
بونیاد/هاپیتوس/ پرۆسیسه‌كردن لای پیێر بۆردیۆ
“مرۆڤ به ئازادی له دایك نابێ، به‌ڵكو ده‌توانێ ئازاد بێ”
(سپینۆزا)
عه‌بدولموته‌ڵیب عه‌بدوڵڵا
بێگومان زمان له كۆیی په‌یوه‌ندییه جیاوازه‌كانیدا زۆربه‌ی جاران به‌كارهێنه‌رانی دووچاری جۆرێك له دووباره‌كردنه‌وه و گواستنه‌وه ده‌كات، هه‌ندێجار ئه‌و بنبه‌ستبوون و گواستنه‌وه‌یه له‌ڕێگه‌ی پلان و رێتم و به‌رجه‌سته‌كردنی نیازی دیاریكراو، یان خه‌فه‌كردن و چه‌پاندنی جیاوازه‌وه كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری به‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌ربڕینی زماندا ده‌هێنێت، به‌و مانایه زمان به‌وه ده‌ناسرێت، كه ئێمه ناچار به گوتنی ده‌كه‌ین، بۆیه (سارته‌ر) زمان وه‌ك وه‌سیله‌یه‌ك بۆ ئیلتیزامبوون ده‌خاته روو. كه‌واته زمان وه‌ك به‌ها، ئایدیۆلۆژیه‌تێكی هه‌ژمووندار پێكدێنێ و مرۆڤ والێده‌كات له‌لایه‌ك به‌دوای بكه‌وێت و له‌لایه‌كی دیكه‌ش له دووتوێیدا دابخرێت.
(پیێر بۆردیۆ 1930_2002) زمان ته‌نها وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ په‌یوه‌ندیكردن سه‌یر ناكات، به‌ڵكو وه‌ك میكانیزمێك بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن، قسه‌ی لێده‌كات. به‌و مانایه‌ش به‌كارهێنانه‌كانی زمان به‌هۆی جێكه‌وته‌ی زمان له‌نێو په‌یوه‌ندییه جیاوازه‌كانه‌وه دیاری ده‌كرێن.
(1)
تیۆری پرۆسیسه‌كردن(practice) له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌رزش بۆ كارای كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌ڵده‌گرێته‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و ئهرزشهش راسته‌وخۆ وه‌ك په‌رچه‌كردارێك له‌به‌رانبه‌ر تیۆری بونیادگه‌ریدا وه‌ستاوه، چونكه بونیادگه‌ری خود وه‌ك به‌رهه‌می بیركردنه‌وه‌یه‌كی رووت سه‌یر ده‌كات، نه‌ك وه‌ك ده‌ربڕی واقیع. هه‌ر له‌وێشه‌وه بونیادگه‌ری بونیاد به هێزی بڕیارده‌ر داده‌نێت و مرۆڤ پشتگوێ ده‌خات و ملكه‌چی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات و وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌و بونیاده ته‌ماشای ده‌كات، به مانایه‌كی دیكه هه‌موو هه‌وڵدانێكیان بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسوكه‌وتی تاكه‌كان له‌به‌ر رۆشنایی بونیاده ده‌ره‌كییه‌كان راڤه بكه‌نه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بونیاد بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی كار بكات و بتوانێ ته‌جاوزی ئیراده و رۆحی تاك بكات.
