داهاتوو له نیگادا ….. سیروان ره‌حیم
نه‌ك هه‌ر له ناوچه‌كه‌دا په‌سنی ده‌درا، به‌ڵكو له رۆژئاوایش وه‌كو سه‌رۆكێك پێناسه ده‌كرا كه ئارامی و جێگیریی به وه‌ڵاتێكی گه‌وره و هه‌ستیاری وه‌كو میسر به‌خشیوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵه‌مانیا و جێگری راوێژكاری وه‌ڵاته‌كه ڤێستهرڤێلله پێیوابوو، موباره‌ك سه‌رۆكێكه داهاتووی له نیگادا هه‌ڵگرتووه. به‌ڵام چۆن ئه‌و دیكتاتۆره داهاتووی له نیگادا هه‌ڵگرتبوو؟ ئایا ئه‌وه داهاتوو بینینه یان كوێربوونی ته‌واو، پیاوێك ئه‌و هه‌موو پاره خه‌یاڵییه به ناوی كۆمه‌كی خه‌ڵكی میسره‌وه له ئه‌مه‌ریكا، ئه‌وروپا و ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی وه‌ربگرێت و خه‌ڵكه‌كه‌یشی له هه‌ناوی ره‌شی برسێتی، تاسانی بێ كاریی و نادادپه‌روه‌ریدا گیرۆده بكات؟
ئایا ئه‌وه چ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌سه‌ر حیسابی سه‌ربه‌رزی خه‌ڵك و به چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌وان خۆی بكات به ملیاردێر؟
به چی ده‌چێت كه‌س له یارانی ئه‌و دیكتاتۆره شه‌رم نایانگرێت. دیكتاتۆرێك خۆی و پارته‌كه‌ی نیوسه‌ده له ژیانی خه‌ڵك وێران ده‌كه‌ن. جارێك به ناوی دوژمنایه‌تی كردنی ئیسرائیل و جارێكی تر به ناوی دیكه‌وه خه‌ڵك له خشته ده‌به‌ن. ئه‌نجامیش چ بوو؟ كۆكردنه‌وه‌ی 70 ملیار دۆلار، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی سوود له‌و سه‌رمایه گه‌ماره وه‌ربگرێت وك‌و گورگێكی گه‌ڕ بۆی ده‌رچوو.
له نێوان دیكتاتۆره‌كاندا زۆر خاڵی هاوبه‌ش هه‌یه، هه‌ندێ له‌و خاڵانه به ته‌واوی ده‌بن به هه‌وێنی پێكه‌نین و به‌زمی سه‌یر. له كن دیكتاتۆران له هه‌مووی سه‌رنجڕاكێشتر به‌ڵێنه‌كانی ئێواره‌ی ئاوابوونیانه. به‌ر له رۆژێك حوسنی موباره‌ك به‌ڵێنی (هه‌ندێ) چاكسازی دا. به‌ڵام شه‌پۆل و له‌ره‌ی ئه‌و هه‌موو پێڵاوه‌ی “گۆڕپانی ته‌حریر” نه‌ك هه‌ر وه‌ڵامێكی پێكه‌نین به‌خش بوو، به‌ڵكو بوو به داهێنان له مێژووی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دیكتاتۆردا. با موباره‌ك چه‌ند ملیاردی له بژێوی خه‌ڵك دزی بێت و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ر یه‌كی كردبێت، به‌ڵام ئه‌و ئێواره‌یه به شه‌كانه‌وه‌ی ئه‌و پێڵاوانه سه‌لمێندرا كه نرخی ئه‌و دیكتاتۆره خۆی چه‌نده.
ئه‌وه‌ی سهلێمندرا ئه‌وه‌یه خه‌ڵك داهاتوویان ده‌بینی، نه‌ك حوسنی موباره‌ك و سیاسه‌توانانی دۆستی. ئه‌و خه‌ڵكه داهاتوویان بینی و و ئایندهی روناكیان به خۆیان و وه‌ڵاته‌كه‌یان به‌خشی كه سه‌نگه‌ری “ته‌حریر”یان چۆڵ نه‌كرد تا ئازادی. ئه‌و خه‌ڵكه به راستی شایسته‌ی رێز و خۆشه‌ویستین.
