که‌وتنی موباره‌ک و بن عه‌لی چیمان پێ ده‌ڵێت؟
ماردین ئیبراهیم
(ئه‌م نووسینه پێشکه‌شه به ڕێژوان عه‌لی)
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهانی عه‌ره‌بیدا ڕوو ده‌دات بارودۆخێکی شۆڕشگێڕانه‌یه به مانا هه‌ره پۆزه‌تیڤه‌که‌ی. پۆزه‌تیڤه له به‌ر ئه‌وه‌ی مانیڤێستی بێداربوونه‌وه‌ی ڕۆحێکه که ده‌سه‌ڵاتی پۆست-کۆڵۆنیال به پشت به‌ستن به شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕانه چه‌ندان سه‌ده‌یه وه‌ک کۆیله مامه‌ڵه‌ی ده‌کات. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌م له هه‌لومه‌رجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆڵۆنیالیزم شه‌رعیه‌تی هه‌یه هه‌ر زوو به زوو شه‌رعیه‌تی میللی له ده‌ست ده‌دات و به پشت به‌ستن به ده‌سه‌ڵاته زلهێزه‌کان درێژه به مانه‌وه‌ی ناڕه‌وای خۆی ده‌دات. بۆیه ڕه‌وا نییه به هیچ بیانوویه‌ک ئه‌و چرکه ساته دره‌خشانه که هاواری ئه‌و ڕۆحانه‌یه که چی دی به زه‌لیلی قایل نین له گرنگیه‌که‌ی که‌م بکرێته‌وه.
له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کاندا سیاسه‌تی خۆرئاوا به گشتی و ئه‌مریکا به تایبه‌تی زۆر شه‌رمئاوه‌ر بوو. ئۆباما به پێی جووڵه‌ی شه‌قامی میسری تۆن و ڕیتۆریکی خۆی ده‌گۆڕی. ئه‌وه‌ش به داخه‌وه هه‌ڵوێستی ئه‌مریکاو سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یه‌تی هه‌ر له ئه یزینهاوهرهوه تا ئۆباما. چۆمسکی جووانی گووت که هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له‌مه‌ر ڕووداوه‌کانی میسر، هه‌ڵوێستی هه‌مان ده‌وڵه‌تی بیر هێناینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕۆمانیای چاوسیسکۆ و ئه‌ندۆنیزیای سۆهارتۆ، هه‌روه‌ک چۆن ئه‌مریکا پشتگیری چاوسیسکۆی ده‌کرد له کاتێکدا نه‌یارانی خۆی قه‌سابی ده‌کرد، پشتگیری سۆهارتۆی ده‌کرد که شیوعیه‌کانی سه‌رده‌بڕی، به‌هه‌مان شێوه‌ش هاوکاریه‌کی زۆری موباره‌کی ده‌کرد، مه‌گه‌ر ‘ئه‌و ته‌یارانه‌ی به‌سه‌ر مه‌یدانی ته‌حریردا ده‌سوڕانه‌وه ئه‌مریکی نه‌بوون’ – ئه‌وه قسه‌ی چۆمسکیه؟
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دێبه‌یت و ووتووێژانه‌ی له ناوه‌ندی فیکری و ئه‌کادیمیدا ده‌کرێن سه‌باره‌ت به به‌هێزی گووتاری لیبڕاڵ و په‌ره‌سه‌ندنی دیسکۆرسی مافه‌کانی مرۆڤ، هێشتا له دنیادا میتۆدی ڕیالیستی له په‌یوه‌ندییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌کاندا زاڵه و تاکه پێوه‌ری داڕشتنی سیاسه‌ت و تاکه پێوه‌ری بنیادنانی په‌یوه‌ندییه‌کانه. به پێچه‌وانه‌ی تێزه گرفتاویهکهی سامۆیل هانتینگتۆن ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌ره‌نگاری لیبڕال دیموکراسی ده‌بێته‌وه جیهانی ئیسلامۆ-کۆنفۆشیۆسی نییه، به‌ڵکو ئه‌وه جیهانی لیبڕاڵه که به شێوه‌یه‌کی شه‌ڕه‌نگێزانه به‌ره‌و ڕووی جیهانی ئیسلامی ده‌بێته‌وه که داوای دیموکراسی ده‌کات. ئینسانی موسوڵمان گیانی ده‌رهات ئه‌وه‌نده‌ی به‌ره‌وڕووی ئه‌وه بکرێته‌وه که جیهانی ئیسلامی دیموکراسی ناوێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی په‌نجا ساڵه ڕێگه‌ی له گه‌شه‌ی دیموکراسی گرتووه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بیدا (هه‌ڵبه‌ته له ئه‌مریکای لاتین و ناوه‌ڕاست و باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیاش) ته‌نیا زاڵبوونی ئه‌و دیسکۆرسه ئیسنۆسێنتهریستیهیه که دیموکراسی بۆ ئینسانی موسوڵمان