
گفتووگۆی ئاوێنه له‌گه‌ڵ جه‌عفه‌ری ئه‌مین زاده
ئۆپۆزسیۆنی كوردستانی ئێران به‌م حاڵه‌ی ئێستایانه‌وه دوو ساڵی تر بڕ ناكه‌ن
ئا: ئاوێنه
“جه‌عفه‌ری ئه‌مین زاده” كه له‌ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به “جه‌عفه‌ره سوور” ناسراوه‌و 16 ساڵ له‌سه‌ركردایه‌تی كۆمهڵهبووه، ساڵی 2009 ئهمو چه‌ند هاوڕێیه‌كی به‌هۆی ناكۆكییه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی سازمانی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌و حیزبه‌ی به‌جێهێشت. ئێستا لهجموجۆڵێكدان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی خۆیان. ئه‌و، له‌م گفتوگۆیه‌ی ئاوێنه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه عه‌بدوڵای موهته‌دی‌و ئیبراهیمی عه‌لیزاده هیچ كامیان ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئه‌ویتریان كه‌سی یه‌كه‌م بێت‌و ده‌ڵێت “جیابوونه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كتریان پێقبوڵ نه‌ده‌كرا”.
ئاوێنه: به‌مدواییه ئێوه خه‌ریكی جموجۆڵێكن له‌نێو لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه‌دا، ئایا به‌نیازن كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نوێ دابمه‌زرێنن؟
جه‌عفه‌ر: ئێمه هێشتا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تازه‌مان پێكنه‌هێناوه، به‌ڵام ئێمه وه‌ك رهوتو جه‌ریانێك پێمانوایه كۆمه‌ڵه‌و هێزی چه‌پ له‌كوردستانی ئێران تووشی كه‌موكوڕییه‌ك بووه، به‌م وه‌زعه‌وه، به‌ئه‌م هه‌موو دابڕان‌و لێكترازانانهوه ناتوانێ جوابگۆی ئێستای پێویستییه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێت. ئێمه له‌حیزبی كۆمۆنیست هاتینه‌ده‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی ترمان هه‌بێت بۆ ئه‌و بنه‌ما فیكریانهی كه باوه‌ڕمان پێیبوو بۆ ماركسیزم‌و سۆشیالیزم‌و ئه‌وان مه‌ودایان نه‌ئه‌دا بهباسكردنیان، ئێمه له‌حیزبێكدا بووین كه زیاتر له‌چوارچێوه‌ی دروشم‌دا مابۆوه، ئێمه ده‌مانویست له‌وه تێپه‌ڕین، چونكه خه‌ڵك بهدروشمو شیعارات رێكناخرێت بۆ خهباتو رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، ئه‌نجامی ئه‌م سیاسه‌ته ئه‌وه‌بوو كه ئێمه‌ی له‌خه‌ڵك دوور خسته‌وه.
ئاوێنه: كێ له‌و سیاسه‌ته به‌رپرس بوو؟
جه‌عفه‌ر: سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه.
ئاوێنه: ئه‌ی ئێوه به‌شێك نه‌بوون له‌و سه‌ركردایه‌تییه؟
جه‌عفه‌ر: به‌ڵێ ئێمه‌ش به‌شی خۆمان به‌رپرسین تا ئه‌و كاته‌ی له‌و رێكخراوه‌دا بووین، بۆیه ده‌ستماندایه ئه‌و قسه‌و باسه، به‌ڵام له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا تۆمه‌تبار كراین‌و فشاریان بۆ هێناین.
ئاوێنه: ئێوه چه‌ند كه‌س بوون له‌سه‌ركردایه‌تیدا؟
جه‌عفه‌ر: ئێمه كه ساڵی 2009 هاتینه‌ده‌ر سێ كه‌س بووین: ساعیدی وه‌ته‌ن دۆست‌و مینهی حیسامیو من بووین.
ئاوێنه: ئایا ئێوه ده‌تانه‌وێ به‌ره‌و جۆرێك لهڕێكخستنو دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌یه‌كی نوێ بچن؟
جه‌عفه‌ر: مه‌سه‌له‌كه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌وه نییه كه به‌زوویی ببین بهكۆمهڵهیهكی تر، چونكه پێمانوایه ئه‌و دابڕانانه‌ی روویانداوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی خراپی هه‌بوو، له‌ئێستاو ئاینده‌شدا هه‌ر دابڕانێك به‌قازانجی خه‌ڵك نازانین، مهبهستو ئامانجی ئێمه ئه‌وه بووه ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌یه‌كتر نزیك ببنه‌وه. هه‌ڵبه‌ته بوونه‌وه به‌یه‌كی ئه‌م كۆمه‌ڵانه مه‌حاڵه، به‌ڵام پێموایه ده‌توانین دایلۆگ بكه‌ین‌و زیاتر له‌یه‌ك نزیك بینه‌وه تا دواتریش ده‌كرێت لهجهبههیهكدا كۆبینه‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه بیڵێم به‌م دابڕان‌و لێكترازانه‌ی ئێستاوه ئۆپۆزسیۆنی كوردی كوردستانی ئێران، ناتوانن دوو ساڵی تر ئیدامه به‌ژیانیان بده‌ن.