با له خۆرهه‌ڵاته‌وه ئازادی و ئازایی هه‌ڵبێت، ئه‌و ده‌مه هه‌مووان ده‌زانن ئه‌و دیكتاتۆرانه چه‌ند نه‌زان و ترسنۆك بوونه.
ئه‌وه ده‌نگی پڕ له ریتمی ناسازه‌ی ده‌بیسترا و ده‌یگوت منم سه‌رۆك، ئه‌وه له سۆنگه‌ی بێده‌نگی گه‌له‌وه بوو، بێده‌نگی گه‌ل بوو وای كردبوو ئه‌و سه‌رۆك بێت. با گه‌ل كۆبێته‌وه و توڕه‌یی بكات به شه‌پۆل، ئه‌و ده‌مه سیاستوانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات، چاودێرانی دنیا ده‌زانن ئه‌م دیكتاتۆرانه چه‌ند بچوك و بێ وره‌ن. ئه‌وان هه‌رگیز خاوه‌نی هیچ ده‌نگێك نین، ئه‌وه بێده‌نگی گه‌له ده‌بێت به هۆی به‌رده‌وامی ئه‌وان. خۆ هه‌موومان حوسنی موبارهكمان بینی چۆن نوزه‌ی ده‌هات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ڕوات، بمێنێته‌وه و “خزمه‌ت!” به وه‌ڵات و به گه‌له‌كه‌ی بكات. به‌ڵام گه‌لی میسر له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه به‌و بڕیاره‌وه هاتبوونه سه‌ر شه‌قام و سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوه ده‌بێت بڕوات.
له‌م وه‌چه‌رخانه مێژووییه‌ی عه‌ره‌بدا، خاڵێكی دیكه‌ی گرنگ بۆ ئێمه‌ی كورد، دیمۆكرات بوونی ئه‌وانه. ئه‌گه‌ر عه‌ره‌ب بتوانن به‌م شێوه‌یه، به راپه‌ڕینی بێ شه‌ڕی وه‌ها رژێمه‌كانیان بهێننه سه‌ر چۆك، ئه‌و ده‌مه بۆ ئێمه‌یش ژیان له‌گه‌ڵ گه‌لێكی وه‌ها یان به ته‌نیشت گه‌لێكی وه‌هاوه ئه‌وه‌نده سه‌خت نابێت. با عه‌ره‌ب له كه‌شی دیموكراسی و دوور له‌م دیكتاتۆره دزێوانه بژین، ئه‌و ده‌مه ئێمه‌یش نرخه‌كه‌ی ده‌زانین و هه‌ستی پێده‌كه‌ین. مرۆڤی عه‌ره‌بی ئازاد و سه‌رهه‌ڵدێر بۆ ئێمه جۆره دڵنیاییه‌ك ده‌به‌خشێت. هه‌رچه‌نده ئه‌مه له عێراقی ئه‌مڕۆدا زۆر دژواره بچێته قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه ململانێی شیعه و سووننه كه‌س باوه‌ڕ ناكات بهێڵێت عه‌ره‌بی عێراق به هه‌ردوو پێكهاته‌یه‌وه برژێنه سه‌ر شه‌قام و له دژی ده‌سه‌ڵاتدارێكی عێراقی راپه‌ڕن. له عێراقدا ململانێی شیعه و سووننه پێناچێت به ئاسانی له ناو بچێت.
گرنگ ئه‌وه‌یه له ئێسته‌دا ناوچه‌كه به‌ره‌و ههڵتهكینی سیسته‌مه داڕزیوهكان باڵی گرتووه. به ته‌نها بۆ ئێمه مایه‌ی خۆشحاڵی نییه، بۆ سیاسهتوانهكانیش كارێكی باش و مزگێنی به‌خشه، به‌ڵكو ئێتر ئه‌و ناوچه‌یه وای لێ بێت سه‌رۆكه‌كان پاش ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌یان بتوانن دابنیشن و بیره‌وه‌ری خۆیان بنووسنه‌وه و له چاپی بده‌ن. بۆ نا؟ بۆ هه‌ر راوبندرێن یان ته‌رمه‌كانیان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیدا بهێندرێته ده‌رێ.
12.2.2011