خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر
– كورد بێ به‌خته له‌سه‌ركردایه‌تیدا، نه له‌سه‌رده‌می شاخدا هۆشیمه‌نه‌و كاسترۆی هه‌بوو له‌دوای تێكشانه‌كان نه‌ڕوخێت، نه له‌شاریش خاوه‌نی نه‌هرۆ‌و ماندێلایه، نه له‌ئۆپۆزسیۆنیشدا خاوه‌نی به‌ڕادعی‌و ئه‌حمه‌د یاسین‌و حه‌سه‌ن نه‌سروڵایه، به‌وه‌ی منداڵی خۆی پێش كوڕی خه‌ڵكی بخات، مه‌رگی خۆی پێش ئه‌ندامانی پارته‌كه‌ی بخات.
نازانم چ نه‌گبه‌تییه‌كه له17 مانگه‌وه له‌شاری سلێمانی تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك سه‌ر به مه‌یدانی ئازادی‌دا نه‌كات، ئه‌ی چۆن ده‌وێرێت رابه‌رایه‌تی خۆپیشاندانی هه‌ولێر بكات؟
ئۆپۆزسیۆن به‌نیازبوون به‌منداڵی خه‌ڵكی هه‌ژار، به خوێنی برسییه‌كان، خۆپیشاندان به خه‌ڵكی هه‌ولێر بكه‌ن، دوایش له‌ژووره تاریكه‌كانه‌وه بازرگانی پێوه بكه‌ن، ئه‌رێ گه‌لۆ خۆ شوقه‌كانی زه‌كه‌ریا تژییه له‌په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن، خۆ شار پڕه له‌سه‌ركرده‌ی لایه‌نی سیاسی ره‌نگاو ره‌نگ، چه‌پ‌و راست، ده‌سه‌ڵات‌و ئۆپۆزسیۆن، ئه‌دی 25ی مانگ بۆ كه‌سێكیان له‌پاركی شار ئاماده نه‌بوون؟ زۆر چاوم له‌دویان گێڕ، به دوای به‌ڕادعییه‌كانی كوردستانا نیگامدا، به دوای منداڵی به‌رپرسانا وه‌ك كوڕه‌كه‌ی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا سه‌رنجمدا، به دوای په‌رله‌مانتارانی ناڕازیدا، به دوای سه‌ركرده‌كانی سه‌ر شاشه‌دا، به دوای زمان درێژه‌كانی كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا… هیچیان نه‌بوون، نه‌مبینین‌و نه‌مبینین، ئه‌وانه‌ی ئاماده‌بوون ته‌نها سوته‌مه‌نیه‌كانی كورسی، نه‌گبه‌ته‌كانی بازرگانی پێوه‌كردن، به‌چكه هه‌ژاره‌كانی شار، قوربانییه‌كانی شاخ‌و شار بوون، بۆ ده‌بێت ئێمه‌ی هه‌ژاران هه‌ر مێگه‌لی پێش به‌رپرسان بین، سوته‌مه‌نی كورسییه ره‌نگاو ره‌نگه‌كان بین.
– پارتی بۆ سه‌ركوتكردنی خۆپیشاندانه‌كه‌ی هه‌ولێر، هه‌زاران تێڵای به كردن‌دا، ئه‌م پارته دیموكراسیه، له‌جیاتی هاندانی پیشه‌سازی نیشتمانی، تێڵای سه‌ركوتكردنی داهێنا، چاك بزانن ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی له‌بار برد، تێڵاكانی ده‌ستتان نه‌بوو، به‌ڵكه ترسنۆكی سیاسییه‌كان‌و نه‌بوونی پارتێكی به‌جورئه‌تی ناڕازی بوو، له‌جیاتی هانا بردن بۆ تێڵا، جاڕی ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ژاران بده‌ن، دڵ به دار رازی ناكرێت، دڵ‌و دار، بیر‌و گولله، سه‌ركوت‌و ئازادی، به‌یه‌كتری ئاشت ناكرێنه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی بارزانی، له25ی مانگدا چه‌ك‌و تێڵا له‌پاته‌ختی هه‌رێما له‌سه‌روی لۆژیك‌و یاساوه بوو.
– ئه‌رێ له‌م جیهانه پان‌و به‌رینه، ئه‌رێ له‌م 192 وڵاته‌ی كه له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تائێستا بوونی هه‌یه، بیستووتانه رێكخراوێكی وه‌ك یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان هه‌بێت، له‌ترسی خۆپیشاندان قوتابیانی زانكۆ به زۆر بۆ ماڵاوه بنێرێت، له‌هه‌موو جیهان رێكخراوی قوتابیان هانی خوێندن ده‌دا، كه‌چی ئه‌م رێكخراوه قوتابیان له‌خوێندن ده‌كات، ئه‌گه‌ر وه‌زیری خوێندنی باڵا وه‌زیرێكی راستگۆیه، ده‌بوایه له‌گه‌ڵ قوتابیان ده‌ستی له‌پۆسته‌كه‌ی به‌ربدایا.
– رۆژنامه‌ی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه له‌كوردستان 120هه‌زار خێزان به 35000 دینار له‌مانگێكدا ده‌ژێن، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌ی هه‌ولێر راست ده‌كات، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ده‌یه‌وێت چاره‌سه‌ری هه‌ژاری مۆرانه‌ی كورسییه‌كه‌ی خۆیان بكات، ئه‌وا له‌چاكردنی باری ژیانی ئه‌م 120 هه‌زار خێزانه‌وه با ده‌ستپێبكات، له‌جیاتی ئه‌م هه‌موو وه‌زیری خانه‌نشینه، له‌بری ئه‌م هه‌موو موسته‌شاره نه‌خوێنده‌واره، له‌بری ئه‌م هه‌موو موچه پله‌باڵایه، ته‌نها 5%ی بودجه‌ی وڵات، با بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م نه‌خۆشیه بێت، ئه‌وا كوردستان له‌نائارامی رزگاری ده‌بێت
گۆشه‌یه‌که عه‌لی مه‌حمود دوو هه‌فته جارێک ده‌ینوسێت
گۆشه‌یه‌كه دوو هه‌فته جارێك له رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاو ده‌كرێته‌وه :http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17