
ئایا نه‌وشیروان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره؟ یان ده‌سه‌ڵات!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که نه‌وشیروان و کۆمه‌ڵه‌که‌ی ناوی “گۆڕان”یان بۆ خۆیان زه‌وتکردووه ، هه‌ر زوو ده‌رکه‌وت که له سێبه‌ری ده‌سه‌لات زیادتر ، هیچی تر نین!
ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که ساڵانێک پێش نه‌وشیروان ڕژانه ناو جاده‌کانه‌وه و داوای نان ، ئاو ، سوته‌مه‌نی و خزمه‌تگوزارییه‌کانی ژیانی ڕۆژانه‌یان ئه‌کرد ، هه‌ر زوو زانییان که نه‌وشیروان ، به ویستی خۆی بێت ، یان به هاندانی ئه‌م و ئه‌و ، به زۆر خۆی داوه به‌سه‌ر شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌کانی جه‌ماوه‌ری بێزاری کوردستاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که کۆمه‌ڵه‌که‌ی نه‌وشیروان ، ئه‌مڕۆ له ناو کۆبوونه‌وه‌که‌ی به‌ر سه‌رادا نه‌بوون و به‌شدارییان تیادا نه‌کرد ، ئاگاداریش کرابوون ، به‌ڵام نه‌وشیروان له ڕاگه‌یاندنێکیدا له ده‌زگاکانیه‌وه که هه‌ر ده‌سه‌ڵات بۆی ڕه‌خساندووه ، ئه‌ڵێت به “توندیی ئیدانه‌ی” هه‌موو جۆره په‌لاماردانێک بۆ سه‌ر باره‌گا و شوێنه ڕه‌سمییه‌کان ئه‌که‌ن!
جه‌نابیان هه‌رچه‌نده به‌شداریی چالاکییه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئه‌مڕۆیان نه‌کردووه ، به‌ڵام به ئاشکرا پاکانه بۆ ده‌سه‌ڵات ئه‌کات و ئه‌ڵێت “ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ک بڕوامان به توندوتیژیی و هێرشکردنه سه‌ر هیچ باره‌گا و شوێنی ڕه‌سمیی نیه”!
باشه کاکه‌ی گۆڕانخواز! کێ به‌رپرسه له ڕوودانی توندوتیژیی؟ جه‌ماوه‌ری بێوه‌ی! یان ده‌سه‌ڵات؟
ئه‌وه کێیه که بیست ساڵه جه‌ماوه‌ری پشتگوێ خستووه؟
ئه‌وانه کێن که بیست ساڵه “که تۆش له ناو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا بوویت” ، گوێ له هاواری خه‌ڵک ناگرن و به ده‌نگ داواکارییه‌کانیانه‌وه ناچن؟
ئایا ئه‌وه جه‌ماوه‌ره بهشخوراوهکهیه که سامانی گه‌له‌که‌مان ئه‌دزێت؟ یان ده‌سه‌ڵات!
ئه‌و ده‌یان میلیۆن دۆلاره دزراوه‌ی گه‌له‌که‌مان که تاڵه‌بانیی و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به تۆیان به‌خشی ، ماڵی کێیه؟
ئایا ماڵی ئه‌و جه‌ماوه‌ره نیه که ئه‌مڕۆ جه‌نابت هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌که‌یت؟
تا دوێنێ ئێوه باسی ئه‌و خه‌ڵکه‌تان ئه‌کرد و لاف و گه‌زافی ئه‌وه‌تان لێئه‌دا که ئێوه ئه‌و بزوتنه‌وه جهماوهرییهتان دروستکردووه! به‌ڵام ئه‌مڕۆ که جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه ڕاستینه‌کانی گۆڕانخوازیی ڕائه‌په‌ڕن ، ئێوه نه‌ک هه‌ر نایه‌نه ناویانه‌وه ، ته‌نانه‌ت پاکانه‌ش ئه‌که‌ن له‌و چالاکیی و ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییانه!
به‌ڵێ .. ئه‌بێت بزوتنه‌وه گۆڕانخوازییهکه شارستانییانه و ئاشتییانه بێت ، به‌ڵام کاتێک که ده‌سه‌ڵات هیچ بوارێک بۆ په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا نه‌هێڵێته‌وه ، ئه‌ی ئه‌بێت جه‌ماوه‌ر چی بکات؟
وه‌ک ئێوه بکات! جه‌ماوه‌ر ساردبکه‌نه‌وه له خه‌بات و تێکۆشان دژی گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی!
له هه‌مووی ناڕهواتر ئه‌وه‌یه که نه‌وشیروانی به ناو گۆڕانخواز ئه‌و جه‌ماوه‌ره ڕاپه‌ڕیوه به “گێره‌شێوێن” ناوئه‌بات!
سه‌یره .. حه‌فته‌ی پێشوو ده‌سه‌ڵات به خۆی و کۆمه‌ڵه‌که‌ی ئه‌وی ئه‌وت گێره‌شێوێن ، وا ئه‌مڕۆ ئه‌میش که ئه‌زانێت جڵه‌وی بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که به ده‌ست خۆیه‌وه نیه ، هه‌ر خۆی به جه‌ماوه‌ر ئه‌ڵێت “گێره‌شێوێن”!
ئه‌وه‌ی که له هه‌مووی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تره ، کاکه‌ی گۆڕانخواز بایدایه‌وه به لای ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بنهمهڵهییانهدا که ته‌واوی ژیانی به‌شێکی گرنگ بووه لێی و ئه‌ڵێت له‌مڕۆوه “جه‌ماعه‌ته‌که‌ی نه‌وشیروان” ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاوکاریی ده‌زگا ڕه‌سمییه‌کان ڕائه‌گه‌یه‌نن”!
باشه که ئێوه باوه‌ڕتان به ئه‌و ده‌زگایانه هه‌یه ، ئه‌ی بۆچی خه‌ڵکه‌که فریوئهدهن و به‌یان ده‌رئه‌که‌ن و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و داموده‌زگایانه ئه‌که‌ن؟
لێره‌دا ئه‌بێت داوا له‌و که‌سانه بکه‌ین که دوای ئه‌و جه‌ماعه‌ته به ناو گۆڕانخوازه که‌وتوون که: به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ر هه‌ڵببژێرن و ئیتر به‌سه و به‌و به‌یان و هه‌ڕه‌شه درۆییانه‌ی “گۆڕان” هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن! ئه‌وانه گۆڕانخواز نین ، به‌ڵکوو ده‌سه‌ڵاتخوازن!
گه‌رده‌لولی بێزاریی جه‌ماوه‌ری کوردستانیش له ههڵکردندایه ، کێ ڕاناماڵێت؟
17-02-2011