 
	خودا بێزارە لە تەنیایی بە دوای ژنێكدا ئەگەڕێت
1. خودا بێزارە لە تەنیایی بە دوای ژنێكدا ئەگەڕێت
 
ژنێك درۆی كرد
درۆی ژنێك ..
ئەكاتە توڕەبوونی خودا
لە ئینسان
2. من و خودا لە خاڵی ژندا بەیەك دەگەین
خودا شكێكە
ژن لە دڵی پیاودا
ئەیچێنێ .. و
خودا شەڕێكە
پیاو لە درۆی ژندا
ئەیفرۆشێ
3. پیاوێك لە تاوی گریاندا تاسا و ژنێكیش بە تەنیشتیەوە ژیری ئەكردەوە
ژنێك درۆی كرد
درۆی ژنێك ..
پیاوێكی فێری گریان كرد
4. پیاوێك لە تولە ڕێی ووردە ماچەكانەوە ڕۆشت و كەوتە ناو چاڵی ژنێكەوە
درۆ و ژنێك ..
ژن و فێلێك ..
بە ھەرسێكیانەوە
پیاوێكیان گرت و
خەساندیان
5. ژنێك پیاوێكی لە لقەكەی كردەوە و ھەڵیوەراند
ژنێك درۆی كرد
درۆی ژنێك ..
ئەسپێكی گلاند و
پیاوێكی فلیقاندەوە
ئەو پیاوەی
لە دڵیدا چڵێ گوڵی سور
پەشۆكا بوو
6. ژنێكی بێ دڵ خۆشەویستی وون كردووە و بە دوای بەختەوەریدا ئەگەڕێت
ژنێك .. 
دڵی پیاوێكی دەرھێنا و
بە درۆیەكی تیژ
لەتی كرد
لە ناویدا دڵی خۆی
دۆزیەوە
 
 7.  گەورە ئاو ئەڕژێت و بچوك پێی تێئەخات
ئیڤا درۆی كرد 
درۆی ئیڤا ..
ئاسمان و زەوی لەیەك كردەوە
ئیڤا ..   
خودای لە ئادەم تووڕە كرد و 
لە ئاسمانەوە خستیە خوارەوە
عەیامێكە پیاو ..
لە درۆی ژن ئەترسێت
8. نامەی گیرفانی سەربازێكی وون تێیدا نوسرا بوو .. ( كە تۆ ھەبیت مردن چ مانایەكی ھەیە )
پیاوێك لەسەر شان
شاخێكی بەردینی ھێنا و
بۆ سێبەری ژنێك
لە بەر پێیدا خستی
ئەویش بە فێڵێك 
شاخەكەی بەسەردا
ڕوخاند 
9. من فێڵێكم لە خودا و درۆیەكم لەگەڵ ئینسان و شەڕێكم لە ناو سروشت كرد تا ملم خستە بەر مەقسەلەی دڵتەوە
پیاو درۆی كرد
تا ژنی دۆزیەوە
ژنیش درۆی كرد
تا پیاوی ڕووت كردەوە
ڕووت كردنەوە لە ھەموو
شتێك
Simkan97@hotmail.de

 
			 
			 
			