
بێده‌نگی ئیداره‌ی كه‌ركوك
له په‌راوێزی سكانداڵه‌كانی گه‌نده‌ڵیی پارێزگا‌و خۆلێخهواندنیدا
(له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیی پێناسه‌گه‌لی زۆری بۆ ده‌كرێ‌و تاكو ئێستا پێناسه‌یه‌كی دیاریكراوی نیه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا هاوڕاییو كۆده‌نگییه‌كی له‌سه‌ر بێ، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین ئه‌م دیارده‌یه به نه‌خۆشییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوشنده پێناسه بكه‌ین، كه هه‌ڕه‌شه له جومگه‌كانی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵ دهكاو كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌ی سه‌ر ره‌وتی پێشكه‌وتن‌و نشونمایهتی)، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی پهكخستهكاری میكانیزمه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونه له رووی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری، رۆشنبیریی‌و هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی ههژارییو دواكه‌وتوییه كه كۆمه‌ڵ پارچه پارچه دهكاو هه‌ستی نیشتمانی‌و ئینتیما بۆ نیشتمان له‌لای تاك ئه‌گه‌ر نه‌سڕێته‌وه، لاوازی ده‌كا.
وێڕای ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه تاكو ئێستا له‌م باره‌یه‌وه دراون چ له هه‌رێمی كوردستان‌و چ له عێراقیشدا، په‌تای ئه‌م نه‌خۆشییه هه‌ر ماوه‌و نه‌توانراوه بنه‌بڕ بكرێ، كه هێزو توانا مالییهكانی ئه‌م وڵاته‌ی لاواز كردووه‌و هه‌ڕه‌شه له ئابورییه‌كه‌ی ده‌كا.
پۆڵینكردنی عێراق له خانه‌ی چوارهه‌مین وڵاتی گیرۆده به گه‌نده‌ڵیی له راپۆرتی رێكخراوی شهفاقیهتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، وێڕای بوونی ده‌زگای جۆبهجۆری چاودێریی مالی‌و ئیداری، وه‌كو لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و چاودێری مالی‌و پشكنه‌ری گشتی‌و …تاد، وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی دابه‌زینی كێرڤی گه‌نده‌ڵی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی رابردوودا، به‌ڵام هێشتا به رێژه‌یه‌كی زۆر زۆر له ته‌واوی دام‌و ده‌زگاكان، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی هه‌یكه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت به زه‌قی دیاره‌و وه‌كو ڤایرۆسی كوشنده ئه‌م كۆمه‌ڵه بنكۆڵ ده‌كا.
ئه‌وه‌ی زۆر جێگای نیگهرانیو مه‌ترسییه، قه‌باره‌و رێژه‌ی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، زۆر زۆر كه‌متره، له قه‌باره‌و رێژه‌و فراوانیی پانتایی خودی په‌تاكه، ئه‌وه‌ی تائێستا له زۆر شوێندا تێبینی كراوه‌و ده‌ركه‌وتوه، خودی ده‌زگاكانی چاودێریی‌و به‌دواداچونی گه‌نده‌ڵیی نه‌ك هه‌ر له ئاستی ئه‌م ئه‌ركه گه‌وره‌یه‌دا نه‌بوونه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خۆیان له‌گه‌نده‌ڵییه‌وه تێوه‌گلاون، یان بوێریی ئه‌وه‌یان نه‌بووه، به‌ره‌نگاری هه‌ندێ كهسو ده‌زگا ببنه‌وه كه ره‌نگه به هه‌ڕه‌شه یان له‌به‌ر به‌رژوه‌ندی تایبه‌ت بێدهگییان لێكردووه.
سكاندهڵهكانی گه‌نده‌ڵیی له‌شاری كه‌ركوك له‌زۆربه‌ی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا رۆژانه ئاشكراكراوهو بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی به‌نده ئاگاداربم دوو راپۆرتی گرنگی سه‌باره‌ت به (گه‌نده‌ڵییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی وێستگه‌ی كاره‌با)، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ته‌واوی ده‌زگاو فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك بڵاوكرایه‌وه، هه‌رچه‌نده بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره راپۆرتانه ده‌توانێ خزمه‌تێكی زۆر باش بكه‌ن به ئیداره‌و ده‌زگاكانی چاودێریی گه‌نده‌ڵیی، به‌ڵام زۆر سه‌یره، هیچ كاردانه‌وه‌و هه‌ڵوێستێكی ئیجابی چ له‌لایه‌ن ئیداره‌و چ له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایانه‌وه دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان نه‌بینرا،
سه‌یره!
له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له سایتی (ویكلیكس)ه‌وه ده‌یان لێپرسراو له ئاستی پۆستی سیاسی‌و ئیداری زۆر به‌رزدا له وڵاتانی جیهان دێنێته سه‌ر شاشه‌و وه‌ڵامدانه‌وه، كه‌چی له‌م شاره‌دا ئه‌گه‌ر دهیانو سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌و راپۆرت بڵاوبكرێنه‌وه، ئه‌م ئیداره‌یه ناوروژێنێو مێش ناكا به میوانی.
هه‌رچه‌نده پارێزرگاری كه‌ركوك له زۆرجارو له زۆربه‌ی بۆنه‌كاندا داوا ده‌كا كه هاوڵاتیانو میدیاكان هاوكاری ئیداره‌ی كه‌ركوك بكه‌ن بۆ بهگژداچونهوهو روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانه به‌رامبه‌ر به‌و هه‌واڵ‌و راپۆرتانه هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن به‌دیناكرێ، ئه‌مه‌یشیان هه‌ر سه‌یرتر!
ئومێد مه‌حمود