چه‌مكی پرۆسیسه‌كردن لای بۆردیۆ جه‌خت له په‌یوه‌ندی تاكی كارا به بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌كات، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بونیاده‌وه خۆی ده‌بینێته‌وه، كه تاكی كارا پێیهه‌ڵده‌ستێت. له‌لایه‌كی دیكه‌ش بۆردیۆ هه‌رگیز توانای تاكی كارا له گۆڕین و گواستنه‌وه به‌دوور نابینێ، به‌ڵام پێیوایه گۆڕان پێویستییه‌كی زۆری به مه‌رجی بونیاده‌وه هه‌یه. واته سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه تاك له به‌رهه‌می بونیادی ناوبراودا كاران، به‌ڵام ده‌شێ ئه‌و خوده (واته خودی كارا) هه‌م له كه‌لتوری فه‌لسه‌فه‌ی ئاگایی (باو) دوور بكه‌وێته‌وه و هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندی بونیادیش دابێت (واته له به‌رژه‌وه‌ندی بونیادێكی دیكه‌ی به‌رهه‌مهێنراودا بێت) هه‌ر بۆیه بۆردیۆ پرۆسیسه‌كردنی تاكی كارا له به‌رهه‌مهێنانی بونیاد له‌نێو كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هه‌ند هه‌ڵده‌گرێت و پێیوایه ئه‌وه تاكه كاراكانن كه به‌رده‌وام بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه و درووستی ده‌كه‌ن و ده‌یگۆڕن.
به‌مجۆره كرده‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی بونیاد، لهبهرههمهێنانهوهیهكی میكانیكانه دوور ده‌كه‌وێته‌وه و زێتر ده‌كه‌وێته سه‌ر هاوكاریكردنی تاكه كاره‌كان، ئه‌و تاكه كارایانه‌ی كه بونیادی به‌رهه‌مهێنانه‌وه له فۆڕمی (هاپیتوس Habitu)دا ده‌بینن. به‌و مانایه هاپیتوس سیستمێكه تاكه‌كان له رێگه‌یه‌وه هه‌م له جیهانی ده‌ره‌وه ده‌گه‌ن، هه‌م هه‌ڵیده‌سه‌نگێنن. لای بۆردیۆ واقیعی ژیانی كۆمه‌ڵگه دوو ئاستی هه‌یه، یان دوو بوون ده‌ژی: یه‌كه‌میان كایه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن، كه ده‌كه‌ونه ده‌ره‌وه‌ی تاكه‌كانه‌وه و بونیادی سه‌ره‌به‌خۆی خۆیانیان هه‌یه. ئاستی دووه‌م بریتییه له واقیعی كۆمه‌ڵگه له ژیانی تاكه‌كاندا به‌و شێوه‌یه‌ش هاپیتوش له‌یه‌ك كاتدا بوونی واقیعی كۆمه‌ڵگه و كایهكانه له جه‌سته‌ی تاكدا.
كه‌واته بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ك هه‌ر فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵكو ئه‌و كایه (Field) كۆمهڵایهتییهش داگیر ده‌كات كهپرۆسیسهكانی خۆی تێدا ده‌نوێنێ، ئه‌وه‌ش لای بۆردیۆ به‌و شێوه ده‌خرێته روو: پرۆسیسه‌كردن =(هاپیتوس_سه‌رمایه) +كایه، به‌مجۆره په‌یوه‌ندی دیالۆگئامێزی نێوان بونیاد و پرۆسیسه‌كردن به‌رجه‌سته ده‌بێت، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ڕێگه‌ی هاپیتوسی بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ئه‌نجام ده‌گات:
بونیاد هاپیتوس
پرۆسیسه‌كردن
هه‌مه‌ڕه‌نگی ئه‌و پرۆسیسهكردنهش به هه‌مه‌ڕه‌نگی بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌مه‌ڕه‌نگی بونیادی عه‌قڵی هاپیتوسهوه به‌نده. هه‌ڵبه‌ته له كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كاندا ئه‌و هه‌مه‌ڕه‌نگییه كه‌متر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و زێتر هاوگونجان قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كات، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه‌كان هه‌مه‌ڕه‌نگی زێتر ده‌بینرێت.
