Skip to Content

Thursday, April 18th, 2024
خودا، بەشەر دروستی کرد!….. عوسمان مەلا

خودا، بەشەر دروستی کرد!….. عوسمان مەلا

Closed
by February 3, 2011 گشتی

لە مەنتقی دروست بونی بوندا، واتە گەردون و بەشەر، خودای دینەکان هیچ دەور و جێگاێەکیان نیە. یانی خودای دینەکان نەک گەردون و بەشەریان دروست نەکردوە، بەڵکە خوێان دروستکراوی نەزانی و دواتر، بەرژەوەندە چیناێەتی و گوروپیەکانی بەشەرن.
دیندارەکان، لەوانە موسولمانەکان پێان واێە کە هەر شتێک دروستکەرێکی هەێە، وە خالەق و دروستکەری ئێمە و گەردونیش خودای دینەکەی ئەوانە. کاتێک ئەڵێین پێان واێە، یانی بۆ خۆشیان یەقین نین و گومانیان هەێە. تا ئیستا نەێانتوانیوە بونی ئەو خواێە کە ئەوان باوەریان پێەتی بیسەلمێنن. تەنانەت خودی کتێبە بەناو ئاسمانیەکان کە دیندارەکان بە وتەی خودای ناو دەبەن و وەک بەڵگەی سەلماندن باسی دەکەن، خوی بونی ئاوا خوداێەک رەد و رەفز دەکا. وتە فەلسەفیەکانی قورئان و ئینجیل و تەورات هیچ بنەماێەکی زانستی و مەنتقی و عەقڵانیان نیە و بە پێجەوانەی تیوری و کەشفیاتە زانستیەکانی ئەمرۆی بەشەرن.
بەردەوام ئەمە قسەی سەر زمان و پرسیاری دیندارەکانە کە: “کێ دنیا و ئێمەی دروست کردوە ئەگەر خوا نەبێ”؟ دیارە ئەگەر لە برانبەردا ئەمپرسیارەێان لێ دەکریتەوە کە ‘ئەی کێ خوای دروست کردوە، خوا لە کوێ بو بەر لەوەی گەردون و ئێمە دروست بکا”؟ زۆر ئاسان و بە بێ بەلگە دەڵێن کە هەر بوە و کەس دروستی نەکردوە و ئەم پرسیارە کوفرە. یان ئەڵێن خوا دروستکەری نیە و هەر بوە و هەیە. لێرەدا دەکرێ بڵێین کە واێە گەردونیش بە بێ خالەق دروست بوە و هەر ئاوا بوە.
دیندارەکان دەڵێن خوا ئاسمانی دروست کردوە و خوی رای گرتوە بەر نەبێتەوە بەسەرماندا. پرسیار ئەوەێە کە ئەگەر خوا ئینسانی لە قور دروست کردوە، ئەی ئاسمانی لە چی دروست کردوە؟ بێگومان دەبێ لە شتێک دروستی کردبی بوێە بەر دەبێتەوە. ئەگەر غازاتە، غاز بەرنابێتەوە، ئەی چیە؟ با موسولمانان ولام بدەنەوە. چونکە بە ١ ئاسمان رازی نابن و ئیدیعای ٧ ئاسمان دەکەن.
دیندارەکان و موسولمانان باسی توانایی و گەورەیی خودا دەکەن کە ئەتوانێ هەموشتیک بکا و هەمو شتیک بە ئیرادە و مەیلی خوداێە. ئەگەر واێە ئەم خودا کە ئەوەندە بە تواناێە، بوچی بە زمانی هەمو میلەتان پێغەمبەر و قورئانی نەنارد؟ یان بۆ ئێستا پێغەمبەرێک نانێریت کە زمانی هەمو میلەتان بزانێ و بە بێ شەر و شور هەموان بەرەو دینەکەی خوی هێداێەت بکا؟
