
مه‌لاو مه‌یدانی ئازادی، کوجا مه‌رحه‌با! …ڕه‌عد سه‌لیم
راپەرين و هاتنەسەرشەقامی لاوان و ئازاديخوازانی خەڵکی کوردستان ، کۆبونەوەی جەماوەری خەڵکی سليمانی لە مەيدانی ئازادی لە دژی دەسته‌ڵاتی حزبە مليشيايەکانی کوردستانه. ئه‌م راپه‌ڕین و خەباته‌ش لە دژی برسيەتی، بێ‌کاری، هەژاری، گه‌نده‌ڵی و نەبوونی ئازادیه، به‌ڵام لايەن و رەوتە ئيسلاميەکانی کوردستان هەوڵ دەدەن خۆيان بخزێننە ناو نارەزايەتيەکانی خەڵک و سيمای ئيسلامی بوونی خۆیان بدەن لە خۆپيشاندانەکانی خه‌ڵکی کوردستان .
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەم رەوتانە هەندێ لەلاينگران و مەلاکانی رێکخستنەکانی خويان لە مزگەوتەکانی شارەوە ناردە ناو مەيدانی ئازادیەوە بۆ ئەوەی نەريتی ” الاخون مسلمين” ی مصر بکەن بە سيمای راپەرينەکە، نوێژی نيوەڕو و هەينی خۆيان بەرە و مەيدانەکە برد. مەلاکان ولايەنگرانی ئەم رەوتانە لەسەرەتادا هەوڵی زۆريان دا بەڵام بۆيان نەچووە سەر وەبەرورووی خوپشاندەران بوونەوە و رێگەيان لێ گيرا. بەلام پاشان لەلايەک بەهۆی هينانی ژمارەيەکی زۆر لەلايەنگرانی خۆيان بۆ ناو مەيدانەکە، لەلايەکی ترەوە بەهۆی بوونی هەندێک له رۆشنبيرانی هه‌لپه‌رست لەناو مەيدانکەدا ئەم رەوتانە توانيان که‌رنڤاڵی نوێژی هەينی لە مەيدانەکەدا بکەن ، وە رێگه بە مەلا کۆنەپەرسته‌کان درا تاکو لەرێگای نارەزايەتی خەڵکەوە تهبليغ بۆ نوێژ و بيروباوەری کۆنەپەرستانه‌ی خۆيان بکەن .
ئەم رەوتانە دەزانن بازاريان لە مزگەوتەکاندا نەماوە ، دەيانەوەی مەيدانی ئازادی ، مەيدانی کۆبونەوەی لاوانی ناڕازی بکەنه شيونی نوێژی خۆيان و دوکانی سياسی و فکری خۆيانی لێبکەنەوە.
خەڵکی کوردستان باش دەزانن لاوانی کوردستان بەتايبەتی لاوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری، لاوانی چاوکراوەن بە لاوانی ئەنترنيت و فه‌يس بوک ناسراون، به‌گشتی لاوانی مودێرن و ئازادیخوازن، دوورن لە فکری خورفات و کۆنەپرەستانەوە. هەوڵی ئيسلاميزەکردنی راپەرينی لاوان و ئازاديخوازانی کوردستان تەنیا چەواشەکردن و هەوڵيکی بێهودە نەبێت هيچی تر نييه.
ئەم رەوتانە هيچ کاتێک لەريزی خەڵکی راپريو و ناڕازی دا نەبوون و نين . ئەمانە ياری سياسی دەکەن و بەدوای پشکی سياسی و دەستکەوتی زياتروهن لە دەستەلاتدا ، ئەمانە تاکو ئێستاش بەشێکن لەدەسته‌لات به واتایه‌کی تر به‌شداری ئه‌و نه‌هامه‌تییه‌ن که ده‌سته‌ڵاتی مافایای کوردی به ناوی حکومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانی‌دا هێناوه، بەشێکی پارەی بودجەی خەڵکی کوردستانيان ده‌کرێت به قورگدا، هەموو کاتێک لەسەر مێزەکەی سەرۆکی هەرێم و تاڵەبانی خه‌ریکی شڕه‌خۆرین. ئەمانە بەشێک نين لە خواست و ئارەزوەکانی لاوان، ئامانە گەر بۆيان بکرێت و زياتر دەستهلاتيان هەبێت ، ئەوا ژنان راپێچی ماڵەوە دەکەن، لاوان لە ئەنترنێت و سهتلايت، خۆشی ژيان بێبەش دەکەن( هه‌ر به فتوای ئه‌م مه‌لایانه‌ی مه‌یدانی ئازادی بوو ئه‌وکاته‌ی سه‌ته‌لایت تازه هاتبووه کوردستان شه‌وانه ئه‌ندامانی خۆیان ده‌نارد بۆ دزینی LNP ی سه‌ته‌لایتی ماڵان.