(2)
كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ لای بۆردیۆ له چه‌ندین كایه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ (سیاسی، ئابوری، رۆشنبیریی، په‌روه‌رده‌یی، ئه‌كادیمی…) پێكهاتووه، كۆی ئه‌و كایه سنوردار و بێ سنوورانه، یان سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆیانه سه‌ر به یاسا و شێواز و گه‌مه‌ی تایبه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی بابه‌تیانه‌ی خۆیانن. هه‌ر یه‌ك له‌و كایه جۆراوجۆرانه بكه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، ئه‌و بكهرانهش سرووشتی كاره‌كانیان به‌پێی كایه‌كان ده‌گۆڕێت، وه‌ك چۆن هه‌ندێجاران تێكه‌ڵ به‌یه‌كتریش ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌مكی كایه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه چه‌مكی جیاوازییه و ئه‌و چه‌مكه‌ش له‌ڕێگه‌ی چه‌مكی ستراتیژییهتهوه (Strategy ) زێتر به‌رجه‌سته ده‌بێت. به‌و مانایه‌ش بۆردیۆ ده‌یه‌وێ بڵێت پرۆسیسه‌كردنی بكه‌ره كاراكان ناكه‌وێته به‌رانبه‌ر یاسای دیاریكراو و سه‌پێنراوه‌وه، به‌ڵكو به پلان و ستراتیژییهتهوه به‌نده. واته پلان و ستراتیژییه‌ت نه به ئاڕاسته‌كردنه‌وه به‌نده، نه به شێوه میكانیكییهكانهوه… ستراتیژییه‌ت له‌لایه‌ن بكهرهكانهوه ئاڕاسته‌كردنێكی بێ مه‌به‌ستانه و بێ هۆ له‌خۆ ده‌گرێت.
بۆردیۆ ستراتیژییه‌ت له دوو شێوازدا ده‌بینێ: ستراتیژییه‌تی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه و ستراتیژییه‌تی گوازتنه‌وه. یه‌كه‌میان ئامانجی پارێزگاریكردنی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و باشكردنییهتی، پشت به قه‌باره‌ی سه‌رمایه و حاڵه‌تی میكانیزمی دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه ده‌به‌ستێت: وه‌ك یاساكانی بۆماوه، بازاڕی كاركردن، سیستمی فێركردن.. حاڵه‌تی ئه‌و میكانیزمه‌ش به حاڵه‌تی په‌یوه‌ندی هێز، له‌نێوان چینه‌كانه‌وه ده‌لكێ. به‌ڵام ره‌هه‌ندی دووه‌می ستراتیژییه‌ت لێپرسراوی بزاڤه ناوه‌كییه‌كانی فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تییه، له‌وانه‌ش: دووباره گواستنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی ئابوری بۆ سه‌رمایه‌ی فێركردن (سه‌رمایه‌ی فێركردن كۆی ئه‌و ساڵانه ده‌گرێته‌وه كه فێركار له سیستمی فێركردندا به‌سه‌ری ده‌بات، ئه‌وه‌ش به‌ره به‌ره له قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی دیكه زیاد ده‌بێت) گواستنه‌وه‌ی ناوبراو كردارێكه زێتر ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بۆ پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه جیاكارهكانیان بایه‌خی پێده‌ده‌ن جا چ به‌شێوه ره‌واكه‌ی یان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆری ناڕه‌وا. مه‌به‌ستی بۆردیۆ له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ر ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری نییه، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفره‌وانتر له‌و چه‌مكه ده‌ڕوانێ و ده‌یخاته دووتوێی به‌رژه‌وه‌ندی ره‌مزی و قازانكردنی ره‌مزییه‌وه.
