
ئیسماعیل بێشكچی له دیداری پیاوێكی به ئاگای رۆژهه‌ڵاتدا
رۆژی 28.1.2011 له شاری ئانكارای پیته‌ختی توركیا چاومان به یه‌ك كه‌وت. له گه‌ڕه‌كی كزڵئای یه‌كمان بینی. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه بێشكچی ده‌بینم. به مه‌به‌ستی سازدانی دیداری ته‌له‌فزیۆنی چوومه لای و دیداره‌كه‌مان به باشی به‌ڕێوه چوو. یه‌كه‌م جار له پاییزی ساڵی 1993 دا، له شاری ئیسته‌نبوڵ و له ناوه‌ندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا ئه‌وه پیاوه‌م بینی. له‌و پاییزی ساڵی 1993-یشدا دیدارێكم بۆ ته‌له‌فزیۆن له‌گه‌ڵدا ساز كرد. پاش چه‌ند ساڵ ئه‌و دیداره‌ی ئه‌و ده‌مه‌م له ته‌له‌فزیۆنی مه‌ددا بڵاوكرده‌وه.
ئه‌م جاره كۆپێ ئه‌و دیداره‌ی بێشكچیم له‌گه‌ڵ خۆم برد و پێشكه‌شیم كرد. دیاره بۆ سه‌رله‌نوێ بینینه‌وه‌ی دیدارێكی نزیكه‌ی 18 ساڵ به‌ر له ئێسته خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و به سیمای گه‌شه‌وه وه‌ری گرت لێم.
من چووم ئه‌و ببینم تا كۆمه‌ڵێ پرسیاری لێ بكه‌م، كه‌چی ئه‌و به په‌رۆشه‌وه هه‌واڵی كوردستان و ناوچه دابڕاوه‌كانی ده‌پرسی. هه‌واڵی گوزه‌رانی خه‌ڵك و ئاستی دیمۆكراسی له وه‌ڵاتی ئێمه ده‌پرسی. بێشكچی به خه‌مێكی قوڵه‌وه پرسیاری شیمانه‌ی “مردن-ژیان”ی ماده‌ی 140 ی كرد لێم و منیش بۆچوونی خۆم له‌و باره‌یه‌وه پێگوت. ئه‌وی تورك مرۆڤێكه به‌رده‌وام له خه‌مێكی قوڵ دایه بۆ گه‌لی كورد. بیگومان هه‌روه‌ها خوازیاری رۆژێكه گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه بتوانن پێكه‌وه بژین یان ئاشتیانه پێكه‌وه هه‌ڵبكه‌ن.
لێره‌دا نامه‌وێ هیچ شتێك له‌و دیداره بڵاو بكه‌مه‌وه. هیچ په‌ره‌گرافێك. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا دیداره‌كه بۆ ته‌له‌فزیۆن ئاماده‌كراوه و به هیوام له داهاتووی زۆر نیزیكدا بینه‌ری كورد ئه‌و دیداره ببینێت.
له‌گه‌ڵ بێشكچیدا یادی مو‌سا عه‌نته‌ر مان كرده‌وه. پرسیارم سه‌باره‌ت به‌و قه‌ڵه‌مه كوژراوه لێ كرد. بێشكچی مرۆڤێكه به خه‌می زۆره‌وه باس له كوشتنی مو‌سا عه‌نته‌ر ده‌كات. باس له‌و رۆژانه ده‌كات كه مو‌سا عه‌نته‌ری تێدا ناسیوه و هه‌روه‌ها باس له كوشتنه‌كه‌ی ده‌كات به زمان و به هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆی. بێشكچی پیاوه جوانه‌كه‌ی رۆژهه‌ڵاته، مرۆڤه به ئاگاكه‌ی ده‌ڤه‌ری ئێمه، ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵات زۆری وه‌كو ئه‌و هه‌بان، ئه‌و سه‌رزه‌وینه وه‌ها ئالۆز و په‌رێشان نه‌ده‌بوو. ئه‌گه‌ر كه‌سانی وه‌كو بێشكچی له وه‌ڵاته‌كانی ئێمه و ده‌وروبه‌رمان هه‌بووبان، ئێسته‌مان شتێكی تر و داهاتوومان پڕ ده‌بوو له دڵنیایی. ئه‌و مرۆڤێكه هه‌موو ژیانی، زۆربه‌ی رۆژه گه‌شه‌كانی خۆی به زیندان به‌خشیوه. ژیانی به زیندان به‌خشی. زیندان بۆ نه‌كرا ئه‌و مرۆڤه له پاراستنی راستی پاشگه‌ز بكاته‌وه. راستییه‌ك له پێناوی كورد و كێشه‌كه‌یدا، به تایبه‌تی له توركیا.
