین، كه‌شۆڕشی كوردی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌و دیوو سنووره‌كانه‌وه به‌مردوویی له‌دایك بووه…
پهرهگرافیکی تر :
هه‌ر له‌دایكبوونیه‌وه پیرسۆفۆنیاوهك كیژێكی خودایی له‌گه‌ڵ حۆریهكاندا دهچووهنێو ده‌ریاچه گه‌رمه‌كانی ئه‌و دیوو په‌رستگاكانی ئۆلۆمپهوه، زێۆس خۆی ده‌كرد به‌مار و تێر ته‌ماشای ده‌رپه‌ڕینی مهمكهكهنی ده‌كرد له‌له‌شی منداڵێكهوهبۆ جه‌سته‌ی كیژێكی هه‌راش له‌نێو ئاره‌زووه‌كانیدا، زێۆس وه‌ك لهقهسیدهكهی ئه‌دۆنیسی شاعیردا هاتووه خۆی كردووهبهدهنگ، بهسرپهیهك، بههەناسهیهكی تێپه‌ڕ، بهبیرگوزاریهكی نێو خه‌ونه‌كانی ئه‌و حۆریانه‌ی كه‌نیزه‌كی پیرسیفۆنا بوون، نابێت ئه‌وه‌ش له‌یادبكه‌ین كهدیمترای دایك وه‌ك ئه‌شقێكی هه‌وه‌سی زیۆسی برای، ههمیشهلهنێو ئاهاتی سهرجێگهدا چاوه‌ڕوانی زێۆس بوو، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها (تیتان) و خواوه‌ندی دیكه‌دا ده‌خه‌وت، زۆر جار ده‌بینرا به‌خوماری له‌نێو په‌رستگاكانی دیۆنیزدا له‌ژێر ئهسپهپیاوینهیهكدا(تسێنتاورا) ناڵاندویه‌تی…..