و له‌وه‌ش واوه‌تر بۆ ئینسانی جیهانی سێ به ڕه‌وا نابینێت. ئه‌وانه‌ی سی ساڵه به‌رگری له بن عه‌لی و موباره‌ک ده‌که‌ن و وه‌کو دوو دڕنده بهریاندابوونه گیانی ملیۆنان هاوڵاتی شانازی ئه‌وه‌یان نییه لافی هه‌نارده‌کردنی دیموکراسی لێبده‌ن و ئۆباڵی ئه‌و هه‌موو ستهمکاریهش بخه‌نه ئه‌ستۆی ئه‌و هاوڵاتیانه به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه دیموکراسیان ناوێت. بن عه‌لیه‌کان له جیهانی عه‌ره‌بیدا ده‌مێکه هیچ شه‌رعیه‌تێکیان نه‌ماوه ( ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌یانبووبێت)، به‌ڵام جیهانی خۆرئاوا که به تووانا ئابووی و سه‌ربازی و ته‌کنۆلۆجی و فیکریه‌که‌ی ده‌ستی به سه‌ر دنیادا گرتووه، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ڕایگرتبوون. پشتگیریکردنی فه‌ڕه‌نسا له تونسی بن عه‌لی و پشتگیریکردنی ئه‌مریکا (هه‌ڵبه‌ته به ئۆباما) شه‌وه له میسر و به‌هه‌ند وه‌رگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆرئاوا به گشتی و ئیسرائیل به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی سه‌لماند که دیموکراسی لیبرال و به‌هاکانی ئه‌جێندای ده‌وڵه‌تانی خۆرئاوا دیاریناکه‌ن، به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری دوو له هه‌ر پرینسیپێکی مۆڕاڵی ئه‌و ئه‌جێندایه دیاری ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی خۆشبینیهکانی فۆکۆیامایه که پێی وابوو کۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد سه‌ره‌تای زاڵبوونی دیموکراسی لیبراڵ و به‌هاکانیه‌تی له دنیادا.
له خۆرئاوا و به دیاریکراوی سیاسه‌تی خۆرئاوا له سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی ‘موسوڵمانه‌کان’ و ‘جیهانی ئیسلامی’ بنیاد نراوه. موسوڵمانه‌کان بوون به سه‌بجێکت و گوتاری زاڵ له خۆرئاوا به ئاره‌زووی خۆی پێناسه‌یان ده‌کات و وێنه‌یان لێ داده‌تاشێت و دوواتر هێرش ده‌کاته سه‌ر ئه‌و وێنانه که هیچ له وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جیهانه خۆی ناچێت. ئه‌و گووتاری وێنه داتاشینه که له‌سه‌ر هه‌ندێک ئیفتیرازاتی تاقینه‌کراوه و ئه‌زموون نه‌کراو دامه‌زراوه نه‌ک هه‌ر دیوێکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و جیهانه‌مان نیشاننادات، بگره دژی ئه‌و پرنسیپانهشه که خۆرئاوا له پێنجسه‌د ساڵی ڕابردوو به‌رهه‌می هێناون. ئه‌و گوتاره له لایه‌که‌وه ئاین وه‌کو ده‌رهاویشته‌ی مێژوویه‌کی دیاریکراو سه‌یر ده‌کات که‌چی کاتێک باسه‌که دێته سه‌ر ئیسلام ئه‌وا ئیسلام وه‌کو کوتله‌یه‌کی کۆنکرێتی نامێژوویی وێنا ده‌که‌ن به‌وه‌ی که حوکمه‌کانی ئه‌و ئاینه ناچنه ژێر کاریگه‌ری گۆڕانه مێژووییه‌کانه‌وه. گوتاری زاڵ له خۆرئاوا جیهان وه‌ک مه‌یدانی ململانێی دیسکۆرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه جیاوازه‌کان سه‌یر ده‌کات که‌چی که باسه‌که دێته سه‌ر ئیسلام ئه‌وا ئه‌و جیهانه وه‌ک یه‌که‌یه‌کی هاوسه‌نگ و هارمۆنیک سه‌یر ده‌که‌ن و ئه‌و ڕاستیه ساده‌یه که هه‌ر خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه ده‌خه‌نه لاوه و بیریان ده‌چێته‌وه که له ‘جیهانی ئیسلامی’شدا دیسکۆرسی ناته‌با و دژ به یه‌ک له ململانێدان. بیریان ده‌چێته‌وه که وه‌ک هه‌ر شوێنێکی تری ئه‌م دنیایه له ‘جیهانی ئیسلامی’شدا ئایین یه‌کێکه له فاکته‌ره‌کان و ئامرازه‌کانی ململانێ نه‌ک تاکه ئامراز و فاکته‌ر.
