
هه‌شتی مارس و هیوا و هه‌وڵ و ئه‌ركه‌كانمان
هه‌روه‌ك له لای هه‌مووان ئاشكرایه رۆژی هه‌شتی مارس رۆژی جیهانیی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنانه. ساڵی 1857 و له‌وه‌ها رۆژێكدا بوو كه ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و پێشڕه‌و له كارخانه‌كانی قوماش له نیۆیۆرك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری چوونه‌سه‌رێی حه‌قده‌سته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌عاته‌كانی كار كردن و باشتركردنی بارودۆخی ناله‌باری كار بوون. به‌ڵام بیرۆكه‌ی دانانی رۆژێك به ناوی رۆژی ژن، بۆ یه‌كه‌م جار له خۆپیشاندانێك له 23ی مانگی فێبریواری ساڵی 1909 هه‌ر له نیۆیۆرك گه‌ڵاڵه كرا كه له‌و خۆپیشاندانه‌دا زیاتر له دوو هه‌زار ژن به‌شدار بوون و خوازیاری ئه‌وه بوون كه هه‌موو ساڵێك دوایین یه‌كشه‌ممه‌ی مانگی فێبریواری خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری له ئا‌مریكا به بۆنه‌ی رۆژی ژنه‌وه به‌ڕێوه بچێت. له ساڵی 1910دا و له دووهه‌مین كۆنفڕانسی ژنانی سۆسیالیست‌دا به رێبه‌رایه‌تی كلارا زتكین، پرسی دیاریكردنی رۆژی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان تاوتوێ كرا و له‌و كۆنفڕانسه‌دا 19ی مانگی مارسی وه‌كو یه‌كه‌مین مراسیمی رۆژی ژن دیاری كرا. ساڵی 1913 ده‌بیرخانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژنان كه ئه‌ویش یه‌كێك له دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نترناسیۆناڵی سۆسیالیستی دووهه‌م بوو، به مه‌به‌ستی رێزگرتن له خه‌باتی ژنانی كرێكاری ئه‌مریكا، هه‌شتی مارسی وه‌كو رۆژی جیهانیی ژن دیاری كرد و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا ژنانی شۆڕشگێڕ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا و له روسیه‌ش، به خۆپیشاندان و به‌ڕێوه‌بردنی میتینگ رێزیان له هه‌شتی مارس گرت. ساڵی 1921 كۆنفڕانسی ژنانی ئه‌نترناسیۆناڵی سێهه‌م له مسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆنفڕانسه‌دا بوو كه رۆژی هه‌شتی مارس وه‌كو رۆژی جیهانیی ژن په‌سند كرا و سه‌ره‌نجام له ساڵی 1975دا رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌شتی مارسی وه‌كو “رۆژی جیهانیی ژن” به فه‌رمی په‌سند كرد.
هه‌شتی مارس له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنیه‌وه زۆرتر به خه‌باتی چه‌پ و كۆمۆنیستیه‌وه گرێ درابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆكه ده‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ژنانی هه‌موو جیهان به یه‌كه‌وه یادی وه‌ها رۆژێك ده‌كه‌نه‌وه و پێداگری له سه‌ر وه‌دیهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و رۆژی هه‌شتی مارسیش وه‌ك هه‌موو رۆژه سیمبولیهكانی تر رۆژی پێداگرییه له سه‌ر وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی ژنان و ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ.
هه‌موو سه‌رده‌مه‌كانی پێش خۆمان شایه‌تی ئه‌وه‌ن كه كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ناتوانێ به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو و بێ گرفت بێت به بێ به‌شداریی كردن و هاوڕابوون و هاوكاریی له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ. به‌ڵام به داخه‌وه تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت دابونه‌ریتی باوی ناو كۆمه‌ڵگای پیاوسالاری و به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئایین و ده‌سه‌ڵات لێك جیا نه‌كراونه‌ته‌وه زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری كار و ماف و ده‌سه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندیی نێرینه‌دا (پیاو) خۆیان ده‌رده‌خه‌ن چونكه له‌و جۆره كۆمه‌ڵگایانه‌دا جۆره‌ها رێگا و شوێن ده‌گیرێنه به‌ر بۆ كه‌متر ده‌ستگیربوونی هه‌لی كار و خۆسه‌لماندن كه لێره‌دایه زۆركه‌س پێیانوایه كه نه‌خێر ئه‌و تواناییانه‌ی كه له پیاوێكدا هه‌یه له ژناندا كه‌متره كه ئه‌مه‌ش به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی سه‌لماندنی زانستییه.
