
شۆرشی 42 ساڵه ئازادی له به‌رامبه‌ر ئازادی‌دا
ا
ئه‌وانه‌ی له شۆرشی مه‌ی 1968 به‌شدار بوون، ئێستا له مه‌ڕ میراتی ئه‌و شۆرشه بیر و رای جیاوازیان هه‌یه ؟ ئایا برێک له بایه‌خه‌کانی ئه‌و شۆرشه وه‌ک شۆرشهکانیتر بێ بایه‌خ بووه و چۆه‌ته ناو زبڵدانی مێژوه‌وه؟ ئایا هیپیه‌کان تئۆرێکی نوێی سه‌رمایه‌داریان بۆ خه‌ڵات هێنا بوو؟ ئایا خوێندکاران نوێنه‌ری زۆرینه‌ی خاموشی ئه‌و چاخه بوون؟ دوای تێپه‌رینی 40 ساڵ به سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا چه‌ندین رۆشنفکر به دیدی جیاوازه‌وه ده‌رواننه شۆرشی ساڵی 1968.
کوشتنی مرۆڤ و باوه‌ر
مایکل ایگنتایف: مێژوو نووسی کانادایی
باشترین ده‌سکه‌وتی شۆرشی ساڵی 1968 ئیمانی خوێندکارن بوو و خراپترین رووداوی ئه‌و ده‌وره ترۆره‌کانی بوون، مارتین لوتر کینگ له سه‌ر باڵهخانهێک له ممفیس ترۆر کرا، رابرت کندی له که‌فی ئاشپه‌زخانه‌ی میوانخانهێک له لو ئانجلس ترۆر کرا و لانێکه‌م ئه‌مڕۆ له ئه‌مریکا شاهیدی گه‌رانه‌وه‌ی ئیمانی خه‌ڵکین بۆ سیاسه‌ت و ئه‌مه شتێکی زۆر باشه.
خه‌ونی کالیفرنیا
ئانتونی گیدنز: کۆمه‌ڵناس
می 1968ه، له پاریس نیم، خوێندکاری زانکۆی کالیفرنیام و 6000 مایل له‌ولاوه و له سه‌ر لێکۆلێنهوهێکی ناو وانه کار ده‌که‌م، کاتێ گه‌یشتمه ناو هۆده‌که‌م له شاری ساحلی ونیز، شاهیدی تابلوێکم که رووداوه‌کانی ده‌مخاته‌وه بیری کتێبی موقه‌ده‌س، ساحل، تا ئه‌و جێگه‌ی چاو کارده‌کات پڕه له بنیامه جۆرا و جۆره‌کان که به لیباسی درێژ و ره‌نگاو ره‌نگ، به‌ڵام پڕ زه‌رق و به‌رق و لۆچ و پۆچ. ماری جوانا ئه‌و ناوه‌ی داپۆشیره. له پشته سه‌ریانه‌وه، شه‌قام، زنجێرێک له ماشینه‌کانی پۆلیس و له په‌نجێره‌ی هه‌ر کام له‌و ماشینانه ئه‌فسه‌رێک به چه‌که‌که‌یه‌وه خۆی مات کردوه و ده‌ستیان له سه‌ر پهلهپێتکهی چه‌کانیان سیره‌یان گرتووه، هه‌ست به هه‌ره‌شه ئامێز بوونی باردۆخه‌که ده‌که‌م، تا ئه‌و کاته نه ماری جوانام کێشا بوو و ته‌نانه‌ت نه‌مده‌زانی هیپی چیه. هه‌رچه‌ن ئه‌م وشه‌م له وڵاتی بریتانیا، وه‌ته‌نی خۆم زۆر که‌ڵی لێ وه‌رده‌گێرێت، به هه‌موو ئه‌مانه‌وه ده‌بێ قه‌بووڵی که‌ین که رادیکاله‌کان به گشتی سونه‌ت خوازن. له ساڵی 1968 خوێندکاران به گشتی تووره بوون، به‌ڵام رادیکالیان زۆر قووڵ نه‌بوو، له کالیفرنیا تو که ده‌تویست ببێت به رادیکال ده‌بوو له هه‌موو شتێک رادیکال ببواێتیت.