
ژنان و ڕاپه‌ڕینی کوردستان …. به‌هار مونزیر
زۆر که‌س ئه‌م پرسیاره‌ی لای دروست ئه‌بێت که بۆچی ژنانی کوردستان ده‌وری به‌رچاویان نیه له خۆپیشاندانه‌کانی کوردستاندا. به‌ڵام وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌کرێت له وه‌ڵامی پرسیارێکی تر ده‌ربکێشرێت که برێتیه له‌وه‌ی: ئایا باری گۆزه‌رانی ژنان له لایه‌نه‌کانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌وه به‌ره‌و پیش چووه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتى حزبەکانى بزوتنەوەى کوردایەتیدا، یان به پێچه‌وانه‌وه؟
ده‌سه‌ڵاتی کوردی و مێژوویه‌کی پیاوسالاری
من لێره‌دا ناتوانم باس له‌هه‌موو بێ مافیه‌کانی ژنان بکه‌م له بیست ساڵی ڕابوردوودا. ئه‌وه‌ی پێم وایه گرنگه که تیشکێک بخه‌مه سهریو جێگای باسى منە ئه‌وه‌یه که له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابوردوودا ده‌سه‌ڵاتی حزبەکانى بزوتنەوەى کوردایەتى به‌ئاشکرا پێشانیان دا که نه‌ک نوینەرانو حزبەکانى ئەم بزوتنەوەیە ناتوانن به‌رگری لە مافه‌کانی ژنان بکەن، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی سه‌رچاوه‌ی بێ مافی‌و نایهکسانیو کوشتنی چه‌ندین هه‌زار له ژنانی کوردستانه. ئەم دهسهڵاتەو داروده‌سته‌که‌ی داوای یاسای فره‌ژنی ده‌که‌ن، بێ شه‌رمانه ده‌بێته باسی پهرلهمانو بڕیاری بۆ ده‌رده‌که‌ن. ئیتر دەبێت هەلومەرجى ژنانى کوردستان لە چ نەهامەتىو بن دەستیەکدا بێت. ئەگەر دەستورو یاساکانى ناوچەکە پیوانەیەک بن بۆ پیشکەوتوویى کۆمەلگا ئەوا سەرنج بدەن، چۆن ژنان وەک کۆیلەى کۆیلەکان دەبنە ئینسانى پلە دووى ئەم کۆمەلگایە. سەرنج بدەن تاوانباران‌و بکوژانى ژنان لەجیاتى ئه‌وه‌ی وەک تاوانبار سزا بدرێن دەشاردرینەوە، خۆ ئەگەر بەڕێکەوت زیندانى بکرین ئەوا بڕیاری لێبوردنیان بۆ دەردهکرێت. که‌م نین ئه‌و ژنانه که ڕۆزانه له‌به‌ر بێده‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات ده‌ستیان ده‌چێته گیانیان و په‌نا بۆ خۆسوتاندن ده‌به‌ن. کۆمەڵگایەک کە فەرهەنگو داب‌و نەریتى کوردایه‌تى کردۆتە مەحەکى خۆى‌و وەک یاسا کارى پێ دەکاتو مامەڵەى پێدەکات لەبەرانبەر ژناندا، بەم پێیە مافى ئینسانى بونى لە ژن سەندۆتەوە. ئیتر ژنان چۆن دەتوانن لەسایەى هەلومەرجێکى ئاوا ترسناکدا گەشە بکەن ڕۆلى ڕاستەقینەى خۆیان لە ئالوگۆڕەکانى کۆمەلدا ببینین. ئەمە هەلومەرجێکە کە بزوتنەوەى کوردایەتىو یاسا‌و رێساکانىو حزبەکانىو پەرلەمانەکانى لەماوەى 20 ساڵدا سەپاندویەتى بەسەر کۆمەلگادا. بۆیە هیچ سەیر نییە لەهەنگاوى یەکەمى ڕاپەڕینى خەڵکى کوردستاندا، ژنان بەشێوەیەکى به‌رچاو ئامادەنەبنو نەیهنە مەیدان، بەڵام ئەمە هەنگاوى یەکەمو شەڕى یەکەمه لە جەنگیگى گەورەتر. کەواتە ڕێگرى سەرەکى لەبەردەم گەشەو ئازادى‌و یەکسانى ژناندا بزوتنەوەى کوردایەتىو حزبەکانىو یاساکانىو داب‌و نەریتى دواکەوتوى ئەم بزوتنەوەیەیە، کە کراوەتە یاسا‌و لە ملى ژنان ئالاوە.
گرنگی به‌شداری ژنان له شۆڕشی ئازادی‌دا!
به‌شداری ژنانی کوردستان له شۆڕشی ئازادی‌دا به ده‌یان ساڵ خه‌باتی ژنانی کوردستان ده‌باته پیشه‌وه. بۆیه ژنانی کوردستان که شان به‌شانی باوک‌و براو هاوسه‌رو خۆشه‌ویسته‌کانیان به‌شداری جدیان هه‌بێت لێبڕاوانه بێنه مه‌یدان ده‌کاته ئه‌وه‌ی که له دژی پله دوییان ده‌وه‌سته‌نه‌وه، له دژی قه‌تڵوعامی ژنان ده‌وه‌ستنه‌وه. ئه‌م شۆڕشه ده‌توانێت گۆڕانکاری سه‌ره‌کی له ژیانی ڕۆژانه‌ی ژناندا بکات. ئه‌وه‌ش بڵێم که ژنانی وڵاتانی پێشکه‌وتوو خه‌باتی لێبڕاوانه‌یان کردووه تا ئه‌وه‌ی که گه‌یشتوون به‌وه‌ی که له زۆربه‌ی لایه‌نه‌کاندا مافیان زۆر له‌سه‌رتر بێت تا له ژنانی ووڵاتی ئیمه. ژنانی کوردستان ئه‌توانن 8ی مارسی ئه‌م ساڵ بکه‌نه ڕۆژی ڕاوه‌ستانه‌وه به دژی ده‌سه‌ڵاتێک که بیست ساڵه سوکایه‌تیان پێده‌کات. ژنان ئه‌وه‌یان به‌سه ئه‌گه‌ر ته‌نها له‌دژی یاسای فره ژنی بوه‌ستنه‌وه. له‌کۆتاییدا ئه‌وه ئه‌ڵێم که ژنانی هیج ولاتێک بێ خه‌بات مافی خۆی ناسێنێت. بزتنەوەى ژنان، وەک بزوتنەوەیکى حەق تەلەبانەو یەکسانیخواز بەشێکى گرنگ‌و کارایە لە بزوتنەوهى شۆرشگیڕانى خەڵکى کوردستان لەدژى گەندەڵىو ئازادى‌و یەکسانىو خۆشگوزەرانیدا.
01.03.11