به رای من ژنانی كرێكار و كه‌م داهات دووجار دووچاری چه‌وساندنه‌وه ده‌بنه‌وه: یه‌كێكیان له به‌ر ئه‌وه‌ی له بواری ئابوورییه‌وه خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی خۆیان نین و دووهه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی ئه‌وان پیاو حوكمی به‌سه‌ردا ده‌كات و به دڵنیاییه‌وه له‌م بواره‌شدا پشكی چه‌وساندنه‌وه‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و راستییه‌مان له‌بیر نه‌چێت كه ئێمه‌ی ژن نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستبه‌رداری مافه ره‌واكانی خۆمان بین و هه‌رده‌م یه‌كسانبوون له گه‌ڵ پیاو له راپه‌ڕاندنی هه‌موو كاروبارێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگادا دروشمی سه‌ره‌كیمان بێت، چونكه به هه‌ر راده‌یه‌ك له كه‌متر به‌شداربوونی ئێمه‌ی ژن له بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌ر به‌و راده‌یه‌ش به‌شدارنه‌بوونمان ده‌بێته هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رخستنی تواناكانی ژنان و سه‌پاندن و كاریگه‌ری خستنه‌ڕووی بڕواكانمان له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگادا چونكه هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی كه هه‌ن و ده‌رده‌چن راسته‌وخۆ كاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر چۆنیه‌تی ژیان و داهاتووی ئێمه‌ی ژن و هه‌موو مرۆڤایه‌تیش.
تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت له كۆمه‌ڵگا پیاومهزنیهكاندا زۆر به ئاشكرا ئه‌و ناهاوتاییهی له نێوان ژن و پیاودا دروست كراوه هه‌ستی پێده‌كرێت به‌وه‌ی بۆ نمونه: هه‌رده‌م وادهبیندرێت كه پیاو به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ره‌كییه و نان په‌یدا كه‌ری بنه‌ماڵه‌یه چونكه له راستیدا ئه‌و پانتاییه‌ی بۆ نێرینه‌یه‌ك ره‌خسێندراوه بۆ ده‌ستكه‌وتنی هه‌لی كاركردن، بۆ ژنان ئه‌م هه‌له زۆر لاوازتر ده‌رده‌كه‌وێت بۆیه ژن زۆرتر وه‌ك به‌كارهێنه‌رێك سه‌یر ده‌كرێت له‌ناو خێزاندا ئه‌مه به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ژنانی ماڵدار له نێو خێزانه‌كانیاندا پێی هه‌ڵده‌ستن وه‌ك هه‌موو كاروباره‌كانی ناو ماڵ و نانه‌وه‌ی وه‌چه‌ی زیاتر و گه‌وره‌كردن و پێگه‌یاندنیان. به‌ڵام دیسانیش پیاو باڵاده‌سته له ده‌ركردن و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌موو كاروباره سه‌ره‌كییه‌كانی ناو خێزان بۆ نمونه مافی جیابوونه‌وه تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت هه‌ر له ژێر ده‌ستی پیاوانه به بێ ئه‌وه‌ی مافی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ر له‌به‌رچاو بگیرێ و بزاندرێ كه ژنیش وه‌ك پیاو مرۆڤه و ئامراز نییه تاوه‌كو بتوانرێ پاوان بكرێ كه ئه‌مه‌ش ته‌واو بڕیارێكی تاكڕاییه.
لێره‌دا ناكرێ به گشتی چاوپۆشی له به‌شداریی ژنان له كاروبار و بڕیاره‌كاندا بكرێت به‌ڵام زۆرجار ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی و پله‌وپایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌درێت كه ئه‌مه‌ش به قازانجی بارودۆخی ژنان نییه چونكه به زۆری لێره‌دا ئه‌و ژنانه‌ی كه بواری خوێندن و خۆڕۆشنبیركردنیان هه‌بووه له كۆمه‌ڵگادا ئه‌توانن نزیك ببنه‌وه له‌مجۆره ده‌سه‌ڵاتانه.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه ده‌بێ هه‌وڵبدرێ ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی ژنان له ریشه‌ی ئه‌سڵیه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێ و ژنانی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ماڵداریش هان بدرێن بۆ زیاتر به‌شداربوونیان له بونیاتنانی كۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا. ئه‌گه‌ر وایه پێویسته ئێمه‌ی ژن زۆر لێبڕاوانه هه‌ر كه‌س له ئاست خۆمانه‌وه هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ به‌شداری پێكردنی زۆرتری ژنان له هه‌موو بواره‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیدا به تایبه‌تی له بواری ده‌ركردنی بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كان، چونكه گرنگ ئه‌وه نییه كه ژماره‌ی به‌شداربوونی ژنان له ده‌سه‌ڵاتدا چه‌نده به‌ڵكو گرنگ جۆری راده و تێگه‌یشتنی ئه‌و ژنانه‌یه له كێشه و گرفته‌كانی ژنان و كۆمه‌ڵگا به گشتی.