له‌وێ له گه‌ڵ ئوستادێکی ریازی هاورێ بووم ، له‌و که‌سانه‌ی که جۆری جڵ و به‌رگه‌کانی هاورای ده‌کرد که ئه‌مه ئوستادی زانکۆیه و ته‌نیا له پاڵ بنه‌ماڵه‌ی خۆیاندا ئارامی ده‌گرت. ئه‌و چه‌ند مانگ نه‌هاته‌وه بۆ شوێنی نووستنه‌که‌مان، تا ئه‌وه‌ی رۆژێک پیاوێکی به وێنه وه‌ک مسیحیهکانم دیی، ریشێکی درێژ و جڵێکی کۆن و لۆچی له به‌ردا بوو. کاتێ راوه‌ستا و چاوی له من کرد سڵاوی لێ کردم، نه‌مناسی، خۆیی بوو، زانکۆ و بنه‌ماڵه‌که‌ی وێڵ کردبوو و له سهحراێک له نیو مکزیکو ده‌ستی کردبوو به کار، ئه‌و رۆژانه رۆژی شۆرشه چه‌ند گانه‌یه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان بوو، ریشه‌ی شۆرشی 1968 ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شۆرشی ماڤی مه‌ده‌نی و ئازادی به‌یان که ده‌گه‌رایه‌وه بۆ چه‌ند ساڵ پێشتر که ده‌ستی پێ‌کردبوو. هه‌ر چه‌ن ده‌بێ دژبه‌رانی شه‌ڕی ویتنامیش له یاد نه‌که‌ین، ز رادیکالهکانیش چ بوونه ناو ئه‌و تاقم و گرۆپانه و له زۆر شت‌دا هاوبیر بوون له گه‌ڵ هیپیهکاندا، ئه‌گه‌ر چی هیپیه‌کان دژایه‌تی هه‌موو سیاسه‌تێکیان ده‌کرد. ژماره‌ێکی زۆر له خوێندکارانی ساڵی 1968 مائوئیست بوون و هه‌ر چه‌ن ئه‌م گرۆپه له ئوروپا هێزێکی ئه‌و تۆ نه‌بوون و ئه‌و خوێندکاره ره‌ش پێستهانه و ئه‌وانه‌ی موسلمان ببوون ده‌بێ بخه‌ینه خانه‌ی ئه‌و خوێندکاره شۆرشگێرانه‌ی ئه‌و ساڵه و له ئاکامدا فمینیسته‌کان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له چاو شۆرشه‌کانی پێشوو زۆر زیاتر دهبێنران. ده‌توانین بڵێن فمینیسم به‌شێک نه‌بوو له ساڵی 1968 به‌ڵکوو شاخهێکی ئه‌و شۆرشه بوو، 1968 فمینیسته‌کانی گه‌یانده ئه‌و باوه‌ره که شۆرش حه‌ره‌که‌تێکه له لایه‌ن پیاوه‌کانه‌وه و بۆ پیاوه‌کانه، دوای تێپه‌رینی 10 ساڵ به سه‌ر ئه‌و رۆژانه‌دا من نامهێکم له هاورێ ریازیدانهکهم پێگه‌یشت، دیسان هاورێکه‌م هه‌ر له‌و زانکۆ‌دا به شوێن کاره‌که‌ی خۆیدا ده‌گه‌را، چۆن ئه‌و رادیکالهی ئه‌و ساڵه به‌م زوانه له ناو چوو؟ هۆکاری له ناو چوونی شۆرشی ساڵی 1958 هه‌ر وه‌ک دروست بوونی جۆراوجۆرن. ته‌واو بوونی شه‌ڕی ویتنام به‌هانه‌ی له ده‌ست لاوان سه‌نده‌وه، ره‌ش پێسته‌کانیش به ماڤی خۆیان گه‌یشتبوون و ئێتر دژایه‌تیکردن هیچ ماناێکی نه‌بوو ، هیپی گه‌ری ماناێکی نه‌مابوو و چه‌وساندنه‌وه‌ی جنسیش ببوو به ئه‌وینی ئازاد. له‌م ناوه‌دا ماریجواناش جێگه‌ی خۆی دابوو به تریاک ئێتر سه‌رچاوه‌ی ره‌ها کردنی رۆح نه‌بوو، خوێندکاران له‌و شۆرشه‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان خسته به‌ر هێرشی خۆیان و ئه‌و دژایه‌تیکردنه پێویستی هه‌ر کۆمه‌ڵگاێکه. ئه‌وان دژی دیوان سالاری بوون ، به‌ڵام رێژه‌ێکی که‌م له دیوان سالاری بۆ کۆمه‌ڵگا پێویسته، هیچ کۆمه‌ڵگاێک له دۆخی رادیکالیسمدا به هیچ کوێ ناگات. فمینیسم گرنگترین شتێک بوو که دوای ئه‌و ساڵه بوو، ره‌نگه به‌و هۆیه بوو له شۆرشی خوێندکاران سه‌رچاوه‌ی گرت به جێگه‌ی ئه‌وه‌ی به‌شێک بێت له‌و شۆرشه. گرنگترین خاڵی ساڵ 1968 نه خۆدی شۆرشه‌که، که گۆڕانی کۆمه‌ڵگای به دواوه بوو، که له ئاخری ده‌یه‌ی 