
ناڕه‌زایه‌تی بۆ درووست بوو؟؟؟؟!!!!!
ماوه‌یه‌كی زۆره ناره‌زایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان به‌رانبه‌ر به لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات بوونی هه‌یه وله زۆر شوێن هه‌ستی پێده‌كرێت هه‌ر له بێده‌سه‌ڵاترین هاوڵاتی ئه‌م وڵاته وهه‌ندێ جاریش به‌رپرسه‌كانیش به هه‌مان شێوه ناڕازی بوونی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن لێره‌و له‌وێ كه‌گه‌نده‌ڵی بوونی هه‌یه له داموو ده‌زگا حزبی وحكومییه‌كانه وله گه‌ڵ ئه‌م دانپێدانانه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران وتوڕه بوونی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی كه حكومه‌ت ولایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان به پارتی ویه‌كیتیشه‌وه هیج هه‌نگاوێكیان نه‌هاوێشتووه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی وخزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان به گوێره‌ی پێویست .
ده‌سته‌به‌رنه‌كردنی مافه سه‌رتایه‌كانی ژیانی خه‌ڵكی كوردستان له ده‌ستپێكی ناره‌زایه‌تیه‌كانه ، میلله‌ت نه‌هامه‌تی زۆری دیوه ، هه‌موو حزب ولایه‌نكان قه‌رزاری خه‌ڵكی كوردستانن، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه قه‌رزه كۆنه‌كانی میلله‌تیان نه‌داوه‌ته كه چه‌ند قوربانیان له پێناو به دیهێنانی ئه‌م رۆژه داوه ، هه‌ر له كیمیاباران وئه‌نفال و رووخانی دیهاته‌كان وگرتن وڕاودوونان وزۆر زۆلمی تر هه‌موو ئه‌م ئازارانه‌ی چه‌شتووه له پێناو ئازادی كوردستان بستێكی ئه‌م ووڵاته نه‌ماوه خوێنی كوردی تیا نه‌ڕژابێت ، كچی كورد له وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌فڕۆشرا كه‌سێك نه‌بوو دۆستێك نه‌بوو داكۆكی له مافی كورد بكات دۆستمان نه‌بوو له شاخه‌كان زیاتر، ئه‌مئێستاش كه كوردستان له سایه‌ی ئه‌و رۆژه تاڵانه خاوه‌ن قه‌واره‌و پێگه‌ی خۆیه‌تی له ناوچه‌كه‌و جیهان ئه‌مرۆش كه خاوه‌ن ده‌ستكه‌وتین وهه‌موو دنیا چاوی له‌م ئه‌زمونه‌یه، ناكرێت ئیتر ماندوو بوونی خه‌ڵكی كوردستان وقوربانیه‌كانی له بیر بكرێت وپیرۆزیه‌كانی بكرێته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری چه‌ند كه‌سێك وماندوو بوون وقوربانیدانی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی راست وچه‌ب هێڵی به‌سه‌ردا بێنین وبیسڕینه‌وه.
گوێدان به داواكانی خه‌ڵك وئیشكردن بۆ به‌دیهێنانی خواستی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێت به كرده‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وئیداری بسه‌ڵمێنرێت وڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت ، ناكرێت داواكاریه‌كانی خه‌ڵك به به‌لێن وقسه‌ی بریقه‌دار به‌ڕێ بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر ئێستاش به‌ڕێ كرا سبه‌ینی جارێكی تر میلله‌ت دێت وده‌رگات پێده‌گرێت ئه‌و كاته روو زه‌ردیه تۆ به‌لێنت دابێت تاكو مه‌رامی خۆت به‌دیبێنیت وهیچ خزمه‌تێكت پێشكه‌ش به‌و میلله‌ته نه‌كردبێت .
ئینجا داواكاری خه‌ڵك به‌شێكی گرنگی به‌رنامه‌ی لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵاته كه له كاتی پڕوپاكه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن باسی لێوه‌ده‌كرا وبه‌ڵینیان ده‌دا كه متمانه‌ی خه‌ڵك به ده‌ست بهێنن به باشترین شێوه خزمه‌ت بكه‌ن هه‌ر له چاككردنی كاره‌با وئاوو پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وئاوه‌دانكردنه‌وه ونه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وشه‌فافیه‌ت له ئیشوكاره‌كانی حكومه‌ت وئاشكراكردنی داهات وچونێتی خه‌رجكردنی وهتد.. هه‌موو ئه‌مانه به‌شێك بوون له كارنامه‌یان .
چاكسازی ونویبوونه‌وه‌و گۆڕان ئه‌مانه سێ ده‌سته‌واژه‌ن كه حزبه‌كان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن وكردوویانه به دروشم ، هه‌موویان ده‌ركیان به‌وه كردووه كه میلله‌ت ئه‌و شتانه‌ی ده‌وێ ، چاكسازی بكه‌ن له‌كاری به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ، ئاشكراكردنی داهات وشێوازی خه‌رجكردنی كه به شیوه‌یه‌كی شه‌فاف بێت دوور بێت له په‌رده پۆشی وتاریكی.
