ئارامگرتنی ژنان كێشه كۆمه‌لاتیه‌كان كه‌متر ده‌كا
ئارامگرتنی ژنان كێشه كۆمه‌لاتیه‌كان كه‌متر ده‌كا
به‌سۆز فواد كه‌مال-سلێمانی
ئێمه‌ی مرۆڤ بیركردنه‌وه‌و ئه‌ندێشه‌و سۆز‌و ئاره‌زووه‌كانمان به بوونی كامه‌رانی و باوه‌ڕ بۆ خۆبوونه‌وه به‌ندن ،چه‌ند بڕوامان به هێز بێ وه ئاسووده بین كلیله‌كه‌ی بۆ ناسینی خودی خۆمان و ده‌ورو بهرهكهمانه،دوور كه‌وتنه‌وه له‌خه‌یاڵی رق و كینه ده‌رگاكانی به‌خته‌وریی به‌ڕوماندا ده‌كریته‌وه، بۆ به‌ده‌ست هێنانی ژیانێكی ساده‌و پڕله ئاسوده‌ی پَیوسته هه‌میشه له گه‌ڵ ده‌ورو به‌رمان به خشنده بین هه‌ڵه بچووكه كان گه‌وره نه‌كه‌ین ده‌رگای بیركردنه‌وه به‌روی خۆمان دانه خه‌ین. ئه‌گه‌ر رۆژانه چهندساتیكمان ته‌رخانكرد بۆ بیركردنه‌وه له خومان و ده‌ورو به‌رمان بێگومان به دیالۆگ و گفتوو گۆ گه‌وره‌ترین كێشه‌و گرفت چارهدهكرێن. ئه‌گه‌ر هه‌وڵماندا رابردوو له‌بیر بكه‌ین و بیر له‌داهاتوو بكه‌ینه‌وه ئه‌وه هه‌میشه ژیان له به‌رده‌مان جوانتر ده‌بیت ده‌توانین نه‌ك هه‌ر بۆ خۆمان به‌لكوو بۆ نه‌وكانی داهاتووشمان چرا ریگا گه‌شتر بكه‌ین. سووربوون له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئه‌و پلان و كارانه‌ی كه ئه‌مانه‌وێ له ژیانی دا هاتوومان بیكه‌ین بۆ گه‌یشتن به لوتكه‌ی پڕ مانای ژیان ، ئه‌وه‌نده‌ی كه هه‌وڵ بۆ ئاخر مۆدێل ئه‌ده‌یت به هه‌موو ماناكانه‌وه. ئه‌وه‌نده هه‌وڵ بۆ خۆشی خودی خۆمان بده‌ین ئه‌بینه كامه‌رانترین كه‌س له‌دنیادا بیر له‌م ساته بكه‌ره‌وه كه به چ كارێكه‌وه كاته جوانه‌كانت به‌سه‌ر ده‌به یت. له‌كۆمه‌ڵگه‌ی داخراوی كوردهواری دیاره گه‌نجه‌كانمان بێ هیوا بوون وه باوه‌ڕیان به خۆیان نه‌ماوه‌و به نا ئومێدیژیان ئه‌گوزه‌رێنن به‌هۆی كه‌لتورو ده‌سه‌ڵاتانه‌ی بۆ هه‌موو شتێك سنور دائه‌نێ بۆیه زۆربه‌یان بیر له ده‌رچوون ده‌كه‌نه‌وه له وولات به بێ ئه‌وه‌ی بزانن چاره نووسیان به‌چی ده‌گات. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌میشه سه‌ركه‌وتوون له‌كاره‌كانیاندا كه‌سانێكن كه باوه‌ڕی ته‌واویان له‌ژیاندا به‌ده‌ست هێناوه وه به‌خته‌وه‌رن كه هه‌ست ده‌كه‌ن كه كه‌سێكی سودمه‌نده بۆ خودی خوی و كۆمه‌ڵگا.
زانای ده‌رونناس”شیژۆن” بۆ بڕوا به‌خۆبوون ده‌ڵێ: ” بڕوا به خۆ بوون تیشكێكه بۆ مرۆڤ وه ڕوناكیه كه بۆ مرۆڤ وه‌ك خۆر و رووناكی وایه كه ناتوانین بێ رووناكی و بێ خۆر بژین. بۆ ئه‌وه‌ی زیاترین ئاسوده‌یی وه زۆرترین ساته‌كانی خۆشی خودی به ده‌ست بێنێ ته‌نها گوێ له‌خۆت بگره و گوێ له‌و كه‌سه بگره كه ره‌خنه‌یه‌كی بنیادنهرت لێ ئه‌گرێت نه‌ك ئه‌وه‌ی لۆمه‌ت ئه‌كات و ئه‌ت رووخێنێ ، ئارامگرتن باشترین چاره‌سه‌ری دڵته‌نگی و خهمهكانته بۆ گه‌یشتن به ئاواته‌كانت. پێویسته به ئارام بیت وه‌ك رۆسۆ ده‌ڵێ:” ئارام گرتن تاڵه به‌ڵام به‌ره‌كه‌ی شیرینه” دیار ئه‌و كێشانه زیاتر روبه‌روی ژنان ده‌بنه‌وه ،رۆژانه رۆبه‌روی چه‌ندین گرفتی كۆمه‌لاتی ده‌بینه‌وه . بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر پیاو ئارم گربیت ژنان زیاتر ئارام بگرن چونكه به ئارام گرتنی ژنان .كومه‌ڵی ژیانی كومه‌لایه‌تی خودی خۆیی و ده‌ورو به‌ركی ئهگوڕێ.