دەبێ بپرسین لە دیندارەکان کە بوچی تەواوی موعجزەکان لە سەردەمانێکدا رویانداوە کە ئامیر وەسیلە و دەزگاکانی کامێرا و موبایل و تەسجیل و فیلم هەلگرتن لە موعجزەکان نەبو؟ بۆ ئێستا موعجزەێەک رو نادا با لەسەر توری ئیترنیت و سەتەلایت بلاو بێتەوە و هەموان ئیمان بە خوا بهێنن؟ دیارە کارەساتە تال و دڵتەزینە سروشتیەکان زور رویان داوە و بە قسەی موسولمانان ئەوە رقی اللەێە لە تاوانبار بونی بەشەر و بۆ ترساندن و دەرسی عیبرەتە تا خەلکەکان لە خوا بترسن. ئاێا باشتر و عاقلانەتر نیە کە خودا لە بری هەڵجونی دەریا و گرکان، لافاو و بومەلەرزە کە وڵاتەکان خاپور دەکا و بە سەدان هەزار ئینسان کە زوربەێان مندالی بێ تاوانن، بارانی رەحمەت لە ئەفریقا ببارێنی؟ شوێنە بێ ئاوەکان پر بکا لە کانیاو؟ خوشی و ئاشتی و نان و خوراک و پۆشاک ببارێنی با هەمومان شاکر بین و یەکسەر ببینە موسولمان؟ نا پێم وانیە خوا بتوانێ کاری ئاوا باش و ئینسانی بکا. ئەگەر ئەم کارە باشانە بکا بەهەشت و جەهەنمەکەی دادەخری و شکەنجەگرانی دوزەخ بێکار دەبن و حوری و غەلمانەکان لە بەهەشت مشتەریان نامێنیت.
بێگومان خودا و دین ساختە و دروستکراوی بەشەرن. لە مێژودا لە کوتایی سەردەمی غار نشینی و سەرەتای سەردەمی کشتوکاڵدا، کەسانێکی ساختەچی و هەوچی بە کەڵک وەرگرتن لە سادەیی و ساویلکەیی خەلکەکان و بە ناساندنی خوێان بە ناوی سێحرباز و جادوگەر کەوتنە فریودانی خەڵک. بەم شیوەێە توانیان ژیانیکی خوش و ئاسودە بۆ خویان دەستەبەر بکەن. پاش ماوەێەکی زۆر و بە وردە وردە هوشیارتر بونی خەڵک و پێشرەفتی کومەڵگا، ساختەکاریەکانی جادوگەران و ساحێرەکان کارامەیی خۆێان لەدەست داو بازاریان نەما و لێان دور کەوتنەوە. بەڵام جادوگەران لە ریگاێەکی دیکەوە و بە فروفێڵیکیتر و ئەم جارە بە ناوی پێغەمبەر خوێان پێناسە کرد. پێغەمبەرەکان ئەم پەێامە ساختەێان پێ بو کە:
کەسێک لە ئاسمانداێە، ئەو کەسە خالەقی کەون و گەردونە، زۆر بە هێز و تواناێە و هەمو شتێک بەدەستی ئەوە، هەژاری و دەولەمەنی، نەخوشی و لەش ساغی، خوشبەختی و بەدبەختی بە ئەمری ئەو کەسەیە. ئەو کەسە دروستکەری ئێمەێە و داواتان لێ دەکا گوێرایەڵی فەرمانەکانی بن و ئەوەی ئەو دەیڵێ جێبەجێی بکەن. ئەگەر نەیکەن غەزەبتان لێ دەگری و بە ئاگر و ئاسن دەتانسوتێنی.
بە درێژایی مێژو سەدان و هەزاران کەس ئیدیعای پێغەمبەرایەتیان کرد کە تەنیا ژمارەێەکی کەمیان سەرکەوتن و توانیان چیگا و پلە بەدەست بینن. یەکیک لەم سەرکەوتوانە موحەمەد بو.