(3)
هه‌موو كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندی به بارودۆخه‌كانی ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ش به كایه‌كانی فه‌زا ده‌چوێنێ، بۆیه كۆمه‌ڵگه به زاراوه‌ی فه‌زای كۆمه‌ڵایه‌تی ناو ده‌نێ، بارودۆخی رێژه‌یی له‌نێو ئه‌و فه‌زایه‌دا ده‌بێته دیاریكه‌ری ناسنامه‌ی بكه‌ر و كۆمه‌ڵی كۆمه‌ڵایه‌تییه جۆراوجۆره‌كانه‌وه. كه‌واته زاراوه‌ی كایه لای بۆردیۆ ده‌كه‌وێته سه‌ر حاڵه‌تی ململانێی نێوان دوو بكه‌ری كارای نایه‌كسان له هێز به‌سه‌ر سه‌رمایه‌دا، جا ئه‌و سه‌رمایه‌یه هه‌ر جۆرێك بێت، بۆیه كۆمه‌ڵگه له په‌یوه‌ندی هێزدا ده‌بینێته‌وه هێزێك كه ده‌كه‌وێته نێوان چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه، ململانێ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هێزه‌ش له‌پێناو جیاكاری ئابوری و رۆشنبیریی زاراوه‌ی كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتیه، ئه‌و كایه گشتییانه‌ش به‌ره‌و كایه‌ی فه‌رعی دابه‌ش ده‌بن، وه‌ك كایه‌ی فێركردن، ئابوری، كایه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆشنبیریی، كایه‌ی ئایین…
بۆردیۆ سێ قۆناغ بۆ شیكردنه‌وه‌ی كایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته روو: یه‌كه‌م، پێویسته ئاستی كایه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندی به كایه‌ی بڕیارده‌ر، كه كایه‌ی سیاسییه ده‌ستنیشان بكه‌ین، چونكه ئه‌و كاره روونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كایه‌یه چ مانا و بایه‌خێكی له به‌رانبه‌ر كایه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه. دووه‌م، پێویسته له‌پاش ئه‌وه وێنه‌یه‌كمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بابه‌تییه‌كانی نێوان پێگه جیاوازه‌كان له‌به‌ر چاو بێت، كه له كایه‌یه‌كدا هه‌ن. واته پێویسته بزانین شه‌ڕه ره‌مزییه‌كانی ناو كایه‌كه له‌سه‌ر چین. سێیه‌م، ده‌بێت له هاپیتوسی بكه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بكۆڵینه‌وه. واته پێویسته بزانین چ هه‌ڵوێستێك له ناو كایه‌كه‌دا بڕیارده‌ره و توانای ده‌ستنیشانكردنی جۆره‌كانی سه‌رمایه‌ی ناو كایه‌كه‌ی هه‌یه.
(4)
هه‌ڵبه‌ته تێڕوانینی بۆردیۆ بۆ سه‌رمایه (Cabital) زۆر به‌رفره‌وانتره له‌وه‌ی كه له ئابوریناسی ماركسیدا ده‌بینرێت، چونكه چه‌مكی سه‌رمایه وه‌ك به‌دیهێنه‌ری په‌یوه‌ندی و ئاڵوێری و سه‌ودا ته‌ماشا ده‌كات، ئه‌و تێروانینه‌ی بۆردیۆ بۆ سه‌رمایه بۆ تێگه‌یشتن له دنیای كۆمه‌ڵایه‌تی زۆر به سوودتر ده‌كه‌وێته‌وه. بۆردیۆ پێیوایه هه‌موو ئه‌و هێزه‌ی كه وه‌ك میكانیزم له پرۆسه‌ی ململانێی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌كار ده‌هێنرێت بۆ سه‌رمایه ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه چه‌مكی سه‌رمایه هه‌موو جۆره خاوهندارییهك له‌خۆ ده‌گرێت، كه بكه‌ره‌كان پرۆسیسه‌ی ده‌كه‌ن. بۆردیۆ جگه له سه‌رمایه‌ی ئابوری قسه له‌سه‌ر شێوه‌ی جۆراوجۆری سه‌رمایه ده‌كات له‌وانه‌ش سه‌رمایه‌ی رۆشنبیریی، ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ش دابه‌شی دوو جۆر ده‌كات، یه‌كێكیان بۆماوه‌یه و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه تاك له‌میانی گه‌شه‌كردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت، وه‌ك ره‌گه‌زه‌كانی بونیادی عه‌قڵی و ده‌سته‌واژه‌ی زمانه‌وانی. ئه‌ویدیكه‌شیان وه‌رگیراوه و هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه، كه تاك له‌ڕێگه‌ی توانا و به‌ها و فێربوونه‌وه به‌ده‌ستی ده‌هێنێت.
