نامه‌یه‌ک له ڕێبوار سیوهیلیهوه
هاوڕییان سوپاستان ده‌كه‌م بۆ رهخنهكانتان و بۆ پرسیاره‌كانتان و بۆ روونكردنهوهكانتان
هه‌ندیك رووداو له زیانی نه‌ته‌وه‌یی ئیمه‌دا هه‌ن، بۆ كه‌سێكی وه‌كو من وا باشتره خۆیان له هه‌ڵویستی ڕاگوزهریانه به‌دوور بكرن و خه‌لك هه‌لویسته‌كانی بیشووتریان بۆ حیساب بكات. ئه‌وه‌ی من به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم سووربوونه له‌سه‌ر ئه‌و پرانسیبانهی بۆ ئیستا و نه‌وه‌ی داهاتوو پیویستن. من نامه‌ویت بمرم و میراتیكی خرابم بۆ دوارۆژ جیهیشتبیت، به‌ڵام له ئیستادا به‌رگه‌ی ئه‌و سزا و ته‌شهیر و ره‌خنانه ده‌گرم كه ده‌یانه‌ویت به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵم بكه‌ن. پاشان من ته‌نیا نووسه‌ر و مامۆستایه‌كی زانكۆم و هیچ ته‌ماع و پیویستیی و چاویكم له نوینهرایهتیكردن و دهمڕاستییكردنی كه‌س نییه و به گوته‌ی (كیاكهگۆرد)ی فه‌یله‌سووف: نیازی من ئه‌وه‌یه له میانه‌ی ته‌مه‌نمدا ببمه خودی خۆم و به‌س. ئه‌مه‌ش ئه‌ركێكی تا بڵێی قورس و زه‌حمه‌ته. له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا سه‌رنجیشتان بۆ ئه‌و به‌یاننامه و گفتوگۆیانه‌ی رادیۆی ئازادیی راده‌كێشم كه تیایاندا قسه‌م له‌سه‌ر رووداوه‌كان كردووه‌و بشتگیریی ته‌واوی خۆم له داواكاریی خۆپیشانده‌ران كردووه. ئه‌گه‌رجی له نزیكه‌وه له‌ناویاندا نه‌بووم و نه‌هاتوومه‌ته سه‌رای ئازادیی به‌لام به‌ته‌واوی و به‌ویژدانم له‌وێ بووم و به‌و شیوازه‌ی خۆم به چاكم زانیوه كارم له‌سه‌ر كردووه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به شه‌خسیی و به ته‌له‌فۆن به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیی به‌لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه بووم و هه‌وڵمداوه بارودۆخه‌كه له خزمه‌تی داواكارییه‌كان و گۆڕینی شێوازیی توندوتیژیكردن بۆ گفتوگۆ و دانوستان بگۆڕین. دوایین هه‌وڵی من نامه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی و داوام كردووه ڕۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێرێت.
له‌بیریشمان نهجیت من زیندانی پێشینه‌ی خویندنی خۆمم و سالانیكه له زه‌مینه‌ی فیكر و فه‌لسه‌فه‌دا كارمكردووه، ئه‌مه‌ش ریگهت نادات هه‌میشه و هاوكات به رووداوه‌كان هه‌ڵویست وهربكریت، هینده‌ی ئه‌وه‌ی ناچار به لیخوردبوونهوه و چاودیریكردنیانت ده‌كات. ئه‌و خوینه‌ره به‌رێزانه‌ی هه‌ندیك له به‌رهه‌مه‌كانی منیان خوێندبیته‌وه، وه‌ك (نووسین و به‌رپرسیاری، كتێبی نالی، لێبوورده‌یی و فه‌لسه‌فه، سۆفیسته‌كان و هتد)، تێده‌گات، كه بۆچی من زۆرجار په‌نا بۆ هه‌ڵوێستی عه‌مه‌لی و گشت په‌سه‌ند نابه‌م و زیاتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه ناو خۆم و به‌دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا عه‌وداڵا ده‌بم. ئاخر ناكرێت