ئاوێنه: واته ئێوه نابنه رێكخراوێكی سیاسی؟
جه‌عفه‌ر: ئێمه هه‌وڵی ئهوهمانداوهو ناویشمان ره‌وتی سۆشیالیستی كۆمه‌ڵه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌بێت ئاماده‌كاری بۆ بكه‌ین‌و له‌سه‌ر ئه‌وه ساغ بینه‌وه كه به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چین یان ناچین؟ وه‌ك ئاشكرایه هه‌ر ئێستا چه‌ندین كۆمه‌ڵه هه‌ن، پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه ئایا ئێمه‌ش وه‌كو ئه‌وانه ده‌بین یان وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویسییهكانی ئه‌م قۆناغه‌ی كار‌و تێكۆشانی خه‌باتی چینایهتیو نه‌ته‌وه‌یی كوردستانی ئێران ده‌بین؟!
ئاوێنه: كۆمه‌ڵه له‌ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌دا چه‌ندجار جیابوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیوه‌و هۆكاره‌كانیشی چی بوون؟
جه‌عفه‌ر: 1990 جه‌ریانی كۆمۆنیزمی كاریگه‌ری له‌حیزبی كۆمۆنیست به رابه‌ری مه‌نسوری حیكمه‌ت له‌حیزبی كۆمۆنیست جیابۆوه، ساڵی 2000 جه‌ریانی ساغكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ به رابه‌ری عه‌بدوڵای موهته‌دی، كه ئه‌وانیش بۆخۆیان دواتر بوون به‌دوو به‌شه‌وه كاتێك به‌شێكیان به‌سه‌ركردایه‌تی عومه‌ری ئێلخانیزاده جیابوونه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ش ساڵی 2009 به‌ناوی فراكسیۆنه‌وه له‌كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ر به‌حیزبی كۆمۆنیست ده‌ركراین. من پێوایه راسته ئه‌م جیابوونه‌وانه هۆكاری ته‌شكیلاتی‌و فیكرییان هه‌بووه، به‌ڵام به‌بڕوای من جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕ له‌حیزبی كۆمۆنیست به‌ده‌ر نه‌بوو لهڕكهبهریو ناكۆكی شه‌خسی نێوان كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی‌و كاك ئیبراهیمی عه‌لیزاده، چونكه ئیتر هیچ كامیان ته‌حه‌مولی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد كه ئه‌ویتریان كه‌سی یه‌كه‌م بێت‌و یه‌كتریان پێقبوڵ نه‌ده‌كرا.
ئاوێنه: باشه ئێستا با باسی خاڵی به‌هێزو لاوازی هه‌ر یه‌ك له‌م كۆمه‌ڵانه بكه‌ین‌و له‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین كه سه‌ر به‌حیزبی كۆمۆنیستی ئێرانه، خاڵه لاواز‌و به‌هێزه‌كانی ئه‌میان چییه؟
جه‌عفه‌ر: خاڵی لاوازیان زۆره، مه‌غرورن، پێیانوایه چونكه هه‌موو كه‌س له‌ناو ئه‌واندا هاتووه‌ته‌ده‌ر، خۆیان به‌حیزبی دایك ده‌زانن، كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌یت ئۆرگانی رههبهرییان به‌قه‌د ئێمه كادیری دێرین‌و ناسراویان تیا نییه، نه‌ك به‌قه‌د باڵه‌كانی دیكه. من پێموایه جگه له‌كاك “سه‌ید برایم” كادیری ناسراوی وایان نییه. دووه‌م سیاسه‌ته‌كه‌یان سه‌رچاوه‌كه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی كۆمۆنیومی كارگه‌رییه له‌باری دیدگاییهوه كه هیچ حیزبێكی چه‌پی دیكه‌یان قبوڵ نییه، غه‌یری خۆیان كه‌سی تر بهچهپو سۆشیالیزم نازانن، له‌ئێراندا نین‌و به‌زۆر ده‌ڵێن ئێمه هه‌ین. سیاسه‌ته‌كه‌یان ته‌نها شیعار‌و دروشمه‌و كاری عه‌مه‌لی ناكه‌ن.
ئاوێنه: ئه‌ی خاڵی به‌هێزیان؟
جه‌عفه‌ر: خاڵی به‌هێزیی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه پێشتر خه‌باتیان دژی كۆماری ئیسلامی كردووه.
