فاروق ره‌فیق : ئازادیی و ئازایی
نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌یه ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ ‘هاوڵاتی’ نارد، به‌ڵام پێده‌چێت بووبێت به‌ژێره‌وه‌و هه‌ر بڵاو نه‌کرایه‌وه.
به‌شداربوونی فاروق ره‌فیق له‌خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌کانی شاری سلێمانییدا، جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌کی زۆر بوو. ئه‌م خۆشحاڵییه نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی فاروق ده‌ستی نووسینی هه‌یه و که‌سێکی ناسراوه و له‌سه‌ر فیکر ئیش ده‌کات. به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکی رۆشنبیر هه‌ر ئه‌وه نییه له‌دووره‌وه قسه بکات و شت بنووسێ، به‌ڵکو به‌شدارییکردنی راسته‌وخۆی ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵه به‌گشتیی و گه‌نجان به‌تایبه‌تیی. بۆ فاروق ئه‌مه یه‌که‌م جاره به‌و ئاسته له هه‌موو رایه‌ڵه‌کانی ده‌سه‌ڵات دووربکه‌وێته‌وه‌و به‌توندیی و ئازایانه ره‌خنه له‌ده‌سه‌ڵات بگرێ و پێشه‌نگی گه‌نجانی خۆپیشانده‌ری سلێمانیی بکات.
ئێستا به‌کاک فاروق بگوترێ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی نووسیوتن، هه‌موو ئه‌و ماندووبوون و شهونخوونییانهی پێشتر کردووتن به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ت تۆی لای جه‌ماوه‌ری کوردستان خۆشه‌ویست نه‌کرد. به‌ڵام زۆر گرینگه ده‌ست به‌م سامانه گه‌وره‌یه‌وه بگریت و وه‌ک سیمبۆڵێكی ئه‌به‌دیی تا له‌ژیاندا ماویت له‌ده‌ستی نه‌ده‌یته‌وه. بۆیه وا ده‌ڵێم چونکه نموونه‌مان زۆرن، که‌سانی وه‌ک تۆ هاتنه ناو دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ڵام دواتر، که‌وتنه‌وه ناو نیعمه‌تی گه‌نده‌ڵیی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌یان دۆڕاند.
به‌دوو نموونه‌ی کورت ئاماژه به‌و که‌سانه ده‌ده‌م، له‌سه‌روبه‌ندی که‌مپه‌ینی ریفراندۆمه سه‌رتاسه‌رییه‌که‌ی کوردستاندا، که رێژه‌یه‌کی ره‌ها ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستاندا، کۆمه‌ڵی نووسه‌رو شاعیر‌و که‌سایه‌تیی سیاسیی سه‌رپه‌رشتییان ده‌کرد، دواتر به‌شێک له‌وانه، ئه‌وه‌نده به‌لای ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا شکاندیانه‌وه، نه‌ک هه‌ر که‌مپه‌ینه‌که‌یان له‌بار برد، به‌ڵکو زۆر که‌س خوێندنه‌وه‌ی بۆیان به‌شێوه‌یه‌ک بوو، گوایه نێردراوی ده‌سه‌ڵات بوون و بۆ له‌قاڵبدانی (contain) که‌مپه‌ینه‌که راسپێردرابوون.
شاعیرێک به‌زمانه‌که‌ی خۆی به ته‌ڵه‌به‌کانی( خوێندکاره‌کانی) ده‌گوت، ههڵمیزێن به عهمادهی کۆلێژه‌کاندا، گه‌نجه‌کانی یاخیی ده‌کردو فێری ده‌کردن به‌گژ گه‌نده‌ڵیی و ده‌سه‌ڵاتدا بچنه‌وه. که‌چیی دوایی خودی خۆی له کادیره سیاسیی و ئایدیۆلۆژییه‌کانی ده‌سه‌ڵات چاکتر داکۆکیی لهبتهکانی ده‌سه‌ڵات ده‌کرد، له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانی ده‌سه‌ڵاته‌وه هاواری ده‌کرد، کوردستان پیاوێکی( پیاو به‌مانا پاتریارکییهکهی) تری تێدا نییه، جگه له سه‌رۆکی حیزب و سه‌رۆکی میلیشیاکان زیاتر. سه‌ره‌نجام بینیمان گه‌نجه‌کانی کوردستان، نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین چۆن کتێبه‌کانیان له‌داخدا سووتاند و ئه‌و شاعیره‌ش لای زۆرینه‌ی ره‌های گه‌نجانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ کۆتایی به‌ژیانی هات.