50دا ده‌ستی پێ‌کردبوو و 1968 کاردانه‌وه‌ی ئه‌و به ئه‌ژمار ده‌هات، ئێمه هێشتا هه‌ست به هێزی ئه‌و گۆڕانانه ده‌که‌ین. گۆڕان له سروشتی بنه‌ماڵه ( گرنگی نه‌دان به ژیانی هاوبه‌شی بنه‌ماڵه و په‌یوه‌ندی جنسی ئازاد) ، ژنان بوون به هێزی کار، که‌م بوونی ژایانی هاوبه‌شی بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که منداڵ زۆر که‌م ببێته‌وه و له ئاکامدا هه‌ستی به‌رگری له به‌رامبه‌ر زۆردا، به هیچ شێوه‌ێک ناتوانین هه‌موو ئه‌م ده‌سکه‌وتانه بخه‌ینه ئه‌ستۆی شۆرشی ساڵی 1968 و ئه‌و ده‌سکه‌وتانه به‌رهه‌م باردۆخ بوون. ئه‌و گۆڕانانه ده‌سکه‌وتی خوێندکاران نه‌بوو و راسته‌کان که ئه‌وانیان به هۆکاری به‌دبه‌ختیه‌کانی ئێستا ده‌زانی، هه‌له‌یان ده‌کرد، به هه‌موو ئه‌مانه‌وه من شانازی به خوێندکارانه‌وه ده‌که‌م. ئه‌و ئازادیانه‌ی ئه‌وان به‌ڵێنیان به خه‌ڵک دابوو دوور له واقع بوو،به‌ڵام خوێندکاران له‌و شۆرشه‌دا چه‌نین پرسیان وروژان که ئه‌و پرسانه ساڵه‌ها به وحی ماڵ داده‌نرێت. ره‌نگه ئه‌مه باشترین ده‌سکه‌وتی شۆرشی 1968 بێت.
ئازادی و بیری( کوته فکرانه )
ساموئل بریتان، ئابووری ناس
باشترین میراتی ساڵ 1968 سه‌ڵماندی زیاتری ئازادی هه‌ڵبژاردنه تاکه که‌سیه‌کان بوو و خراپترین ده‌سکه‌وتیشی ئه‌م شۆرشه منداڵانه‌یه بوو.
به‌هشتی 1968
دنیک مک شین نوینه‌ری پارله‌مانی بریتانیا
به‌ر له شۆرشۆ ساڵی 1968 هه‌موو شت پیاوانه و خۆڵه‌مێشی وهه‌ر وه‌ها ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ ڕێ رۆیشتن بوو، دوای ئه‌و شۆرشه هه‌موو شت باشتر بوو، من له‌و کاته‌دا 20 ساڵم بوو و وا بزانم له 200 ساڵی رابردوودا هیچ کات بۆ ته‌مه‌نی 20 ساڵی له‌و ساڵه خۆشتر نه‌بووه، ئه‌و نه‌سله ئابووریان به هۆی کۆمه‌ڵناسیه‌وه وێڵ کردبوو و به هه‌موو ئه‌مانه‌وه له ئاکامدا سه‌رمایه‌داری سه‌رکه‌وت، 1968یه‌کان ورده ورده هاتنه ناو ماڵی ژیانه‌وه وزۆربه‌ی خه‌ڵک به‌ره‌و بازرگانی ده‌چوون تا به‌ره‌و سیاسه‌ت، لاو بوون له ساڵی 1968 به مانای ژیان له ناو به‌هشت بوو، ره‌نگه هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و هێرشه تۆندانهی که ده‌کرایه سه‌ر ئه‌و شۆرشه، 1968 به‌های دا به خه‌ونه‌کان و ئه‌و ساڵه ساڵێکی گه‌وره‌یه له مێژوودا.
ماڤی لاڤ لێدان
مارک پاگل، سروشت ناس
ئێمه ده‌توانین لاڤی ئه‌وه لێبده‌ین که ئه‌و شته‌ی ئێمه کردوومانه هیچ که‌س نه‌یکردووه.
رومانتیکهکانی …………….
کاتێ سیاسه‌ت تێکڵاوی تۆندرهویی ده‌بێت جۆرێ رومانتیسیسم و ئه‌م رومانتیکه سیاسیانه له مهر هه‌ر جۆره شۆرشێکی ئازادیخوازانه هه‌ستی هاورێهتیان هه‌یه، ئه‌مانه ده‌بنه رومانتیکه چه‌ک به ده‌سته‌کان، سه‌یره نا.
وه‌رگێر: محه‌ممه‌د حه‌کیمی
له گۆڤاری شهروند وه‌رگێراوه