هه‌ڵبه‌ته بۆردیۆ پێمانده‌ڵێت چۆن سه‌یری سه‌رمایه‌ی ئابوری ده‌كه‌ین، به هه‌مان شێوه‌ش سه‌یری سه‌رمایه‌ی رۆشنبیریی بكه‌ین، به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به كهڵهكردنهوه هه‌یه. به‌و مانایه‌ش ده‌یه‌وێ بڵێ سیستمی ئابوری له‌پشت سه‌رمایه‌ی رۆشنبیرییه‌وه‌یه. به‌ڵام سه‌رمایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆی به‌یه‌كه‌وه به‌ندبوون و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ره‌كان له‌خۆده‌گرێت. ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌رانبه‌رانه‌ی تاك به ئهوانیدیكهوه بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی كه به‌هۆی سه‌رمایه‌ی گشتییه‌وه پشتیوانی له تاكه‌كان ده‌كات، بنه‌مای ئه‌و ره‌وایه‌تی و پشتیوانییه‌ش بۆ بیروباوه‌ڕ و بڕوابوون ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له‌و باره‌دا هه‌موو جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان و جیاوازییه‌كانی دیكه‌ش وه‌ك سه‌رمایه‌ی ره‌مزی ته‌ماشا ده‌كرێت و مافی جیاكاری خۆی له په‌یوه‌ندی و بڕوابوون ده‌خه‌مڵێنێ. به‌ڵام سه‌رمایه‌ی سیاسی، كه وه‌ك یه‌كێك له سه‌رمایه ره‌مزییه‌كان ته‌ماشا ده‌كرێت، جگه له سه‌رمایه‌ی ئابوری، كۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیریی شتێكی دیكه نییه، واته ئه‌و جۆره سه‌رمایه‌یه به‌پێی شێوازیكی تایبه‌تی وه‌رگرتن به فه‌رمی ده‌ناسرێت و دانی پێداده‌نرێت. به مانایه‌كی دیكه هه‌ر جۆرێكی سه‌رمایه‌ی ئابوری و رۆشنبیریی و كۆمه‌ڵایه‌تی به پله‌ی جیاواز وه‌كو سه‌رمایه‌ی ره‌مزیش به‌رجه‌سته ده‌بن. بایه‌خی سه‌رمایه‌ی ره‌مزی له شیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دا جوانتر ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌كان:
– بوردیو،بییر، أسباب عملیه، ت: أنور مغیپ، گرابلس: الدار الجماهیریه للگبع والنشر، 1966. ص: 202 – 203. هه‌ڵبه‌ته چه‌مكی هاپیتوس له‌لایه‌ن بۆردیۆ دانه‌هێنراوه به‌ڵكو بهرفرهوانكراوه، چونكه ئه‌و چه‌مكه له كاره‌كانی ئه‌رستۆ، نۆربێرت ئه‌لیاس Norbert Elias ، ماكس فیبێر، ئه‌دمۆند هۆسره‌ل Edmund Husserl.
– بڕوانه:پییه‌ر بۆردیۆ و كۆمه‌ڵناسی فه‌لسه‌فی، رێبوار سیوه‌یلی، ده‌زگای توێژینه‌وه و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی، چ 2010 هه‌ولێر ل67.
– بۆردیۆ پێیوایه هه‌موو جۆرێك له سه‌رمایه ده‌بێته شوێنی ململانێی له كایه‌كه‌ی خۆیدا.
– بوردیو، بییر ، أسباب عملیه، مرجع سابق ، ص: 176
– پییه‌ر بۆردیۆ و كۆمه‌ڵناسی فه‌لسه‌فی، ه.س.پ. ل60-61.
– أنصار، بیار، العلوم الاجتماعیه المعاصره، ت: نخله فریفر، گ1، بیروت: المركز الپقافی العربی، 1992. ص: 97.
– بوردیو، بییر، الرمز والسلگه، ت: عبد السلام بنعبد العالی، گ2، الدار البیچا‌و: دار توبقال، 1990. ص: 76.
[.