ئێستا ئه‌گه‌ر من له‌جیاتی کاک فاروق ره‌فیق بم، پاش کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سۆز‌و خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌یه‌ی شاری سلێمانیی و خه‌ڵکی کوردستان، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستبه‌رداری ئه‌و لاپه‌ڕه تایبه‌ته ده‌بم که له رۆژنامه‌یه‌کی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتدا هه‌مه. ئاخر چۆن ویژدانم ئاسووده ده‌بێ، ده‌یان هه‌زار گه‌نجی رانیه‌و کۆیه‌و که‌لارو ده‌ربه‌ندیخان و هه‌ڵه‌بجه و چه‌مچه‌ماڵ، سه‌دان هه‌زار لاوی هه‌ولێر و گه‌رمیان و که‌رکوک و زاخۆ، جیا له‌سلێمانیی، منیان به‌و راده‌یه خۆش بوێ، سبه‌ی رۆژیش بچمه‌وه بۆ لای ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی که نووسه‌ره‌کانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات، تێیدا به گه‌نجه‌کانی کوردستان ده‌ڵێن” ئاژاوه‌گێڕ، تێکده‌ر، به‌کرێگیراوی ده‌ستی ده‌ره‌کیی….تاد”، قرتهشیان له‌خۆیان بڕیوه، به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ی بۆ نه‌وه‌کانی دوای راپه‌ڕین ئه‌نجامدرا؟
کاک فاروق له دووڕێیانێکدایه، یان خۆشه‌ویستیی و پایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆ خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ، یان ئه‌وه‌تا ده‌گه‌ڕێته‌وه لای ئه‌و نووسه‌رانه‌ی، مرۆڤی ئازاد، لهڕووشی نایات ناوی له‌گه‌ڵ ناویاندا دابنرێ. چونکه نووسه‌رانێکن، ویژدانیان به‌س پاره‌و پوول و پۆست ده‌ناسن و ئاماده‌ن بۆ پاره وه‌ک نووسه‌ره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی (1994) ده‌یان هه‌زار گه‌نجی تر بکه‌ن به‌قوربانیی بۆ سه‌رکرده حیزبییه‌کان و بیانکه‌ن به زه‌خیره‌ی میلیشیاکانی کوردستان. به‌دڵنیاییه‌وه داهاتوویه‌کی کورت، کاک فاروق ده‌توانێ ئه‌م گومانانه‌ی من و سه‌دانی وه‌ک من بڕه‌وێنێته‌وه‌و هه‌موو شتێ ئاشکرا ببێ. له‌م ساته‌دا ده‌ڵێم، گه‌رووت پڕ خرۆش بێ کاک فاروق، بۆ ئازایهتییت، بۆ داکۆکییکردنت له ئازادیی و له گه‌نجانی کوردستان. به‌هیوای ئه‌وه‌ی به‌ته‌وایی له ده‌سه‌ڵاتی کوردیی وه‌ک گه‌نده‌ڵترین ده‌سه‌ڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دوور بکه‌ویته‌وه و چیتر چاوت له مه‌کره‌مه‌ی سه‌رکرده‌کانیان نه‌بێت. ئازا به‌و چاوت له‌ئازادیی بێت، نه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی و ئه‌و دیوه‌خانانه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆت ده‌که‌نه‌وه.
کامیار سابیر