ئه‌نارشیزمیه‌تی پشته‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ی سلێمانی
ئه‌وه‌ی له کوردستان باسه له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه زۆر ته‌مومژاویه‌و ، ئاڵۆزکاریه‌کی زۆر نێوه‌ندی مێشک و شه‌قامی کوردی گرتووه ، هاوکات له‌ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتیش ، بۆچوونه‌کان جیاوازن له‌سه‌ر ئه‌م کاره‌ساته که ڕوویدا ، هاوکات به‌رپرسه باڵاکانی نێو کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان هیچ ناده‌ن به ده‌سته‌وه ، به‌ڵام پارتی ده‌ڵێت ئێمه زانیاریمان هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌و به‌ڵام ئیداره‌ی دووه‌م که یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه که‌مته‌رخه‌می له کاره‌کانی خۆیدا کردووه ، من لێره‌دا پێم خۆشه به هێواشی و بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر چه‌ند خاڵیکی گرنگ و به خێرایی بێینه‌وه سه‌ر ئه‌م باسه ، هۆکاری جیابوونه‌وه‌ی کاك نه‌وشیروان له یه‌کێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی شه‌خسی نێوان خۆیی و مه‌لا بهختیارو ئه‌رسه‌لان باییز ، ئه‌مه شتێکه هه‌موو که‌سێکی کورد ده‌زانن ، له دوای جیا بوونه‌وه‌ی نه‌وشیروان یه‌کێتی زۆر به خێرایی بچووك بوه‌وه‌و به گشتی متمانه‌یه‌کی زۆریان له‌ده‌ستدا ، کاك نه‌وشیروان که جیا بۆوه‌وه ویستی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجه‌ده‌ران درووست بکاته‌وه ، ئه‌وه بوو چه‌ندان له‌وانه باسیان له مێژووی کۆمه‌ڵه کرد که چۆن درووست بووه و له‌مڕۆدا کورد پێویستی پییه‌تی ، پاشان ڕایه‌که‌یان گۆڕی و بووه ده‌زگای ووشه ، دواتر بووه گۆڕان به مه‌به‌ستی ئیسلاح کردن ، کاتێك که هه‌ڵبژاردن کرا پارتی و یه‌کێتی بوونه یه‌ك لیست و گۆڕان به لیستێکی تایبه‌ت دابه‌زین ، ئه‌نجام لیستی کوردستانی ده‌نگی یه‌که‌میان هێناو گۆڕانیش ده‌نگی دووه‌م ، لیستی کوردستانی سوودیان له‌م ئه‌نجامه بینی چونکه ئه‌گه‌ر گۆڕان نه‌بوایه به بێگومان ئیسلامی ده‌بوونه ده‌نگی دووه‌م ، پێش هه‌ڵبژاردن لیستی کوردستانی په‌یمانی زۆریان به خه‌ڵدا به تایبه‌تی خه‌ڵکانی خۆیان به‌ڵام هیچیان جێبه‌جێ نه‌کرد ، گوڕانیش وایان پیشاندا که ده‌بنه ده‌نگی خه‌ڵك وه‌کو ئۆپۆزسیۆن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌نگی خه‌ڵك بگه‌یه‌ننه ناو هۆڵی په‌رله‌مان ، به‌ڵام به پیچه‌وانه‌وه گۆڕان چه‌ند جارێك تۆران و هۆڵی پارله‌مانیان جێهێشت ، هاوکات پارتی و یه‌کێتیش پاڵیان لێدایه‌وه چونکه زۆرینه‌ی ده‌نگیان هێنا ، نه گۆڕان و نه کوردستانی هیچ له ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانیان به جێنههێنا له پاڵ ئه‌وه‌یشدا به پێچه‌وانه‌وه کاره‌با که‌مکرایه‌وه ، ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌ند خاڵێک ، له‌هه‌ردوو باڵه‌که‌ی کوردستانی و گۆڕان یه‌که‌م تاوه‌کو ئیمڕۆ که ده‌یان ساڵی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕده‌بێت پارتی و یه‌کێتی نه‌یانتوانیوه ڕێکه‌وتنێکی کۆنکریتی به‌ده‌ست بێنن واتا کولوژنێکه له سه‌ر بنه‌مای سه‌رمایه‌داری وه‌ستاوه، بۆ نموونه ئیداره‌ی سلێمانی واتای یه‌کێتی و هیچ ئیداره‌یه‌کی پارتی تیا نابینرێت جگه له باره‌گای حیزبی و هاوکات ئاسایش و په‌روه‌رده‌و مروری سلێمانی پارتی لهههولیره ، گۆڕانیش که درووست بوو کۆی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی ئه‌وانه‌ن که له یه‌کێتی جیابوونه‌ته‌وه‌و ده‌رکراوون و تۆراوون له گۆڕان کۆبوونه‌وه ، که‌واته گه‌نده‌ڵێك له شوێنێکه‌وه گوازرایه‌وه بۆ شوێنێکی دی ،به‌م هاوکێشه‌یه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که ئایدیۆلۆژیا‌و کوردایه‌تی نه‌مان و بوونه قوربانی و گوڕانیش نه‌یتوانی وه‌ك حیزبێکی به‌رهه‌ڵستکار جێگه پیی خۆی دیاری بکات چونکه ئه‌وانیش یه‌ك ئاوێته‌ن .. به‌م شیوه‌یه شارستانیه‌ت به‌ره‌وه له ناو چوون ده‌چێت و به بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ئازار بدرێت هه‌ست به چه‌وساندنه‌وه ده‌کات ، که‌واته پرنسیپی ئاکار سستیه‌ك به خۆیه‌وه ده‌بینێت ، ئه‌نجامی ئه‌م فشاره ده‌روونیه خه‌ڵك هه‌ڵده‌چن ، به‌ڵام له‌و نێوه‌دا هه‌ندیك هه‌ن ده‌یانه‌وێ سوود له‌و غه‌ریزه‌یه وه‌رگرن که له نێوه‌ندی ده‌روونی خه‌ڵکدا هه‌ن ، به پێی چاودێری و خوێندنه‌وه‌ی هه‌موو كێشه‌کان ده‌رده‌که‌وون که ئاژاوه گێڕیهکه کۆنه قینه هه‌ر وه‌ك له مێشکی هیچ مرۆیه‌کی ئه‌م زه‌مینه‌دا ناتوانێ ده‌رباز ببێت ، هه‌روه‌ك چۆن پارتی و یه‌کێتی له سه‌رده‌می مه‌لایی و جه‌لالیه‌وه ئاڵۆزیه‌کیان هه‌یه ، هه‌ر ئه‌و کین و ئاڵۆزیه‌یه که ناهێڵێت هه‌موو ڕابوردوهکان له بیربکه‌ن و باوه‌شی ڕاسته‌قینه بکه‌ن به یه‌کدا ، گۆڕانیش به‌م شێوه‌یه ، ئه‌وه مێژوویه‌ك هه‌یه که به‌ڕێز کاك نه‌وشیروان کۆنه قینێکی له‌گه‌ڵ پارتیدا هه‌یه هه‌ر له‌سه‌رده‌می بارزانیه‌وه ، ئه‌و ناکۆکیه‌ی نێوان به‌ڕێزی و مه‌لا بهختیارو ئه‌رسه‌لان بایزو هه‌ندێکی تر له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی بۆته قینێک و هیچ لایه‌کیان ناتوانن فه‌رامۆشی بکه‌ن ، له‌به‌ر ئه‌وه به بۆچوونی من ڕه‌نگه وایش نه‌بێت ، مه‌لا به‌ختیار سوودی له‌و خۆپیشاندانه وه‌رگرت و چه‌ند که‌سانێکی فڕیداوه‌ته ناو خۆپیشاندانه‌که تاوه‌کو زیاتر سه‌رگه‌رمی درووست بکه‌ن ، مه‌لا به‌ختیار بۆ دوو مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی نا یه‌که‌میان کوده‌تایه‌كی به‌ئه‌نجام گه‌یاند بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پارتی له شاری سلێمانی و ده‌ورو به‌ری ، دووه‌میشیان بۆ لێدانی شه‌خسیه‌تی کاك نه‌وشیروان ، هیوادارم ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وانه‌بێت که من باسی لیوه ده‌که‌م ، گرنگ میلله‌ت چی ده‌وێت ، ئه‌مه پرسیاره خه‌ڵك بۆ واده‌که‌ن ؟؟؟؟ وه‌ڵام و جاره‌سه‌ری ئه‌م داوایه زۆر ئاسانه به‌ڵام حکومه‌تی کوردستان نایکه‌ن بۆچی ؟ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره سه‌خته ، میلله‌ت ده‌یه‌وێت کاره‌بای هه‌بێت و خواردن هه‌رزان بێت ، میلله‌ت ده‌یه‌وێت که ده‌رچو له کۆلیژو دانشگاکان به‌ئامانجی خۆی بگات و نانی ماندووبونی خۆی بخوات ، خه‌ڵکانێك که لهداموودهزگاکان دامه‌زراوون به‌پله‌ی به‌رزو شایسته‌ی ئه‌و شوێنه نین لا ببرێن ، یاسا به ڕاستی یاسا بێت و ملکه‌چی حیزب نه‌بێت ، پێم وایه ئه‌م داواکاریانه زۆر ئاسایی چاك ده‌بن له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کوردتدا ئه‌گه‌ر کاری بۆ بکرێت ، به‌م هانگاوانه ده‌توانین ستراتیجیه‌ت و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌که‌مان بپاریزین ، هاوکات بێگومانتان ده‌که‌م ئه‌و خه‌ڵکه هێنده‌ی تر ده‌سوتێن بۆ ووڵاتیان و ته‌نهاو ته‌نها گوێرایه‌ڵی یاسا ده‌بن ، هیوادارم که جه‌نابی کاك مه‌سعود له‌م ڕستیانه بگات و به کۆمه‌ك کاری بۆ بکات ، چونکه ئمه هه‌رێمێکین سنورمان نییه ، به‌ته‌نها سوود له‌وه بکه‌نه‌وه خه‌ڵک ئاسوده بن وئامانجه‌کانمان به دیدێن
هوشیار جاف
که‌نه‌دا – ئۆتاوا
Jaff69@hotmail.com