ئاوێنه: ئایا سه‌ید ئیبراهیم شایسته‌یه بۆ ئه‌و پۆسته‌ی ساڵانێكی زۆره پێیدراوه؟
جه‌عفه‌ر: سه‌ید برایم ئینسانێكی پراگماتیكو عه‌مه‌لگه‌را بووه، وه‌ك شه‌خس فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ باقی ئه‌وانی تریاندا. له‌ناو ئه‌واندا ته‌نها كه‌سێكی له‌هه‌موویان عهمهلیترو بهكهڵكو به‌تواناتر ئه‌وه، به‌بڕوای من ئه‌گه‌ر ئه‌ویان له‌ناودا نه‌بێ ئه‌وانی تر ناتوانن لهكوردسانیشدا بمێنن، چونكه ئه‌وه‌نده چهپو چیڕن كه‌س ته‌حه‌مولیان ناكات، سه‌ید برایم كه‌سێكی واقیعبینتره.
ئاوێنه: ئه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ی عه‌بدوڵای موهته‌دی رابه‌رایه‌تی ده‌كات؟
جه‌عفه‌ر: به‌داخه‌وه ئه‌وان زوو فریووی ئیسلاحاتی خاته‌مییان خوارد، خاڵی لاوازی ئه‌وان گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی راستڕهوانهو دووركه‌وتنه‌وه‌یانه له‌چه‌پ، هه‌روه‌ها ئه‌وان وه‌ك هه‌موو كۆمه‌ڵه‌كانی تر‌و حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات ناوه‌ڕاست، باوه‌ڕیان به‌دیموكراسی ناوخۆیان نییه‌و ته‌نها هه‌ر دروشمه‌و بۆ خه‌ڵكی ده‌ڵێن، چونكه گه‌ر پشتیوانی لهسهركردایهتییان نه‌كه‌ی جێگه‌ت نابێته‌وه له‌ناویان. ته‌نانه‌ت كه كاتێك ئه‌وانه‌ی ویستیان لێیان جیاببنه‌وه، خه‌ریكبوو بارگرژی‌و كێشه‌ی دروستببێت، تا ئاسایش كه‌وته نێوانیانه‌وه.
ئاوێنه: له‌م كۆمه‌ڵه‌دا خاڵی به‌هێز ده‌بینیت؟
جه‌عفه‌ر: خاڵی به‌هێزیان كاركردن‌و خهباتكردنیانه به‌رامبه‌ر به‌ئێران، جگه له‌وه‌ی قه‌دیمیش له‌ناو كۆمه‌ڵه‌دا بوون‌و خه‌باتیان دژی ئیرتیجاع كردووه‌و باوه‌ڕیان به‌یه‌كسانی ئینسانه‌كان بووه.
ئاوێنه: پێتوایه عه‌بدوڵای موهته‌دی خاڵی به‌هێزی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌یه؟
جه‌عفه‌ر: وه‌ك شه‌خس، موهته‌دی پێشتریش یه‌كێك بووه له‌كادیره ئه‌ساسیه‌كانی كۆمه‌ڵه، ناكرێ بڵێین ئه‌و خاڵی لاوازی كۆمه‌ڵه‌یه، چونكه كه‌سی وه‌ك ئه‌ویان نییه، هیچكامیان توانای ئه‌وه‌یان نییه وه‌ك ئه‌و سیاسه‌ته‌كانیان فۆرمۆله بكا‌و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێ.
ئاوێنه: ئه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی عومه‌ری ئێلخانیزاده رابه‌رایه‌تی ده‌كات؟
جه‌عفه‌ر: جیاوازی ئه‌مان ئه‌وه‌یه كه له‌ناویاندا نه‌فه‌رێك به‌ته‌نها عه‌مه‌ل ناكا، به‌ناو سكرتێرێكیان هه‌یه، به‌ڵام له‌وانی تر سه‌ركردایه‌تییان جهمعیتره. دیاره ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه نییه كه نه‌فه‌ری یه‌كه‌م باوه‌ڕی بهدیموكراسییه، به‌ڵكو هه‌لومه‌رجی ناوخۆیان ئه‌وه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه، خاڵی لاوازیشیان به‌بڕوای من ئه‌وه‌یه كه ئینسیجامێكی سیاسی‌یان نییه، یه‌كێكیان ده‌ڵێت باوه‌ڕم به‌چه‌پ نییه‌و یه‌كێكی تریشیان ده‌ڵێت من چه‌پم. به‌ڵام خاڵی به‌هێزیان ئه‌وه‌یه كه لهكۆمهڵهكانی تر كراوه‌ترن بۆ دیالۆگ.
ئاوێنه: ئایا له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا عومه‌ری ئێلخانیزاده كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه؟
جه‌عفه‌ر: به‌بڕوای من له‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كۆمه‌ڵه مۆفهقو سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.