8ی مارس ڕۆژی وه‌ستانه‌وه‌ی ژنانه به ڕووی تاریکی و کۆنه‌په‌رستیدا
چوارده سه‌ده به‌سه‌ر په‌یدابوونی ئیسلامدا تێپه‌ڕیوه و ئه‌سته‌مه ئه‌م ئایینه به‌و چوارچێوه فیکری و ئایدیۆلۆژیه‌ی هه‌ڵی گرتووه توانیبێتی به‌قه‌د چڵه پووشێک به‌شێوه‌یه‌کی گشتی خزمه‌ت به ژنان و مرۆڤایه‌تی بکات. له پڕۆسه‌ی مێژووی ئیسلامداهیچ چاکسازیه‌ک له مه‌سه‌له‌ی ژناندا نه‌کراوه، ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و ئایینه کۆسپ و ڕێگره له ئازادی و یه‌کسانی نێوان ژن وپیاو و ژنی کردووه به هه‌ر که‌لوپه‌ل و که‌ره‌سه‌یه‌ک که پیاو خاوه‌نیه‌تی. له یاساکانی ئیسلامدا وه‌ک له کتێبی قورئاندا هاتووه به ئاشکرا باس له نا یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو ده‌کات و وێنه‌یه‌کی ته‌واو ڕۆشنی چه‌وسانه‌وه و کۆیله‌یه‌تی ژنان نیشانده‌دات.
ژن له سایه‌ی یاساکانی ئیسلامدا له هه‌موو کاروبارێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به پله دوو واته له‌خوار پیاوه‌وه سه‌یرده‌کرێت، له دادگادا دوو ژن به‌رامبه‌ر پیاوێک ده‌توانن شاهێدی بده‌ن، لهمیراتیدا نیوه‌ی پیاوی به‌رده‌که‌وێت، گهربکوژرێت نیوه‌ی خوێنی پیاوی هه‌یه، له‌بری خوێندا ده‌درێت به‌بێ ئاره‌زووی خۆی، له‌ته‌مه‌نی شه‌ش ساڵیه‌وه ده‌زگیرانی له‌گه‌ڵده‌کرێت و له‌ته‌مه‌نی نۆساڵیهوه به‌زۆر به‌شووده‌درێت که‌ئه‌مه خۆی شێوه‌یه‌که لهمناڵبازی (paedophiles)، زۆر زه‌حمه‌ته له‌و کۆمه‌ڵگانه‌ی یاسای ئیسلامی تیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ژن بتوانێت داوای جیابوونه‌وه له پیاو بکات ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌تاکو دواڕۆژی ژیانی به‌دیار پیاوه‌که‌یه‌وه بمێنێته‌وه به هه‌موو کهموکوڕیهکیهوه، به‌ڵام پیاو که سێ ته‌ڵاقه‌ی خوارد ئیتر کاره‌که‌ی ئاسان ده‌بێت و بۆی هه‌یه تا چوار ژنیش له‌یه‌ک کاتدا ماره‌بکات. نه‌هامه‌تیه‌کی تر ئیسلام به‌سه‌ر ژنانیدا هێناوه ژنێک گه‌ر مناڵی هه‌بێت و له پیاوه‌که‌ی جیابێته‌وه ئه‌وه مناڵه‌که ده‌بێت به‌مناڵی پیاوه‌که وه یان ده‌بێت ژنه‌که شوو نه‌کاته‌وه و به‌دیار مناڵه‌که‌وه بمێنێته‌وه. له‌لایه‌کی تر ئه‌م ئایینه مافی به پیاو داوه که گه‌وره و سالاری ژنه‌که‌ی بێت و بۆی هه‌یه لێی بدات و سێکسی له‌گه‌ڵدا نه‌کات. هه‌ر ئێستا وه‌زاره‌تی دادی عێراقی خه‌ریکی ده‌رکردنی یاسایه‌که به ناوی یاسای پاراستنی نامووسپه‌رستی یه‌وه تێیدا ژنان ئه‌گه‌ر سێکس له‌ته‌ک که‌سێکی تردا بکات سزای له سێداره‌دانه و له مه‌شیاندا پیاوان سزاکه‌یان سووکتره.
