
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ مرد!
ئه‌مرۆ 17ی شوبات، پاش ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانیكی هێمنانه له به‌رده‌ركی سه‌رای شاری سلیمانی به‌رێوه چوو، بهبَی هیچ ئاژاوه‌و پشێویه‌ك كۆتایی هات، هه‌ندێك له خۆپشانده‌ران پاش گه‌رانه‌وه‌یان به‌ره‌و شهقاممی سالم، ده‌رگیر ده‌بن له‌گه‌ڵ هیزی پاسه‌وانی باره‌كای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا. له‌ۆی له جیاتی ئه‌وه بهرپرسانو پاسه‌وانانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو وه‌لام بهخهلك بده‌نه‌وه‌و كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌ست ده‌كه‌ن به كوشتاری خه‌لك‌و زیاتر له 30 كه‌س له كوژراو بریندار هه‌یه، به‌ده‌ستی ئه‌منه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی. به‌ده‌ستی تفه‌نگ چیانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی.
خۆپیشانده‌ران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رانبه‌ر به گهندهلێو خراپی باری ژیانۆ گوزه‌رانیان پیاده كردوه ئه‌وان داوای نان‌و ئازادی وكاره‌با دهكهنو دژی گه‌نده‌ڵین، له‌م ریزه‌دا له نێو ئه‌م دهستهگولێ ناڕه‌زایه‌تیه‌دا ئاژه‌وه گێر بونی نییه، مه‌گه‌ر بۆیان هێنابێت. ئه‌مه زوو ڕۆشن ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئاژه‌وه گێرانیك وستبێتیان و له‌لایه‌ن لایه‌نیكه‌وه نیردرا بن كه فه‌زای ناره‌زایه‌تی خه‌لك تیبدهن به‌قازانجی حیزبیك یان بزوتنه‌وه‌یه‌ك…ئه‌وه دیسان رۆشن ده‌بێته‌وه.
به‌لام گۆڕان ئه‌مڕۆ بۆ به هه‌ڵپه بلاوی ده‌كرده‌وه كه ئیمه به‌شدارنین ! بۆچی گۆڕان به‌شدار نه‌بوو، پاشان ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران له‌مباره‌وه كه ده‌لێت”له‌پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆی سلێمانییان رێكخست، كۆمه‌ڵێك روداوی ناخۆشی لێكهوتهوه، ئێمه له كاتێكدا به توندی ئیدانه‌ی هه‌مو جۆره په‌لاماردانێك بۆ سه‌ر باره‌گا و شوێنه فهرماییهكان ده‌كه‌ین، ئه‌و راستییه دوباره ده‌كه‌ینه‌وه كه ئێمه بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی مه‌ده‌نین و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوامان به توندویژی و هێرشكردنه سه‌ر هیچ باره‌گا و شوێنێكی فه‌رمی نیه، پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات به به‌شێك له ئه‌وله‌ویاتی خۆمان ده‌زانین، له‌مڕوه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌یی خۆی بۆ هاوكاری ده‌زگا فه‌رمییه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت، داوا له هاوڵاتیانی كوردستانیش ده‌كه‌ین، به‌گیانێكی به‌رپرسیارانه‌وه ره‌فتار بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن هه‌ندێك كه‌سی گێره‌شێوێن ئاسایش و ئارامی وڵات بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.”
سایتی سبه‌ی 17/2/2011. مانای چییه‌و چی سیاسه‌تێكی له پشته؟!