هاوڕێیان من سه‌دان لاپه‌ڕه‌م له‌سه‌ر ناتوندوتیژی و لێبوورده‌یی و ئه‌و جۆره شتانه نووسیبێت و كه‌چی له ساته‌وه‌ختێكدا هیچ ڕێزم نه‌مێنێت بۆ قسه و هزری خۆم و بكه‌ومه تهرویجكردنی توندوتیژی و هاندان و پشێوی نانه‌وه. باشترین كات بۆ ئه‌وه‌ی من دژی بیروڕاكانی خۆم بدوێم و كار بكه‌م ئه‌و كاته بوو كه كتێبخانهكهمیان سووتاند و مه‌حكه‌مه‌یان بێده‌نگ كرد و له راگه‌یاندنه‌كاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ كردم كه بۆخۆم ئه‌وكاره‌م كردووه. وێڕای ئه‌وه‌ش خهڵكێكیان لێهاندام تاكو له‌سه‌رم بنووسن و ئیهانه‌م بكه‌ن و ناچارم بكه‌ن وڵاته‌كه‌م جێبهێڵم. من چیمكرد؟ من له‌به‌رده‌م كه‌ناڵه‌كاندا ده‌ستم كرد به گریان و گه‌ڕامه‌وه بۆ سه‌ره‌تاییترین ته‌عبیری مرۆییانه له بێده‌سه‌ڵاتی و خۆده‌ربڕین. كه‌س چاوه‌ڕێی شتی گه‌وره له من نه‌كات تكایه، من هێشتا نیوه‌ی ئه‌و كتێبانه‌م نه‌خوێندوونه‌ته‌وه كه بۆ مه‌نهه‌جی خوێندنه‌كه‌م داخڵا بوون، پاشان من هه‌رگیز نه‌مویستووه له پێش جه‌ماوه‌ره‌وه بم و بڕوام به‌وه نییه ڕۆڵی سیاسیانهم هه‌بێت به‌ڵام درێغی ناكه‌م له به‌رهه‌مهێنانی هزر و ڕۆشنبیریی سیاسیی‌دا كه زۆرمان پێویست پێیه‌تی. به‌ڵام ئه‌وه‌شتان لێناشارمه‌وه، له‌گه‌ڵا كۆی ئه‌وانه‌شدا ژماره‌یه‌كی زۆر له دڵسۆزان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ڕووداوه‌كانی سلێمانییه‌وه ئامۆژگارییان كردم كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی له به‌رهه‌مهێنانی توندوتیژیدا نه‌كه‌م و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه بناخه‌ی ئه‌وه‌ی كه نه‌مانه‌وێت له هه‌ولێریش ده‌ستپێشخه‌ری هیچجۆره كارێك بین كه توندوتیژیی لێده‌كه‌وێته‌وه چونكه هیچ متمانه‌م به‌م هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی خۆمان نییه كه بتوانن ناتوندوتێژانه ڕه‌فتار بكه‌ن. له‌وسه‌ریشه‌وه ده‌زانم په‌روه‌رده‌كردن و گه‌وره‌كردنی منداڵا چه‌نده زه‌حمه‌ته و ئه‌مه‌ش ڕێگه‌م لێده‌گرێت تا كارێ بكه‌م تیایدا منداڵی خه‌ڵك بدرێ به كوشت. دڵسۆزان: ئه‌م كێشانه‌ی وڵاتی ئێمه له برینێكی كۆنه قینه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، كه ئێستا جه‌راعه‌ت و كێمهكهی دێته ده‌ره‌وه. مه‌رج نییه ئێمه بهێڵین ببین به به‌شێ له‌و مێژووه و بیكه‌ینه میرات بۆ نه‌وه‌كانی پاشه‌ڕۆژ. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته به هه‌موو لایه‌ك بیوه‌ستێنین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خاتری یه‌ك دێڕه شیعری (نالی و مه‌حووی)یش بێت كه ڕۆژگارێك خوێندوومانه‌ته‌وه و كاریگه‌رییان تێكردووین. ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامیش ئازارمدهدات ئه‌و وزه زۆره و ئیمانه قووڵه‌ی مرۆڤی ئیمه‌یه به توندوتیژی. ئه‌مه پرسیاریكه به‌رده‌وام به‌دوای وه‌ڵامه‌كه‌یدا ده‌گه‌ریم.