له ده‌نوکی داڵه‌وه بۆ یاکهریمی قومری
گه‌وهه‌ری دیموکراتی چییه؟!!!، زۆر نه‌چینه ناو تیۆری وشک و بفه‌لسه‌فێنن، گه‌وهه‌ری دیموکراتی حکومڕانی میلله‌ته، مانای میلله‌ت له رێگای نوێنه‌ره‌کانی ته‌عبیر له خواست و داخوازی میلله‌ت ده‌که‌ن و ئیشوکاری میلله‌ت به‌ڕێوده‌به‌ن( که ده‌سه‌ڵاتی میلله‌ت به ئه‌مانه‌ت درواته ده‌ست نوێنه‌رانی). به گوێره‌ی هه‌موو ده‌ستور و عورفێکی ئه‌خڵاقی و ویژدانی ئه‌و نوێنه‌راتییه له‌سه‌ر بنه‌مای متمانه‌یه.
سه‌رۆکی پارتی که ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێمه، رۆژی 27- 2 به‌یان یا وتارێکی به ناوی – وه‌ڵام نامه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه، سه‌باره‌ت به رووداوه‌کانی ئه‌م داییهی هه‌ندێک ناچه‌ی هه‌رێمی کوردستان– ، پاش خوێنده‌نه‌وه‌ی له لایه‌ن هاوڵاتیان و بریندارکردنی هه‌ست و رۆحی هاوڵاتیان جارێکی تر دهسکاریکرا و نوسخه‌ی دووه‌می بڵاوکرایه‌وه. لێره‌دا په‌ڕه‌گرافێکی هه‌ردوو نوسخه‌که ده‌خرێته ڕوو که له سایتی رۆژنامه‌ی خه‌باتی ئۆرگانی پارتی وه‌رگیراوه نه‌ک له رۆژنامه‌ی ئازاد و ئه‌هلی.
نوسخه‌ی یه‌که‌م
((( هه‌ر بۆیه‌ش، په‌یامی من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که کوردستانیان خۆش ده‌وێت ئه‌مه‌یه: ته‌نیا ئه‌وانه‌ی پشگیری له ئاشتی ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ منن. هه‌رکه‌سێک ده‌یه‌وێت کاری توندوتیژی بکات یان مافی که‌سانی دیکه پێشێل ده‌کات له کوردستاندا جێی نابێته‌وه. ))))
نوسخه‌ی دووه‌م
((( هه‌ربۆیه‌ش، پێویسته هه‌موومان پێکه‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵگا هاوده‌نگ بین و دژی کرده‌وه‌ی که‌مینه‌یه‌کی رادیکهڵ بین. ئه‌وانه‌ی که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپیشانده‌رانی ئارام هیچ شوێنێکیان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا نییه. ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت که‌ناڵه میدیاییه‌کان بسوتێنن یان هیرش بکه‌نه سه‌ر هاوڵاتیان که تێڕوانینێکی جیاوازیان هه‌یه یان موڵک و باره‌گای حزبێک بروخێنن یان پۆلیسێک بکوژن له کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکراتیدا جێیان نابێته‌وه که له لایه‌ن یاساوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. )))
ئه‌وه‌ی شایانی باس بێت، نوسخه‌ی دووه‌می کراوه به عه‌ره‌بی، که دیاره بۆ خوێنه‌ری تری وه‌ک بێگانه و ئێراقی کراوه و له سایتی پوکمێدیای یه‌کێتیش بڵاوکراوه‌ته‌وه. که ده‌قه‌که‌ی هاوچووتکراوه له‌گه‌ڵ ئێراقی نۆی دیموکراتی که ئه‌مریکا ده‌یه‌وێت دروستی بکات و ئاشتی و ئاشتی که (حیلفی ئه‌تڵه‌سی- ناتۆ ) مه‌دالیای پێدا تا ناچاری بکات ئاشتی ئێراق رابگرێت. بڵاوکردنه‌وه‌ی نوسخه عه‌ره‌بیه‌که‌ش هاوچووته له‌گه‌ڵ به‌یانه‌که‌ی سه‌رۆکی ئێراق جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌باره‌ت به هه‌مان باس‌وخواس که مانای ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیان هه‌بووه.
گه‌ر یه‌کێک توانای ( تێکست شیکردنه‌وه‌ی هه‌بێت ) له‌و دوو نوسخه‌ی به‌یانه زۆر شتی بۆ ده‌رده‌که‌وێت. په‌شیمانی له ته‌عبیری یه‌که‌م و گۆڕینی بۆ شێوه‌یه‌کی تر، جێگاکۆڕێکی وشه‌ی کوردستان به کۆمه‌ڵگا، ئیشارهتکردن به کۆمه‌ڵێکی رادیکهڵ، وه‌هه‌روها ئیدانه‌کردنی باره‌گای حیزبه‌کان له لایه‌ن حیزبه‌که‌ی خۆی بێ ئه‌وه‌ی ناویان به‌رێت!!!، دیسان جارێکی تر هه‌مان ته‌عبیری یه‌که‌م به شێوه‌یه‌کی تر دووباره ده‌کاته‌وه . بێگومان شتێکی سه‌یره یه‌کێک بیه‌وێت خۆی بکات به سه‌رۆکی میلله‌تێک و هه‌ڵوێست و روانینێکی جێگیری نه‌بێت و ڕاڕابێت که نه‌زانێت چی ده‌کات و چی ده‌وێت. ئه‌مه‌ش پیشانی ده‌دات که ئێمه هه‌رچی بین هه‌ر ئینسانین و هه‌ڵه ده‌که‌ین و که‌س له که‌س زیاتر نییه.
ئه‌وه‌ی سه‌رنج رابکێشیت ئه‌وه‌یه، که دوا دێڕی نوسخه‌ی یه‌کم به‌مه ده‌ست پێده‌کات: ئه‌مه‌یه گه‌وهه‌ری دیموکراسی. جا مامۆستا هه‌ژار موکریانی له شهرفنامهکهی ده‌بێژێت من زۆری نامه‌کانی بارزانیم نووسیوته‌وه که ده‌ینارد، مه‌گه‌ر خوا بزانێت کێ ئه‌م دوو وتاره‌ی بۆ نووسیووه‌ته‌وه و تووشی ئه‌و به‌زمه‌ی ده‌کات!!. باوه‌ڕ ناکه‌م حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن بێت چونکه له کوردستان نییه و ئه‌و ته‌نها ساتیری ره‌خنه‌ئامێز ده‌نووسێت.
رزگار حه‌سه‌ن له – سوید- ه‌وه