تازه‌گه‌رێتی ونووێبوونه‌وه له نه‌هج وئایدیا وڕه‌فتار به‌شێوه‌یه‌ك له گه‌ڵ پێشهاته‌كانی ئه‌مرۆی جیهان وساحه‌ی سیاسی هه‌ریم بگونجێت وله ئاست خواستی خه‌ڵكی كوردستاندا بێت.
گۆڕانی بنچینه‌ی بكرێت له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له هه‌ر سێ لایه‌نی سیاسی ، ئابووری ، كۆمه‌ڵایه‌ت.
ئاشكرا كردنی سیاسه‌تی مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی دونیا و وڵاتانی ئه‌قلیمی به‌شَیوه‌یه‌ك كه سنوورداری بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانی حزب وڵاتان دیاری بكرێت وڕێگا نه‌درێت حزب رۆڵی حكومه‌ت ببینیت له مامه‌ڵه‌كانیدا له گه‌ڵ وڵاتان. وسیاسه‌تێكی ڕوون ئاشكرا به‌رانبه‌ر به ناوچه دابڕاوه‌كانی هه‌رێم وهه‌وڵدان بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندو بڕیارانه‌ی كه تایبه‌تن به‌و ناوچانه و یه‌كلایكردنه‌وه‌یان.
وئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته بۆی وێڵه وهه‌وڵی بۆ ده‌دات وله هه‌مان كاتیش‌دا بۆته جێگای باس وململانێ گۆڕانه ، ئه‌م شێوازه حوكمڕانیه‌ی ئێره كه‌لتورێكی ساڵانی كۆنی پێوه‌دیاره هه‌ر له شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت وگه‌وره‌و بچوكی ده‌سه‌ڵات وڕوانینی ده‌سه‌ڵات بۆ بێ ده‌سه‌ڵات وخه‌ڵكی وڵات.
ئێستا ئه‌وه‌ی ئه‌وان ووتویانه میلله‌تیش هه‌مان شت ده‌ڵێته‌وه ، هه‌موو داواكاریه‌كان به‌شێكه له درووشمه‌كانیان ، له به‌رنامه‌یان بووه وشتێكی نامۆ و تازه نیه با بێن له سه‌ر كاغه‌زه‌وه بیكه‌ن به كار وئیش بۆ جێبه‌جێكردنی بكه‌ن .
وئه‌گه‌ر پێشیان ناخۆشه لایه‌نه‌كانی نێو ئۆپۆزسیۆن ڕۆڵی پارێزه‌ر ببینن له داواكانی خه‌ڵكی كوردستان با حكومه‌ت وده‌سه‌ڵات كه‌لێن له خزمه‌تكوزاری وبۆشای له به‌ڕێوه‌بردنی جاك دروستنه‌كات وهه‌وڵبدات پێش ئه‌وه‌ی كه‌مووكوڕیه‌كان له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه باس بكرێت وداكۆكی له مافی خه‌ڵك بكه‌ن بێن ئه‌وان (ده‌سه‌ڵات)لایه‌نه خراپه‌كان ببینن وچاكی بكه‌نه‌وه ، باوه‌شیان بۆ مییلله‌ت واڵاكه‌ن ، ده‌رگاكانیان بخه‌نه سه‌ر پشت چونكه به‌رپرسانیش كوڕی ئه‌م میلله‌ته‌ن ورۆژانێك ده‌ربه‌ده‌ری ونه‌هامه‌تیان بینیووه ناكرێت ئه‌مرۆ ئه‌و ڕۆژانه‌یان بیر بباته‌وه، با به هه‌موومانه‌وه وڵات ئاوه‌دان بكه‌ینه‌وه نه‌ك وێرانی بكه‌ین چونكه ئه‌م ململانێیه كه درووست بووه له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كانی گۆڕه‌پانی كوردستان خه‌ڵكی بێ ئومێد كردووه ئه‌وه‌تا جاریكی تر بۆنی باروتیان به ملی خڵكدا كرد ، خوێنی ناحه‌ق ڕژا با به هه‌موو لایه‌ك به‌دوای هۆكاره‌كانیدا بگه‌ڕێین زوو چاره‌ی بۆ بدۆزینه‌وه نه‌یه‌ڵین له‌وه زیاتر بارودۆخه‌كه تێكبچێت چونكه له‌ماڵی كورد شین واوه‌یلاو سینگ كووتانه ، وله‌ماڵی ناحه‌ز ودوژمنانمان قاقای پێكه‌نین وشایلۆغانه…….
mariwanbarznji@hotmail.com
مه‌ریوان به‌رزنجی