گۆڕان ئه‌مڕۆ به‌شدار نه‌بوو له به‌رئه‌وه‌ی خواست‌و دواكارییهك كه خه‌ڵكی شاری سلێمانی هه‌یانه، له‌گه‌ڵ گۆڕاندا نه‌ك ناگونجێت به‌ڵكو به‌ته‌واوی دژی ئه‌وه، خه‌لكی سلێمانی شنه‌بای تونس‌و مصریان هه‌ڵمژیوه، ئه‌و شنه‌بایه شنه‌بایه به ڕووی برسێتی‌و نهبوونیو گهندهڵیو له پیناو ئازادی‌دا. گۆڕأن بزوتنه‌وه‌یه‌كه نه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به خواستی زیاد بونی كرێ‌و باش بونی ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه، نه‌ك هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به ئازادی‌و خواستی ئازادییه‌وه، به‌ڵكو هیزهكه له كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دارانی گه‌وره‌و بچوكی نارازی ئاو ده‌خواته‌وه. تا ئێستا گۆڕان له‌هیچ خواست‌و داوكارییه‌كی دا نه‌ك باسی له نه‌بونی و برسێتی خه‌لك نه‌كردوه نه‌ك باسی له زیاد بونی كرێی كه‌می كریكاران‌و فهرمانبهرانو مامۆستایان نه‌كردوه، به‌لكو سیاسه‌تی سه‌ره‌كی و خواستی سه‌ره‌كی ئه‌و ته‌نها ئه‌وه‌یه كه ده‌موچاوی به‌رپرسه‌كان بگوریت له ریگای جیاكردنه‌وه‌ی حزب له ده‌سه‌لاته‌وه، به‌لام حزب جیا بیت یان جیا نه‌بیت له‌ده‌سه‌لات هیچ په‌یوه‌ندی نی به به نان‌و بژیوی خه‌ڵكه‌وه، هیچ په‌یوه‌ندی نییه‌ن به ئازادی خواستی ئازادی مانگرتن‌و خۆپیشاندانه‌وه. ئه‌وه كۆسپی حزبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی كه هه‌ڵناكه‌ن له‌گه‌ڵ خواستی خۆشگوزهرانیو ئازادی خه‌ڵكدا.
بۆیه بزوتنه‌وه‌ی گۆران له ریگای سه‌رۆكه‌كه‌یه‌وه ڕاده‌گه‌ێنیت كه له پشتی بارزانی‌و ده‌ستگا فه‌رمییه‌كانه‌وه ده‌وه‌ستێت. له‌وێ خه‌لك له خویندا تل ده‌دات، به‌لام سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌ك ئیدانه‌ی ته‌قه‌كردن له خۆخپیشاندهران ناكات به‌لكو پاساو بۆ تهقهكهرانو تاوانباران، بۆ سه‌ركوتگه‌رانی خه‌ڵك ده‌هێنیته‌وه. پاساو بۆ بارزانی و حزبه‌كه‌ی ده‌هێنیته‌وه به‌لكو ئاوڕیكی لیبدهنهوهو له مه‌قامدا وه‌ستاوه بۆ پیشكه‌شكردنی هاوكاری به ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی. ئه‌وه ڕۆشنه كه خه‌ڵك ئاژاوه گێر نییه. به‌لام گریمان ئه‌وه خه‌ڵكه‌و به‌ردبارانی باره‌گای پارتی كردوه، بۆ ده‌بیت به‌رد و فیكه وهوها كێشان به‌ته‌قه، به‌گولله وه‌لام بدرێته‌وه. ئه‌مه له لایه‌كه‌وه ناوه‌رۆكی هاوبه‌شی پارتی‌و بزوتنه‌وه‌ه‌ی گۆران نیشان ده‌دات، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رۆشن بزوتنه‌وه‌ی گۆران رایده‌گه‌ینێت نه‌ك له‌گه‌ڵ خواست‌و داواكاری خه‌لكی كوردستاندا نییه‌ن به‌ڵكو له ژێر ناوی پاراستنی ده‌زگا فه‌رمییه‌كاندا دژ به خواست‌و ویستی خه‌ڵك ده‌وه‌ستێت. بۆ ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان رۆشن بوه‌وه، گه گۆڕانیك خه‌ڵك ده‌یه‌وێت له ناوهرۆِ:ه‌وه جیاوازه له گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. ئه‌مه سه‌ره‌تای مه‌رگی گۆڕانه وه‌كو هێزیكی ئه‌لته‌رناتیڤ. سه‌ره‌تای ڕه‌وینه‌وه‌ی وههمهكانه به‌م بزوتنه‌وه‌یه،.
سامان كه‌ریم
saman.karim@gmail.com