ئه‌جێندا داڕێژه‌رانی خۆرئاوا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئیسرائیل به به‌شێکی گرنگ له سیاسه‌تی خۆیان ده‌زانن، به‌ڕاده‌یه‌ک گرنگی ئیسرائیل بۆ خۆرئاوا هه‌موو سنوورێکی لۆجیک ومۆڕاڵی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌مریکیه‌کان و له پاڵیا میدیای ئه‌مریکی که له گه‌رمه‌ی ڕووداوه‌کانی میسردا خه‌ڵکی ئه‌مریکایان تۆقاندبوو به‌وه‌ی که ئیسلامیه‌کان له میسر دێنه سه‌ر حوکم و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئیسرائیل دروست ده‌که‌ن، بۆچی یه‌ک ساتیش به خه‌یاڵیاندا نه‌هات که ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌وڵه‌تێکی ڕه‌گه‌زپه‌رسته و ناکۆکی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ دیموکراسی لیبڕال هیچی که‌متر نییه له ناکۆکی نێوان ده‌سه‌ڵاتی سیۆکراتی و به‌ها دیموکراسیه‌کان. چی ئۆباما و هه‌ڵوێسته نا هاوسه‌نگ و ڕاڕاکانی و چی ئه‌وانه‌ی تووانای ڕه‌خنه‌گرتنیان کزه ناتوانن و مافی ئه‌وه‌یان نییه به بیانووی ئه‌وه‌ی ئیسلامیه‌کان ڕۆڵی زۆریان له‌و خۆپیشاندانانه‌دا هه‌یه پرسیار له سه‌ر ڕه‌وایی ئه‌و ڕاپه‌ڕین و شۆڕشانه دابنێن. ئه‌وه‌یش ئایا ڕاسته ئیسلامیه‌کان بزوێنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و بزووتنه‌وانه بوون خۆی مه‌سه‌له‌یه‌که که‌مترین ڕاستی تێدایه.
ئه‌مریکاو هێزه گه‌وره‌کانی تر سه‌ره‌ڕای بههێزیهکهیان هێشتا ناتوانن تاکه ئه‌کته‌ری سیاسی بن و گۆڕانی ئاراسته‌ی ڕووداوه‌کان به ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وان نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵکو هێز و ئه‌کته‌ری سیاسی تر ده‌توانن ڕۆڵی گرنگیان هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای کاریگه‌ری هێزه ئیسلامیه‌کان، هێشتا ئه‌و هێزانه تاکه هێز نین و له پاڵیاندا چه‌ندان هێزی ترهه‌ن که ده‌توانن به‌شداری کارایان هه‌بێت له دروستکردنی ڕووداوی سیاسی‌دا.
ناسنامه‌ی ئایدیۆلۆجی له‌مڕۆدا ده‌تووانێت شتێکی که‌ممان له‌سه‌ر سروشتی هێزه‌کان پێ بڵێت. خۆ خه‌ریککردن به‌و جه‌ده‌له بیزه‌نتی و بێناوهرۆکهی پێی ده‌ڵێن ناکۆکی نێوان سیکیولاریزم، دیموکراسی و ئیسلام هیچ مانایه‌کی نه‌ماوه. ئه‌مڕۆ ئه‌وه ئیسلامیه تورکه‌کانن که هه‌نگاوه‌کانیان زۆر له‌گه‌ڵ دیموکراسی زیاتر دێته‌وه، نه‌ک سیکیۆلاره چه‌کداره ئه‌تاتورکیه‌کان. ڕاشید غه‌نووشی له توونس زۆر له بن عه‌لی عیلمانی کراوه‌تره به‌ڕووی هێزه‌کانی تردا.
ڕاسته ده‌سه‌ڵاتی موباره‌ک و بن عه‌لی به بێ هاتنه ناوه‌وه‌ی سه‌ربازی هیچ هێزێکی ده‌ره‌کی ڕووخا، که ئه‌وه متمانه‌ی ئه‌و گه‌لانه به ئیراده‌ی خۆیان تۆکمه‌تر ده‌کات. به‌ڵام ئه‌مجاره ته‌کنۆلۆجیا ڕۆڵی هێزێکی ده‌ره‌کی بینی. شۆڕشی ته‌کنۆلۆجی بچووکترین ڕووداوی ده‌کرد به رووداوی گرنگ و سه‌رنج ڕاکێش. دنیا ئه‌و دنیایه نه‌ما که موباره‌ک له زیندانه نهێنیهکانیدا هاوڵاتیان بخه‌سێنێت و که‌س نه‌یزانێت، بارزانی به زیندوویی خه‌ڵک بخاته ژێر گڵ و که‌س ئاگای لێی نه‌بێت، بن عه‌لی چاوی خه‌لک ههلکۆڵیت و که‌س هاواری قوربانیه‌کان نه‌بیستێت. له‌و روداوانه‌ی دوواییدا ئێمه له‌م دووره‌وه دهمانتووانی هه‌موو ئه‌و به‌ردانه بببینین که ده‌گیرانه هێزه ئه‌منیه‌کانی میسر. جیهانی ئه‌مڕۆ جیهانێکی هاوپه‌یوه‌سته که ئه‌و هاوپه‌یوه‌ستییه له ئاینده‌دا ده‌تووانێت کاریگه‌ری ئیجابی له سه‌ر زۆر رووداو هه‌بێت.