له ئیسلامدا ڕێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیری ژن ته‌نیا بۆ مناڵ دروستکردن و خۆشی و ڕابواردنی پیاوانن، سهییرهکهش له‌وه‌دایه کاتێک کچێک هاوسه‌رگیری ده‌کات ده‌بێت کچێنی خۆی پاراستبێت ئه‌گه‌ر نا هاوسه‌ره‌که‌ی یه‌که‌م شه‌وی زاوایه‌تی ده‌یباته‌وه ماڵی باوکی و هه‌ر له‌وێدا به‌رده‌بارانی ده‌که‌ن، ژن بۆی نی یه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ غه‌یری موسڵماندا بکات به‌ڵام پیاو له‌مه‌شیاندا ئازاده، گه‌ر پیاوه‌که‌شی مرد بۆی هه‌یه شوو بکاته‌وه به‌یه‌کێک له پیاوانی خێزانه‌که‌ی به تایبه‌تی له‌کاتی دووگیانی‌دا. هه‌روه‌ها ژن وه‌ک موڵکی باوک و برا چاولێده‌کرێت، وه‌کو کۆیله مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت و چۆنیان بوێت به‌شووی ده‌ده‌ن و ده‌یفرۆشن. تێکدانی ئه‌ندامی سێکس و زاوزێ ی ژنان و خه‌ته‌نه‌کردنیان و سیغه و به‌زۆر به‌کارهێنانی حیجاب و پاشان به‌رده‌بارانکردن و کوشتن و تیرۆرکردنیان له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناموس و شه‌ره‌ف ڕوویه‌کی ڕه‌ش و پڕ له‌تاوانی شه‌وه‌زه‌نگی ئایینی ئیسلامه.
سه‌یرێکی ئه‌و کۆمه‌ڵگانه بکه‌ن که ئیسلام و فیکری ئیسلام بره‌وی تێدا هه‌یه ژنان به‌زۆر خزێنراونه‌ته ناوماڵ و خه‌ریکی کاری ماڵ و مناڵ به‌خێوکردنن، ئه‌م کاره‌شیان هیچ ده‌سکه‌وتێکی مادی نیه‌و به خزمه‌تێک بۆیان ناژمێردرێت، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه ژنان خاوه‌نی سه‌رمایه‌ی خۆیان و کاری خۆیان و مافی دیاریکردنی پاشه‌ڕۆژی خۆیان نه‌بن، تا دواساته‌کانی ژیانیان له کوێره‌وه‌ری و هه‌ژاریدا بژین.
ڕێگرتن له ئازادی و مافه ئینسانیه‌کانی ژنان له فێربوون و په‌روه‌رده و زانست و تێکه‌ڵاویان له‌گه‌ڵ پیاو و مانه‌وه‌یان له کونجی ماڵدا بواری زیاتری بۆ پیاو ڕه‌خساندووه که له هه‌موو کاروبارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا به‌شدار ببێت و ژنانیش که نیوه‌ی کۆمه‌ڵن بێبه‌شبن له‌و مافانه هه‌مووی.
ئیتر به‌کورتی ئه‌م ئایینه به ئیسلام و کریستیان و جووشهوه هه‌مان بۆچوونی دواکهوتوانهیان هه‌یه له‌سه‌ر ژنان، ژن به‌سه‌ر چاوه‌ی نه‌زانین و شه‌ڕ و لاوازی و داماوی و نه‌گبه‌تی ده‌ناسێنن هه‌ر ئه‌مه‌شه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ژنان بکه‌ونه که‌ناری کۆمه‌ڵگه و ڕۆڵیان لاوه‌کی بێت له هه‌موو ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌دا له سه‌ر ئاستی سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا ڕووده‌دات.