موحەمەد کاتێک کە داوای بەڵگەی پێغەمبەرایەتیان لێ کرد، واتە موعجزە تا ئیمانی پێ بهینن،  هیچی وای لەدەست نەهات و پەنای بۆ دۆر کردن و پارانەوە و زمانی نەرم برد بۆ رازی کردنی خەلک و نەێارانی. یەکەم درۆی موحەمەد ئەوە بو کە وتی هەلفریوم بۆ ئاسمان و چومەتە لای خودا. باوەریان پێ نەکرد و وتیان نامانەوی بفری، لە جیی خوت ١ میتر بەرز بەوە ئیمانت پی دینین. بەڵام نەیتوانی شەرمەزاریان کرد. دواتر کە زانی بە درۆ کردن و ئاموژگاری ناتوانی خوی بسەپێنی، ئەو خوایە کە دروستی کردی و ناردی بۆ ئاسمان، ئەو خوداێەی کە دەپارایەوە و مێهرەبان و بە ڕەحم و بەخشەندە بو، لەپڕ بو بە خودای قەهار و غەزەب و خوێریژ و سەفاک، وە فەرمانی کوشتاری ئەوانەیدا کە باوری پی ناکەن. ئەجا هێزی موسولمان بە ئەرمی خودا بە رەحم و بەخشندە کەوتنە کوشتار و سوتاندن و تالان کردنی خەلکی بەڵگە ویست و بە زەبری شمشیر خۆیان سەپاند.
بەراستی ئەگەر خودا ئەوەندە بەتواناێە کە موحەمەد بە سواری ماکەریک یان ماینێک دەباتە ئاسمان، بۆ ناتوانی لەم سەردەمەدا کە زۆر پیویستە موحمەد زیندو بکاتەوە، وە یان پێغەمبەریکیتر بنیری بو هیداێەت کردن؟ یان خودا خۆی بۆ موعجزەیەک ناکا با هەموان ئیمانی پی بهینین؟ یان بۆ رێگا دەدا دەولەتانی کافر میلەتانی موسولمان بوردمان و کوشتار بکەن و ولاتەکانیان داگیر بکەن و سامانیان تالان بکەن؟ کوانی تەیرەن ئەبابیل کە لە شەرەکانی بەدرەلحونەین و خەیبەر و ئوحوددا هەڵفرین و بە باراندنی چەو بە سەرکافرەکاندا هەمویان سوتاندن؟
زانست ئەمرۆ بی بناغە بونی درۆیەکانی پێغەمبەران و ورێنەکانی کتێبە بەناو ئاسمانیەکانی سەلماندوە. دینەکان لەسەر چیرۆک و ئەفسانە وەهمیەکانی هەزاران سال لەوەپێش بینا نراون. بەشیکی زۆر لەم جێروکانە، دەم بە دەم گواستراونەتەوە بۆ نەوەکانی تازە، وە لەم رەوتەدا گورانکاریی زۆریان بەسرەدا هاتوە. ئەم ئەفسانە و چیرۆکانە بۆ بەشەری ئەمرۆ بی ماناو گاڵتەجاریە، چونکە لەگەڵ مەنتقی عەقل و مەعریفەدا ناێەنەوە و نامەعقولن. بەلام بەداخەوە دیندارەکان و موسولمانانی نەخوێندەوار و کەسانیکی ساختەچی، وە یان خەرەفاو بە چاوی بەستراو وەریان گرتوە و ئامادەش نین لە بارەیانەوە لێکۆڵینەوە یان بیر بکەنەوە.
لە دینی ئیسلامدا گومان کردن لەو وتە پوچ و بی بنەما زانستیانە، سزای کوشتنی هەێە و بە تاوانی مورتەد، موشریک، دوژمنی خودا و پێغەمبەری خوا، بە تاوانی ئیهانە بە باوەری خەلک ئینسانەکان لە دار دەدەن.

 

عوسمان مەلا
٢/٢/٢٠١١

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.