ئه‌و ده‌مه‌ی له پاییزی ساڵی 1993دا بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و پیاوه‌م بینی، له بیرمه هاوڕێیانی ناوه‌ندی رۆشنبیری میزۆپۆتامیا پێیان گوت، ئه‌مه كوردێكه زمانی توركی نازانێت. باشم له بیره كه بێشكچی گوتی: ” به هیوام زمانی توركی فێر نه‌بیت.. با كورد هه‌بن كه زمانی توركی نازانن.”. دیاره هه‌سته‌كه‌ی بێشكچی دژی زمانه‌كه خۆی نه‌بووه و دژی پلانی تواندنه‌وه‌ی كورده له توركیا. ئه‌مجاره پێم گوت، ئه‌وه‌ته هه‌رچه‌ننده به باش-یش نه‌بێت، وا به توركی قسه ده‌كه‌م و وه‌كو پاییزی 1993 پێویستم به وه‌رگێڕ نییه. ئه‌و زۆر به‌و بیره‌وه‌رییه پێكه‌نی.
من له شاری ئانكارا له زانستگه‌ی ئازاد بێشكچیم بینی. زانستگه‌ی ئازاد ناوه‌ندێكه له لایه‌ن كه‌سانی ركابه‌ر و ئۆپۆزیسیۆنی سیسته‌می ده‌وڵه‌ته‌وه دروستكراوه. بێكشچی و هاوڕێكانی له‌و زانستگه‌یه سه‌رقاڵی وانه وتنه‌وه و پێداچوونه‌وه‌ن به كتێب و نووسینی كه‌سانی دیكه‌دا. له‌و زانستگه‌یه‌دا، كه شوێنێكی نافه‌رمییه، بێشكچی و هاوڕێكانی به سه‌دان فێرخوازیان هه‌یه و به شێوه‌یه‌كی رێك و پێك فێر ده‌بن و به‌رهه‌م ده‌نووسن. فێرخوازه‌كانیان كه‌سانێكن به ته‌مه‌ن و به ئاستی زانستی جیاوازن. له كرێكارێكه‌وه تا قوتابییه‌كی زانكۆی تێدایه. زانستگه‌ی ئازاد، زانستگه‌یه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می فێركردنی ده‌وڵه‌ت. چونكه ئه‌م زانیارانه دان به سیسته‌می فێربوونی ده‌وڵه‌تدا نانێن و نایانه‌وێت به‌شداری ئه‌و سیسته‌مه بكه‌ن.
شایسته‌ی ئاماژه پێكردنه كه ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ر و كۆمه‌ڵناسێكی توركه و ساڵی 1939 له ئاوایی ئیسكلیپ، سه‌ر به شاری چۆروم له دایك بووه. ده‌یان كتێبی له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد نووسیوه و له پای ئه‌و نووسینانه‌یدا سه‌رجه‌م 17 ساڵی له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیادا به‌سه‌ر بردووه. له نێوان 1979-1987 به‌سه‌ر یه‌كه‌وه هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ی له زیندان به‌سه‌ر برد. دیاره دۆزه‌كان له دژی ئه‌م زانیاره له دادگاكانی ده‌وڵه‌تی توركیا ته‌واو نه‌بوون و به‌رده‌وامن. پێناچێت كۆتاییان بێت. كاتێك له بێشكچی ده‌پرسن بۆ وه‌ڵاته‌كه به جێ ناهێڵیت و بڕۆیت، وه‌ڵامی ئه‌و وه‌هایه: ئه‌ی كێ له دادگا بۆچوونه‌كانی من بپارێزێت. ئه‌و پیاوێكه هه‌وێنی جوانی و روونی بۆ رۆژهه‌ڵاته لێڵه‌كه‌مان. دووباره ده‌ڵێم: به هیوام به زووترین كات بینه‌ری كورد ئه‌و دیداره له ته‌له‌فزیۆندا ببینێت.
وێنه:
گۆران مامه‌خه‌لانی
سیروان ره‌حیم