8 ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن ڕۆژی خه‌بات و تێکۆشانی ژنانی سه‌رجه‌م جیهانه به دژی نایه‌کسانی و سته‌م و چه‌وسانه‌وه و دواکه‌وتوویی، له ئاکامی بارودۆخێکدا که‌به‌سه‌ر ژنانیاندا سه‌پاندبوو له‌سه‌ر ئاستی دنیادا، ژنان بۆ داخوازی مافه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خۆیان ده‌ستیان دایه خه‌بات و تێکۆشان و له‌م پێناوه‌شدا بوونه قوربانی ده‌ستی سه‌رمایه‌داران و 140 ژنی کرێکار له سێگۆشه‌ی ئاگردا له نیویۆرک له‌ناو کارخانه‌ی کاریاندا زۆر نامرۆڤانه ئاگر له‌جه‌سته‌ی ماندوو پاکیان به‌ردرا، ئه‌مه ڕه‌فتاره دڕندانه‌یه هه‌ستی هه‌موو مرۆڤێکی هێنایه جۆش و جووڵان، له پێش هه‌موویانه‌وه هانی ژنانیدا زیاتر له‌ده‌وری یه‌کتر کۆببنه‌وه و ڕێکخراوببن و به‌رده‌وامی به چالاکی و هه‌وڵه‌کانیان بده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ده‌سکه‌وته مرۆیه‌کانیان، که گرنگترینیان به‌ده‌ستهێنانی یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو و که‌مکردنه‌وه‌ی کاتی کار و چاکردنی کرێ و مافی ده‌نگدان بوو.
ئێمه ده‌زانین کێ سوودمه‌نده له به کۆیله‌کردنی ژنان و کێ بره‌و به فراونبوونی چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌دات، بێگومان بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که لایه‌نێکی ئه‌و کۆسپ و گرفتانه‌ی له‌به‌رده‌م ئازادبوونی ژناندایه ئایین و لایه‌نه‌که‌ی تریشی په‌یوه‌ندی به‌و سیسته‌مه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگا ده‌بات به‌ڕێوه که ئه‌ویش سیسته‌می سه‌رمایه‌داری یه، مێژوو ئه‌یسه‌لمێنێ کاتێک ده‌سه‌ڵاتداران له‌شه‌ڕ و بارودۆخێکی نائارامی ئابووریدا بووه ژنانیان ڕاکێشی جه‌نگ و بازاڕه‌کانی کارکردووه، واته به پێ ی مه‌به‌ست و ویستی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ژنانیان به‌کار هێناوه بۆ خزمه‌تکردنی خۆیان، کاتێکیش پێویستیان پێ ی نه‌ماوه په‌نایان بردۆته‌وه به‌ر ئایین ژنانیان ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه کردۆته‌وه و هه میشه که‌سایه‌تیه‌کی لاوازیان لێدروستکردووه.
ئه‌وکاته‌ی ژنان دێنه ناو کاروانی کار ئیتر وه‌نه‌بێت ئه‌مه‌ش به‌مانای ئازادی و ڕزگاربوونیان بێت له چه‌وسانه‌وه چونکه سه‌ره‌ڕای کارکردنه‌که‌ی، ئیشی ناو ماڵ و مناڵ بهخێوکردنیشی هه‌رده‌مێنێته‌وه.
8 ی مارسیش ڕه‌مزی به‌گژاچوونه‌وه‌ی ژنانه به گژی داب و نه‌ریتی دواکه‌وتوانه‌ی کۆمه‌ڵ و نیشانه‌ی به‌رگری و خه‌بات و ووره‌به‌رزی ژنانی کرێکاره به دژی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا له هه‌موو جیهان، مێژوو پڕه له پاڵه‌وانێتی و هه‌وڵ و تێکۆشانی ژنان له پێناوی ئازادی و یه‌کسانیدا و له مێژه ئه‌م توێژه گرنگه‌ی کۆمه‌ڵ خۆیان ڕێخستووه و له پێناوی مافه ئینسانی و ئابووریه‌کانیاندا هه‌رده‌م له خه‌باتدابوون.
ئه‌مڕۆش ژنانی کوردستان ده‌بێت ئازایانه بێنه مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشان ئیتر به‌س بێت به‌وه‌ی که پیاوانی کۆنه‌په‌رست و دواکه‌وتوو ڕێگری له ئازادبوونیان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان بکه‌ن، ئیتر به‌س بێت ده‌سه‌ڵات و یاسای کۆنه‌په‌رستی بۆ له ژێر پێنانی داخوازیه‌کانیان، ده‌بێت ژنانی کرێکار و به‌شمه‌ینه‌ت و مافخورا و له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می پیاوانی کرێکار و ئازادیخواز و پێشکه‌وتنخواز و ڕادیکاڵی کۆمه‌ڵگه هه‌موو پێکه‌وه یه‌کگرتوانه بۆ باشکردنی ژیان و گوزه‌رانی ئینسانه‌کان بێجیاوازی تێ‌بکۆشین.