ئێمه‌ی ژن هیچكاتێك نابێ پاڵپشتی ده‌سه‌ڵاتی وه‌ستاو له جێی خۆیدا بین، ئه‌بێ هه‌رده‌م و هه‌رده‌م بۆ به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر هه‌وڵبده‌ین. پێویسته زۆر به جیددی كار بكرێت بۆ تێكه‌ڵكردنی ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه ژنان له ئاستێكی به‌رزدا كاریان تێدا ده‌كه‌ن له گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوانه‌ی كه له سه‌ر بنه‌مای هاوته‌ریب بوونی كۆمه‌ڵایه‌تی كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژنانی چینی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ش بێنه گۆڕه‌پانی كاری به‌كرده‌وه و گۆڕانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گشتگیری لێ بكه‌وێته‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌نده بوار هه‌بێ بۆ ژنانی كرێكار و چینی چه‌وساوه و هه‌ژار كه نه ته‌نیا به هه‌بوونی رێكخراوێك كه ره‌نگه ته‌نیا هاوكار بن له یارمه‌تیدانی كێشه سهرپێییهكانی ژیانی رۆژانه به‌گشتی رازی بن، به‌ڵكو ده‌بێ زیاتر پێداگری بكرێت له سه‌ر هاوته‌ریب بوونی هه‌ردوو ره‌گه‌ز.
ئه‌وه‌ی له ئه‌مڕۆدا زۆر گرنگه و پێویسته جه‌ختی له‌سه‌ر بكرێته‌وه، پێویستیی هاوخه‌باتیی ژنان له گه‌ڵ رێكخراوه كرێكارییه یهكسانیخوازهكانه چونكه ئه‌گه‌ر بێنین چاوێك بۆ نمونه به‌سه‌ر وڵاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی سه‌رمایه‌داریدا بخشێنینه‌وه ده‌بینین له زۆربه‌ی ئه‌م وڵاتانه‌دا له گه‌ڵ پێشوه‌چوونی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری ئه‌و نیزامه ناچار بووه دان به هه‌ندێك مافی ره‌وای ژنانیشدا بنێت ئه‌مه بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی بۆ نمونه خوێندن و كار كردن له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و به‌شداربوون له پۆسته‌كانی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیشدا. له هه‌مانكاتدا ئه‌گه‌ر به چاوێكی وردبینانهترهوه سه‌یر بكه‌ین ده‌بینین كه هێشتاش زۆرن ئه‌و جیاوازیانه‌ی كه له نێوان ره‌گه‌زی نێر و مێ دا به‌رجه‌سته ده‌بنه‌وه. به‌ڵام من لێره‌دا ده‌مهه‌وێت جیاوازیه‌كی تا راده‌یه‌ك سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تایی بخه‌مه روو له نێوان ماف و داخوازیه‌كانی ژنانی وڵاتانی پێشكه‌وتوو له رووی ئابوورییه‌وه له گه‌ڵ وڵاتانی دواكه‌وتوو. له وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی ئابووریدا ئێستا ئیتر ژنان زیاتر هه‌وڵده‌ده‌ن كه بتوانن له هه‌موو بواره‌كانی ژیاندا هاوشانی ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ریان واته پیاوان بن به‌ڵام له وڵاتانی دواكه‌وتووی ئابووری هێشتا به داخه‌وه ژنان ده‌بێ له هه‌وڵی ئه‌وه دابن كه له زیندانی چێشتخانه‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه. له كێشه زه‌قه‌كانی ناو ئه‌وجۆره كۆمه‌ڵگایانه كه به‌رده‌وام روبه‌ڕوی ژنان ده‌بنه‌وه ده‌توانین ئاماژه به: به‌زۆر به‌شوودان و هه‌بوونی چه‌ند هاوسه‌ری و نه‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی ئابووریی و كوشتنی ژنان له ژێر په‌رده‌ی پاراستنی ناموس دا بكه‌ین و به راستی جێگه‌ی داخه كه هێشتاش پیاوان شانازی به پیاوسالاربوونی خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌و هۆیانه‌وه ئێمه ده‌بینین و ده‌بیستین كه رۆژانه هێشتاش ژنان له پێناو به‌ده‌ست هێنانی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانیان له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه به‌داخه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر په‌لاماری بێبه‌زه‌ییانه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئازار و ئه‌زیه‌ت ده‌درێن و زۆر جاریش تا راده‌ی له‌ناوچوون ده‌ڕۆن.
من ده‌مهه‌وێ له كۆتاییدا ئه‌وه دووپات كه‌مه‌وه كه نابێ له‌بیرمان بچێت كه هه‌شتی مارس ده‌رئه‌نجام و ره‌نگدانه‌وه‌ی خه‌باتی ئه‌و ژنانه بوو كه له گیان و ژیانی خۆیان خۆش بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئازادی و یه‌كسانی بۆ هه‌مووان. هه‌شتی مارس و تێكۆشانی ژنانی كرێكار و پێشڕه‌و هه‌رده‌م به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه و هه‌رده‌م هانده‌ر و پاڵنه‌ری نه‌وه‌كانی دوای خۆیه‌تی بۆ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كۆمه‌ڵگادا. هه‌ربۆیه ئێمه‌ی ژن پێویستیمان به دووباره خۆ رێكخستنه‌وه و به رێكخراوكردن و وشیاری ته‌واو هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له دژی ئه‌و بێمافیانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به ژن و هه‌موو ئینسانێكی ئازادیخواز له هه‌موو جیهان ده‌كرێت.
سه‌ربه‌رزی و خۆڕاگری بۆ بزووتنه‌وه‌ی ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز
به‌رز و به‌ڕێز بێت رۆژی هه‌شتی مارس
سه‌رگوڵ بێتووشی