ڕوخانی تونس و میسر به‌قه‌د ڕوخانی دیواری به‌رلین گرنگه، ئه‌وه‌ش نه‌ک ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جیهان و ناوچه‌که له دوو دیکتاتۆری ملهوڕ ڕزگاریان بوو، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌و مانا ڕه‌مزی و مه‌عنه‌ویه‌ی ئه‌و ڕووداوانه هه‌یانه و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌و کاریگه‌ریه‌ی که ده‌یکه‌نه سه‌ر ناوچه‌که. چی له‌وه خۆشتر هه‌یه له به‌نغازی خه‌ڵک بوێری ئه‌وه‌ی هه‌بێت ڕه‌سمه‌کانی قه‌ززافی بسووتێنێت! له یه‌مه‌ن په‌ت بکه‌نه ملی په‌یکه‌ره‌که‌ی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح! له به‌حره‌ین و جه‌زائیر داوای ڕوخاندنی حکومه‌ت بکه‌ن! له کوردستان به مه‌سعود بارزانی بڵێن تۆ به سه‌رۆکی خۆمان نازانین!؟
له کوردستاندا نه‌وه‌یه‌ک سه‌ریهه‌ڵداوه که خاوه‌نی خولیای نوێیه، خه‌ون به تازه‌بوونه‌وه‌ی واقیعی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخه‌وه ده‌بینێت، هه‌ڵگری نه‌ریتێکی سیاسی نوێیه و دیدگایه‌کی تازه‌ی بۆ زه‌خره‌فه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه. ئه‌وه‌ی بوێری زیاتری داوه‌ته ئه‌و نه‌وه‌یه جگه له ئومێد و پرنسیپ و خه‌ونه‌کانی خۆی بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکه که توانیویه‌تی چووارچێوه‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخراو به‌و ئومێدانه ببه‌خشێت.
ئه‌مڕۆ ئێمه له به‌رده‌م ئه‌و هێزه سیاسیانهداین که شکاندنی په‌نجه‌ره‌ی مه‌قه‌ڕی حیزبێکی سه‌رکوتگه‌ر و دوواکه‌وتووی له ڕشتنی خوێنی لاوان پێ قورستره، بۆیه هه‌ر هێز و گرووپ و که‌سێک پێی وابێت بارودۆخی کوردستان وه‌کو بارودۆخی میسری موباره‌ک و تونسی بن عه‌لی خراپ نییه له‌به‌ر ئه‌وه پێویستی به ئاڵوگۆڕی ڕیشه‌یی نییه، ئه‌وا جگه له‌وه‌ی که‌مبینی و ته‌نکی خۆیان له بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی‌دا به‌یان ده‌که‌ن، له‌هه‌مان کاتیش‌دا گوزارشت له گرفتێکی مۆڕاڵی گه‌وره ده‌که‌ن که ئه‌و هه‌موو به‌ربه‌ریه‌ته نابینن، ئه‌و هه‌موو بێحورمه‌تیه نابینن که به ئینسانی کورد ده‌کرێت. هه‌موو ئه‌و کچ و کوڕه گه‌نجانه‌ی شه‌قامه‌کانی میسر و تونس و به‌حره‌ین و کوردستان و ئێران و یه‌مه‌ن و لیبیایان گرتووه مافی ڕه‌وای خۆیانه خه‌ون به سیستمێکی باشتر و ئینسانی تر و کراوه‌تره‌وه ببینن، به‌ڵام پێویست ناکات که‌س دوودڵ بێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه دڵخۆشکه‌ره‌دا چونکه هه‌موو ئاماژه‌کان وا نیشانده‌ده‌ن که ئه‌و هێزو گرووپه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی دێنه سه‌ر شانۆ هه‌رگیز له‌وانه خراپتر نابن که له‌سه‌ر شانۆکه وه‌ده‌ر ده‌نرێن. بۆ له بن عه‌لی و موباره‌ک و بارزانی و قه‌ززافی و تاڵه‌بانی و ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵحیش خراپتر هه‌ن؟