ده‌کرێت ژنان ڕۆڵی سه‌ره‌کی خۆیان ببینن چونکه نێوه‌ی کۆمه‌ڵ زیاترن و ده‌توانن باڵانسی ئه‌و بارودۆخه‌ی که هه‌یه به قازانجی جه‌ماوه‌ر کاری تێدا بکه‌ن، بێده‌نگی و دووره‌په‌رێزی ژنان ده‌بێته هۆی هه‌ژاری زیاتر و کوێره‌وه‌ری زۆرتر مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و تاڵی و چه‌رمه‌سه‌ری مه‌ینه‌تی زیاتر بۆ ژنان له پێش پیاوانی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵه‌وه.
دانانی 18 ی ئاب به‌ڕۆژی ژنانی عێراق له‌لایه‌ن شیعه‌کانه‌وه که ڕۆژی له‌دایک بوونی فاتیمه زه‌هرای کچی محمد و ژنی عه‌لی یه، نیشانه‌ی دواکه‌وتوویی و پێشێلکردنی ڕۆژی 8ی مارسی ڕۆژی جیهانی ژنانه له لایه‌ن ئیسلامیه‌کانی عێراقه‌وه و دابڕانی ژنانی عێراقه له هێز و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
ئیسلامی سیاسی له عێراقدا دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئازادی و یه‌کسانی و کامه‌رانی و شادی و پێشکه‌وتنی ژنانه و هه‌رده‌م به خۆیان و یاسا دواکهوتوهکانیانهوه له هه‌وڵی هێشتنه‌وه‌ی ژناندان له چوارچێوه‌ی مه‌رام و حه‌ز و هه‌وه‌سه‌کانی خۆیاندا و ئێستا هه‌ر به‌و یاسایانه بره‌ویان به ده‌ستدرێژی سێکسی بۆ سه‌ر کچانی زۆر مناڵ داوه و به دڕنده‌ترین شێوه خه‌ریکی بردنه پێشه‌وه‌ی کارنامه‌ی نامرۆڤایانهیانن کاره چه‌په‌ڵه‌کانیان گه‌واهی ده‌ده‌ن که چۆن ده‌ستدرێژیان کردۆته سه‌ر ژنان و هه تا کوشتن و تیرۆرکردنیان.
له کوردستانیشدا فایلی به‌رپرسان له ده‌ستدرێژیان بۆسه‌ر ژنان و کوشتنی هه‌زاران ژن له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی 17 ساڵه‌یاندا نیشانی داوه که ئه‌مانه کۆسپی به‌رده‌می ئازادی و ڕێگه‌خۆشکه‌رن بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه به دواکه‌وتوویی بۆ زیاتر جێبه‌جێکردنی سیاسه‌ته نا ئینسانیه‌کانیان.
ده‌بێ ژنان له پێش هه‌موانه‌وه بێنه گۆڕه‌پانی خه‌بات و به ڕێکخراوی خۆیان خواست‌و داواکاریه‌کانیان بخه‌نه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ره‌و ڕووی ئه‌م ناته‌واویانه ببنه‌وه، نه هێڵن ئیتر ناسیۆنالیزم و ئیسلامی سیاسی بۆ ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان به‌کاریان بهێنن، له پیناوی ئازادی و یه‌کسانی و پێشکه‌وتنخوازیدا تێ‌بکۆشن و بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ژنان به‌به‌رنامه‌یه‌کی مۆدێرن و هاوچه‌رخه‌وه بزووتنه‌وه‌که‌یان به‌ڕێبخه‌ن.
یه‌کگرتووی و یه‌کڕیزی بزووتنه‌وه‌ی ژنان به تایبه‌تی ژنانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش خاڵی بنه‌ڕه‌تی چوونه پێشه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه و به‌بێ به‌شداری ژنان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا کۆمه‌ڵگه ناڕواته پێشه‌وه، مه‌رجی سه‌رکه‌وتنی ئازادی و یه‌کسانی و سکولاریزم له گره‌وی هاتنه مه‌یدانی ژنان و پیاوانی چه‌وساوه و به شخوراوانی کۆمه‌ڵگادایه.
ئازاد به‌کر