نه به‌زیندوویی نه به‌مردوویی ( سه‌رده‌شت ) نابێت له هه‌ولێر بێت…
راسته ئه‌و گه‌نجێكی خێرله‌خۆ نه‌دیوی شاری قه‌ڵاو مناره بوو، راسته ئه‌و رۆژنامه‌نوسێكی خه‌مخۆری مه‌مله‌كه‌تی زه‌رد بوو،راسته ئه‌و خه‌می نه‌بونی ئازادی و برسیه‌تی مناڵان و به‌دبه‌ختی و بێ چاره‌یی گه‌نجانی شاره‌كه‌ی مهشخهڵهت و پرۆژه و به‌رنامه‌ی هه‌مه رۆژه‌ی بوو،راسته ئه‌و خه‌ونی نه‌هێنانه‌دی خۆزگه و خولیاكانی كچ و كوڕانی شاره‌كه‌ی به ده‌یان شه‌و خه‌وی لێدهزراند،بۆ نه‌بونی هێزێك و دهركێشانیان له نه‌بونی و برسیه‌تی و كۆیلایه‌تی… ،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌بێ ئاماده‌بونی به زیندوویی، تۆمه‌تیان بۆ دورست كرد و نه‌ك هاوكاریش نه‌بون له دورستكردنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی به‌ڵكو رێگریشیان بۆ دانانی دورست كرد و هه‌میشه‌ش له هه‌وڵی گوژاندنه‌وه‌ی په‌یامی سه‌رده‌شت و وونكردنی وێنه و پهیكهرهكهین له‌نێو هزر و ده‌روونی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی و مه‌مله‌كه‌ته‌كه‌ی،نابێت هه‌ڵسوڕاوانی ( كه‌مپینی سه‌رده‌شت عوسمان بۆ ئازادی راده‌ربرین ) رێگه بده‌ن په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌ولێر دابندرێت،كه ده‌بوایه وه‌كو وه‌فایه‌ك به‌رامبه‌ر گه‌نج و رۆژنامه‌نوسێكی شاره‌كه‌یان روویان نه‌هاتایه ئه‌و جۆره رێگریانه بكه‌ن و گومان و پرسیاره‌كان له‌سه‌ر خۆیان زیاتر و قوڵتر بكه‌نه‌وه و هاوكارێك بونایه،به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئیستا ئه‌و مێژوه‌یان بۆخۆیان تۆمار نه‌كردووه و ره‌زامه‌ند نه‌بونه.
گوناهی سه‌رده‌شت راستگۆیی بوو،هه‌ست كردن بوو به ئێش و ئازاره‌كان،گه‌یاندنی په‌یامی نه‌وه‌یه‌كی یاخی بوو به‌ده‌سه‌ڵات،گوناهی سه‌رده‌شت خه‌ون بینین بوو به دنیایی نایه‌كسانی و ناعه‌داله‌تی،خۆزگه و هیوایه‌كی گه‌نجانه بوو بۆ ده‌ست راگه‌یشتنی هه‌مووان بێ جیاوازی به خۆشی و رهفاهیهتهكانی ژیان،ده‌بێت ئه‌و خه‌ون و خولیا و هیوا و ئاواتانه‌ی ئه‌و گه‌نجه رۆژنامه‌نوسه هێنده سه‌خت بێت مه‌ترێك زه‌وی پێ ڕه‌وا نه‌بینن بۆ په‌یكه‌ره‌كه‌ی؟!
په‌یكه‌ری ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ،پرۆژ و به‌رنامه‌ی هه‌زاران ئازادیخواز و نوسه‌ر و رۆژنامه‌نوسه له سه‌راسه‌ری دونیا،خه‌ڵكانێكی زۆر كۆمه‌ك و هاوكاری ئه‌و پرۆژه‌یان كردوه و رۆژانه چاوه‌ڕوانی شه‌كانه‌وه و دانانی ئه‌و پهیكهرهن وه‌كو ره‌مزێكی ئازادی و رێزگرتنێك له په‌یامه ئازادیخوازه‌كه‌ی سه‌رده‌شت و زیندوراگرتنی وێنه و په‌یامه‌كه‌ی،رێگری له دانانی، وه‌ستانه‌وه‌یه به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی هه‌زاران ئازادیخواز،پێشێلكردن و گوێ نه‌گرتنه له هه‌زاران رۆژنامه‌نوس.
وێنه و په‌یكه‌ری سه‌رده‌شت له‌نێو دڵ و ده‌روونی مناڵان و لاوان و كچان و كوڕان و پیر و پهككهوتوانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته و هه‌موو رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازانی دونیایه و هه‌میشه به زیندوویی دهیهێلنهوه،سه‌رده‌شت سیمبوڵی ئازادی راده‌ربرینه،ره‌مزی ( نا )ووتنه به شته قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان ،بۆیه پێویستی به تۆمه‌ت هۆنینه‌وه و رێگری ناكات له‌به‌رامبه‌ر په‌یكه‌ر و په‌یامه‌كه‌ی و ئیستاش ده‌رفه‌ت ماوه كارێك بكه‌ن و هه‌ڵوێستێك وه‌رگرن بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی.
هه‌ولێر جێگای ئه‌نفالچیه‌كان و به‌عسیه‌كان و فایلدارهكانی تیاده‌بێته‌وه،جێگای دز و گه‌نده‌ڵه‌كانی تیاده‌بێته‌وه،جێگای خائین و جاسوس و مسته‌شاره‌كانی تیاده‌بێته‌وه،جێگای شه‌هوه‌تباز و سیخور و خۆفرۆشانی تیاده‌بێته‌وه،به‌س جێگای سه‌رده‌شتی پاك و بێگه‌رد و بێكه‌سی تیا نابێته‌وه.هه‌رده‌بێت واشبێت ! له‌شارێكدا جێگای ئه‌و هه‌موو ناشیرینیانه‌ی تیا ببێته‌وه نابێت سه‌رده‌شت نه به‌زیندوویی نه به مردوویی تیا بێت.
رێگه‌نه‌دان به په‌یكه‌ری ئازادی بۆ رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان له‌شاری هه‌ولێر،هه‌نگاوێكی تری ده‌سه‌ڵاتدارانه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئازادی و نزیك بوونه‌وه‌ی زیاتر له دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی و قبوڵ نه‌كردنی جیاوازییه‌كان ته‌نانه‌ت به مردوویش،بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانی تونده رۆژنامه‌نوسان و ئازادیخوازان به‌ره‌و روو بێته‌وه.
به‌شدار عوسمان