
ڕووداوی ڕۆژی 17 / 2 و دەربڕینی سیاسی
Closed
بەوەدەچێت وەرزی بەهار لە لێکسیکۆنی سیاسی ئێمەی کورد بەهارێ سیاسی بێ و بێئەوەی ئاگامان لێبێت بەهارمان لێبەسیاسیکرابێت. بەهاری سیاسی ئێمە کە بەرزونزمی سیاسی زۆری تیابەدیدەکرێ هەرهەمووی وەک یەک ناشێ بنرخێنرێن. وەلی گشت بەهارە سیاسییەکان ، کوردی بن و یان غەیرە کوردی(بەهاری پڕاگ و بەهاری شۆڕشی قوتابیانی پاریس لە 1968) هەمیشە سەرەتاێ بوونە بۆ چرۆدەرکردنێ سیاسی. چونکە چرۆی سیاسی لە بەهاری سیاسی ئێمە برینی سیاسی زۆری خستۆتەوە و ئەم بەهارانە چەند خۆشی هێنەربوونە ئەوەندەش خۆشیبکوژبوونە.