ئيسلاميەکان و حزبەکانيان بەشوين باشبوونی ژيانی خەڵکەوە نين، ئەوان نايانەوی هەژاری نەمێنێ، ئەوان قسەی قورئانی خۆيان دووبارە دەکەنەوە و کاری لەسەر دەکەن، ئەوەش ” خودا دەوڵەمەندو فەقيری دروست کردوە، خودا چی دا ئەوەيە ، چاوەرێی ئەو دنيا بکەن”. جا بۆيە ئەم کۆنەپەرستانە ئەوەندەی غەمی بەشی دەسته‌ڵات و بڵاوکردنەوەی فکری خۆيانن غەمی ئاوات و ئامانجەکانی لاوانيان نييە و نابێت .
داواکاری خەڵکی کوردستان و بەتايبەتی لاوان زۆر دوور و پێچەوانەيە لەگەڵ ئامانجی رەوتە ئيسلامياکانی کوردستان، جا بۆيە دەبێت خەڵک و لاوانی شورشگێری کوردستان وشيار بن نەهێڵن ئەم رەوتانە سواری شەپۆلی نارەزايەتەکانيان ببن، هەوڵ بدەن دووريان بخەنەوە لە ريزەکانی خۆیان، رێگه‌نەدەن مەيدانی ئازادی بکەنە مەيدانەکانی قەنده‌هار،کابول و مقاديشۆ.
ئەوەی جێگه‌ی سەرنجە تەلفيزۆنی بەناو ئۆپۆزيسيون بۆتە جێگای بارزکردنی ئەم دياردە قێزەونە، لەجياتی قسەکانی رابەرانی حەقيقی و راديکالی بزووتنەوەکە لە مەيدانەکە نیشانی خه‌ڵکی بده‌ن، رۆژانە دە جار ووتەی مەلاکان و نۆێژەکانیان لێدەده‌نه‌وە. و خه‌ریکن مه‌یدانی ئازادیمان بۆ ده‌که‌نه حه‌وشه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره.
لە کٶتايدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم بە لاوانی خۆشەويستی کوردستان و خەڵکی راپەريو کە ئەم رەوتانە لەهه‌وڵی باشبوونی ژيانی ئێوەدا نين، ئەمانە نامۆن بە خواست و ئازرەزوەکانی ئيوە، ئەمانە رۆڵەی حه‌سه‌ن بنای مصر و مەلا عومەری تالەبانن ، ئەمانە دژە ژنن ، ئەمانە لە جياتی رووناکی تاريکیمان بۆ دێنن، لەريزهکانی خۆتان بيانکەنە دەرەوە ، ئەمانە داوای زياتر لەدەسته‌لات دەکەن بۆ خويان، شەڕی ئەوان شەڕێک نييە لەسەر مافي خەڵک، بەڵکو شەڕی داواکاری پشکی زياترە لەدەسته‌ڵات، ئه‌وانه هه‌میشه ده‌سکه‌لای ده‌ستی ده‌سته‌ڵات بوون بۆ لێدانی ئازادی و مافه‌کانی ژنان.ئه‌وان ده‌بێت ئه‌وه‌بزانن که به‌شێک له‌داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی بۆ ئازادی، ده‌مکوتکردنی مه‌لا فتواده‌ره‌کانی نێو مزگه‌وته‌کانیانه، که له پیاوانی به‌لته‌چییه‌کانی ده‌سته‌ڵات تاوانبارترن و ده‌بێت بخرێنه دادگای به‌رهه‌قی خه‌ڵکیه‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانن که سه‌ره‌ی دام و ده‌زگاکانی ئه‌وانیش نزیکه و خۆری ئه‌وانیش به‌ره‌و ئاوابوون ده‌چێت!